دوو ڤیدیۆی بڵاونەکراوە لە سەر چەند ریزە خانووی بنەماڵەی بارزانی لە ئێران

Saturday, 11/02/2017, 13:57

10933 بینراوە


کاتێک بارزانی لە ساڵی ١٩٧٥ ئاشبەتاڵی کرد، بۆ خۆی چووە ئێران، چارەنووسی خەڵکی کوردستانی باشوور و پێشمەرگەکانی دایە دەست سەددام حسێن، شای ئێرانیش ناردییە گوندی سلیڤانا، لە نزیک شاری ورمێ (رەزائیە) خەڵکی گوندەکەش بۆ بنەماڵەکەی هەموویان هەڵسان بە هەرەوەزی بۆ رێزلێگرتن لەم بنەماڵەیە، چەند ریز خانوویان بۆ دروستکردن، هێشتا خانووەکە تەواو نەبوو بوو، کە شا جارێکی دیکە رەوانەی کەرەجی کردن،. وەکو لەو دوو ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت، خەڵکی گوندەکە بە پارەی خۆیان هەموو کەلوپەلەکانیان بۆ دروست کرد، بەڵام دیارە ئیتر پارەی تێچوونی ئەو خانووانە، لە توانای خەڵکەکەدا نەبوو، هەوەها بەررییدا بنەماڵەی بارزانی چوونە کەرەج.
تا ئیستا ئەو ریزە خانووە وەکو خۆی ماوە و دەستی لێنەدراوە، کەسیش ناتوانێت بیڕوخێنێت، یا شوێنەکە بدرێت بە کەسێکی دیکە، بۆیە پێش ساڵ و نیوێک لەمەوبەر یەکێک سەردانی ئەو شوێنەی کرد و دانیشتوانی گوندەکە، ئەو چەند قسەیەیان کردووە، وەک دەردەکەوێت داوا لە مەسعود بارزانی دەکەن، کە چارەنووسی ئەو خانوانەیان پێ بڵێت و یارمەتیییەکیان بدەن.
خانووەکان بریتیی بووە لە دروستکردنی ماڵێک بۆ حەمایل و مەلا مستەفا، خانوویەکی دیکە ئیدریس بارزانی، خانوویەک بۆ سیداد بارزانی، خانوویەکی دیکە بۆ مەسعود و براکانی، هەروەها کۆمەڵێک خانووی دیکەش بۆ کەسوکاری بارزانی.
وەکو لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، خەڵکەکە بە ناڕاستەوخۆ دەیانەوێت بڵێن، کەوا بنەماڵەی بارزانی و مەسعود بارزانی وەفایان نییە، نەک پاداشتی ئەوانی نەکردووە، بەڵکو ئاوڕێکیشیان لێنەداونەتەوە! شایانی باسە وەکو لە هەواڵ و یاداشتی زۆر لە نووسەر و بەرپرسەکانیشدا هاتووە، کە کاتێک مەلا مەسیەفا ئاشبەتاڵی راگەیاندن، زیاتر لە ٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەو سەردەمەیان لەگەڵ خۆیاندا ئاودیوکرد، تا ئیستاش چارەنووسی ئەو پارانە دیار نییە، تەنانەت وەکو سەرچاوەیەک بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا لەگەڵ خۆیاندا پارەی زۆری چاپی عێراقیشیان پێ بووە، کە پاش چەند ساڵێک ئەو پارانە نەتوانراوە لە بازاڕدا بگۆڕنەوە و کۆن بووە و لە بازاڕدا کاری پێنەکراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە