دۆنمە: جولەکە هەڵگەڕاوەکانی تورکیا (بەشی یەکەم)

Tuesday, 11/09/2018, 11:16

7797 بینراوە


نووسین و کۆکردنەوەی بابەت : زانکۆ ناصر احمد بگ 
پەندێکی ئینگلیزی هەیە دەڵێت (غۆریلایەکی ٨٠٠ جونەیهی لە پشت هەر ڕووداوێکی دیبلۆماسی و سەربازی هەیە)، بۆ ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆریلایەک هەیە لە پشت ڕووداوەکانی هەریەک '' لە ووڵاتانی ئیسرائیل و تورکیا و ئێران و سعودیە و عێراق ویونان و ئەرمینیا و کورد و ئاشور و چەند یاریزانێکی تری ناوچەکە'' لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ناوەڕاست ی ئاسیا کە ئەم ڕوودوانە وەک ڕووداوێکی ئاسایی یاخود قسەو باسێکی ئاسای ناو ئاهەنگە دیبلۆماسیەکان یاخوود لە پرێس کۆنفرانسەکان باس ناکرێت، بە نهێنی دەهێڵدرێتەوە بە هۆکاری ئەو تەقینەوە سروشتی و قسەو باسە یەک لە دوایەکانەی کە بە دوای خۆیاندا دەیهێنن باس ناکرێت و بە ڕووکەش ڕووداوەکان پیشان دەدرێت، وەک ڕووخانی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و تورکیا، لێک نزیکبوونەوەی تورکیا و سعودیە، توندوتیژی لێدوان لە نێوان سعودیەو ئێران، سەرەڕای چاودێر و شارەزا سیاسییەکان و کەسایەتییە ناسراوەکان بە شێوازێکی تر باس لە ڕووداوەکان دەکەن، بەڵام ئەم ڕووداوانە پێشینە پلان بۆ داڕێژراوە و دەگەڕێتەوە بۆ چەندین سەدە پێشتر و یەکێک لەو ڕووداوانە،... ئەو کەسایەتیانەی کە ڕۆڵی کاریگەرییان لە ناوچەکەدا هەیە و کورد ووتەنی بڵێین یاری بە حکومەتەکانی ناوچەکان دەکان دیارترینیان حکومەتی تورکیا کۆمەڵەیەکە بە ناوی (دۆنمە) دۆنمە بە و کەسایەتییە جولەکانە دەوترێت کە لە سەدەی ١٦ ەم لەئیسپانیا ڕایان کرد بۆ تورکیا، و عوسمانیەکان دەرگایان بۆ کردنەوە و دواتر لەسەردەمی یەکێک لە سوڵتانەکان بە زۆر کران بە ئیسلام، هۆکارەکەشی یان مانەوە یا ئیسلام بوون بوو، بە هۆکاری ئەوەی سەرکردەکەیان بە ڕزگارکەری یەهوود و پەیامبەری یەهوود خۆی لە قەڵەم دەدا، ئەوکارەش وای کرد فەرمانی مل پەڕاندنی دەرکەن دواتر ڕازی بوو بە ئیسلام بوونی . بەڵام پەیڕەوانی ئەم ئاینە بە ناو ئیسلامیە شێوازێکی تر بوو، واتە وەک ئیسلامییەک نەبوون بەڵکو بیروباوەڕی '' کاباڵایان تێکەڵ بە سۆفیەت کرد '' و بیرو باوەڕێکی نوێیان پێک هێنا کە لە دواتردا علمانیەتی تورکیایان پێ درووست کرد لە دوای عوسمانیەکان، کە دواتر دەچینە سەر ئەو باسە .
ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە دۆنمە تەنها بۆ کەسە بێ متمانەکان بەکار نایەت کە دینیان گۆڕیوە لە تورکیا بگرە بۆ کەسێک کە جنسی خۆی گۆڕیبێت ئەو ووشە ناشرینەی بۆ بەکار دێت ...
هۆزی دۆنمی یەهودی لە سەدەی حەڤدەهەم دامەزرا لەسەر دەستی حاخام (صباباتی زیفی) کە پشتر وا دەبینرا کە مسیحی چاوەڕوان کراوە، بەڵام دواتر بە زۆر حاخام و کۆمەڵێکی زۆر لە شوێنکەوتووەکانی لەسەر دەستی سوڵتان محمدی چوارەم کران بە ئیسلام، شوێنکەوتووەکانی حاخام بە سیبیتیەکان ناسراو بوون، ڕاستە بە ڕووکەش ئیسلام بوونیان ڕاگەیاندبوو، بەڵام بە نهێنی خەریکی دینی جولەکە بوون و پەیڕەوانی یەهودی بوون، کە بەم نهێنیەش کۆمەڵەیەکی نهێنی گەورەیان درووست کرد و ناویان لێ نا برایانی دۆنمە .
چوونە ناوەوەی دۆنمییەکان بۆ ناو دەسەڵاتی تورکیا:
هەندێک لە دۆنمیەکان هاوشانی یەهودیە باوەکان بوون بە کەسایەتی گرنگ و پلەو پایەداری سیاسی کۆمەڵگای ساڵۆنیک، ساڵۆنیک شارێکی یۆنانیە بەڵام ئەو کات لە ژێر فەرمانڕەوای عوسمانیەکان بوو، ئەمانە دامەزرێنەری ئەو گروپە نهێنیە ڕووخسار ڕادیکاڵ و ناسیۆنالیستی تورکی بوون و کە بە ناوی لیژنەی یەکگرتن و پێشکەوتن بوو، ئەمانە هەمان ئەو عەلمانیانە بوون کە کۆتاییان بە حوکمی سوڵتانێکی عوسمانی هێنا بە ناوی عبدالحمیدی دووهەم و هەر ئەمانە بوون کۆتاییان بە حوکمی شەش سەد ساڵەی عوسمانلی هێنا لە ساڵی١٩١٩، دواتر جمهوریەتی تورکیا دامەزرا و ئەم دامەزراندنەش سەرەتایەک بوو بۆ نەمانی مۆرکە ئیسلامییەکان لە تورکیادا، لە دوای ڕووخانی خەلافەت و وێنەی عبدالحمیدی دووهەمیش لەلایەن گەنجە خوێن گەرمەکانەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ناشرین دەکرا، بەوەی کە ئەو خوێنڕێژ بووە، بەڵام وەک دەردەکەوێت تەنها تاوانی ئەوە بوو کە بە بینینی (تیودور هرتزل) ڕازی نەبوو کاتێک سەردانی قستەنتینیەی کرد لە ساڵی ١٩٠١ 
تێبینی: تیودۆر هرتزل نووسەر و ڕۆژنانەوان و چالەکەوانی سیاسی بووە و لە هەمان کاتتدا دامەزرڕنەری ڕێکخراوی یەهوودی جیهانی بوو  ئەو کەسەبوو کە یەهوودیەکانی ڕاگواستەوە بۆ قودس .
بەردەوام دەبین ....
هەروەها قسەو باسێک هەبوو لەسەر ئەوەی کە عبدالحمید ڕازی نەبووە بەو پارە زۆرەی کە یەهودیەکان کۆیان کردبۆوە کەبیدەن بە عبدالحمید لەبەرامبەر پێدان و دەستبەسەراگرتنی دەسەڵاتی حوکمڕانی قودس بە یەهوودیەکان وەک دەسەڵاتدارەکانی پێش عبدالحمید و دەوترێت کە عبدالحمید لە وەڵامی داوای یەهوودیەکان ووتویەتی (ئەو زەویانە موڵکی من نین بەڵکو موڵکی خەڵکانێکن کە خوێنیان لە پێناویدا ڕشتووە ولەوەیە لە دوای نەمانی من بێتە ژێر دەسەڵاتتانەوە بەڵام ملم بە شمشێرێکی ژەهراوی بپەڕێنن زۆر لەلام خۆشترە وەک لەوەی ملیۆنان سکەی ئاڵتونی ئێوە وەرگرم لە پێناو زەوییەکانی قدس) بۆیە ئەم هۆکارەو چەند هۆکارێکی تر بوونە هۆی گۆڕ هەڵکەندن بۆ عبدالحمید و دارو دەستەکەی و کۆتایی هێنان بە خلافەتەکەی کە کودەتای بەسەردا کرا لەلایەن براکەیەوە محمدی پێنجەم کە، دوای ئەوەی کە کمال ئەتا تورک یەکێک بوو لە ئەفسەرانی عوسمانی توانی کە خلافەتی عبدالحمید بڕوخێنێت و محمدی پێنجەم بخاتە شوێنی و عبدالحمید سجن کرا لە کۆشکی بکربلکی لە ساڵۆنیک و دواتر لە قستەنتینیە لە ساڵی ١٩١٨ کۆچی دوای کرد دوای ٣ ساڵ لەو بەروارە و ڕازی بوونی ئالی سعود بە نیشتیمانی یەهودی و پێدانی زەویەکانی فلستین و قدس بە جولەکەکان و دوای ساڵێک بە هۆکاری نامەکەی لۆرد بلفور بۆ بارون روتشیلد بوە هۆی ڕاگواستنی فلستینیەکان و پێدانی ئەو زەویانە بە یەهودیەکان .
یەکێک لەسەرکردەکانی گەنجانی تورکیا لە سالۆنیک کمال ئەتا تورک دامەزرێنەری جمهوریەتی تورکیا بوو، کاتێک یۆنان سەربەخۆی حوکمڕانی خۆی لەساڵی ١٩١٣ وەرگرت هەندێک لە دۆنمەکان ئەوانەی کە نەیان دەتوانی تایتڵی یەهوودی بخەنەوە پاڵ ناوەکانیان گەڕانەوە بۆ قستەنتینیە کە دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ ئەستەنبولی ئێستا و و هەندێکیان ڕوویان کردە ئەزمیر و بۆرسە، دواتر بارەگای ئەتا تورک کە گواسترایەوە بۆ ئەنقەرە کە دواتر بوو بە بارەگای سەرەکی حوکمی ئەرگەنەکۆن لە ئەنقەرە،
هەندێک سەرچاوە دەڵێن کە ڕێژەی دونمیەکان ١٥٠٠٠٠ کەس بوون کە دابەش بوبون بەسەر بەڕێوبەرایەتیە سەرەکیەکانی دەسەڵات لە سوپا و وەزارەتەکان و هەندیک پسپۆر و سەرچاوەی تر دەڵێن کە دۆنمیەکان ڕێژەیان ١.٥ ملیۆن کەسی تورکین و زۆر لەوە بە هێز ترن کە چاوەڕوان نەدەکرا و هێزیان بەرفراوانی پێوە دیار بووە لە هەموو بوارەکانی ژیانی تورکەکان لە دەسەڵات و حوکمڕانی تورکیا کە یەکێک لە بەهێزترین کەسەکانی ئەو سەردەمە کە ئەندامی دۆنمە بوو (ڕوستو ئاراک) بوو کە هاوڕێ و ڕاوێژکاری ئەتا تورک بوو بۆ کارو باری بەڕێوە بردنی دەوڵەت و پایەی وەزیری دەرەوەی پی بەخشرا لەدواتردا لە ساڵی ١٩٢٥ بۆ ١٩٣٨ دواتر هەر ئەم ڕاوێژکارەو کەسە سیادیەکانی دونمە فەرمانیان بە ئەتا تورک کرد کە پاکتاوی دینی ڕابگەیەنێت و هەموو مۆرکێکی دینی جگە لە دیانەتی ئیسڕائیل لە تورکیادا نەهێڵێت کە یەکەم کاری ئەتا تورک گۆڕینی ناوی قستەنتینیە بوو بۆ ئیستانبوڵ و کە قستەنتینیە ناوی یەکەم ئیمپراتۆری مسیحی بوو دواتر هەموو پیتەکانی عربی بۆ نووسین و خوێندنەوە رەت کردەوەو لە بریان پیتی لاتینی هیناو کردی بە زمانی نووسین و خوێندنەوە لە تورکیا و زۆربەی مزگەوتەکانی ڕوخاند و هەموو ئەو شوێنانەی کە بە پیتی عربی نووسرابوون لێکرانەوە و دیانەتەکان قەدەغە کران و علمانیەت بوو بە دەسەڵاتی یەکەم لە تورکیادا.
تورکیای نوێ بوو بە دەوڵەتیکی لە دایک بوو بۆ یەهوودیە دۆنمیەکان.
ڕەچەڵەکی ئەتاتورک جێگەی گومان بوو بەوەی کە یەهوودیەکی بەهێز بوو بەهۆکاری ئەوەی هەموو زانیارییەک لەسەر دامەزرینەری تورکیای نوێ بە هەموو شیوەیەک شاردرابۆوە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە تا ئەم دواییانە پەرتوکێک بەناوی (یەهوودیە نهێنیەکان) کە لەساڵی ١٩٧٣ حاخامێکی یەهودی بە ناوی (یواکیم برینز) نووسیویەتی دەڵێت کە ئەتاتورک و وەزیری داراییەکەی جاوید بگ هەردووکیان ئەندامی دونمە بوون و هەردووکیان هاوبەشی شۆڕشی دژی عوسمانلی بوون تەنانەت گەنجانی ئەو سەردەمە هەموو کارێکیان بۆ پەیامبەری ئیسلام بووە بەڵام جاوید بگ و ئەتاتورک هەموو کارێکیان بۆ حاخان زیفی بووە و بە پەیامبەری خۆیانیان داناوە کە بە (مسیا زیفی) ناسراو بوو.
لە نوسراوێکدا کە نووسەرەکەی (هیلیل هالکنە) لە ڕۆژنامەی نیۆرک سان نیوس لە بەرواری ٢٨/٠٤/١٩٩٤دا نووسیوەتی و دانی پیدا ناوە کە ئەتاتورک یەهودیە و لە لایەکی ترەوە ڕۆژنامەوان (ئیتانار بن ئەفی)لە ژیاننامەکەیدا لەژێر ناونیشانی (گوێ بگرە ئیسڕائیل) باسی ئەوەی کردووە کە ئەتاتورک ئەفسەرێکی سوپای تورکیا بووە و لەوکاتەدا و لەساڵی ١٩١١ لەشەوێکی باراناویدا لە باڕی هوتێلێک لە قدس یەکیان بینیوەو و دوای خواردنەوەی چەند پێکێک و باسکردنی ژیانی پێی ووتم کە ئەو یەهودیە، هەروەها هالکن لە شوێنێکی تر لە بابەتەکەیدا لە ڕۆژنامەی نیۆرک سان نیوس دا دەڵێت کە ئەتا تورک نامەیەکی بۆ ناردم ئەو کات ئەتا تورک لە خوێندنگایەک دەیخوێند بەناوی(شەمسی ئەفەندی) لە سالۆنیک کە دواتر بۆم دەرکەوت ئەو خوێندنگایە هی (سیمون زیفی) بووە و کاتێک نامەکەم پێ گەیشت ناونیشانی ئەو خوێندنگایەی پێوە بوو بۆیە لەوکاتەوە بۆم دڵنیایەیە کە ئەتاتورک بەڕاستی یەهودی بووە و جگە لەوەش باوانیشی یەهودی بوون 
و بەڵگەیەیکی تر دوا بەدوای کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم و دانپێدانانی دەوڵەتی ئیسڕائیل لەلایەن ئەتاتورکەوە و هەموو پاڵپشتیەکی خۆیان بۆ دەوڵەتی
یەهوودیەکان دووپات کردۆتەوە و ڕاپۆرتێک بە ناونیشانی بۆ پیشەوە ٨ ی ٥ ی ٢٠٠٧ بەوەی دۆنمە دەستی گرتووە بەسەر هەموو جومگەکانی دەسەڵات لەسەرەوە بۆ خوارەوە بە هەموو سیاسیەکان و ئەردۆغانیش یەکێکە لەو کەسایەتیە دیبلۆماتکارانەی کە سەردەمانێکە ئەندامی باڵای کۆمەڵگەی یەهودی دۆنمەیە . و هەتا ئەم ساتەش ئیسرائیل کوشتارگەی ئەرمەنیەکان دان پێدانانێت بە کۆمەڵکوژی کە لەساڵی ١٩١٥ ڕووی دا هۆکارەکەشی بۆ ڕای گشتی هەردەم بۆ پەیوەندی ئیسرائیل و تورکیا لە ڕووی بازرگانی و سیاسی دەگەڕاندەوە هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەنجامدەرانی ئەو جینۆسایدە بە دەستی دۆنمیەکان بووە.
کۆتایی بەشی یەکەم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە