کورد وەک شەڕکەر بۆ بێگانە

Friday, 08/02/2019, 12:55

2477 بینراوە


ھەموویان یەکن کەسمان  نەدۆستمان نەدوژمنمان جیا ئەکەینەوە ، ھەموویان کاڵتەمان پێ ئەکن ، تەنیا بۆ مەقسەدێکی خۆیان ، ئەمە راستە لە مێژومان دیارە با خۆمان گێل نەکەین، وەکو دیارە کورد لە قاموسی بونەوەرکانی سەڕزەمین ئەبێت ھەر بێ بەش بێ ، لە،شۆنی خۆی بێت بێ شۆن بێت ، لە ئێران ، عێراق ، لە تورکیا ، سوریا ، ھەر ناوەکەی میزۆپۆتامیا لە گەڵ کورد لە یەک مێژوودا دیارە کورد ئەبێ نەبێ بە خاوەن زوەی خۆی ،   کورد نە بە مرۆڤ لە قەڵم ئەدڕێ نە بە ئاژەڵ لە قەڵم چونکە ھەتاکو بونەوەرەکانی تری سەر زەمین لە ، شۆنی خۆیان داخاوەن مافن ، سەیرەکە لەوە دایە کورد ھەردەم جەنگاوەر بووە وەکو پیشە بۆی بەجێ ماوە ، بەڵام لەوە سەیر تر ھەردەم ئەو ھێزە نێرینەیی کە خوا پێی داوە ھەردەم بۆ خۆی نەبووە بۆ دەسەکەوتەکانی خۆی نەبووە ، بۆیە کورد لە سەردەمی دەوڵەتی ( ماد ) باسی ئەکەن جەنگی کردووە زاناکان ئەیسەلمێنن کە کورد مافی ھیچی نەبووە ، چونکە کورد لە روحیدا بۆ غەیری قەومی کورد لاوانی داوە بەکوشتن ، بۆیە (کاوەی ئاسنگەر) کەکوردبووە بەڵگە ، خۆیو کورەکانی بوونە سوتەمەنی بۆ بناغە،دانانی دەوڵەتی فارسەکان، ئەگەر مێژوو لەسەر حەق بێ ئەبێت ،کورد لەدوای خۆبەخش کردنی کاوەی ئاسنگەر کوڕەکانی ئەبوایە ببێت بەخاوەن دوڵەتی خۆی شەرفرازیو سەبەخۆی خۆی ، نەکو دەوڵەتی فارس کە ھاو جووتی میللەتی کورد بوو لەو کاتەدا ، سەدەکان ڕۆیشت ھەتاکو سەردەمی ئیسلام بەناو سەلاحەدین ئەیوبی ھەر بۆ غەیری کورد کاری کرد کە نمونەی بەکار ھێنانی ھێزی نێرە لە کوردا ، کە چۆن کورد خاوەن لەشێک تەنیا بۆ جەنگ بەکار دێ ، خۆین دایم بەھێز تربووە لە بیرو مێشکە ساکارەکەی کورد  ، لەم سەردەمدا کورد کاری شەرو جەنگی کوشتن برینی کرد بەسەریا سپا لەزۆر شۆن دا ، توانی بەرامبەر ھێزیکی ترسناکی ئەم سەدەیە جەنگ بکات ، بەڵام وادیارە ئێستاکە وەکو باس ئەکەن کۆتایی ئەم ھێزە درندەیەکە داعش دێ  ، بۆ ئاوەر دانەوە دووبار کورد خۆێنی لاوانی بەناو دەریادا ئەروا بەبێ ھیچ مافێک کورد بێ دەنگە ،.....
کورد لە ئیستراتیجیەتی ئەمریکا سفرە 
ئیستراتیجیەتی ترامب لە سوریا ھاو جووتە لەگەڵ ئیستراتیجیەتی روسیا و ئێران لە ناو چەکدا، ئەمەش  بۆ ھەوڵدان بۆ گەرانەوەی دەسەڵاتی ئەسەد لەسوریا ، بەڵام ھەڕ یەکێک ڵەم دوو بەرەیە بە شێوازێکی جیاواز کاری بۆ ئەکا  ، بۆیە
ڕاگەیاندنی ناکاوی کشانەوەی ھێزی ئەمریکا ، وا بەرچاوپیشان ئەدا کە ڕێگا دانانێکە بۆ گەرانەوەی دەسەڵاتی سوری ، بە مەرجی ڕازیبونی روسیا تورکیا ، بەدەڕکردنی ھێزی  ئێران لە سوریا ، سیاسەتی ئەمریکا لە سەردەمی سەڕۆک ئوباما دژی دەستێوەڕدانی حکومەتی ئەمریکا لە کارو باری جەنگی سوریا  ، ئەمەش بۆ  دوورخستنەوەی ئەمریکا  لە چوونەناو دۆزەخی ئەو جەنگی سوریا ھەتاکو ئەم ساتانە بەردەوامە  ، بۆیە ئەمریکا لە سەردەمی ئۆباما دا فایللی سوریا رادەستی روسیا کردبوو ، دوا بە دوای کشانەوەی ھێزەکانی لەعێراق دا ،  کە ھەر لە سەردەمی لەسەردەمی ئۆباما بوو ، ئۆباما زیاتر گرنگی بە چاودێری کردنی ناوەی دەریای باکوری سینی دا ، ئەمەش بۆ پاراستنی قازانجی لاینگرانی خۆی ، کە زۆڕینەی لاینگرای دژبە پێشەکەوتنی سەین لە ناوچەکەدا ، ھەروەھا ئیدارەی ئوباما گرنگی زۆری دابە ترسەکانی لاینگڕانی خۆی لە ناچەوی کەنداوی عەرەبی بەرامبەر جموجۆڵەی ئێران ، بڵاو بونەوەی وەکو مارێکی ھەزار سەر لەم ناوچەیەدا ، کە توانی خۆی ڕۆژ بەڕۆژ پیشان بدا ، ھەۆڵی ئەوەی داکە ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی مۆر بکا لەگەڵ ئێران ،ئۆباما ڕۆیشت وەکو چەندەھا سەڕۆکی تری ئەمریکا ، دوای ھاتن سەر سەڕۆکایەتی ئەمریکا ترامب ،کاتێک ترامب ھات بووبە سەرۆک کە جیاوازییەکی سەیری ڵی بەدی کرا ، لە یەکەم ھنگاوێک دا ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی  دایە قەد دیوار ناوی ڵێنا ( کارەسات ) ، بەمە ئەمریکا دووبار چووە ناو زۆرانبازیەکی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئێران ،  ئەمەش دوای سپاندنی کەماڕۆی ئابوری بازڕگانی دژ بەئێران دوای ئەوەی کەماڕۆی  بازڕگانی بەسەڕ ئێران سپاند ، ترامب وزیری دەرەوەی نارد بۆ ناوچەگە بۆ سپاندنی ئیستراتیجیەتی واشنتەن بۆ زیاتر خەنکانی ئێران ،ھەروەھا ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی جان بولتون نارد بۆ ئەنقرە بۆ قناعەت پێکردنیان بۆ چوونە ناو بەرەی واشنتەن دژ بە ئێڕان ، ناوچەی ڕۆژ ھەڵاتی ناوەراست  دوبارە گەرایەوە ناو سیاسەتی ئەمریکا بۆ دوو ھۆی سەرەکی ، یەک خنکانی ئێران دوو ئاسایشی ئیسرائیل ، ئۆباما لە ساڵی ٢٠٠٩  لە وتەکانی خۆی لە جامیعەی قاھیرە ، داوای کرد لە ووڵاتە عەرەبیەکان زیاتر گرنگی بەرامبەر جیھان ھەروەھا ھەوڵ دان بۆ بەرز کردنی گەشەکردن بە چینی لاوان ، بەرامبەر  ئەمە بومبیو لە ساڵی ٢٠١٩ لە ھەمان شۆندا لە قاھیرە ، مرازی ترامب،ئاشکرا،کرد لە دووبارە کردنی یارمەتی دانی ھێزە دەسەڵاتە کلاسیەکانی لە ناوچەیە وەکو  میسر ، سودان ، سعودیە ، تورکیا، بۆ پاراستنی خۆی پاراستنی ئیسرائیل ، ئەمەش ئەو مانایە ئەدات کە بڵاو کردنی دیموکراتی لاینگڕی ما مافی مڕۆڤە ، کە،ھیچ کاتێک لەکارە گرنگەکانی ترامب نەبووە لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ، فایلی سوریا زۆڕ ئاڵۆز کەراوەش لە ھەمان کات بۆ ھەموو گۆڕانکارییەک ، ئیستراتیجیەتی ترامب دیارە دوور ئەبێ لە سەرکەوتن ، ماوەیەکی زۆر دورو  دڕێژە ئێران دەستێوەردانی راستەو خۆی ھەیە لە سیاسەتی دەرەوەی سوریا  ، ھەزارھا ڕاوێژکاری ناردووە بۆ مانەوەی دەسەڵاتی سوریا ، روسیا بەخێرھاتنی کشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکای کرد،  بەڵام ھیچ کاتێک ئامادە نیە واز بێنێ لە پێوەندیکانی لەگەڵ ئێران ، بەھۆی کۆمەڵی ھۆی تکنیکی ئیستراتیجی ، ھەروەھا توانای ئەوەشی نیە کە ئێرانیەکان قناعەت بکا بە کشانەوەیکی سەرتاسەری لە سوریا ، تورکیالە  ئەنقەرەوە پێخۆشحالی خۆی پیشان دا بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا بەڵام دڵنیا نیە لە ئەمریکا بۆ پچرانی یارمەتیدان کوردانی سوریا ئەمەش ئەگەرێتەوە بۆئەو ھەمووحەزو ئارەزوو مەندانەی سیاسەتی کوردەکانی سوریا ھەیانە بۆ جیابوونەوەو بە شێوەیەکی لە شێوەکانی جیابوونەوە کە زۆر کاری بۆ کراوە ، ئەمریکا گۆمەڵی بیرو رای ئابووری پیشەکەش کرد بەتورکیا بۆ گەماڕۆ دانی ئێران ، بەڵام تورکیا کۆمەڵی قازانجی ئابووری بازرکانی و سیاسی کۆمەڵی فایلی ھابەوشی ھەیە لەگەڵ تورکیا  ، ئەمە سیاسەتە ئەەبێت کورد چی بێ چون باسی ئەکرێت لە ناو کۆشکو پشت پەردەکانی ھێزە گەورەکانی جیھان کە بۆ دو سەدە زیاتر تەنیا کاری بۆ جەواشەکردنی سەرۆکە بێ مێشکەکانی کورد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە