زاناکان دەریانخستووە کەوا ئاو بیرەوەری هەیە

Tuesday, 18/06/2019, 22:32

16677 بینراوە


  دۆزینەوەیەکی تازە کراوە لەناو بنچینەترین سەرچاوەکاندا. زاناکان تازە ئەوەیان دۆزیەوە کە ناوی دەبەن بە "دۆزینەوەی هەزار ساڵەکە"، وە دەرەکەوتنێکی گەورە لە هۆشداری مرۆڤدا.
 زاناکان لە ئەڵمانیا ئێستا بڕوایان وایە ک ئاو بیرەوەری هەیە، واتە ئەوەی کە کاتێ وەکو کەلوپەلێکی سادە دەبینرا ئێستا بە وردی پشکنینی بۆ کراوە تا دەرکەوتنێکی زانستی ئاشکرا بکات، و ڕاستییە سەرسوڕهێنەرەکە ئاشکرا بکات.
     بە پشکنینی دڵۆپە تاکەکانی ئاو  لە کاتی بون بە سەهۆڵدا واتە باری ڕەقی  وە پاسان گەورەکردن مایکرۆسکۆپەوە، زانایان توانیان فیزیاییانە ببین کەوا هەر دڵۆپەیەکی ئاو شێوازێکی مایکڕۆسکۆپی تاکی هەیە، هەر یەکەیان جیاواز لەوەی تر و بێهاوتایانە جوان. واتە هەر یەکەیان بیرەوەریەکی جودای هەبو لەوی تریان.
     تاقیکردنەوەیەکی زانستی لەلایەن گروپێک قوتابییەوە بەڕێوەبرا کە هەموویان داوایان لێکرابوو دڵۆپەیەک ئاو وەرگرن لە هەمان ئاودا لە هەمانکاتددا. پاش بەستنی ئاوەکەو چونە باری رەقی ،لەڕێگای پشکنینی وردی دڵۆپە تاکەکانەوە، بینرا کەوا هەریەکەیان وێنەیەکی جیاوازی دروست کردوە.
     تاقیکردنەوەیەکی دووەم دواتر بەڕێوەبرا کە تیادا گوڵێکی ڕاستەقینە خرایە ناو ئاوەکە، وە دوای ماوەیەک نموونەی دڵۆپەیەک لە ئاوەکە وەرگیرا بۆ پشکنین. دەرنجامەکەشی شێوازێکی زۆر دڵڕفێن بوو کاتێک دڵۆپەئاوەکە خرایە ژێر مایکرۆسکۆپەوە، بەڵام هەموو دڵۆپەکانی ئەم ئاوە هاوشێوە بوون. کاتێ هەمان تاقیکردنەوە ئەنجامدرا لەگەڵ جۆرێکی تری گوڵ، دڵۆپە گەورەکە بەتەواوی شێوەی جیاواز بوو، بۆیە دەریدەخات کە گوڵێکی دیاریکراو هەیە لە هەر دڵۆپە ئاوێکدا.
ئەم دۆزینەوەیەوە کە نیشانی دەدات ئاو مێمۆری هەیە، بەوتەی زانایان ئەمە  دۆزینەوەیەکی تازەیە کە لەسەر ئاو ئەنجام دراوە. زانا ئەڵمانییەکان بڕاوایان وایە کاتێک ئاو گەشت دەکات زانیاری هەڵدەگرێت لە هەموو شوێنەکان کە گەشتی بۆی کردووە، کە لەوڕێگایەوە دەتوانێت خەڵک بە زۆر شوێن و سەرچاوەی زانیاریەوە ببەستێت کاتێ ئەو ئاوە دەخۆنەوە، بەپێی ئەو گەشتەی پیادا تێپەڕێیوە.
     ئەمە بە جەستەی مرۆڤ بەراورد کراوە، کە هەریەکەیان باوەڕپێنەکراوانە بێهاوتایە و DNA تاکی هەیە جیاواز لە هەموو ئەوانی تر. لە کاتێکدا جەستەی مرۆڤ 70% لە ئاو پێکهاتووە، دەرەنجامەکان دەتوانرێت دەربهێنرێن لەم دۆزینەوانە کەوا فرمێسکەکانی مرڤ بیرەوەری بێهاوتایان هەڵگرتووە لە هەر تاکێکدا، لەڕێگای هەڵگرتنی ئاوی جەستەوە کە کۆگایەکی تەواوی زانیاری هەیە و بە ئەزموونی تاکەوە بەستراوە.
     ئەمەش ئەوە دەردەخات کەوا هەموو کەسێک لە جیهاندا بە ئاو بەیەکەوە بەستراوە لە جەستەی مرۆڤدا کە گەشت دەکات بەناو گەشتە بەردەوامەکاندا، کە بەدرێژایی ڕێگا زانیاری هەمیشە هەڵدەگیرێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە