نهێنی بە ئامانج گرتنی دیار غەریب

Saturday, 13/07/2019, 18:00

18165 بینراوە


بۆ ووردەکاری بەئامانج گرتنی دیار غەریب و شەهید کردنی، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ڕابردووی بنەماڵەی مچە بارزانی، چوونکە شەهیدکردنی دیار غەریبەکان یەکەمجار نیە، سەرەتا بە پێویستی دەزانم وەک بیرهێنانەوە، شەهید "سڵێمانی موعینی" سەرجەم بیرەوەریەکانی کەسایەتیەکانی وەک "کەریم مەڕسنە" "کەریمی حسامی" شەهید قاسملوو" دەیانی دیکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە شەهید سڵێمانی موعینی کەساتیەکی کاریگەر بوو لە ڕاپەڕینی شۆڕشی خۆرهەڵاتی نیشتیمان، مێژووش ئەڵێ کە هەندێک کەسایەتی دروست بووەو دەبێت کە سەراپای  ڕێڕەووی ژیان دەگۆڕن، ئیتر بە پۆزەتیفی یان نەگەیتیڤی،چارلس داروین، مارکس، لینین، فرۆید یەکێکەن لەو کەسایەتیانەی کە وەک ئەڵێن جیهانیان نوێژەن کردەوە، ئەوە جیڤارابوو، کە سەلماندی کە ژیان ئەوە ناهێنێت سەرشۆڕانە بژین، وەک شەهید ئارامیش ئەڵێ کەم بژی و کەڵ بژی.
١٦ی ئەپریلی ١٨٨٩ چارلی چاپلن لەدایک بوو، ئەو نەمرە توانی خەندە بخاتە سەر لێوی هەموو جیهانیان و پەیامێکی مرۆڤانەشی راگەیاند، کە دەبێت وەک مرۆڤ بژین نەک وەک کۆیلە، چارلی مەزن چەپێکی بێسنوور مرۆڤ دۆست بوو، هەر دوای ٤ ڕۆژ پاش لە دایک بوونی چارلی منداڵێکی دیکە لەدایک بوو، ناویانا هیتلەر، ئەم منداڵە کە گەورەبوو، تووانی هەموو جیهان بگرێنێت، سەرجەم جیهانیش تووشی وێرانە و قەیران بکات، زیاتر لە ٦٠ ملێۆن مرۆڤیشی بەکوشتندا.
شەهید سڵێمانی موعینی بە ڕەووشت بەرزی سادەی کە عاشقانە شەیدای خەڵک و خاک وایکرد، کە سەرجەم وەک فریاد ڕەسێک تەماشای بکەن و ڕێزی بگرن تا دوا قۆناغی خۆشەویستی و ببێتە خۆشەویستی خەڵک، ئەمەش وای کرد کە شای گۆڕبەگۆڕ لێی بتۆقێت و ترسێکی ڕاستەقینە بخاتە دڵی شا دارودەستەکەی، تەنانەت پاش تیرۆرکردنەکەشی بەدەستی مەلا مچەی بارزانی بۆگەن، ساواکیەکان جورئەتی ئەوەیان نەکرد کە بڵێن خۆمان کوشتوومانە بەڵکوو یەکسەر کردیانە هەرا کە بە دەستی مەلا مچەی بارزان تیرۆرکراوە.
چوونکە شەهید مەعینی توانایەکی کاریەگری لە ڕێکخستن و ووشیارکردنەوە گەل هەبوو، هەروەها دارودەستەکی شا خۆیان ئەو توانیەیان نەبوو،کە بتوانن موعینی شەهید بکەن، ناچار پەنەیان بۆ خۆفرۆشێکی وەک مەلا مچە برد. بەهەمان شێوەی مەلا ئەو ڕەحیمی وەرتێ، ئەوەی کە کەریگەریەکەی ئێجگار جەرگبڕە، کاتێک مەلا ئەوڕەحیمی دەستگیر دەکەن، خۆی تێدەگات کە ڕادەستی ساواکی دەکەن، بۆیە لە پیاوەکانی مەلا مچەی بارزان دەپاڕێتەوە و ئەڵێ لێتان دەپاڕێمەوە کە بۆ خۆتان بمکوژن و تەسلیمی ساواکیم نەکەن.
پیاوە خۆفرۆشەکانی مەلا مچەی بارزانی، بێباکانە دەپرسن بۆ خۆمان بتکوژین و تەسلیمی ساواکیت نەکەین؟
مەلا ئەوڕەحیمی وەرتێ ئەڵێ: برا جوانەکانم من تەمەنی خۆمم کردوە و کادرێکی باڵای حدکام خەڵکێکی زۆریش دەناسم، دەترسم ئەگەر تەسلیمی ساواکم بکەن، ئەم دنیاش و ئەودنیاشم لەدەست بچێیت، چوونکە دەزانم پیرم و بەرگەی ئازاری ئەشکەنجە ناگرم.
پاش پارانەوەیەکی زۆر، کەللە پووتەکانی خێڵی مچە بارزانی لە نزیک بیارە دەیکوژن و تەرمەکەی بە ساواک دەفرۆشن.
دەیان سەدان کارەساتی دیکەی وەک شەهید کردنی"فاخر مێگە سووری" کەلە دوا ڕۆژەکانی ئاشبەتاڵ بە قێزەونترین شێوە شەهیدکرا بە فەرمانی مەلا مچە، لە ڕاستیدا خۆفرۆشی مەلا مچەی بارزانی هێندە زۆرە، بە ئاسانای کۆتایی نایە، جا بۆ زیاتر ئاشنابوون بە کارە قێزەونەکانی مچە بارزانی و بنەماڵە خۆفرۆشکەی لەم لینکەدا، کە زۆربەی تاوانەکانی کە ئاشکاربوو بخوێنەوە، هەرهەمووشیانم جیا بەجیا لە کوردستان پۆستدا باسکردووە، بۆیە دەمەوێت کە بگەڕێمەوە سەر نهێنی بەئامانج گرتن و شەهید کردنی دیار غەریب.
ڕیزی تاوانەکانی مەلا مستەفا بارزانی و بنەماڵەکەی زۆربه‌ی ئێمه‌ی كورد ئاگاداری ورده‌كاریی تاوانه‌كانی مه‌لا مسته‌...
مێژوو ئەڵێ: ساختەچێتی و دیگماگۆیەتی دەسەلاتە یەک لە دوا یەکەکانی تورکیا، سەراپا بریتیە لە درۆ و ساختەچێتی، خۆم دڵنیام کە هاوشێوەیان هەرگیز لە مێژوودا نادۆزرێتەوە، هەر بۆ نموونە ڕەوانشاد "مەحمود باکسی" لە کتێبی "هەرباڵندەی لەگەڵ پۆلی خۆیدا دەفڕێت" ئەڵێ: کە گەیشتمە ئەڵمانیا لەگەڵ پۆلیسی ئەڵمانی بەتورکی دووام، بەڵام سەرنجمدا کە پۆلیسەکان لێم تێناگەن، چوونکە هێندەیان بە گۆێمادا چپاندبوو کە دایکی زمانەکان، زمانی تورکیە، هەموو جیهانیش تورکی زمانن. تانسۆ چیللەر کە بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژرادن دەگاتە دەڤەری هەکاری داوا لەخەڵکەکەی دەکات کە دەنگی پێبدەن، خەڵکەکە ئەڵێن باشە دەنگمانتان دەدەینێ، بەڵام با فڕۆکەکانتان هێندە بۆردوومانمان نەکەن، خۆ ئێمە کەسمان پەکەکە نین،تانسۆ چیللەر بێشەرمانە سوێندی خوارد کە ئەو فڕۆکانە فڕۆکەی پەکەکەن، هی ئێمە نیە، تانسۆ چیللەر ئەمەی ووت و لە سەرجەم تەلەفزێۆنەکانی تورکیا بڵاوکرایەوە.  خوودی ئەردۆگان بێشەرمانە دێتە سەر تێڤی و ئەڵێ تورکەکان پێش هەموو کەسێک چوونە سەرمانگ!
هەر ئەردۆغان ئەڵێ: تورکەکان پێش "کریستۆکۆلۆمبس"  هەردوو ئەمەریکایان دۆزیەوە.
ئەڵێن"ڕاسپۆتین" ساختەچیترن کەسایەتی مێژووە، چوونکە بەساختەچێتی خۆی کرد بە قەشە و سەراپای ڕوسیا لێی دەپارایەوە و بە پێغەمبەرێکی نوێێان دەبینی، هەربە ساختەچێتی توانی بگاتە بەرزترین پلەی دەسەلاتی ڕوسیای قەیسەری، وەک ئەڵێن ڕاسپۆتین سواری هەمو ڕوسیابوو، تەنانەت هاوسەرەکەی قەیسەریش، زۆر باسییتر باوەڕپێنەکراوی دیکەش دەکرێت، کە گوایە نە ژەهر کاری لێکردووە نە گوولە، ئەمەشیان مێژووی ڕوسیا وا دەڵێت، دڵنیابن کە دەسەڵاتدارانی تورکیا زۆر زۆر لە راسپۆتین ساختەچیترن.
بۆیە مێژوویەکی دووروو درێژی ساختەچێتیان هەیە، ئەمەش وایکردووە کەهەمیشە بەدوای چالاکەکاندا بگەڕین و لەناویبەرن، سەرکرادیەتی پارتەکانی باکوری کوردستان سەعید ئاڵچی و هاوڕێکانی لە کۆتایی ٧٠کان، مەبەستی تورکەکان ئەوەی کەلە ڕیشەوە کەسایەتیەکان ڕێخڕاوەکان بنبڕ بکەن.
ئەوە تورکەکان بوون کەبە حەسەن خەیریان ووت کە بە جلی کوردیەوە بێت بۆ چارەسەری کێشە کورد، کەچی پاشان لەسەر جلە کوردیەی کوشتیان، شێخ سەعیدی پیرانیشیان هەر بەفێل و تەلەکە لە سێدارەدا.
لەڕووی کینەو بوغزیشەوە، دڵنیام کە هاوشانیان نیە ،ئەوە لەسەردەمی تانسۆ چیلەردا بوو، کە هاورایان بۆ سوید هێنا، کەنابێت باخچەی ساوای کوردی هەبێت لە سوید.
تورییای فاشی ناڕەزایی دەردەبڕێت کە سوید باخچەی ساوایانی کردۆتەوە لە سوید ساڵی ١٩٨٥.٠١.١١ ڕۆژنامەی سید سڤێنسکا.
بەڵام ئەمەیان لەسەردەمی خەلیفە ئەردۆگاندایە کە هاوار دەکات و سەرکۆنەی گۆگلە دەکات کەنابێت نەخشەی کوردستان بڵاو بکرێتەوە، ئەوە ئەو ئەردۆگانە فاشتەیە کە هاواری لێهەستاوە کە یابان ئەمریکا نابێت زناکۆ بەزمانی کوردی بکەنەوە.
شەهید دیار غەریبش یەکێک لەو عاشقانەیە کە مەستانە عاشقی خەڵک و خاکە، ئەو شەیدایەی بۆ خاک خەڵک وایکرد، کە خەڵکیش هەمان کاردانەوەیان هەبێت و کاریگەری ئەرێنینان بۆی هەبێت وا بکات کە کورەی شۆڕش و ڕاپەڕین زیاتر تاوبدات و زووتر بەئامانجی بگەیەنێت، فاشستی تورکیش ئەو ڕاستیەی دەبینی، بۆیە کردیانە ئامانج و بەدەستی بۆگەنی خێڵی مچە بارزانی خستانە بۆسەوە، بەڵام خێڵی مچە بارزانی بۆگەن دڵنیابێت، کە شەهیدیان دەیان جاریدیکە مەزنترکرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە