زانیاری سرنجڕاکێش لە سەر کڕۆنا

Monday, 04/05/2020, 0:53

7124 بینراوە


پڕۆفیسۆڕتاسوکوهونجو، مامۆستای پزیشکیی وبراوەی خەڵاتی نۆبل لە وڵاتی ژاپۆن، رایگەیاند، کە کڕۆنا ڤایرۆسێکی سروشتی و ئاسایی نییە. بۆیە ئەو راگەیاندنە گومانی دروست کردوە.
ئەو کەسە دەڵێ: ئەو ڤایرۆسە ئەگەر سروشتی بوایە بەو شێوەیە دونیای نەدەتەنی! بە پێی سروشت رێژەی گەرما لە وڵاتانی جۆراوجۆر جیاوازە. لە وڵاتی وەک سویس بڵاو بۆتەوە، هەر بەو شێوەیە لە ناوچە بیابانیەکانش بڵاودەبێتەوە. لە حاڵێکدا ئەگەر ئەو ڤایرۆسە ئەگەر سروشتی بوایە لە شوێنە ساردەکانیش بڵاو دەبۆوە، بەڵام لە شوێنە گەرمەکاندا دەمرێ.
من لە ماوەی چل ساڵ لێکۆڵێنەوەی خۆم لە بواری ئاژەڵەکاندا کە ئەنجامم داوە، تێگەیشتووم ئەو بابەتە سروشتی نییە! من چوار ساڵ لە تاقیگەکانی ووهان لە وڵاتی چین کارم کردووە. من دەگەڵ تەواوی کارمەندانی ئەو تاقیگەیانەدا ئاشنام. دوای بڵاوبوونەوەی کڕۆناڤیروس هەوڵ داوە بە تەلەفون قسەیان لەگەڵدا بکەم. بەڵام تەواوی تەلەفونەکانم بێ وەڵام بوون! چونکە تەفونەکانیان سێ مانگ دەبوو خامۆش کرابون!
ئێستا زانیم، کە تەواویی کارمەندان و پسپۆڕەکانی ئەو تاقیگەیە یان کوژراون، یان لە بەر دەستدا نین! بە پێی تەواویی زانست و لێکۆڵینەوەکانی من تا ئەم سەردەمە، دەتوانم، بەڕاشکاویی وسەد لە سەد بە متمانە دەڵێم کە کڕۆنا ڤایرۆسێکی سرووشتی نییە. لە شەمشەمە کوێرەرا بڵاو نەبۆتەوە، بەڵكو وڵاتی چین دروستی کردووە.
ئەگەر ئەو قسەیەی کە ئەمڕۆ دەیڵێن یان تەنانەت دوای مردنی منیش بەهەڵە لێکدرایەوە و دروست نەبوو، دەوڵەت دەتوانێ خەڵاتی نۆبڵەکەم لێ وەرگرێتەوە.!
وڵاتی چین درۆ دەکات، ئەو راستییە رۆژێک بۆ تەواوی دونیا ئاشکرا دەبێ.
پڕۆفیسۆڕتاسوکوهونجو


تێبینی: ئەو بابەتە لە فارسیەوە کراوەتە کوردی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە