بەهۆی کارکردن لەسەر هەندێک گیروگرفتی تەکنیکیی لە رۆژی 11-06-2024 تا  20-06-2024 کوردستانپۆست هیچ بابەتێکی نوێ بڵاوناکاتەوە


نامەیەكى كراوە بۆ كوردستان پۆست لەسەر نوسینەكانى هەتاو گەرمیانى

Tuesday, 27/04/2010, 12:00

1280 بینراوە


نامەیەكى دۆستانى بۆ كوردستان پۆست
بەڕێزانى سایتى كوردستان پۆست
سڵاوێكى گەرم و ئەم كاتەتان باش
دەستى ماندوونەبوونتان دەگوشم هیواى تەمەن درێژیتان بۆ دەخوازم،
بەڕێزان:
ئێستا قەڵەمەكەى من لەدایك نەبوو بوو كەسایتى بوێرى كوردستان پۆست دەستى كردووە بەخەباتكردن.ئێستاش كەقەڵەمەكەم لەدایك بووە زۆر هەوڵى لەگەڵ دەدەم زۆر خزمەتى دەكەم بۆ ئەوەى بەسەربەرزى بمێنێتەوە و بەبەردەوامى ڕاستى بنوسێت و هیچ كاتێك ترسى نەبێت لەهیچ كەسێك قەڵەمەكەم لەگەڵ ئەوەى ساوایە و ئەزموونى زۆر كەمە بەڵام بەبەردەوامى لەگەڵ هەق و ڕاستیدایە دژى ناهەقیشە ئینجا ئەو ناهەقیە لەهەركوێیەك بێت قەڵەمەكەم باوەڕى بەئازادى ڕادەبڕین و ڕەخنەگرتن هەیە بەڵام ئەو ڕەخنەگرتن ڕشتنى بوخزو قینێكى تایبەت نەبێت لەڕێگەى سایتى كوردستان پۆستەوە بەكەسى بەرامبەرى بڕێژێت پێشتر ئەم بابەتە ڕوویدابوو من بەپێویستى نازانم جارێكیتر ناوى كەسەكە دووبارە بكەمەوە بەڵام حەزدەكەم ئەوە بەبەڕێزتان ڕابگەیەنم كەزۆرى لەڕادەبەدەرى خوێنەرى كوردستان جگە لەوەى جێگەى شانازیە بەڵام پێویستە كوردستان پۆستیش هەندێ پێوان دەبنێت بۆ بڵاوكردنەوەى هەندێ نوسین كەدەچنە بوارى تاكە كەسى و هیچ بەڵگەیەكیان تێدانیە بەڵكو پێویستە زیاتر گرینگى بەو بابەتانە بدرێت كەبەڵگەیان تێدایە و زیاتر هێرشكردن نین بۆ تاكە كەس،
بەڕێزان:
من نامەوێت ببم بەدەمڕاستى ئێوە ئەگەرچى ئەوە دووەمین نامەیە بۆتانى دەنێرم بەڵام ئەوەش لەسۆنگەى ئەوەیە كەمن باوەڕم بەوە هەیە كەئێوە باوەڕتان بەئازادى ڕادەبڕین هەیە،
لێرەدا دەمەوێت بەكورتى سەرنجى خۆم لەسەر نوسینەكانى كەسێك بەناوى(هەتاو گەرمیانى)بخەمە ڕوو من نەهەتاو گەرمیانى نە ئازاد جندیانى ناناسم بەڵام كاتێك سەیرى ئەرشیفەكەى ئەو بەڕێزە دەكەیت سەیرت پێدێت كەبەڕێزێك ئەوەندە كاتى هەبێت سەرلەبەرى نوسینەكانى خۆى تەرخان بكات بەتەنها كەسێك بەڕاستى ئەوەى جێگەى تێڕامانە چونكە كێشەى ئێمە لەم كوردستانە كێشەى تاكە كەس نیە بەڵكو كێشە سیستەمەكەیە كەپێویستى بەگۆڕانى ڕاستەقینە هەیە نەك تۆ كاتى خۆت تەرخان بكەیت بەتەنیا بەڕاستى من نامەوێت بەرگرى لەئازاد جندیانى بكەم بەڵام ئەوەى لەنوسینەكانى ئەو بەڕێز(هەتاوە)دەیانخوێنمەوە ئەوەم بۆ دەردەكەوێت كەبەڕێزیان دەیەوێت لەڕێگەى سایتى كوردستانەوە ئەو ڕق و قینەى هەیەتى لەبەرامبەر ئەو كەسە بیڕێژێت من تەواوى نوسینەكانى ئەو هەتاوەم خوێندۆتەوە هیچ بەڵگەیەكم بەدینەكردووە بۆیە وەكو دۆستێكى كوردستان پۆست من ناڵێم ئەو نوسینە یان ئەوە بڵاوبكەنەوە بەڵام ئەگەر پێوانیش بۆ نوسین دابنرێت پێموایە چەندین هەنگاوی تر بەرەو پێش دەنێین،
لەگەڵ ئەوپەڕى ڕێزى تایبەتم
دۆستێکی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە