بەهۆی کارکردن لەسەر هەندێک گیروگرفتی تەکنیکیی لە رۆژی 11-06-2024 تا  20-06-2024 کوردستانپۆست هیچ بابەتێکی نوێ بڵاوناکاتەوە


دیموكراسیەت بە زەبرىكـــــــوتەك

Wednesday, 15/02/2012, 12:00

1179 بینراوە





دیموكراسیەت تەواو ئاوێتەى بوار و چاڵاكیەكانى ژیانە. بە جۆرێك ناتوانرێت دیموكراسیەت بۆ بوارێك و مەسەلەیەك بە ڕەوا بزانى بۆ لایەكى دیكە بە گوناه و تاوان, وەكو پێناسەش, زاراوەیەكى لاتینى هاوچەرخە بە واتاى حوكمى گەل بۆ نیشتیمان و لە هەر ووڵاتێك جۆرێك گوزارشت و لێكدانەوەى بۆ كراوە. ووڵات هەیە دیموكراسیەتى پوخت كردۆتەوە لە مومارەسەكردنى سەرەتاترین هۆكارى بەردەوام بوونى ژیان. ووڵاتى واش هەن تاریكى سانسۆر و دیكتاتۆریەت دایپۆشیون و بانگەشەى دیموكراسیەتیش دەكەن.
ئەو دۆخە مەعنەویە, سومبول و ناوەڕۆكى ڕاستەقینەى بەرخودان و شۆڕش و ئازادى و ڕزگارى گەلانە.وەلێ بەپێى لێكدانەوە و ڕووە ڕاستەقینەكەى.
ئەو ئازادیەى كە هەرمڕۆڤێك لەسەر ڕووى زەمین داواى دەكات و خەونى پێوەدەبینێت, زۆر بەدەگمەن و ئەستەم لە كونج و كەلەبەرى ئەو جیهانە بوونى هەیە .هاوشێوەى ڕزگارى هەر ووڵاتێكیش دیموكراسیەت بە گەلێك نابەخشرێت , ئەوە ئەركى تاكەكانى كۆمەڵگایە بەدەستى بێنن.
دەشتوانرێت وەكو نەوت و سەرمایە و ئازادى و ئارامى ووڵاتێك بەبوونى دەسەڵات و بیركرنەوەیەكى نادروستى سیاسى زەوت بكرێ و خەڵكى لێ بێ بەش بكرێت.وەلێ ئەو كۆمەڵگایەى لەگەڵ دیموكراسیەت هەڵدەكات, ئەوان خۆیان دەسەڵاتى سیاسى و كارگێرى و یاسادانان دروست دەكەن و خۆیان سەرپشكى داهێنان و ئەفراندن و گەشەسەندنى ڕاستەقینەى ووڵاتەكەیانن.
لە ووڵاتێك دیموكراسیەت تێدا بوونى هەبێت سیاسەت و كارگێڕى و دارایى لەوپەڕى گەشەسەندن دایە. چونكە دیموكراسیەتى ڕاستەقینە وەك چۆن تاكێك ئازاد دەكات لە بیركردنەوە و جولانەوە ئاواش ژیان و ئارامى بۆ فەراهەم دەكات. سنورداركردنى ئەو بوارە خۆى لەخۆیدا نیشانەى پاكى و دروستى دۆخى دیموكراسیەتە.
ئازادى و دیموكراسیەتى تاكێك كاتێك دەخوڵقێ و دێتە جێ كە ئاسایش و ئارامى هاونیشتمانیەكانى نەبەزێنێ و وەك چۆن بۆخۆى ژیانى دەوێ بۆ ئەوانیش بەهەمان شێوە.ژینگەى سیاسى و بەڕێوەبردن دەتوانن دیموكراسیەتى ووڵاتێك بێننە وجود.

 ئەوەى دەسەڵاتێكى سیاسى بانگەشە بۆ فەراهەم بوونى ئەو دیموكراسیەتە بكات زۆر نادروست و هەڵەیە. چونكە هیچ دەسەڵاتێك ناتوانێت دیموكراسیەت پەیڕەو بكات و بیكاتە بەرنامە مەگەر هۆشیارى و بیرى داهێنەرانەى تاكى كۆمەڵگا, كە یەكێكە لە بنەما سەرەكیەكانى دیموكراسى ئەو كارە بكات .
لەو ووڵاتانەش كە خودان ئاڵا و دەوڵەت نین ئەوە كارەكە زەحمەت تر دەكات. ئەگەر بشمانەوێ بە شێوەیەكى تۆماتیكى سیستەمى دیموكراسى بخزێتە ووڵات و تێكەڵ بە سیاسەت و حوكمڕِانى بێت دەبێت یاسا لە لوتكەدابێت و هەمووان لە پێش قانون دا ملكەچ و یەك ئاست و بێ دەسەڵات بین, لە ووڵاتێك سیسەمێكى مۆدێرنى دیموكراسى نایەتە وجود ئەگەر حوكمى بەڕێوەبردن لەسەر بنەماى تایفەگەرى و عەشایەرى و بنەماڵە و خۆپەرستى بنیات نرابێ.
لە ووڵاتێك دیموكراسى بە ئاسانى دروست نابێ ئەگەر چەندین ساڵ لەژێر دەسەڵاتى دیكتاتۆرى و سانسۆر و تاك لایەنەى بیركردنەوە, ژیان گوزەرابێت. بەرقەراركردنى ئەو سیستەمە بۆ ووڵاتە پێشكەوتووەكانى بوارى پیشەسازى و سیاسەت و حەكمڕانى و ئازادیخوازەكانى نمونەى ووڵاتانى ئەوروپا ئاسانترە وەك لە ووڵاتێكى دواكەوتووى بێ بەرهەم و بەكاربەرى نمونەى ووڵاتانى ناوچەكەمان .
.نمونەى دیموكراسیەتى هاوچەرخیش ئازادى ڕادەربڕین و بیركرنەوە و ئازادى بوارى ڕۆژنامەگەریە.كە دیموكراسیەتیش ووجودى هەبوو خۆى ئەو قورساییە بۆ خۆى دروست دەكات و ناهێڵێت جارێكى دیكە سیستەمێك ناشرینتر لە لایەن تاكەكانى كۆمەڵگاوە قەبووڵ بكرێت و لەو بارودۆخەشدا سیاسەتى كوتك و زۆرەملێ ى وەك چۆن ناتوانێت وەها نیشانى خەڵك بدات كە سیستەمى دیموكراسیەت ووڵات بەڕێوەدەبات ئەگەر لە ڕاستى دا وەنەبێت. ئەوهاش ناتوانێت ئەگەر بشیەوێت وەك خۆیان دەڵێن دیموكراسیەت بچەسپێنێت.

لە كۆتایدا دەمەوێ بڵێم لەو كاتە دەزانرێ وولاتێك بۆنى دیموكراسیەتى لێوە نایەت , كاتێك سیاسەتى پلان و بەرنامە دارێژى بۆ ئایندەى ئەو ووڵاتە بوونى نەبوو.نە پیشەسازى و نە ئازادى ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەرى لەبەرچاوى خەڵك ڕۆشن بوو.. لە كۆتایشدا لەشوێنى گەل دەسەڵات لە داواكردن و بانگەشەى سیستەمى دیموكراسى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە