بەهۆی کارکردن لەسەر هەندێک گیروگرفتی تەکنیکیی لە رۆژی 11-06-2024 تا  20-06-2024 کوردستانپۆست هیچ بابەتێکی نوێ بڵاوناکاتەوە


دكتۆرەكانى سەنتەرى دوا ڕۆژ بو منداڵى بلورى لە مافیاو قاچاخچیەكانى ئینسان و تلیاك خراپترن.

Friday, 23/07/2010, 12:00

2467 بینراوە


بەڕێزان من پاش ئەوەى چەند مانگێك بوو زەواجم كردبو هاوسەرەكەم نارد بو لاى دكتورى ژنان بە مەبەستى كێشەى منداڵ بوون, ئەویش وتبوى با مێردەكەشت بڕواتە لاى دكتۆر,كاتێك كە چومە لاى دكتۆر(اسماعیل حەمە امین) زۆر بەشێوەیەكى بێ ڕێزو دوور لە هەموو ئەخلاقێكى ئینسانی و پزیشكى پاش ئیهانەو سوكایەتى پى كردنم پیًكەنینى بە حاڵم دەهات كۆمەڵێك فحێى بونوسیم كە بایى 200$بوو دواتر وتى بچۆ بو(سەنتەرى دواڕۆژ) عملیاتت بو ئەكەم بە 500$ دواتر هەندێك عیلاجى دامێ بەبڕى 500 هەزاردینارى چاپ بۆماوەى 3 مانگ پاشان هاوسەرەكەمیان خستەسەر عیلاج و 700$ى تریان لێسەندم,پاشان بۆجارى دووەم بەبڕى500$ عمایاتیكیان بو خوم كرد بێ بەنج و بەبڕى 2500$ بۆهاوسەرەكەم كرد بەبەنج دواتر بڕى 500$تریان لێ سەندم بۆ ئامێرى لەیزەر بە حسابى خۆیان دواتر عیلاجیان بۆ هاوسەرەكەم نووسى و دكتورە (كانى) و دكتۆرە (ئامانج ڕەحیم زەنگەنە) كە هەستابوون بە پرۆسەى منداڵى بلورى وەعدى %100 یان دا كە ئەچەندەها جار كارى وەها سەركەوتوویان ئەنجامداوە بەقسەى خۆیان ئەو كارەى ئەوان دەیكەن لە هموو دنیادا تا ئێستا نەكراوە, بەڵام وپاش بەكارهێنانى كۆمەڵێك عیلاجى گرانبەهاى تر كارەكە نەك هەر سەركەوتوو نەبوو بوڵكو بوە هۆى خوێن بەربوون و موزاعفاتێكى زۆرى لە هاوسەرەكەمدا دروست كرد,دواتر بووە هۆى تێكدانى پەیوەندى خێزانى هەردووكمان .بەڕێزینە ئەمەیە ڕووتانەوەو دزى ئاشكرا و ئەوەشى لەپشتى ئەم كارە وەستاوەتەوە , وەزارەتە تەندروستى یە ناتەندروستە گەندەڵە دزەكەى حكومەتى هەرێمى كوردستان و تاهر هەورامیە ,ئەگەر قاچاخچیەكانى جاران وەعدى بردنى كەسێكیان بدایە بۆ ئەوروپا پارەكەیان وەرنەدەگرت تاكو كارەكەیان دەكرد.بەڵام ئەمانە ئەم بەناو دكتۆرانەى وەك د.اسماعیل حەمەئەمین و د. ئامانج ڕەحیم زەنگەنە و دز كانى .كە لە قاچاخچى نا شەریف ترن.كە زیاتر لە 6000$یان لەمن وەرگرت نەك هەر وەعدەكەى خۆیان نەبردەسەر بەڵكو بووە هۆى هەڵوەشاندنەوەى خێزانێك.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە