• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


عەشیرەی گەورک

Tuesday, 14/01/2014, 12:00

2050 بینراوە



عەشیرەی گەورک خۆیان بە ڕەچەی " وەسمان " (عوسمان) ئاغا وخزرئاغا دەزانن و چەند ساڵ لەوەی پێش لە رابوردوودا پێش هاتنی عەشیرەی " مەنگوڕ " لە عێڕاقەوە هاتونەتە وڵاتی ئێران (مەبەست رۆژهەڵاتی کوردوستانە " . عەشیرەی گەورک لە ناوچەی خۆیاندا زیاتر لە پەنای عەشیرەی مەنگوڕدا خۆیان پاراستووە . عەشیرەی گەورک لە شەڕ لە گەڵ عەشیرەی " دێبۆ کریدا " دوو کەس لە کەسانی ناوداری وان بە ناوەکانی " میرزا رەشید و سمایل ئاغا " لێ دەکوژن و لە بەرامبەردا عەشیرەی دێبۆکری زۆرینەی گوندەکانیان لی تاڵان دەکەن .ئەوانیش دەرەقەتی دێبۆکری نایەن وهاوار دەبدنە عەشیری مەنگوڕ کە یارمەتیان بدەن لە کۆتاییدا ئەو شەڕە وەردەگەڕێتە ئاشتی وراوەستانی خوێنڕێژی .
عەشیرەی گەورک لە سێ ناوچەدا سوکنا بوون : مەحاڵی گەورک لە مهاباد پێنج تایفەن ، تایفەی عەزیزی ، حەسەنی ،موحەممەدی ، ئیبڕاهیمی ،قادری کە بەر پرسیایەتی داییم بە بنە ماڵەی عەزیزی بووە .هاوکات لە گەڵ شەڕی دووهەمی جیهانی " بایزئاغا عەزیزی " کە بەر پرسی عەشیرەی بووە کۆچی دوایی دەکا وبراکەی " ئەحمەد ئاغا " دیتە جێگاوی وی .مەحاڵی دێهستان : میرە دێ لە سەقز کە بە دۆڵی میرەدێ ناوبانگی هەیە بە پاشماوەی" جەوانمەردی " دەناسرێن وبەپرسیایەتی ئەو بنەماڵەیە لەسەر دەمی شەڕی دووهەمی جیهانیدا وەئەستۆی " عەلی ئاغای جەوانمەردی " بووە.عەلی ئاغا وبراکەی" رەسوڵ ئاغا "لە رووداوی ، موحەممەد رەشید خانی بانە " دا هاوکار بوون .کاتێک لەشکری ئێران لە سەرماوەزی ساڵی ، ١٣٥٢ی هەتاوی دووبارە دەسەڵاتی ناوچەکەیان بە دەستەوە گرت هاوکات لە گەڵ لەسێدارەدانی " قازی موحەممەد " و هاورێیانی لە مهاباد بوو.ئەوانیش وێڕای چەند کەسێکی دیکە لە عەشیرەی " فەیزوڵڵا بەگی " لە سەقز لە دار دران .
بەشی سێ لە پارستان ،ودەوروبەری وناوچەی سەر دەشت دەژیان .بەر پرسی وان " کاکەڵڵا ئاغا" بووە کە ژیانیان لە رێگای دارستانەکان وتوتن فرۆشی بەرێوە چووە .عەشیرە گەورک سوننە وشافیعی بوون لەوسەردەمەدا زیاتر لە شارەکانی، مهاباد ، بۆکان ،سەقز ،سەردەشت ،ژیان بەسەر دەبەن . هیوام ئەوەیە کەسانی بەرێز وشارەزای مێژوو بتوانن لەو عەشیرەیە زانیاری بەر فراوان وگشتی بۆ خەڵک بڵاو کەنەوە .

سەر چاوە: مێژووی مهاباد لە نوسینی جەنابی ، س ،م ،سەمەدی
وەرگیڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی / جەعفەر/کەریمی/ سەرکەوت/ کەریمی
ت/ فەنلاند/٨/٣/٢٠١٣


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)