• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دوایین ئاخافتنی ئۆجه‌لان له‌ ئیمراڵییه‌وه‌....

Thursday, 14/05/2009, 12:00

1852 بینراوە


ئەگەر ویژدانتان هەبووایە چەكتان نەدەدایە دەستی ئەو ئینسانانە
دەرمان وەردەگرم، خورانی جەستەم بەردەوام دەكات. لەدەرەوەی ئەوانەش وەكو ئێوەش دەزانن كێشەكان بەردەوامدەكات. زیادە گۆشتەكانی سەرمیان هەڵگرت. نەشتەرگەرییەكە بەشاراوەیی سێ دكتۆری پسپۆر لە بورساوە هاتبوون كردیان. وەكو ئێوەش دەبینن باشم، هیچ شتێك نییە. با ئەو بابەتە تێپەڕێنن.
لە ئامەد بۆ پرۆتەستۆكردنی ئەو دەستگیركردن و فشارانەی كە لەسەر دەتەپە پیادە دەكرێت، دوو رۆژ مانگرتن بە دەهەزار كەسەوە گوێم لێگرت، ئەمە تەنها لە ئامەد ئەنجامدرا؟
لە راگەیاندندا گوێم لێبوو كە عەبدوڵڵاگوڵ رۆژی پێنج شەممە بۆ چاوپێكەوتن، لەگەڵ ئەحمەد تورك مەوعیدی دانابوو.
رەوشی ئارام تیگنار ئەوەندە جددییە؟ لە ئامەد دەژێن، خانوویان كڕی؟ هیوای تەندروستییەكی باشی بۆ دەخوازم. سیلڤای خێزانی خواردنی بۆ من دروستكردووە. زۆر زۆر سڵاوی منیان پێ بگەیەنن. با بۆ خۆیان دانیشن، بە جوانی بژین. هەموو پێویستییەكانیان دابین بكەن. ئارام و خێزانەكەی ببەن بۆ مەملەكەتەكەی خۆیان بیانگەڕێنن.
لەرۆژنامەی میللییەتدا رێپۆرتاژەكەی حەسەن جەمال بڵاوكراوەتەوە. وەكو پێشتریش گوتم، حەسەن جەمال ئەم جۆرە ئیشانە، ئەم شتانە هەندێك دەزانێت، ئەقڵمەندە. جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند بوو كە راوێژكارێتی تێكۆشانی دژە تیرۆر دادەمەزرێنین. بائەمەش تێپەڕێنین، من بۆ خۆم لەرادیۆ گوێ لەمانە دەگرم. لەدەرەوەی راگەیاندنەكانیش مافی بەدەستخستنی زانیاریم هەیە. هەڤاڵان چ دەكەن، بۆ نموونە هەڤاڵانی ئەوروپا چ دەكەن؟ ئێوە هەوڵبدەن زیاتر رووداوە كۆمەڵایەتییەكان بەمن رابگەیەنن. دەكرێت سەبارەت بە (پەكەكە)ش زانیاری بگەیەننن. چاوەرێی ئەمە دەكەم. زانیاریم لەبارەی رووداوەكەی مازیداغی ماردین هەیە. بۆ ئەم بابەتە شرۆڤەم هەیە.
هێرشی هەوایی بەرێوە دەبرێت؟ ئەوانەی ژیانیان لەدەستداوە ناوەكانیان دەزانرێت؟ ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوام دەكات. گەمارۆدان كراوەتە ئامانج؟ لێدوان لەم بارەیەوە هەیە؟ لەدەرسیمیش ئۆپەراسیۆن بەردەوام دەكات. لە قارسەوە نازانم تاكوێ، لە هەرێمی سەرحەد، دێرسیم تا ئەمانۆس بەفراوانی ناوچەیەكی زۆر بەئامانجی پاكتاوكردن ناتوانن (پەكەكە) تەواو بكەن. پێویستە ئەمە بەوشێوەیە بزانرێت.
سەبارەت بە لێدوانەكانی موقتەدا ئەلسەدر بارزانی و تاڵەبانی چییان گوت؟ هەڵبژاردنی كەركوك كەی ساز دەكرێت؟ كەی كۆنفرانسی كوردان دەكرێت؟ سەبارەت بە كۆنفرانسی كوردان پێشتر پێنج پرەنسیپ مەرج و چوار پێشنیاری پراكتیكم پێشكەش كرد بوو، گفتوگۆ دەكرێت؟ ئەمانە دووبارە ناكەمەوە، دەزانرێت لە كۆبوونەوەی كۆنفرانسی كورداندا دەتوانرێت لەچوارچێوەی ئەم مەرج و پێشنیارانە هەڵسەنگاندن بكرێت. هەموو لایەنەكان لە ئێران، سووریا، توركیا و ئێراق دەتوانن بەشداری كۆنفرانس ببن، چارەسەری بەرهەم بهێنن، ئەگەر ئەو كۆنفرانسە بە بەشدارییەكی فراوانەوە سازبدرێت، سوودی گەورەی دەبێت.
لەم رۆژانەی پێشماندا ئەحمەدی نەژاد بۆ چ مەبەستێك دەچێتە سووریا، شتێك لەراگەیاندنەكاندا رەنگی دایەوە؟ من مەبەستەكەی دەزانم. ئێران باش دەناسم. توركیا بەكار دەهێنێت، لەدژی (پەكەكە) ئۆپەراسیۆنی بیست و پێنج هەزار كەسی دەكەن. دەخوازێت سووریا بەكار بهێنێت و بەشار ئەسەد بۆ لای خۆی راكێشێت. بەڵام باوەڕ ناكەم بەشار ئەسەد هیچ پشتیوانی بكات، پێدەچێت، بەشێوەیەكی رێژەیی پشتگیری بكات، بەڵام بەشار ئەسەد ئاقڵمەندە ئەمە زۆر ناباتە پێشەوە. توركیا، سووریا پێكەوە مانۆڕی سەربازی دەكەن، سەدر دێنننە ئێرە، چاوی بەپوتین دەكەوێت، بەپشتیوانی ئەمریكا، پشتگیری لە ئۆباماش وەردەگرێت، منیش دەخەنە ئێرە، دەڵێن ئەوەتا ئێمە ئۆپەراسیۆنمان كرد، كۆتاییمان پێهێنان، سەركەوتین. ئەوەندە ئاسانە؟ سەركەوتنی ئەم سیاسەتە مومكین نییە. كێشەی كورد بەوشێوەیە چارەسەر نابێت. لە ئۆپەراسیۆنی دەتەپەدا چەند كەسیان دەستگیر كرد؟ كێی تیادایە، ئەبرویش هەیە، چەند پارێزەر هەن؟ ژنان چی دەكەن؟ لەنێو ئەو دەستگیركراوانەدا ژنانیش هەن؟ كێن؟ (كەجەكە) بەرپرسیار دەبینن؟ یان ئیشوكارەكانی ئەنجوومەن؟ كەواتە هێشتا ئەو بانگەشانەی دیار نییە بۆ چییە؟ پارێزەرەكانی ئێرە زۆر شتیان دەكەوێتە ئەستۆ. پێویستە خۆیان باش ئامادە بكەن. رەوشی ئەبرو بەمنەوە گریدراوە. پێدەچێت بە بەرپرسیاری (كەجەكە)ی بزانن. بەڵام (كەجەكە) خەباتێكی دیموكراتییە. ئەم خەباتە پێچەوانەی یاسا و دەستوور نییە. سیستەمی (كەجەكە)ی من رێكخستنێكی دیموكراتی و یاساییە. (كەجەكە) جێگیر بوونی دیموكراسییە. (كەجەكە) پارتی یان قۆڵی پارتییەك نییە. چەند جار گوتم لەچوارچێوەی یاسا و دەستووردا بەهەستیارییەوە لێكۆڵینەوە كراوە و سیستەمی (كەجەكە) دانراوە. دەتەپە لەوە كەم ماوە سیستەمی (كەجەكە) یاسایی بكاتەوە. پێیان ناڵێم كار ناكەن. نییەتیان باشە. دەیانەوێت بۆ خۆیان شتێك بكەن، بەڵام ئەوە بەس نییە. سیاسەت پێویستی بە تیۆری هەیە. پاش ئەوەی تیۆرییەكی بەهێزت هەبێت. بە ئێرادەیەكی بەهێزەوە پراكتیزە دەبێت. تیۆری نەبێت پراكتیك نابێت. ئەگەر جەسارەتی ئەمە نەكەی توڕ دەدرێیتە ئاسمان. لەنێوەی رێ دەمێنیتەوە، گۆرەوەیتان لەسەر دەكەن. بۆ دڕاندنی ئەو گۆرەوییە پێویستە ببنە خاوەن تیۆرییەكی سیاسی بەهێز. تیۆری سیاسی، زانستی بەهیچ شێوەیەك بێ زانیاری نابێت. بنەكەی بەتاڵ دەمێنێتەوە. سەرتاپا ئەندامان پێویستیان بە پەروەردەی سیاسی هەیە. پێشتر باسی ئەكادیمیای سیاسەتی دیموكراتیم كردبوو، لەبەرئەوە پێشنیارم كردبوو. دەتەپە جەسارەتی ئەمەی نەكرد. سیاسەت بەهیچ شێوەیەك بێ زانیاری و تێۆری نابێت. بنەكەی بەتاڵ دەمێنێتەوە. سەرەتاپا ئەندامان پێویستیان بەپەروەردە ی سیاسی هەیە. پێشتر باسی ئەكادیمیای سیاسەتی دیموكراتیم كردبوو، لەبەرئەوە پێشنیارم كردبوو. دەتەپە تا ئێستا لەمەدا سەر نەكەوتووە. ئەمە كارێكی پەروەردەییە. لە راستیدا من لەئایسەل و ئەوانی تر توڕە بووم. من لەبەرئەوە توڕە دەبم ئەمەیان جێبەجێنەكرد، ئەم پێشنیارەم ئاكەپە جێبەجێی كرد، بەڵام دەتەپە جێبەجێی نەكرد. پێویستە دیموكراسی باش تێبگەن. دیموكراتی كارێكی زانستییە. كولتوورە، من لەبەرئەوە پێشنیاری ئەكادیمیا سیاسیەكان دەكەم. ئەمریكا و ئینگلتەرا ئەمەیان زۆر باش بەكار هێنا، لەبەرئەوە سەركەوتن و لەپێش سەركەوتنیش پراكیتزەی بەهێزی دیموكراسی شاراوەیە.
رووداوەكەی ماردین بەرهەمی سیاسەتی جاشایەتییە. ئەم سیستمە بەپەلە چاوی پیادا بخشێنرێتەوە. بەم سیستەمەوە بەم چەكانەی دەوڵەتەوە، ئەم گوندییە بەدبەختانە دەگۆڕن بۆ تۆڕباینی توندوتیژی و دەكرێنە وەحش. سەد هەزار قاتڵ ـ بكوژ ـ یان خستۆتەڕوو و لەوناوە دەگەڕێن. بەرپرسیار نەكوژرا و نە بكوژەكانیشن. لێرەدا رایدەگەیەنم، بەرپرسیار ئەو كەسەیە كە چەكی داوەتە دەستی ئەمانە، ئەمەش حكومەتە. چەك ـ دەسەڵات بدرێتە دەستی جاهل یان پیاو دەكوژێت، یان ژن دەڕفێنێت. چەك نەدرێتە دەستی جاهل پیاو كوشتن نازانێت، نەك پیاو كوشتن مێشوولەیەكیشی پێ ناكوژرێت. من ئەو گوندییانە دەناسم. ئەگەر پشتیوانی قەرەقۆڵ ـ سەربازگە ـ، نەكرێت مێشوولەیەكیش ناكوژن. ئەوەتا لەراگەیاندنەكاندا وایاندەزانی كە ژن و منداڵ دەكوژرێت و دەكرێتە ماڵی پەكەكە وا نییە؟
ئەگەر دوو لەمانە دزە بكاتە ناو (پەكەكە) و ئەم قەتڵوعامە بكات چی دەبوو؟!! ئەو كات ئەنجامدەری ئەو قەتلوعامە (پەكەكە) دەبوو! پێشتریش لەماردین لەپەچەنەك قەتلوعامی ژن و منداڵیان كرد، ئەمەشیان خستە ئەستۆی ئێمە!! دواتر زانیم كە كەسێك بەناوی هۆگرەوە دزەی كردۆتە ناو پەكەكەوە، ئەمەش جەمیل ئیشك كردبووی. ئەمڕۆ دەركەوت كە جەمیل ئیشك بەرهەمی دزەكردنی نێو ئەرگەنەكۆنە. بەهەمانشێوە كوێرجەمال، مەتین شێرناخ و شەمدینی چوارچەتە هەبوون. ئەمانە هەوڵیان بۆ كوشتنی منیش دا، بەڵام بەرلەوە لەسەر دەسەڵاتم لابدەن ئینجا بمكوژن. سەرە موویەكی مابوو رزگارم بوو. ئەمانە ئەو گوندیانەی كە نانیشیان دەدایە كوشتیان. لەم رووداوەی دواییشدا دەركەوت ئەوانەی ئەم كارەیان كرد، لە ئێمە نەبوون، ئەرگەنەكۆن بوون. وەكو دەزانرێت رووداوی 33 سەربازەكە هەیە، كوشتنی بەختیار ئایدن، رووداوی ریدڤان ئوێزدەن هەیە. هەروەها پێشتر باسی ئەو رووداوانەی سێگۆشەی مووش ـ لیجە ـ كولپ م كردبوو. ئەمانەشیان كردە ماڵی ئێمە، دەركەوت كە پەیوەندی بەئێمەوە نەبووە. بەئەندازەی ئەوەی لە راگەیاندندا گوێم لێبوو ئەردۆغان گوتویەتی، ئەوەی ئەمانەی كردوو خاوەن ویژدان نییە. ئەگەر خاوەن ویژدان بن چەكتان نەدەدایە دەستییان، تۆ لەكوێ ویژدان لەكوێ؟ بەرپرسی رۆژنامەی حورییەت ئەرتۆغرۆل ئۆێزكوێك، ئیفترا ـ بوختان ـ ی بۆ من كردووە و منی بە"بكوژی منداڵ" راگەیاندووە!! ئەو رەوشەی ژیان بووە دەزانرێت ئەمڕۆ یەك یەك دەردەكەوێتە روو. قەتلوعامی هەموو ئەم ژن و منداڵانە پێكهاتەیەكی دەوڵەتە. پارێزەرەكانم لەسەر ناوی من ئەمە روون بكەنەوە. لەم بابەتەدا لەسەر ناوی من نامەیەك بۆ ئەرتۆغرول ئۆێز كوێك بنووسرێت. ئەگەر ئەرتۆغرۆل ئۆێزكوێك قسەكەی نەكێشێتەوە من لێرە ئەو بەبوختانكەر رادەگەیەنم. رۆشنبیران لەكوێن، رۆمان نووسەكان لەكوێن؟ ئەمە تەنها هەندێك رۆژنامەی تەرەف جێگەی پێ دا بوو.
رووداوەكەی ماردین لەلایەكی دیكەوە، رووداوی تەجاوزی ژنانە، لەراگەیاندنەكاندا باس لەوە دەكرێت، لە پێش روودانی ئەم رووداوە ژنێك تەجاوز كراوە، باسی غافڵكردنی كچێك كراوە. رووی قسەم لەژنان دەكەم، ژنان بە زانستی گەوهەری و ئیرادەیەكی بەهێز دەتوانن خۆیان بپارێزن. من لە حەوت ساڵانەوە لەگەڵ كێشەی ژناندا پەیوەندیدارم. هەتا بەمنیشیان دەگوت تۆ زۆر بەدوای ژناندا دەگەرێی! بۆ ئەو ژنانەی كە دەهاتنە رێزەكانی ئێمەوە پەیوەندییم، نیشاندەدا. هەتا پێمدەگوتن ئەمە تێكۆشانێكی زەحمەتە ناتوانن بیكەن، بەشدار نەبن. ئەو ژنانەی لەگەڵ مندا رێگەیان دەگرتە بەر پەیوەندیم نیشاندەدا، یاریم تۆپ و وەرزشم لەگەڵ دەكردن. من هەمیشە گوتوومە شكاندنی كولتووری پێنج هەزار ساڵەی دەسەڵاتداری پیاو ئاسان نییە، پێویستیی بەتێكۆشانێكی قووڵ و چڕوپڕ هەیە. من نەبوومایە، هێزی كاریگەرم نەبووایە، ژنانم زانا نەكردبووایە لەوێش تەجاوز دەهاتە ئاراوە. من تا شوێنێك ئەوانم پاراست و چاودێریم كردن، بەڵام بە زۆری پێویستە ئەوان خاوەن لەخۆیان دەربكەون و خۆیان بپارێزن. پاش ئەوەی منیان هێنایە ئێرە، كەسانی وەكو نیزامەدین و عوسمان باسی ئەشق و مەشقیان كردبوو، ژنەكانیان یەك یەك لەئێمە دوورخستنەوە رووبەڕووی تەجاوزیان كردەوە. ئەو ژنانەی ئەمەیان كرد بەد رەوشتن. پیاوەكانیش بێ شەرەفن. ئەو بەدبەخیتێكی هیچ لەدەست نەهاتووە، من رقم لێدەبێتەوە، لە راستیدا من تووشی ئێش دەبم. ئەمانە مەعاشێكیشیان نییە. ئێراقییەكانیش ئاوڕێكیان لێ نادەنەوە. بێگۆمان نامووس تەنها مەسەلەیەكی جنسی نییە. نامووس، زانستی گەوهەری و ئێرادیەكی بەهێزە. خاوەن لەخۆتان، رۆحتان و جەستەتان دەركەون. ئەشقی سەرمایەداریدا رەنجی تیادا نییە، خۆشەویستی راستەقینە و ئەشق نییە. خۆشەویستی و ئەشق پیویستی بەرەنج هەیە. شیرین و فەرهاد نموونەی ئەمەن. ئەو رووداوە لە قەندیل هاتۆتە ئاراوە. رووداوێكی مێژووییە. فەرهاد بۆ ئەوەی بگاتە شیرین لەپێناوی ئەشقەكەیدا هەزارویەك رەنج دەدات. زەحمەتی دەبینێت و شاخەكان كون دەكات. تەنانەت خواستبووی لەپێناوی ئەشقەكەیدا باڵادەستی و دەسەڵاتداری شای ئێران بڕوخێنێت. لەمەدا سەرناكەوێت. دەسەڵاتی ئێران نارۆخێنێت، خۆی لەشاخەكان فڕێ دەداتە خوارەوە. ئەشقی راستەقینە ئەمەیە. ئەشقێك رەنج و هەوڵدانی بۆ گەل و وڵات نەبێت واتای خۆشەویستی دەرنابرێت. كولتووری دەسەڵاتداری پێنج هەزار ساڵەی دەسەڵاتدارێتی پیاوم بەفراوانی لە پارێزنامەكەمدا شی كردۆتەوە.
ئەگەر زانستی گەوهەری پێشنەكەوێت و ئیرادەیەكی بەهێز نەبێت، لەكولتووری تەجاوزی دەسەڵاتداری پیاو رزگارتان نابێت. ماڵی تایبەت و ماڵی گشتی جیاوازی نییە، هەموو ماڵی تەجاوز كردنن. بۆ ژنان دەڵێم: زانستی گەوهەری پێشبخەن و بۆ ئازادییەكانتان كار بكەن. ئێمە لە بابەتی رووخاندنی كولتووری دەسەڵاتدارێتی پیاودا، هەندێك سەركەوتین. ئەوەتا دەتوانن ببنە سەرۆكی شارەوانیش، بوون بەپەرلەمانتاریش لەو باوەڕەشدام سەركەوتوو دەبن. لەبەرئەوە باسی سیستەمی شارەوانی دیموكراتیم كرد. دەزانم كە هێشتا بەتەواوی تێنەگەیشتوون ئینشائەڵڵا سەردەكەون.
سەرۆك كۆمار عەبدوڵڵا گول پێشتر گوتبووی پێویستە هەركەس پێویسیتەكان سەرشانی جێبەجێبكات. ئەمە پەیوەندی بەمنەوە هەیە. من ئەم پەیامە راست وەردەگرم و بەبەرپرسیارێتییەوە هەڵسوكەوت دەكەم. من هەر یەكلایەنە كارم كرد. سیاسەت یەكلایەنە نابێت. سیاسەت جووت لایەنەیە، بەلای كەمەوە دوو لایەنەیە. سیاسەت راگۆڕینەوەیە. هەمیشە منیان بەتەنها هێشتەوە. گوتیان نوێنەری "ئەجەوید"ین هاتنە ئێرە. سەرباز و سڤیل هاتن. لەو كاتەدا من چارەسەری دیموكراتیم پەسەند كردبوو. بەڵام ئاگادارم كردنەوە كە دیموكراسی كارێكی جددییە و جددییەت دەخوازێت. من پێم گوتن ئەگەر پێویستییەكانی جێبەجێنەكرێت، تێپەڕ دەكرێت. دیموكراسی یاری پێناكرێت. تەنانەت سەبارەت بەهەندێك شار هەندێك شتیان پێگووتم، من تا ئێستاش دەڵێم با ببینین. دیموكراسی كارێكی جووتەیە. سەرقاڵبوونی دەوێت، كارێكی جددییە، ناتوانی یاری بە من بكەن. ئەگەر پێویستییەكانی جێبەجێنەكەن دەیدۆڕێنن. ئێتر ئەمە لە 2002 بەدواوە نەما، بڕڕا، ئەم حكومەتە هیچی نەكرد. لە 2002 بەدواوە بە تەنها من پیادەم كرد. هەندێك لایەن، لایەنی جیاواز، ناڕاستەوخۆ دەڵێن دەمانەوێت بزانین، ئێوە خاوەن كام پرۆژی چارەسەرین.
هەم لەنێو دەوڵەت هەم (پەكەكە)، هەم دۆستانی كوردیش بەگوێرەی پێویستی بەرپرسیارێتیم پرۆژەی چارەسەریم هەیە. كاری لەسەردەكەم. ئەگەر تاسەرەتای حوزەیران لەلایەن دەوڵەتەوە نوێنەری حكومەت بگاتە لام رایدەگەیەنم. لەم بابەتەدا ئەو پەیامانەی كە لەراگەیاندنەكاندا بڵاوكرایەوە خوێندمەوە، سەلیم دروێش ئۆغلو، حسێن كڤرك ئۆغلو، كارادای، ئیلتەر توركمەن. مرۆڤی ئاقڵمەندن، ئاقڵانە قسە دەكەن. تێگەیشتوون، پێویستە كێشەكە هەواڵەی دەرەوەی نەكەین. لەناو خۆماندا چارەسەری بكەین. منیش وا بیردەكەمەوە، پێویستە كێشەی كورد لەناوخۆماندا چارەسەر بكەین، هەرە راستیش ئەوەیە.
ئەگەر حكومەت تا یەكی حوزەیران رێگەیەكی دیالۆگ نەكاتەوە لێرە رای دەگەیەنم. راپۆرت بە رای گشتی پێشكەشدەكەم. لەبەرئەوەی تیادا بوومە باش دەزانم. ئەمە وەكو پێویستییەكی بەرپرسیارێتی دەكەم. (پەكەكە) تا یەكی حوزەیران ماوەی داوە!! من لێیان تێدەگەم. وەكو لە رێپۆرتاژەكەی حەسەن جەمالیش دا بڵاوكرایەوە جەمال باسی ئەمانە دەكات. (پەكەكە) دەناسم. هێزی هەیە. ئەگەر تا یەكی حوزەیران دیالۆگ دەستپێنەكات، سێ بژار لای پەكەكە هەیە، یەكەم پاراستنی پاسیف ـ كە رەوشی شام ئەمە بوو، بۆ نموونە هەوڵدەدەن لەجوودی دەریان خەن، ئەوانیش هەوڵدەدەن بمێننەوە. دووەم: پاراستنی ئاكتیڤ، شەڕی گەریلایی ئاكتیڤ. واتە بەشێوەیەكی رێكوپێك و بەپیلان (پەكەكە) بەچالاكی ئاكتیڤ خۆی دەپارێزێت. لەرەوشی پاراستنی ئاكتیڤدا كەوتنە نێو رەوشی هێرشیش دێتە كایەوە. سێیەم بەرخودانی هەمە لایەنەیە. وەكو ئەو دەستگیركردنانەی ئەمڕۆ لەسەر دەتەپە پیادە دەكرێت. بگاتە ئاستی هەرە ژوور لەو رەوشەدا دەكەوێتە نێو بەرخودانی هەمە لایەنەوە.
جەهەپە و مەهەپە نوێنەری سیاسی ئەرگەنەكۆنن. ئاكەپە سەبارەت بە چارەسەری هیچ شتێكی نەكردووە، ناكات، هەوڵدەدات رۆژ بەسەر ببات. لەچاوی مندا ئاكەپە هیچە رۆژانە سیاسەت دەكات و لە پۆلەكەیدا ماوەتەوە. كێشەی كورد كێشەیەك نییە بەسیاسەتی رۆژانە چارەسەر بكرێت. ئەگەر ئاكەپە تا یەكی حوزەیران رێگەی دیالۆگ و چارەسەری نەكاتەوە من دەڵێم لە شوێنێكی دیكە لە ئەرگەنەكۆن نەگەڕێن ئەرگەنەكۆن ئاكەپە خۆیەتی. لەساڵی 2002 ەوە ئاكەپە سەبارەت بەچارەسەری كێشەی كورد لە خەڵەتاندن زیاتر هیچی نەكردووە. من لێرەوە جارێكی دیكە بە دەوڵەت دەڵێم؛ پێویستە رێگەی دیالۆگ و چارەسەری بكرێتەوە. لە دوای یەكی حوزەیرانەوە یەك دڵۆپە خوێن بڕژێت من بەرپرسیار نیم، ئاكەپە بەرپرسیارە. ئەو رووداوەی لیجە كە 9 سەرباز لەشوێنێكی دیكە یەك سەرباز بەگشتی 10 سەرباز كوژرا. كۆنترۆڵكردنی ئەمە ئاسان نییە. ئەحمەد تورك بەتەنیا ناتوانێت حاكم بێت. من لێرە، بەم حاڵەی خۆمەوە، بەم پێگەیەی ئێستامەوە بەتەواوی ناتوانم، كەس بەتەواوی ناتوانێت حاكم بێت. پەكەكە پێگەیەكی ئۆتۆنۆمی هەیە. ئەگەر چارەسەری دیموكراتی نەیەتەكایەوە ئەوان بۆ پاراستنی خۆیان و پێگەی گشتی چی بزانن ئەوە پیادە دەكەن. چەند (پەكەكە)یەك دێتە كایەوە، ئێوە ناتوانن لەبەرامبەریان هیچ بكەن.
لە زیندانەوە نامە هاتوون، سڵاوم بۆ هەموویان هەیە. لەلایەن ژنانەوە نامە هاتوون، سڵاوم بۆ ئەوانیش هەیە. با قووڵبوونەوە بەردەوام بكەن. نیزامەدین بەهادر نامەیەكی لەزیندانەوە هاتووە، دەڵێت، بۆچی ئێمە لەبواری ئابوورییەوە وەكو یەهودییەكان نابین؟ ئێمە وەكو یەهودییەكان نابین، چونكە ئەوان بوونە بەسەرمایەدار. پێویستە ئێمە پرۆژەی ئابووری خۆمان هەبێت، بەڵام بوارەوە خۆی قوڵ بكاتەوە. سڵاوی تایبەتم بۆ تاتوان هەیە.
سڵاو بۆ هەر كەسێك
رۆژ باش
6 مایس 2009


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)