• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دیمانەیەک لەگەڵ گوڵتان کشاناک

Sunday, 02/03/2014, 12:00

2213 بینراوە



سازدانی : شیرین پایزن

و / ڕێبوار هەمەوەندی

لەگەڵ هاوسەرۆکی بدپ و کاندیدی سەرۆک شارەوانی دیاربەکر ڕێزدار گوڵتان کشاناک دیدارێکم ئەنجامدا و لەبارەی ڕەوشی سیاسی هەرێمی و سیاسەتی گشتی قسەمان کرد ، کشاناک لەبارەی نەخشەی حکومەتەوە و لەبارەی دیاربەکرەوە ناڕەزایە و دەڵێت (ناوچە سەوزایەکانمان ڕادەستی قازانجکاران ناکەین ، خراپتر لە پارکی گازی لە ئیستەنبوڵ لە دیاربەکر چالاکی روودەدات) لە هەڵبژاردنەکانی ٣٠ ی ئاداری ساڵی ٢٠١٤ کاندیدی شارەوانی دیاربەکر گوڵتان کشاناک تەنها نییە ، لەم هەڵبژاردنەدا دەیانەوێت جیاوازییەکی نوێ بخوڵقێنن ، هاوشانی گوڵتان کشاناک سەرۆکی کۆنی شارەوانی شاری یەنی شەهیر و زیندانی کۆنی دۆزی کجک فورات ئانلی هەردوکیان بەیەکەوە بۆ سەرۆک شارەوانی دیاربەکر خۆیان کاندید کردووە ، ئەگەر لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتن بەدەستبخەن ئەوا لە ٣١ ی ئاداری ئەمساڵدا شارەوانی دیاربەکر دوو سەرۆکی دەبێت ، لە دیاربەکر چاوم کەوت بە گوڵتان کشاناک ، بەهۆی کاروباری هەڵبژاردنەوە تەنانەت کاتی نان خواردنیشی نییە ، پرسیارم لێکرد کەی دەستبەرداری هاوسەرۆکی بدپ دەبیت ؟ بە پێکەنینەوە ووتی (دەستبەرداری من نابن ، لەلایەکەوە سەرقاڵی کاروخەباتی هەڵبژاردنم لەلایەکی تریشەوە سەرقاڵی کاروخەباتی پارتەکەمانم هەربۆیە یەک خولەک کاتی بەتاڵم نییە) لەم دیدارەدا لە دیاربەکر بە تێروتەسەلی لەگەڵ گوڵتان کشاناک قسەم کرد .
پرسیار : سیستەمی هاوسەرۆکی بە تەواوەتی چۆن دەبرێت بەڕێوە ؟
کشاناک : بۆ یەکەمجارە لە هەڵبژاردنی هەرێمی ئەم ئەزمونە تاقیدەکرێتەوە ، بەڵام ماوەیەکی دورودرێژە لە سیاسەتی مەرکەزیماندا بەکارمان هێناوە ، زاتەن لە سایەی ئێمەوە حکومەت ناچارما لەم بارەیەوە گۆڕانکاری لە دەستوردا بکەن ، لەم بارەیەوە ئێمە خاوەن ئەزمون و بانگراوەندین ، هەربۆیە ئەم شێوازە لەبارەی بەڕێوبەرایەتی هەرێمییەوە ئاسانتر دەبێت ، ئێمە لەبارەی بەڕێوبەرایەتی هاوبەشەوە ئیدیعامان هەیە ، لەم خاکەدا ژن هێزێکی تۆکمەیە ، لە هەموو بوارێکی ژیاندا خستنە سەرشانی بەرپرسیارێتی لە ئاستی هاوبەشدا و بڕیاردان و جیگرتن لە میکانیزمەکانی نوێنەرایەتیکردندا مافی ژنانیشە ، دەمانەوێت ڕێ بۆ ئەم شتانە بکەینەوە ، لەم قۆناغەی پێی گەیشتوین دەبینین کە لەناو کۆمەڵگادا قەبوڵکراوە ، هەربۆیە لەو شوێنانەی کە زیاد لە کەسێک لە بەڕێوبەرایەتیدان ژنێک و پیاوێک دەبینرێت واتا ئێمە فۆرمێکی نوێمان خوڵقاندووە ، لە شوێنێک کە تاکە کەسێک بەرپرسیارێتی هەبوو ئێمە توانیمان لەوێدا سیاسەتی هاوسەرۆکایەتی جێگیربکەین ، سەرۆکایەتی شارەوانێکانیش دەبێت بە هاوسەرۆکایەتی ، لە میکانیزمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمیدا سیاسەتی ئەندامیتی ژن و پیاوێک بەکاردەهێنین .
پرسیار : باشە تێکەڵی و پێکەڵی لە بەڕێوبەرایەتی نایەتە ئاراوە ؟ دوا بڕیار ئێوە دەیدەن یان هاوسەرۆکەکەت ؟ .
کشاناک : ئێمە لەبارەی ئەوەی ئایا ئەم سیستەمە چۆن دەخرێنە باری جێبەجێکردنەوە لەناو گەنگەشەداین ، دوای هەڵبژاردن بەرپرسیارێتی بەڕێوبەرایەتی و جەوهەری بەڕێوەبردنەکەی دەخەینە ڕوو ، بنگەی جەوهەری ئێمە بەم شیوەیەیە : بەشی کار دروست دەکەین ، بەڵام بەرپرسیارێتی هاوبەش و بڕیاردانی هاوبەش بەکار دەهێنین ، لە چوارچێوەی یاسادا تاکە کەسێک بەرپرسیارە بەڵام کاروخەباتمان هاوبەشە ، ئێمە زهنییەتی سیاسەت دەگۆڕین .
پرسیار : کاتێک ئێوە بەم شێوەیە شیکار دەکەن واحاڵی دەبین کە ڕێڕەوی خۆسەری دیموکراسی دەست پێدەکات ؟ ، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست بخەن لە ٣١ ی ئاداردا بەڕێوەبەرایەتی نەک مەرکەزی بەڵکو لە هەرێمییەوە دەست پێدەکات وایا ؟ .
کشاناک : دیاربەکر خۆی خۆی دەبات بەڕێوە زاتەن خۆشی بردووە بەڕێوە ، ئێمە دەمانەوێت میکانیزمی بڕیاری گەل بخەینە ناو بەڕێوبەرایەتیەوە ، ئەمە تەنها بەدەنگدان نابێت ، دەبێت ئەوەی لەم شارە ژیان دەکات ببێت بە خاوەن پەیڤی خۆی ، هەموو ساڵێک بەیەکەوە بودچەیەک دیاریدەکەین و بەدچەی ساڵی داهاتوش لەگەڵ گەلدا دەستنیشان دەکەین ، بەڕێوبەرایەتی زاتی ئازاد دەخوڵقێنین .
پرسیار : پرۆژەی شێتانەی ئێوە چییە ؟ .
کشاناک : ئێمە پرۆژەی ژیرانەمان هەیە ، سەرەتا بە پرۆژەی هاوسەرۆکایەتیشەوە ئەو هەموو فۆرمانەی باسم کرد و ئەو گۆڕانکاریانەی دەیخولقێنین پرۆژەی گۆڕینی زهنییەتە ، لەلایەکی تریشەوە بزووتنەوەیەکی گەورەی ئێکۆلۆژی دەست پێدەکەین ، ئێمە ئەم شارە بەچاوی زارۆکەکانی دیاربەکرەوە لێی دەڕوانین ، هەمیشە گەنگەشەیەک لەئارادایە ئایا دیاربەکر تورکیایا یان کوردستانییە ؟ ئێمە دەمانەوێت ئەم شارە بکەین بە زارۆکستان و ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە ئەم شارە بکەین بە شاری زارۆکەکان .
پرسیار : ئێوە دژی هەندێک پرۆژە دەوەستنەوە کە حکومەت دەیەوێت ئەنجامی بدات ، لەم بارەیەوە نیگەرانی لەئارادایە ، ئەمەش ڕێگای بۆ ئەوە خۆشکردووە کە گوایە ئێوە دژی بوژاندنەوەن ؟ .
کشاناک : نەخێر ، ئێمە دژی ئەوەین کە بەها بەنرخەکانی ئەم شارە بەتاڵان ببرێت ، سێ ناوچەی بەنرخمان هەیە ، ناوچەی (باخچەکانی هەڤسەل) ناوچەی نەفەس کێشانی خەڵکی ئەم شارەیە ، ئەم ناوچەیەیان وەک ناوچەی جێگیربونی شوقەکان ڕاگەیاند ، حکومەت دەسەڵاتی میماری لە دەسەڵاتی شارەوانی دەسەنێتەوە ، دوایش یاریگای ئەتەتورک ، حکومەت دەیەوێت ئەم ناوچەیە بدات بە کەمپانیای (تۆکی) تاکو شوقەی لێدروست بکات ، کەمپانیای (تۆکی) رایگەیاند کە بکەوێتە ناو مەزاتی بەدەستخستنی مۆڵەتی دروستکردنی شوقە ، لێرەوە دەمەوێت بانگەوازییەک بۆ ئەو کامپانیایانەی کە دەیانەوێت بچنە ناو مەزاتی بە مۆڵەت وەرگرتنی درستکردنی ئەم شوقانە پێیان دەڵێم ڕێگای پاکوخاوێنتر هەیە تاکو پارەی لێوە قازانج بکەن ، خۆیان نەخەنە ناو ئەم کارەوە مەبنە شەریکە بەشی ئەم کۆمەڵکوژییە .
پرسیار : خەڵکی لەبارەی ئەم پرۆژانەوە چی دەڵێن ؟ .
کشاناک : دەتوانم بەکورتی بڵێم ئەگەر ئەم پرۆژانە بخرێتە بواری کارکردنەوە ئەو چالاکییانەی لە ئیستەنبول لە پارکی گازی هاتنە ئاراوە لەوە گەورەتر لێرە ئەنجامدەدرێت ، هەموو خەڵکی دیاربەکر هەڵدەسنە سەرپێ .
پرسیار : بەڕای ئێوە شەڕی بڵاوکردنەوەی دەنگەکانی ئەردۆغان و کوڕەکەی و فەتحوللە گولان کاریگەریەکی چۆنی دەبێت لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی ؟ .
کشاناک : ئەمە ئیشارەتی دەستپێکی هاتنە ئاراوەی رەوشێکی نوێیە ، دەسەڵاتی حکومەتی ئەردۆغان دەسەڵاتێکی ففتی بە ففتی گەورە بوو ، بەڵام ئەم ففتی بە ففتییە درزی تێکەوت ، زامدار بوو ، بەرامبەر بەیەک لە جەنگدان ، لە دیاربەکرەوە لێیان دەڕوانین دەبینین کە ساڵانێکی دورودرێژە حکومەتی ئەردۆغان لەگەڵ ئەم هێزی پەرەلالە ناحەقی و ئۆپەراسیۆنی بەرامبەر بە کورد ئەنجامداوە ، لەوە دەترسان کە ئێمە ببینە هێزێکی پتەوی دیموکراسی ، دەیانوت لەگەڵ ئەمانەدا هیچمان پێناکرێت واتا ئێمە کەواتە با جەماعەتی فەتحوللە گولان بەلایخۆماندا رابکێشین ، هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنانەی بەرامبەر بە ئێمە ئەنجامیاندا حکومەت و ئەو هێزی پەرەلالە بەیەکەوە ئەنجامیانداوە ، دژ بە ئێمە پشتگیری جەماعەتی گولانیان دەکرد ، هەربۆیە ئەمڕۆ دەبینین کە حکومەتەکی ئەردۆغان خۆی بەشێوەیەکی مەغدور نیشان دەدات بەڵام حکومەتەکەی ئەردۆغان لە چاوی کورداندا بە مەغدور نابینرێت ئەوان هێشتا زاڵمن .
پرسیار : ئێوە وا دەڵێن بەڵام لەلایەکەوە حکومەتێک هەیە کە لەبارەی قۆناغی چارەسەرییەوە مەترسی لە چاوگرتووە و هانگاوێکی ناوە کە زۆر زەحمەتە و تاکو ئێستاش کەس نەیتوانیوە هەنگاوی وا بنێت و تەنانەت رەخنەی لەچاو گرتووە و لەوەش نەترسا کە لەلایەن دەنگدەرانێوەی روبەروی رەخنە ببێتەوە ، ئایا لە پێناو قۆناغی ئاشتی پێویست ناکات ببن بە خاوەن و پاڵپشتی حکومەت ؟ .
کشاناک : من بەهیچ شێویەک هاوبیر نیم لەگەڵ ئەم شیکارەت ، لە پشت پیلانی ئەم قۆناغی ئاشتیەدا خەباتێکی گەورەی ئێمە هەیە کە چەندین ساڵە بەردەوامیمان پێداوە کە بەڕێز ئۆج ئالان بە موخاتب وەربگیردرێت ، ئەم قۆناغە قۆناغی ئاشتی گەلە ، ئەمە لوتفی ئەردۆغان نییە ، ڕێپێوانی دیموکراسی تورکیا لەگەڵ خەباتی کورداندا پتەوتر بوو وە بەردەوام دەبێت ، وادەردەکەوێت کە پێویستە کێشەکە بە ئاخافتن چارەسەر بکرێت ، ئێمە ئەم ڕەوشەمان جێگیر کرد ، لەبەر ئەوەی رایگشتییەکی بەهێز لە پشت ئەم پرۆژەیەوە بوو ئینجا ئەردۆغان هەنگاوی نا ، بەڵام حکومەت ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێ نەکرد .
پرسیار : هەندێک کەس لە ناو حکومەتی ئەردۆغان و ئۆج ئالانیش لە دوا دیداری لە ئیمرالی لەبارەی گرنگی هەندێک هەنگاو بۆ بەردەوام بوونی قۆناغی ئاشتی پێیان وایە کە ئەو هەنگاوانانە پێش هەڵبژاردنەکان نانرێت چونکە لەوانەیە لەناو حزبەکەی ئەردۆغاندا ناڕەحەتی دروستبکات ، باشا ئایا دوای هەڵبژاردنەکان ئەم هەنگاوانانە بنرێت قۆناغی ئاشتی چۆن پێشدەکەوێت ؟ .
کشاناک : بۆ پێشوەچونی قۆناغەکە هیچ هەنگاوێک نەنراوە ، پارتەکەی ئەردۆغان ئەوەی ئەکەوێتە سەرشانی هیچی جێبەجێ نەکردووە ، لەم قۆناغەدا ڕۆڵێکی پۆزەتیفی نەگێڕاوە ، دەستبەرداری قۆناغەکە بوو ، لەلایەکی ترەوە ئیدیعای جدی گەندەڵی لەئارادایە ، ئاشتی و چارەسەری بۆ ئێمە گرنگە بەڵام هەرلەبەر ئەوەی چارەسەری بەرقەرار دەبێت ناتوانین قەبوڵی بکەین دزی و گەندەڵی بکرێت و ئێمەش بەرامبەر بەمە بێدەنگی بنوێنین ، ئەگەر ئاشتی بەرقەرار دەبێت دەبێت خاوێن بێت .
پرسیار : ئەگەر بگەڕێینەوە سەر مەسەلەی تۆماری دەنگەکان کە بڵاوبۆتۆتەوە کە لە نێوان ئەردۆغان و کوڕەکەی بووە سەرۆک وەزیران پێی وایە کە بەهۆی قۆناغی چارەسەرییەوە ئەم گەلە کۆمەیەی بۆدروستکراوە ، ئەمە وەک کودەتایەک بەرامبەر بە خۆی دەنرخێنێت ؟ .
کشاناک : تەماشا .. ئیدیعای گەندەڵی ئیدیعایەکی گەورەیە ، دەتوانرێت پارتێک رەخنە بکرێت و سیاسەتەکەی قەبوڵ نەکرێت ، هەربۆیە ڕەقابەت هەیە ، بەڵام دزی و گەندەڵی ئیدیعایەکی گەورەیە ، ئەمە مەشروعییەتی حکومەت ناهێڵێت ، هەربۆیە ئەوەی لەئارادایە لە شەڕێکی ناو سیاسەت ناچێت ، لەوانەیە پارتەکەی ئەردۆغان بە پشتبەستن بە کاریزمای ئەردۆغان لەم رەوشەدا دەیەوێت سەرکەوتوبێت بەڵام ئیدیعایەکی گەورەی گەندەڵی لەئارادایە تاکو ئێستا پارتەکەی ئەردۆغان ئەو ئیدیعایانەی خراونەتە ئاراوە پێیان نەسەلمێنراوە کە هەمووی درۆیە ، کەچی دەبینین هەموو ئیمکانی دەوڵەت لە دەستی ئەواندایە ، بەڵام لەئاستی خۆیاندا دەیانەوێت لە چوار چێوەی قانون قەپاغێک بۆخۆیان دروست بکەن ، لە ئۆپەراسیۆنی بەناو کجک ١٠،٠٠٠ کەس بە ئیدیعا تۆمەتبار ناوزەند کران ، بەڵام لەبارەی تۆمارە دەنگێکان هیچ ئیدیعایەکیان پێ نەبوو تاکو تەو دەنگە تۆمارکراوانە بە درۆ بخەنەوە ، تەنها لە پێناو ڕزگارکردنی بیلالی کوڕی ئەردۆغان ٣٠٠ پۆلیسیان لە ئەرکەکانیان دوور خستەوە ، چەندین داواکاری گشتیان نانبڕاو کرد کەچی لەبارەی دۆزی ١٠،٠٠٠ کەس کە زیندانی کران بەهۆی دۆزی کجک وە مێشیش میوانی ئەم دەسەڵاتەی ئەردۆغان نەبوو .
(ڕۆژنامەی خەبەر تورک ٠٢/٠٣/٢٠١٤ یەک شەممە)


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)