• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کانتۆنی شەنگال کێشەیە یان چارەسەر ؟

Sunday, 25/01/2015, 12:00

2496 بینراوە








 مەترسی گۆڕانی ناکۆکیەکان سەبارەت پێشنیاری بە کانتۆنکردنی شەنگال بۆ کێشەیەکی گەورەوە ناچارمان دەکات قسە لەو بابەتە بکەین.
 ئەم مەترسیە جدیە چونکی ولاتێکی وەك تورکیا نەك هەر خۆشحالە بە گەورەبونی ئەم بابەتە بەلکۆ هانی ئەوەش دەدات ئەم پرسە گەورە بێت و لە دەست دەرچێت.  تورکیا لە فرسەت دەگەرێت بۆ ئەوەی بەلایەکی تر لەوینەی داعش بەسەر کورد بینێت.
 چەند جاری تریش نووسیومە ئێمەی کورد بۆ ئەوە خەباتمان نەکردەوە دژی بەعس و دەولەتی عیراق تاکو لە کاتی رزگار بوون ببین بە ژێردەستەی /وابەستەی تورکیا.  بەرژەوەندی ئێمەی کورد جیاوازە لە تورك؛ کێشەی کانتۆنی شەنگالێش دەبیت لەم چوارچێوەیە هەلسەنگیرێ و بەدوور لە دەستێوەردان و ویستی تورکیا چارەسەر بکرێ.
 سەبارت بوون و نەبوونی شەنگال بە کانتۆت و چارەسەی ئەم بابەتە پرسیارە سەرەکی ئەوەیە : قازانجی پەکەکە  لە چیدایە  کە داوا دەکات شەنگال ببێتە کانتۆنێکی سەربەخۆ  و پارتیش  یان "حکومەتی هەرێم " چی زەرەر دەکات ئەگەر شەنگال ببێت بە کانتۆنێکی خود بەرێوەبەر ؟ پرسیار ئەوە نییە بۆچی ئەم یان ئەو داوای یان دژایەتی  بە کانتۆن بوونی شەنگال دەکات،  بەلکۆ وەك ووتم ، بەرژەوەندی هەر لایەك لە داواکردن و دژایەتی کردن لە چیدایە ؟
 ئەگەر هاتوو وەڵامی ئەم پرسیارەی سەرەوەمان زانی ، کە بەداخەوە تاکو ئێستا هەردولا لەم بارەیەوە قسەی ڕوونیان نیە، ئەو کات پرسیاری دووەم ئەوەیە: ئایا ناکرێت چارەسەرێکی مامناوەندی بدۆزینەوە هەموو لایەك ڕازی بکات ؟
 هیچ گۆمانێکم نییە کە وەلامی پرسیاری دووەم ئەرێ یە. واتە چارەسەرێك هەیە کە پارتی و پەکەکە ڕازی بکات ئەگەر لە دەستێوەردانی تورکیا  و کارکردن بۆ ڕازیکردنی تورکیا خۆ بەدوور بگرین.
 ئەگەر ئێمەی کورد پێمان ئاسایی بێت کە دوەلەتی عیراق پاش نزیك بە سەد سال لە دروست بوون لەباریەك بترازێ، دەبێت ئامادەی ئەوەشمان تێدا بێت هەر هێچ نەبێت تایبەتمەندیەکی تایبەتی بدەین بەشەنگال. ئەگەر نا ئێمەش لە بیرکردنەوەدا هیچ جیاوازیەکمان نابێت لەگەل سونەکانی عیراق کە هۆی سەرەکین لە سکشتی هەموو عیراق و هەروەها خۆشیان . سوونەکان شکستخواردون بەهۆی پێداگریان لەسەر یەکپارچەیی خاکی عیراق، بڕوا بوون بەسیستەمی مەرکەزیەت لە بەرێوەبردن  و لەبەرچاو نەگرتنی جیاوزای نەتەوە و ئیتنکی پێکهاتەکانی عیراق. ئێمەی کورد دەبیت خۆ دوور ڕاگرین لە بۆچوونی هاوشیوەی سوونەکان.
 تاکو ئێستا  حکومەتی عیراق دەست لە خاوەنداریەتی  ناوچەی شەنگال هەلنەگرتووە.  ڕوونیش نییە حکومەتی عیراق بە سانایی دەست لەم ناوچەیە هەلگرێ بۆ کوردستان.   ئەم بابەتە دەکرێ/پێویستە خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت .  خود بەرێوەبردنی ناوچەی شەنگال، بەکانتۆنکردنی یان بەهەرێمکردنی ئەم ناوچەیە  دابرانە لە حکومەتی عیراق و هەنگاوێکە بە ئاراستەی سەربەخۆیی تەواوی کوردستان.
  تا ئەو کاتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێك بێت لە عیراق، من هیچ کێشەیەك لەوەدا نابینم کە ناوچەی شەنگاڵ بە تەواوی لە لایەن شەنگالیەکان خۆیان بەرێوەببرێت.  بە پێچەوانە، ڕەنگە قازنجی بۆ حکومەتی هەرێمیش هەبێت. لەبەر ئەم هۆیانە:
 یەکەم، سەربەخۆیی ئیداری تەواوی ئەم ناوچانە، مانای دابرانە لە حکومەتی عیراق و کۆتایی هێنان بە حالەتی هەلپێسیراوەی مادەی ١٤٠ لەم ناوچانە.  ئەمەش لە بەرژەوەندی  خەلکی کوردستانە.
 دووەم، لە ئەگەری سەربەخۆیی بوونی کوردستان، شەنگال وەك کانتۆنێکی سەربەخۆ زیاتر لە خزمەتی کوردستانە تاکو ئەوەی ناوچەیەکی کێشە لەسەر بێت. چونکی لە حالەتی خود بەرێوەبردنی شەنگال ، شەنگالیەکان ئەگەر بیانوێت بەسانای دەتوانن بڕیار بدەن بچنە پال کوردستان.
 سێیەم،   سەربەخۆبوونی ئیداری شەنگال دەکرێ وەك تاقیکردنەوەیەك سودی لێ وەربگیرێت بۆ چارەسەری کێشەی کەرکوك. کێشەی کەرکوکیش ناکرێ بۆ هەتاهەتایی بە هەلپێسراوی بهێلرێتەوە،  لەم بارەیەوە دەتوانی سوود لە تەجروبەی بەکانتۆن بوونی شەنگال  وەرگرێت.  واتە ئەگەر تەجروبەی شەنگال سەرکەوت ، ئەوا لە داهاتویەکی نزیك  لە کەرکوکیش دووبارە بکرێتەوە، ئەگەریش سکشتی هێنا ئەوە خۆ بپارێزرێ لە دووبارەکردنەوەی.
 هەلەیە هەرێمی کوردستان تێروانینی سوونەکانی حکومەتی فیدرالی  عیراق  دوبارە بکاتەوە لە کوردستان. هەلەیە هەموو مەسەلەکە لەوەدا قەتیس بکریت کە پەکەکە دەیەوێت سنووری دەسەلاتی بۆ باشوری کوردستان درێژ بکاتەوە.   ئەم بابەتە پێویستە لەچوارچیوەی بەرژەوەندی گشتی کوردی سەیری بکرێت  و وەك هەنگاوێکیش بە ئاراستەی سەربەخۆبوونی هەرێمی کوردستان لێکبدرێتەوە. 
 پێویستە ئەم بابەتە وەك فرسەت بۆ خۆ خۆشەویستکردن لە لایەن تورکیاوە سەیری نەکرێت.   پێویستە پشتیوانی و هاندانی تورکیا بۆ دژایەتی پەکەکە نەبێتە مایەی ئەوەی ئێمەی کورد بەرچاومان ڕوون نەبێت لە بەرێوبەرایەتیکردنی  تێروانینەکانمان (Differences Management). 
 ئەگەر بێتو ئەجندای تورکیا تێکەڵ بە بابەتی شەنگال نەکری، ئەم مەسەلەیە چارەسەری هەیە. هەر چارەسەریەكیش  پارتی و پەکەکە بە تایبەتی و لایەنە کوردیەکان بەگشتی پێیبگەن لە مەسەلەی شەنگال لە بەرژەوەندی کورد دایە و دژ بە دوژمنانی کوردە. پێچەوانەکەشی ڕاستە.
 
 


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)