• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

سەباح عەلی قارەمان


مەسعود بارزانی به‌ پارتییەكانی دەرەوەی وڵات و حزبەكەشی ده‌ڵێ بێقیمەت

Thursday, 29/01/2009, 12:00

2306 بینراوە


كلینتۆن سەروەكی  پێشووی ئەمریكا كاتی خۆی وتوێتی  (ئەگەر من وەكوو مەسعود بارزانی خیانەتی 31 ئابم بكردایە پێش ئەوەی   خەڵكی ئەمریكا بم كوژن  پاسەوانەكانم دەیان كوشتم).

 ئەوەی لەسەروە نوسیومە لە مانشێتیێكی یەكێك لە گۆڤارەكانی  كوردستان لەم چەند ڕۆژەی ڕابردودا بەرچاوم كەوت.
 ماوەیەكه‌ سەران و به‌رپرسانی كورد و قەڵەمفرۆشەكانیان بێڕێزی بە كوردستانیانی دەرەوەی وڵات دەكەن، چەندین ناو ناتورەی ناشرین دەدەنە پاڵیان، به‌ تایبه‌تیی نووسه‌رانی کوردستانپۆست، ئەگەر ئه‌مانه‌ میژوویان خوێندبێتەوە و یان ئه‌وه‌ی خوێندوویه‌ته‌وه‌ و  له‌ بیریان نه‌چووبێته‌وه‌، ئەوە هەرگیز ناتوانن بەو شێوەیە بێڕێزی بە كوردانی دانیشتوی دەرەوە بكەن،  بۆ نمونە (لە كۆتایی سەدەی نۆزدەیەم  12  گەنج كە لە ئەورۆپا پەروەردە بووبوون  چوار لەو گەنجانە كورد بوونە  توانیویانە  شۆڕشی كەلتوری و فەرهەنگی  و  ڕۆشنبیری لەو وڵاتەدا بەئەنجام بگەیەنن) ، بۆیە ئەبێ لێپرسراوانی كورد، له‌ سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌  ئەو ڕاستییە باش بزانن  ئەو خەڵكانەی لە دەرەوەی وڵاتن  بەتایبەت ئەو كەسانەی  ماوه‌یەكی زۆرە لە دەرەوە دەژین  شارەزای تەواویان لە سیستەمی دیموکراسی په‌یدا كردووە،  ئەوانە دەتوانن سیستەمێكی مۆدێرن و دیموكراس بۆ وڵاتەكەمان دابنێن، هەر ئەوانیش دەتوانن ئەم سیستەمی سەربازتارێتەی ئیووە لە ناو ببەن  كە ماوەی 18 ساڵە  خوێنی لاوان و گەنجانی كوردتان كردوەتەوە كاسەو دەیخۆنەوە.
 ئەگەر باسی میژووی دوای ڕاپەڕین حیزبەكەی مەسعود بارزانی  بكەین  لە تاك دینارییەوە لە گومرگی ئیبراهیم خەلیلەوە، تاوەكوو ئێستا داهاتی ئەم وڵاتە بەنجكراوە دەدزێ ، سەرەڕای ئەوەش  لە 31 ئابدا  بووە، كەوا سوری پێش  هێزەكانی بەعسی سەدامی، پێی گڵاویانی  هینایە سەر خاكی پیرۆزی كوردستان ، ساڵێك دوای 31 ئابیش گەورەترین دوژمنی گەلەكەمان هێزە فاشیستەكەی توركیای هێنایە سەر خاكی پیرۆزی كوردستان ،لە چەند ڕۆژی ڕابردوشدا لە ڕێگای هوشیار جاش زیباریەوە  ژوری عەمەلیاتی لە هەولێر كردەوە بۆ هێزە  شكست خواردۆكەی تورك ، لە هەموو ئەو خیانەتە ئاشكرایەی مەسعود فس فس پاڵەوانی جاشایەتیدا بە هەزاران  ڕۆڵەی هەژاری ئەم میللەتەی  كردوتە قوڕگی خەباتەی  دوژمناندا، جەگە لەوانەی لە شەڕی نگریسی ناوخۆدا بە كوشتیانیدا .
 مەسعود بارزانی  ڕاست دەكات خەڵك بێقیمەتە، ئەگەر خەڵك بێقیمەت نەبوایە  چۆن دوای ئەو هەموو دزینی سەروەتی نیشتمان و خیانەتانەی  جاش حزبێكی وەكوو پارتی  كەچی خەڵك هەر دوایانكەوتووە  بەو پارتیانەیشی كە لەدەرەوەی وڵاتن،  بۆ پارە خۆیان فرۆشتووە، مەسعودیش بە بێقیمەتیان ناو ده‌بات، دیارە مەسعود لە چاو هەندیەك لە  پارتیە ماستاوچییەكانی  دەروەی  وڵات  دەڕوانێتە خەڵكانی شەریف ، مەرد، خاوەنی مێژووی خەباتی كوردایەتی هتد... لە دەرەوەی وڵات .
 لەدوای ئه‌و قسانه‌ی مەسعود بارزانیی، كە خەڵكی دەره‌وەی وڵاتی بە بێقیمەت ناوهێناوه‌، ئەوەی دوای ئەو حزبە بكەوێ  بەو پێوەرەی مەسعود دایناوە  بێقیمەتن، هەقی خۆشێتی وابڵێ ، چونكە ئەگەر خەڵكی دەرەوەی وڵات كاتێك مەسعود خیانەتی 31 ئابی كرد لە دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ئه‌وروپا سكاڵایان لەسەر تۆماربكردایە باجەی ئەو خیانەتەی بدایەتەوە ئێستا ئاوا بێڕێزی پێنەدەكردن ، هەرچەندە من وەكوو خۆم  ڕێگا بەخۆم نادەم بە هیچ كەسێك بڵێم بێقیمەت چونكە هەرچ كەسێك بێڕَزی بە میللەتەكەی خۆیەوە بكات  ئەوە بزانە خۆی ڕێزی نەماوە لای خەڵكی، لەبەر ئەوەی  زۆربەی هەر زۆری خەڵكانی دەرەوەی وڵات، كە بەشداری خیانتەكانی، دزیكانی، كوشت و بڕەكانی مەسعودیان نەكردوە ئەوە لای ئەو بێقیمەتە .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)