• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چەپكەگوڵەكەى كاكە حەمە و ژاوە ژاوەكەى حەمە عەلى

Wednesday, 01/04/2009, 12:00

1341 بینراوە


سەركەوت حەسەن ئەگەر چى نوسینەكەى حەمەعەلى سەریشى نەك لەخوێنەر تێکداوە بەڵكو سەریشى لەخویى تێكداوە، چۆن ئەو قینەى لەناخیدا بەرامبەر كاكە حەمە دەریببرێت هەركەس نوسینەكەش ببینێت سەرى دەسورمێت.
 حەمەعەلى هەلەبجەیەكان تاوانبار دەكات بەوەى كە كیمیابارانى شارەكەیان بیرچوبێت و هێندە میژوەكە مێژوەیەكى دێرین بێت راستیەكان تەنها خودى خۆى بیزانێت، هەرچەندە حەمەعەلى ناسنامەى دیار نییە رەنگە تەمەنیشى هەرهێندە نەبێت كە ئەو ساتانەى وه‌ بیر بهێنێتەوە.
حەمەعەلى لەیەكەم پەلامادانیدا یەخە بەتێكۆشەرێك دەگرێت كە تێكراى تەمەنى لەپێناو ئازادیی و دیموكراتى رزگاربونى هەزارانى وەكو حەمەعەلى بەخشیە ئەم گەلە. كاكە حەمە لەو مێژوەى حەمە عەلى باسیدەكات رۆژى روناكیشى لەو بەعسى و داكگیركەرانەى وڵاتەكەمان لێكردبوە شەوەزانگى تار. ئەو میژویە كە هەمیشە كوردێكى دلسۆز بەخاك و ئازادى ناتوانێت لەبیر بكات.
حەمەعەلى باس لە بەرنامەى گرتنى شارى هەڵەبجە دەكات لەلایەن هێزى پێشمەرگە و سوپاى كۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە كە ئەمەش بەشێك بوو لە درێژكراوەى شەرە هەشت ساڵە ئێران عێراق كە كورد و حیزب و لایەنە تێكۆشەر و خەباتگێرەكان بووبوونە بەشێك لێی لەپێناوى بەدوژمنێكى شەرى دوژمنێكى تریان دەكرد كە ناكرێت لەوكاتەشدا كۆمارى ئیسلامى چونكە پشگیر و لایەنگرى خەباتى رەواى گەلەكەمان بووە رەنگە حەمە عەلى ئەم كارەى جەنابى كاكە حەمە و كورد بۆیە بەخراپ وەسف دەكات كە دژى رژێمى رەفتار فاشى بەعس بوە حەمە عەلیش دلى بۆیان ژان دەكات لەكاتێكیشدا كاكە حەمە كۆنترۆڵى ڕێگای هەلەبجه ‌تا پردی زەلم دەكات ،ئەمەش بەشێكى گرنگى بەرەكانى شەرەكە بوو كە لەبەر بێوێرى بەهێزەكەى سۆسیالست وكاكە حەمە بەخشرا ،كاتێكیش حەمەعەلى دەنوسێت:
 كاتێك هێرشەكە دەستی پێكرد و هەلەبجەیەكان لەشار هەڵهاتن و بەرەو سلێمانی ڕایان كرد و كاكە حمه ‌بەمەی زانی بڕیاری تەقاندنەوەی پردەكەی زەڵمی دا و تەقاندیانەوە، بەمە رێگای سلێمانی لەخەلكەكه ‌گیراو ناچاری بەرەو شار گەرانەوه ‌و بەم جۆره ‌لە هەموو لایەكەوه ‌ڕێگایان لەدەرچونی دانیشتوانی شار گرت به ‌ناچاری خەلكەكه ‌گەرانەوە ناو شار و له ‌ژێر زەمینەكاندا خۆیان حەشاردا
]
ئەمەش نەشارەزاى وكەڵ فامى دەسەلمێنێت كە لەكاتى ئەوجەنگە بەردەوامەدا هاوڵاتیانى هەڵەبجە بەرەو سنورەكان هەڵهاتن نەوە ك بەرەو سلێمانى ئەو جێگایەنەى كەباسى دەكات ، بەشێكى ترى ناراستى قسەكانى حەمەعەلى خۆبەدرۆخستنەوەى لەودایە دەنوسێت:
پاش ئەم كارەساته ‌ترسناكە خێرا كاكە حمه ‌و هاوپەیمانەكان وەك گەلەگوورگ كەوتنە كەلاكی شار و ئەوەندەی دیكە ‌وەحشییەت بەلاشه ‌و شارەكەوە كرا و كەوتنە تاڵان و برۆی مالەكانەوه]
لەكاتێکدا هێزەكانى سۆسیالست و كاكە حەمە لە پردى زەڵم و گردى گۆبوون كوێراگەیاندنتەوە ناوشار بۆتاڵان برۆ ئەگەر زیاتر دەتەوێت راستیەكان بزانیت بەسەیرێكى دیمەنە جەرگبرەكانى كارەساتى هەڵەبجەت بكردایە كەبەكامێراى تەها تەیفور لەبەشى راگەیاندنى ئەوكاتى سۆسیالست بوە و تۆماركراوە لەرۆژى 16/3 نمایشكرا كە هەڤاڵانى سۆسیالست لە گرى گۆ پردى زەڵم و ناوچەى خورماڵ و سیروان بون دوو رۆژدواى كارەساتەكە تەنها بۆ وێنەگرتن دەچنە شارى هەڵەبجە ، لەبەشێكى ترى نووسنەكەى حەمە عەلى هاتوە:
 [ ‌ئەوەی لە وێنەكەی سەرەوه ‌ئەبینن ئەو برادەرە گوڵ له ‌سەر مەزاری پیروزی شەهیدانی ئەو شارە دائەنێ بێ ئەوەی ویژدانی موحاسەبەی بكات و فرمێسكی تیمساح هەڵ ئەرێژێ.]
ئەوە حەمەعەلیە پێ گوناحە جەنابى كاكە حەمە بۆیادكردنەوەى ئەورۆژە بەدرێژاى مێژوى 20ساڵەى كیمیاباران كاكە حەمەئەو یادەى لەناوكەسوكارى شەهیداندا بەرز راگرتوە بەشاهیدى كەسوكارى شەهیدان كەلەكاتێكدا زۆرێ لەبەرپرسان نەیان دەوێرا روو لەوشارەدەبنێن حەمە عەلى لەبێمنیكردنێكدا بەرامبەر بەزانست ورۆشنگەرى كەپێوایە ئەوەى خوێندەوارى نەبوو واتە لەخوێندنگایەكدانەخوێند ئیتر تاوان دەكات فێرى خوێندەوارى ببێت دەنوسێت:
[كاكە حەمە هەرچەندە خوێندەواری نییە و خۆی بە زۆر فێركردووە و سەری لە هەندێ شتدا دەردەچی،]
ئەمەش تەواو دەبەنگى حەمە عەلى دەردەخات لەبیر چوە ئەوكاتانەى كاكە حەمە دەبوو لەپۆلەكانى خوێندا بخوێنێت ئەو لەدەشت وشاخ وكێوى كوردستان دژبەداگیركەرانى گەلەكەمان دەجەنگى گەنجى وخوێندنى كردە قوربانى گەلەكەى وپاشان لەئەنجامى خۆیشەویستى بۆخوێندن وخوێندەوارى توانى ئەوحەزەى بهێنتەدى وببێتە پێشەنگ ومامۆستا بۆ هەزارانى وەكو حەمەعەلى دواتریش دەنوسێت:
[بڕوا بەم كابرایە مەكەن، هەموو گیانی پڕە لە فروفێشال و ساختەكاری، ئەوەی كە ڕاستیییە و جێگای گومان نییە، ئەم كاكە حەمەیە، پیاوی ئێران و ئیتیلاعاتە، پیاوی جەلال و مەسعودە، پیاوی سوریا و توركیایە، پیاوی مالكی و هەموو شوێنێكە، بەلای ئەمەوە سیاسەت یانی پەیوەندیكردن بە دوژمنانی كوردەوە پارە و سامان پێكەوەنان.] ئەى ئەگەر نوسینەكەى خۆت فشەنیە دەفەرمو بەبەڵگەو ە بۆنایخەیتە روو ئەوە عەرزو ئەوەگەز . هەرئەوە ماوەتەوە بپرسین ئەگەر قسەكانت بەڵگە دارە لەبەیانى زووترنیە ئەو میدیاكانى كوردستان بۆچى بڵاوى ناكەیتەوە؟!


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)