• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئاوارەکانی شەنگال و ڕەوەندی کوردی لە ئەمریکا

Saturday, 17/01/2015, 12:00

2406 بینراوە


شەنگاڵ و ئاوارەکانی کوردانی یەزیدی و وەحشی گەری داعش لە مانگی ئابەوە لەهەموو وشە دوبارە بوەوەکانی سەرزمانی ڕەوەندی کوردی بوو لەهەمو دونیا، هەرلە لاپەڕەکانی فەیسبوکەوە تادەگاتە هاوارو شیڕانی بەردەم سەفارەت و تەلارە فەرمیەکانی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا بە ئەمریکاشەوە. لەبەردەم کۆشکی سپی چەندین خۆپیشاندانی پشتگیری و داواکاری مرۆیی بۆ ئاوارەکانی شنگال و کوردانی یەزیدی کراو لەناو هوتافەکاندا تیایدا بو دەوترا " ئۆباما.. ئۆباما.. مۆر.. مۆر" واتە داوایان لە سەرۆکایەتی کۆشکی سپی دەکرد کە یارمەتی زۆرتری ئاوارەکان بدات. هەرلەناو ئەم چالاکیە مەدەنیانەدا، دەستەیەک هەستان بە ئەرکی کۆکردنەوە و ناردنی یارمەتی دارایی بۆ ئاوارەکانی شەنگال کەهەتائێستاش لە شارەکانی کوردستان زۆربەیان لە ژێرخێمە دەژین.
لەنزیکەوە و بەوردی زۆرئارەزوم بو بزانم ئەم هەڵمەتەی دەستەیەک کوردانی خۆبەخش، لەسەرتاسەری ئەمریکا چەند سەرکەوتو دەبێت و خولیام بو بزانم، دوای ئەوەی مێشک و چاوم هاتە ئێش هێندەم وشەی زەقی کوردایەتی و بەرخۆدان و حەماسی نەتەوەیم بیست، داخوا ڕەوەندی کوردی لەئەمریکا چەند ئامادەیە، نەک هەر بەخۆپیشاندان، بەڵکو بە کردەوە بیسەلمێنێ کە هاندەرو پاڵپشتی کەری دۆسیە نەتەوەییەکانە؟
ئەگەر پارەبەخشین لەئاستی ڕێکخراوەیی و شارستانیدا، لەلای کورد شتێکی تازەبێت، ئەوا لە ڕۆژئاوا، و بەتایبەتی لەئەمریکا، برىڕەی پشتی هەڵسوڕانی سیاسیەو ئاستی سەرکەوتنی هەر حیزبێک، یان تەنانەت هەر کاندیدێک، پەیوەستە بە سەرکەوتن لە بەدەست هێنانی زۆرترین بڕە یارمەتی دارایی. لێرەوە من ویستم، ئەگەر بکرێ، ئەم هەڵمەتەی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ ئاوارەکانی شەنگاڵ، وەک پێوەرێک بۆ ئاستی ئامادەیی ڕەوەندی کوردی لەئەمریکا سەیربکەم. دەمێکە کاتی ئەوەهاتوە، ئێمەی کورد هەنگاوی شارستانی تازەبنێین لە دانانی بناغەیەکی زانستیانە بۆ داتاکۆکردنەوە بۆ ئەوەی چیتر بەهەڕەمەکی و لەگۆترە بڕیارە سیاسی و چارەنوس سازەکان نەدەین.
ئەمەی خوارەوە، بەژمارە، هەڵوێستی ڕەوەندی کوردی بو لەئەمریکا بۆ یارمەتی دانی کوردانی ئاوارە لە شەڕەکانی دژی تیرۆر:
نایشارمەوە من لەبیری خۆمدا چاوەڕوان بوم، دوای ئەوەی ئەو هەمو حەماسە نەتەوەییانەم بینی، بەلای کەمەوە، هەر خێزانێک لەئەمریکا بتوانێت بری ٥٠ (پەنجا دۆلار) ببەخشێ و لێرەوە و بەنزیکی کە تەقدیر دەکرێ ڕێژەی ٨٦٧٥ (هەشت هەزارو شەش سەد و حەفتاوپێنج) خێزانی کورد لەئەمریکا هەیەو ئەو بڕە پارەیە دەیکردە ٥٠ * ٨٦٧٥ = ٤٣٣٧٥٠ (چوارسەد وسی و سێ هەزارو حەوت سەد و پەنجا دۆلار).
بەڵێ من چاوەڕوانم دەکرد کوردان نزیکەی ٤٣٣ هەزار دۆلار کۆبکەنەوە و بەلای کەمی چەند مانگێ، جلو بەرگ و کەمالیات نا، شیری منداڵ و بەرچایی ٥٠ -٦٠ خێزانێک لە ئاوارەکانی شەنگال دابین بکەن. ئەمە ئەگەر وتمان پەنجا دۆلار لەهەر خێزانێکەوە. نامەوێ بڕی ٥٠ دۆلار بێنرخ بکەم بەڵام هێندە هەیە ٥٠ دۆلار لەئەمریکا دەکاتە ژەمە خواردنێکی هەرزان بەهای خێزانێکی چوارکەسی. ٥٠ دۆلار لەئەمریکا هێندە کەمە ناتوانێت لەمانگێکدا بیڵی، قائیمەی، هیچ یەکێ لەئاو یان کارەبا یان ١ تەلەفونی دەستی دابین بکات و هەرزانترینی ئەوانە مانگانە ٦٠ بۆ ٨٠ دۆلار دەبن.
بۆئەوەی چیتر سەرتان نەیەشێنم بەداخەوە دەیڵێم کوردان لەئەمریکا نەک ئامادەنەبون خێزانی ٥٠ دۆلار بدەن، بەڵکو بە معدل، ئەگەر تەواوی خێزانەکانی ئەمریکا، بژمێرین، ئەوا کوردان بۆ هەر خێزانێک بڕی ١ یەک دۆلار و ٨٥ سنت یان بەخشی یە ئاوارەکانی شنگال، تەنها لە شاری هاریسنبۆرگ ڤێرجینیا نەبێت.
لەم خشتەیەی خوارەوە ، بە نزیکی، ژمارەی خێزانە کوردەکانی دانیشتوی ئەمریکام تۆمارکردوە. لێرەدا دەمەوێت بڵێم کە ئەم ژمارانە بەنزیکی خەمڵێندراون، بە پشت بەستن بە هەندێ زانیاری کۆکراوەی بەردەست خۆم و تاڕادەیەکی زۆر و بەهەمو پێوەرێک دەبی نزیکبن لە ڕاستیەوە. خشتەکە ژمارە ڕاستیەکان پیشان دەدات لە کۆمەکی کوردان لە هەر حەوت بنکەکەی یارمەتی کۆکردنەوە لە سەرانسەری ئەمریکا. لەبنکەی تێنیسی کە هەریەک لە ولایەتەکانی فلۆریدا و کارۆلاینەی خوارو جۆرجیاش دەگرێتەوە و لەم بنکەیە تەنها یەک هاوڵاتی لە جۆرجیا بڕی ٥٠ دۆلاری بەخشی. بنکەی دوەەم ناوچەی واشنتن دی سی بە ولایەتەکانی پێنسیلڤانیا و ماریلاند و ناوچەی باکوری ولایەتی ڤێرجینیاشەوە بڕی ٦٤٠ دۆلار، لەکاتێکدا شاری هاریسنبۆرگ کە بەمەبەست جیامان کردەوە، وەک بنکەیەکی جیاواز لە لە ڤێرجینیا بڕی ٧٥٠٠ دۆلار، و تەنها لەم شارە کۆمەک گەیشتە ئاستی چوەڕوان کراو. بنکەی تەکساس بە ولایەتەکانی کەنساس و ئارکەنسۆ و ئەلەباما وە بڕی ٣٦٥٠ دۆلار. بنکەی کالیفۆرنیا لەگەڵ ئەریزۆنا و واشنتن و ئۆریگۆن بڕی ٣٢٩٠ دۆلار. بنکەی ئۆهایۆ بە کنتاکی و میزوری و میشیگانەوە بڕی ١٠٠٠ دۆلار و پاشان بنکەی کۆلۆرادۆ بە داکۆتا و نیبراسکاو یوتاوە بڕی سفر دۆلار.
لەکاتێکدا دەست خۆشی لە دەستەی خۆبەخش دەکەین کەهەستان بەم کارەو سوپاس و پێزانینم بۆ هەمو ئەوانەی یارمەتیان بەخشی یە هاو نیشتیمانیەکانمان لە باشوری کوردستان و شنگال، ئەم خەم ساردیەی کورد لە هەڵمەتی یارمەتی ڕاستەقینە لە کەیسێکی نەتەوەیی ئاوهادا چێگەی هەڵوێستە و لێکۆڵینەوەی جیدی یە.
پێم وانیە پێش هەمو شتێک کێشەکە لە کەموکورتی پەیوەندیدا بوبێت، ئامادەکردنی حەوت بنکە و ئەو هەڵمەتە راگەیاندنە، لەگەڵ سەدان تەلەفونی تایبەتی کردن و ئاگادارکردنەوە بەدڵنیاییە وە پەیامەکە گەیشتوە بەزۆربەی زۆری کوردان. ئەوەی دەمێنێتەوە پرسیاری ڕاستەقینەیە: کورد لە چ ئاستێکی ئامادەکاری نەتەوەییدا یە؟ ئەوەتا خۆی ٦-٧ مانگە بۆ ئەم کێشەیە، لەهەموشتێ زۆرتر، بە حساب جۆشی گرتوە، کەچی کە دێتە سەر یارمەتی ڕاستەقینەو پێدانی ژەمە خواردنێک بە ئاوەرەیەکی کورد، خۆی لێ گێل دەکات. کەسان هەبون تەلەفونیان بۆکراوە وتویانە لەبەرئەوەی موچەخۆری دەوڵەتن لەئەمریکا ناتوانن یارمەتی ببەخشن؟! نازانم بەمانە بڵێم خوێندەوار یان بێئاگا، لەکاتێکدا کۆشکی سپی خۆی بەکردەوە سەدان فڕینی بەسەر ناوچەکوردەکاندا کرد بۆ بەردانەوەی خواردن و پێداویستیە مرۆییەکان، ئاخر چۆن دەشێ حکومەتی ئەمریکا یان ولایەتەکان ڕێگربن لە ناردنی ٥٠ دۆلار بۆ دو قوتوە شیری منداڵ لەکوردستان. ئەوانەی سبەی یان دواتر دیسانەوە لەبەردەم کۆشکی سپی کۆدەبنەوە، بەناو بۆ کۆکردنەوەی هەمەئاهەنگی نەتەوەیی، دەمەوێ لێان بپرسم ئێوە نەتەوە لەسەر ساشەی تەلەڤیزیۆن و فەسیبوک دا دەبیننەوە یان لەناوخێمەی ئاوارەکان؟

خشتەی ژمارەو یارمەتی خێزانە کوردەکان لە ئەمریکا
Kurdish Community Contribution in the Greater United States of America
towards Humanitarian Assistant in The Southern Kurdistan- Shingal



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)