• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بانگ خوازانی ئیسلام لە نیوان گەوجاندن و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگای کوردی دکتۆر عەبدول واحد وەک نموونە

Wednesday, 08/10/2014, 12:00

3704 بینراوە





هەڵخەڵەتاندنی خەڵکی ئاسانترە لەوەی تێان بگەیەنیت هەڵخەڵیندراون ، بەداخەوە کۆمەڵگای کوردی لە ئەمڕۆ دا تووشی نەخۆشیەکی زۆر مەترسی دار بووە ئەوەش بە بەرد بوونی عەقڵە ،هۆکاری ئەم بە بەرد بوونەش بەشیکی دەگەریتەوە بۆ سیاسیەکان و بەشیکی تر بۆ بانگخوازە ئیسلامیەکان بەشیکی تری بۆ ئەو ڕۆشنبیرانەی کە بونەتە ڤایرۆس بەسەر رۆشنبیری ، بەڵام ئەوەی بانگ خوازان دەیکەن مەترسی دارترینە چونکە قسەیەکە لە ناخیکی پر لە رق و قینە دیتە دەرەوە بۆ بارگاوی کردنی بەرام بەرەکەی بە رق ، کیشەی گەورەی ئەم بانگ خوازانە نە گونجانیانە لەگەڵ دنیای مۆدێرنەدا . لە دوای شۆرشی فەرەنسی دەسەڵاتی کڵێساکان بەرەو نەمان رۆشت بەڵام زوو سیاسیەکان لەوە تیگەیشتن کە نابیت ئەم تلیاکە گران بەهایە بەرەو نەمان بڕوات چونکە بەبی ئاین ناتوانن خەڵکی بگەوجینن ، هەمان شتیشت لە باشوری کورستان ڕویدا دوای ڕاپەڕێنەکەی سالی ١٩٩١.



بانگ خواز دکتۆر عەبدول واحید دەڵیت :- وەک چۆن شەرمە مرۆڤیکی کورد بەعسی بیت ، ئاواش شەرمە موسڵمانیک عەلمانی بیت ، چونکە بەعسی بوون خیانەتە لە کورد بوون ، و عەلمانی بوون خیانەتە لە موسڵمان بوون .

من هەرجاریک گوێ لەم بانگ خوازە دەگرم تێ دەگەم مرۆڤ لە سەر هەموو شتیک قسە دەکات بە تایبەتی ئەوەی هیچی دەربارە نازانیت ،سەیری بکەن ئەم کابرایە جیاوازی ناکات لە نیوان نەژادوو ئادلۆژیا ، ئەو بێ ئاگایە نەژاد دەچیتە ژیر ئەو بابەتانی کە تیکرای مرۆڤایەتی ئازاد نیە تیدا واتە بەسەری دا دەسەپیندریت نەک هەڵبژاردەی خۆی بیت ، بەڵام ئاین بابەتیکی جیاوازە واتا تۆ لە ریگەی بیر کردنەوە دەتوانیت رەتی بکەیتەوە یان قبوڵی بکەیت یان علمانی بوون کورد بوون شت گەلیکی جیاوازن !

یان ئەم کابرایە لە کۆڕەکانی دا زۆر باس لەوە دەکات کە داهینانە پزیشکیەکانی دنیای ئەمڕۆ هەموو لە قورعان دا باس کراوە وە شت گەلیکش باس کراوە کە هیشتا نە دۆزراوەتەوە ، بەڵام من تێناگەم بۆ دکتۆر عەبدول واحید خۆی هیچ داهینانیکی نیە لە بواری پزیشکی دا ؟ خۆ ئەو شارەزای هەم لە قورعان دا هەیە هەمش لە کاری بزیشکی ، با ئەو لە ریگەی قورعانەوە چارەسەری نەخۆشیەک یان داهینانیک بکات کە نە کراوە ، بەڵام من ئەترسم داهینانەکەی ئەوشی شیر مێزیک بیت و تەواو . بەڵام هەموو ئەم کارانەی کەم دکتۆرە دەی کات یەک مەبەستی هەیە ئەوەش ئەوەیە کە تاکی کورد بیر نەکاتەوە وەک خۆی لە یەکیک لە کۆرەکان وتی پێویست ناکات ئیمە بیر بکەینەوە قورعان هەموو شتیکی بۆ لیک داوینەتەوە ، تا ئیمە بانگ خوازی لەم جۆرەمان هەبیت کۆمەڵگای ئیمە لەم بەبەرد بوونی ئەقڵە رزگاری نابیت.

جا ئەم کابرایە کە خۆی وەک بانگ خوازیك نیشان ئەدات بەڵام خۆی لەو دینە تێ نەگێشتووە کە بانگەوازی بۆ دەکات بۆ نموونە لەم ڤیدیۆیەدا کە رەوایەت دەدات بە کوشتنی یەزیدیەکان دەڵیت:- " کە یەزیدیەک کاری بۆ کردی پارەکەی لێ تاخیر بکە تا خۆی داوای دەکات دوای بڵی ئەی شەیتان بە نەعلەت بیت پارەکەم پێ نە داویت !" بۆ ئەوەی لە سەر ئەم کارە پارەش بخاتە سەر کڕیەکەی تا بیداتەوە لە سەر ئەوەی لای ئەو قسەمان وتووە بە شەیتان

جا تۆ سەیری بکەن ئەم کابرایە لە یەک باس دا دوو جار دژی دینەکەی خۆیەتی یەکەم کە دەڵیت پارەی کرێکارەکە تاخیر بکە ئەمە ریک پێچەوانەی ئسلامە چوونکە بە پی ئسلام دەىیت پێش ئەوەی کرێکارەکە ئارەقەکەی وشك بێتەوە تۆ کڕییەکەی بدەیتی ، دووەمیش کاتیک دەڵیت:- بڵی ئەی شەیتان بە نەعلەت بی ئەو بێ ئاگایە قورعان دەڵیت جوین بە خوداکانیان مەدەن با جوین بە خوداکەتان نە دەن ! ، جا نازانم ئەم ویژدانە باشەی لە کوێ بوو حەز دەکات مرۆڤ رەنج بە خەسار بیت !

جا ئەم کابرایە چوونکە کەسنیە لە کۆرەکانی قسەی بەرام بەر بکات زۆر درۆ دەکات بە ناوی زانست و ئاینەوە ، هەموو ئەم درۆیانەش کە دەیان کات بۆ بەرژەوەندی سیاسیە سەیر بکەن لیرە دا باس لەوە دەکات یەک وینەی ئافرەت لە میشکا جیگای 10،000 وشە لە میشکی تۆ دا جیگا دەگریت ! ئەمەش دەبیتە هۆی ئەوە کە بکەویت لە مەکتەب . بە پی ئەم قسەیەی دکتۆر بیت نە دەبو یەک خویندکار خویندن لە ئەوروپا تەواو بکات نە دەبوو ئەوروپیەکان یەک داهینانیان هەبیت، هەموو ئیشی ئەم بانگ خوازانە ئیش کردنە لە یەک دوور خستنەوەی نێر و مێ پێشاندانی رگەزی بەرم بەر بە رەگەزەکەی تر وەک شتیکی تۆقێنەر ، هەموو ئەم کارانەش بە هاوکاری سیاسیەکان دەکریت



https://www.youtube.com/watch?v=ybL4nACusDI

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)