• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سیناریۆی نامەكانى سەڵاح دیلمانى بۆ دلێرى سەید مەجید و فەرماندەیى گشتى

Friday, 22/08/2014, 12:00

1636 بینراوە


بۆ سایتى كوردستانبوست
سه ركه وتووبیت خه باتى بیروزى كوردستانبوست
ئه مه م رووداوە میزوویانەم نووسیوه بۆ ئەم جەنەرالە هەلاتووە
تابزانیت جۆن بووە و ئەفسەرو بیشمەركەو خەلكیش بەكەوج نەزانیت
تابزانیت هەموو خەلك باش دەیناسیت و ئیستا جۆن ناسراوە
دووباره و سه د باره سه ركه وتوبن.

ڕوحێ براى كوردستانپۆست .
لەهەموو كات و سەردەمێكدا ئەوەى بۆتە قوربانى خەڵكى ئازاو چاونەترس بووە ئەوانەشى لەدوایى شەڕو نەبەردیەكان بوونەتە پاڵەوان و ڕیش سپى دیوەخانەكانى حزب ماستاوچى و فەرماندە هەڵاتووەكان بوون ئەوەى سەرنجى ڕاكێشام لەماوەى شەڕى پێشمەرگە و چەكدارانى داعش بووە مانشێتى سایت و لاپەڕەكانى فەیسبووك فەرماندەى ناسراوى یەكێتى سنورى باڵەكایەتى سڵاح دیلمانى بوو كە دۆستایەتى و ناسینم بۆى بەزمانە تەتەڵە و سەقەتەكەى خۆى ڕووحێ براى دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى بردنى تاقم قەنەفەى دانیشتنى بەرپرسێكى سەربازى یەكێتى لەلایەن سڵاح دیلمانیەوە لێ سەندنەوەى بەشەڕو ناخۆشى ، ناوبراو جگەلەوەى باوك و براكانى پارتین خۆشى تەنیا لەڕێگەى دروستكردنى سیناریۆیى ناردنى نامەى هەڕەشە لەڕێگەى مۆبایلەوە بۆ خۆى خەریكى وەرگرتنى زەوى و سەیارەو ئیمتیازات بووە لە فەرماندەیى گشتى و دلێرى سەید مەجید و لیوا هاشمى مام عەلى كۆیە ، پێشمەرگەو فەرماندە نیە سیناریۆیى نامەكانى ئەم فەرماندە هەڵاتووەى نەبیست بێت ئەوەى بۆ تاپۆكردنى خانوو وەرگرتنى زەوى و گۆڕینى سەیارە نیسانەكەى بۆ وەنەوشەو بەگژداكردنى فەرماندەو پێشمەرگەو زیادكردنى ژمارەى پاسەوانەكانى كردى لەسنورى ڕانیەو باڵەكایەتى لەناو لیواو فەوجەكان كەس نیە سیناریۆى نامەكانى نەبیست بێت كەچى تا ئێستا بەرپرسانى فەرماندەیى گشتى و ئیدارەى گشتى هەستیان بەوە نەكردووە كەئەمەى ئەم فەرماندە باسى دەكات و وێنەى ئەو نامە هەڕەشانەى مۆبایلیان بۆ دەبات هەمووى سیناریۆیى خۆیەتى بۆ وەرگرتنى پارەو سەیارە .
ڕووحێ براینە دەمێكە كوردەوارى خۆمان فەرموویانە (یارى نەوسێ هەر زیزە) ئەمیش بەردەوام زیزى پارەو سەیارە بووە هەڵاتووى شەڕو نەبەردیەكان بووە ئەوەتا دوایى بڵاوبوونەوى چەند نووسینێك لەكوردستانپۆست بەتایبەتیش مەسەلەى شەقازلەكەى كۆسرەت ڕەسوڵ چەند بۆق سەوزێك لەفەیسبووك وەك تووتى كەوتوونەتە پیاهەڵدان و ستایشكردنى سڵاح دیلمانى كەلەشاخ وابووەو واچووەو واڕۆیوە وەك هاوڕێیەكى ئەفسەرى قسەخۆشى خۆمان ووتى كاكە كەس نەیگووتووە پێشمەرگە نەبووەو لەڕاپەڕین بەژدارنەبووە قسە لەسەرئەوەیە كەمێژووى ئەو فەرماندە هەڵاتن و شەقازلەشى تێدابووە.
ئێستا مەترسییەكە لەوەدایە چوار ڕۆژى تر بچێت ئەو نووسینانەى كوردستانپۆست كۆپى بكات و بۆ دلێرى سەید مەجیدو فەرماندەیی گشتى و لیوا هاشمى ئیدارەى بەرێ بڵَێ كاكە من هەڕەشەم لەسەرە تكایە ڕووحێ براینە پاسەوانى زیاترم بۆ دابمەزرێنن .
تێبینى:
هەر كاتێك سڵاح دیلمانى ڕاپۆرتى لەسەر ئەو ئەفسەرو فەرماندەو پێشمەرگانەى ڕقى لێیانە دابێت بەفەرماندەیى گشتى و مەڵبەندى پێشمەرگە یەكسەر بۆ ئەوەى ئاشكرا نەبێت و گومانى لێ نەكەن هاتۆتەوە بۆ لایان گووتوویەتى ئەنگۆ ڕووحێ براینە ئێستا لەناو تێكرایی ئەفسەرو پێشمەرگەو فەرماندەكان دوایى ئەو نووسینانەى كوردستانپۆست ئەم قسەیە بۆتە باو دەڵێن ئەتۆ ڕووحێ براى كوردستانپۆست .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)