• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لیستــى خزمـــەت؛ پـرۆژەیەكــى گـەنـدەڵ

Sunday, 28/09/2014, 12:00

2074 بینراوە


هاورابوونى لایەنەسیاسیەكان لەسەر پرۆژەى چاكسازى و خزمەت بەجەماوەر بنەماێكى مرۆڤانەیە بەڵام داتاشینى دیكۆرى جوان و بەباڵادا ووتنى پرۆژەێك كە مەبەست و ئامانجەكان لەگەڵ روخسار نەهێتەوە ئەمە كارەسات و گرفت و خەمەكەیە، لیستى خزمەت پرۆژەیەكى جوان بوو لە روخسارى دروست بوونى دا؛ پرۆژەیەك و چەند پێشنیارێكى دایە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى كە دەبێت (گۆران و یەكیەتى) رازیبن لەسەر پارێزگار دووساڵ بە دووساڵ بەمەرجێك سالى یەكەم بۆ (12) كورسیە زۆرترەكە بێت كە گۆرانە ، بەلام پاش ماوەیەكى تر ووتیان كەشى سلیمانى جیاوازە و كەوتنە پاشەكشە لە (پرۆژەكەى خۆیان) بەبیانووى سەقام گیرى شاروبارى ئەمنى؛ دەیان ووت : لەوانەیەو ئیحتیمالە لایەنى دەسەلات بۆ ئەم پرۆژەیە رازى نەبێت! بەلام ئەم رایە وا دەخوێنرێتەوە كە ئاماژەدانە بەدەسەڵات رازیى مەبە بە پرۆژەكەمان، ئاماژەدانە بە هێشتنەوەى بارودۆخەكە وەكو پێشووتر ، ئەگینا ماناى دیموكراسى و هەڵبژاردن و راى خەڵك لەگۆرناندرێ بەبیانووى خەون و خەیاڵى نادروست ، چونكە پرۆژەى دووسال بەدووسال لە دادگەرى و دیموكراسى نزیكە و بەلانانى هەریەك لەم دووهێزە نامەنتیقیە، سەیرانگایەكى ترى ئەم لیستە ئەمەیە هێندەى هەموو لیستەكان پرۆژە و لێدوان تەداخولیان هەبووە بە تەنها بە چواركورسیەوە ، ئەمەش تەنها ئەمەى لێدێتە بەرهەم كە بڵێین تۆڵەیە لەلایەك لە (گۆرانى) دەكەنەوە چونكە لەپرسى چونە حكومەت و پرسەكانى تر راوێژیان پێناكات و لەلایەكى تریش تۆڵەیە لە (هەڤاڵ ئەبوبكر) ى دەكەنەوە كە دەنگى زۆر ئەوانى بردووە، هەروەها بیانووى كەشى ئەمنى لاوازە چونكە لیستى پارتى دەنگ بە گۆران دەدات و لیستى هاوپەیمان دەنگ بەیەكیەتى دەدات ئەى بۆچى ئەوان بەرامبەر گەل بێ متمانە نابن و ناكەونە بەر بەر پرسیاریەتى ، خۆ ئەم سێ لایەنە خاوەنى پێنج پاكێجى چاكسازى و دەیان پرۆژەى تر بوون ئەگەر پرۆژەى دووسال بەدووسال سەرنەگرى و دەستاو دەستكردنى دەسەلات و پرۆسەى سیاسى و دیموكراسى چ ماناێكى هەیە ئەم خەڵكە بۆ ماندوو كرا و ئەم هەموو بەلێنانە بەخەڵك درا، وا باشە بۆ لیستى خزمەت مەكتەبى سیاسى ئەم دوو حیزبە بریاریان پێنەدات بەڵكو چوار ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلیمانى ئازاد بكرێن لە دەستیان، یاخوود بنكەى جەماوەرى ئەم دوو لایەنە بریار بدات كەسى تر نەبێتە نوێنەریان بەبیانووى نامەنتیق سەیرانگەێكى ترى لیستى خزمەت بۆچى بێدەنگ و كەڕ و لاڵ و نابینان لە هەردوو پاریزگاى هەولیر و سلیمانى بۆچى لەهەلەبجە زۆریەنەن بەلام جورئەت ناكەن داواى پاریزگار بكەن..



جەعفەر سەروكانى
پیشە : رۆژنامەنووس و ریكخەرى ریكخراوى شنە


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)