• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هەڵوێستێکی خەجاڵەتکێشانەی پەڕلەمانی کوردستان

Thursday, 09/10/2014, 12:00

1724 بینراوە




ماوەیەکە شەڕوپێکدانێکی پلانبۆداڕێژراوی خوێناوی هەم یەخەی باشوری کوردستان و هەمیش ڕۆژئاوا بە گشتی و کۆبانی بەتایبەتی کە نوسین و مەبەستەکەمی لەسەر چڕدەکەمەوە گرتوە و دوژمنان لەبەرپاکردنی ئەم جەنگە نەخوازراوەدا خوازیاری ئەوەن لە لایەکەوە شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژنانی ڕۆژئاوا کە بە دوو هێزی نیشتیمانپەروەری نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان پکک دێنە هەژمارکردن لاواز بکەن و لەپەلوپۆیان بخەن ،لە لایەکیش گورزێکی کەمەرشکێن بسرەونە ئەو کانتۆنانەی کە لە ڕۆژئاوای کوردستان هاتونەتە دامەزراندن کە هێشتا بەهۆی ململانێ تەسکە حیزبیەوە هەریمیش نەیتوانیوە وەک حکومەتی هەرێم دانی پێدا بنێت و هەڵسوکەوتیان لەتەکدا بکات
هەر هەوڵێکی نەزۆکانە کە ئامانج بەچۆکداهێنانی شەڕوانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و یەپەژە و تەفروتوناکردنی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا بێت بەدڵنیاییەوە لەگۆڕ دەنرێت و نابێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ دوژمنان و نەیاران و هەرگیز مژدەی لەبەینبردنی ئەو لەمپەرانەیان پێنابەخشێت کە هەمیشە لەبەردەم هێنانەدی خەونەکانیان و فراوانکردنی قەڵەمڕەوی دەسەڵاتەکانیان وەک چیایەکی پۆڵاین وەستاونەتەوە
خۆشبەختانە لەبەرامبەر هەمو ئەم نەفەسە کورتە شەڕنگێزیانەدا بەردەوام بەرەی گەل و ئازادیخوازانی بە ورەیەکی کەموێنەو و گیانێکی لەخۆبوردوانەوە ڕوبەڕوی هەموو ئەم هەوڵە نەزۆکانەیەی کۆنەپەرستانی ناوچەکە وەستاونەتەوە و دەوەستنەوە کە ویستویانە و دەیانهەوێت لە ڕێگەی ئەم ڤایرۆسە دەستکەلا گوماناویەی گروپی تیرۆریستی داعشەوە بەرپای بکەن و گەلی کورد لە باشور و ڕۆژئاوا دوچاری لاوازی و داهەزان بکەن
بەرخۆدانی خوێناوی ٢٤ ڕۆژەی شەرڤانانی یەپەگە بەو چەک و تەقەمەنیە کەم و کلاسیکەوە کە کە توانیویانە پێش بە هێرشێکی بەرفراوانی داعشەکان بۆ سەر کۆبانی بگرن و خەباتێکی و خوێناوی نەبڕاوانە بمەشێنن ببن بە سومبوڵی بەرخۆدان و ئازایەتی و مایەی سەرفرازی هەموان
وونبون و لاوازی ڕۆڵی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان لە سەروشیانەوە پەڕلەمانی کوردستان پەرچەکردار و نیگەرانیەکی زۆری لای تاکی کورد بە گشتی و ڕۆشنفیکران و سیاسەتمەدارانی سەربەخۆ و کۆمەڵە و ڕێکخراوە جەماوەریەکان بە تایبەتی دروستکردوە
هەڵوێستەکەی دوا چرکەساتەکانی چڕبونەوەی ئابڵوقە مەترسیدارەکەی داعش لە سەر کۆبانی لە لایەن پەڕلەمانی کوردستانەوە بە ناردنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی بیرۆکراتیانەی بێواتا لەمەڕ کانتۆنی کۆبانی بە هەڵوێستێکی شەرمنانە و خەجاڵەتکێشانە ناودەبرێت چونکە (لە پاش باران کەپەنک دروستکردنە) هەرچەندە تا ئێستا دیوە شاراوەکەی پشت ئەم سیناریۆیە شاراوەیە ، بەڵام لەبونی هۆکار و فاکتەری سیاسی تەسک خاڵی نیە
ئەگەرچی زۆر جار پەڕلەمانی کوردستان خۆی خستۆتە ژێر پرسیارەوە و خۆی لە لەدەستدانی متمانەی جەماوەری کوردستان نزیک کردۆتەوە ، بەڵام هیچ کامیان بە ئەندازەی ئەم هەڵوێستە زەلیلانەیە سەرۆکایەتی پەڕلەمانی نەخستۆتە ژێر پرسیارەوە
خەریکە شتێک نەمێنێتەوە بۆ ئەوەی باس لە سەربەخۆیی بڕیاردانی پەرلەمان بکەین ! چونکە ئێمە پێویستمان بە پەڕلەمانێکە کە سەربەخۆ و بەرچاو ڕون و دوربین و ڕاستگۆ و بوێر و نیشتیمانیبێت لە بڕیاردان و بەرپرسیاریەت
ئەو پۆزشانەی کە سەرۆکایەتی پەڕلەمان بۆ ئەم ڕەفتارەی دەیهێنێتەوە کە گوایە یەپەگە داوای هاوکاری و بەهاناوەچونی لێیان نەکردوە ! خۆزگە پەڕلەمان خۆی لەم پۆزشە لاوازە دەبوارد ! دەبو ئەوە بزانن کە میللەتێک لە ڕۆژئاوا خەریکە ڕوبەڕوی جینوساید و ئەنفالێکی تری شەنگال ئاسا خەریکە ڕودەدات ، ئەرێ سەرۆکایەتی پەڕلەمان کام لەو لاشاوە عەرەبەی کەڕوی لە کوردستان کردوە پرسی بە ئێوە کرد کە ناچاریش کران هەم بیانحەوێننەوە و هەمیش هەموو ئەی شتێکیان بۆ دابین بکەن و ئیتر ئەوانیش (خۆیان و شیریان) !!؟؟ ئەی بۆ دەبێت کۆبانیەکان پاسەپۆرتی هاتنە ناوەوەی ماڵ خۆیان دەبێت پێبیت و دەبێت هاوار بکەن و بڵێن مردین لەبرسا
بۆ ئەوەی پەڕلەمان و سەرۆکایەتیەکەی بتوانن جارێکیتر خۆیان بکەنەوە جێ متمانەی ڕۆڵەکانی گەل ، پێویستە دان بەم هەڵەیەدا بنێت کە دەریبڕی ، پێویستە ئەمە بکاتە دوا ویستگە بۆ ئەوەی تێیدا بەخۆداچونەوە بکات و خۆی لە هەموو بەرگێکی دەستەمۆیی و بەرژەوەندپەرستی حیزبی دابماڵێت چونکە کۆبانی دوا مەینەتی نەتەوەکەمان نیە و نابێت



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)