• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بەڵگەکان خۆیان دەدوێن

Friday, 14/06/2013, 12:00

2189 بینراوە


ئێمە گەلێکین لە دەرەوەی سۆز ناتوانین بڕیارێک بدەین، کاتێکیش سەرکردەکان یان مێژوونووسەکان مێژوومان بۆ دەنووسنەوە، باسی شتگەلێکمان بۆ دەکەن، لە ڕاستیەوە دوورە، کەچی ئەو درۆشاخدارە دەبێتە بەڵگە و وەک شانامە دەنووسرێنەوە و دەگێڕێنەوە، کاتێک تاڵەبانی ساڵی پار مێژووی یەکێتی گێڕایەوە ئازایەتی ئەوەی تێدا نەبوو باسی هاوڕێ شەهیدەکانی بکات کە چۆن بەدەستی بنەماڵەیەک و بەپلان شەهید کراون، خوێنەر دەتوانێ لەم بەڵگە نامەیە بڕوانێت و بزانێت لەو چیایە بەناوی ئازادییەوە چەند تاوان کراوە، بکوژەکان چۆن بوون بەسەر تۆپکی پەرلەمان و ئێشتاشی لەگەڵدا بێت جارێک لێپرسینەوەیان لەگەڵدا نەکراوە و کاتێکیش دەمرن وەک پاڵەوان و شۆڕشگێڕ وبانگیان دەکەن .

چوار کەسایەتی، چوار واژۆکەر لەسەر کوشتنی سێ سەر کردە، کە لە دوای ئاشبەتاڵ لەو چیایە بوون و لە کارەساتی هەکاریدا قیادەی موەقەتە دەیان گرن و لەو چیایە بەئاڕبیجی دەیان کوژن.



کەمال:
مەبەست لە کەمال کەرکوکییە، کە لەخولی پێشودا سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم بوو، واژۆی لە سەر ئەو بەڵگەنامەیە هەیە و تائێستا هیچ دادگایەک بۆ ئەو کەیسە بانگی نەکردوە، دووساڵ لەمەو پێش لە ژماردنی پەرلەمەنتارەکاندا بۆ دەنگدان بە بەرهەمی ووت ٦٥ بوو باش بوو نەبوە ٦٦ و ترەقییەوە، کەمال کەرکوکی دەستی ڕاستیشی لەشەڕی کوردکوشتندا زامار بووە خۆی ووتەنی لە ژیانیدا سەربازی عێراقی لە نزیکەوە نەدیوە.



سەربەست:
ناسراو بە ئازاد بەرواری ئەم کەسایەتییەش جێگری بەرهەم ساڵح بوو لە حوکمەتە کردار شڕەکەیدا و واژۆی لەسەر شەهید کردنی ئەم سێ سەرکردەیە کردووە، کەسێک تائێستا لەسەر ئەو کەیسە قسەی لەسەر نەکردوە و پێناچێت قسەشی لە سەربکەن، ڕەنگە وەک پاڵەوانێکیش بمرێ و مێژووی بۆ بنووسرێتەوە .



سەلیم:
جەوهەر نامیق واژۆی لەسەر ئەم بەڵگە نامەیە هەیە و یەکێک بووە لە پاڵەوانەکانی شەڕی ناوخۆ، ئەو کەسە بوو لەناو پەرلەمانەوە ڕەسەدی تۆپەکانی ئاراستە دەکرد لەکاتی ٣١ئابدا، لەدوایدا پارتی کاری پێ نەما و دەرمان خواردی کرد کوردستانپۆست ئەو کەیسەی بەزیندویی هێشتەوە، کەچی کەناڵێ کەی ئێن ئێن خەریک بوو دەیان کردە گیڤارا و لە هەموو ناشرینییەکان دەیان شتەوە، کاتێک مرۆڤ (لەکەناری دانوبەوە تاخڕی ناوزەند)ەکەی نەوشیروان مستەفا دەخوێنێتەوە دەبینێت چۆن نەوشیروان مستەفا باسی عەلی عەسکەری دەکات و چەندە بە جوامێر و ئازا دەیانداتە قەڵەم بەڵام کاتێک بکوژی عەلی عەسکەری دەمرێت لەخەڵکی دەکەنە پاڵەوان، تا ئێمە فێر نەبین دادگایی ئێسک و پروسکەکان بکەین محاڵە ئازادیی و مێژوومان جگە لە خەیاڵ پڵاوی هیچی تر نییە.




دارا:
سامی عەبدولڕەحمان ئەمەش یەکێکە لە واژۆ کەرانی و قسەیەکیشی هەیە کە بەعەلی عەسکەری ووتوە پیاوی گەورە بەچەکی گەورە دەبێت بکوژرێت، چەکی گەورەش لەو کاتەدا ئاڕبی جی بووە، سامی ماوەیەک لە ڕێگەی پارتییەوە پارتی گەلی دروست کرد دوای چووە ناو پارتییەوە هەرخۆشیان لەتەقینەوەیەکدا بەپلان کوشتیان، پرسیار لەوەدایە ئەی بۆ لەو تەقینەوەیەدا کەسێکی بنەماڵەی تێدا نەبوو؟ مێژوو بەساختە نانووسرێتەوە فرمێسکەکانتان بسڕنەوە دەزانین چی لە نێو مشتاندا حەشارداوە ناتوانن بیشارنەوە، ئەمانە ئەو تاوانانەیان کردووە ئێمە نامانەوێت بەئاڕبیجی بکوژرێنەوە بەڵام دەمانەوێت قسە بکەن و مێژوومان بە ڕاستگۆیی بۆ بنووسنەوە .




ڕەنگە ئێستا ئەم سەرکردانەش بمانایە هەمان داد و بێدادمان بکردایە و قسەمان لە سەریان هەبوایە، ڕەنگە ئەمانەش وەک هاوڕێکانیان بوونایە کە ئێستا دەیان بینین چ کارەن و چۆن میللەتێک دەدۆشن؟ قسەی ئێمە لە سەر کەسەکان نییە، قسەی ئێمە لەسەر ڕاسکردنەوەی مێژووە و دەمانەوێت لە قوربانییەکانەوە ئازادیی، خۆشگوزەرانی، سەربەستی، بچنینەوە و جارێکی تر تاوان نەبێتە هۆ بۆ ئەوەی کڵاو ڕەشەکان کڵاو سورەکان بکوژن، یان بەپێچەوانەوە کڵاو سورەکان کڵاو ڕەشيکان خەڵتانی خوێن بکەن، ئەگەر میللەتێک نەتوانێ مێژوو بنووسێتەوە بەڕاستی شایستەی ژیان نییە .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)