• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

سەباح عەلی قارەمان


ئەگەر نەوشیروان موستەفا ببێتە ئۆپۆزسۆێن جیگا بە یەكێتی و پارتی لێژ دەكات

Thursday, 05/02/2009, 12:00

1951 بینراوە


(هەر مرۆڤێك بە ڕەشی وت ڕەش بە سپی وت سپی ئەگەر باجی زۆریشی لە سەربات ئەوە داهاتویەكی باش چاروەڕوانی دەكا و دەگاتە هیواو ئامانجەكانی خۆشی)

هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق و بە تایبەتی ئەو پارێزگایانەی كە كورد بە یەك لیست تیایدا بەشداری كردوە ،ئەنجامی بەرای ئەو هەڵبژاردنە سەنگ و قورسای هەموو ئەو حیزبانەی كوردستان و عیراقی بۆ دنیای دەرەوە ناو خۆ ئاشكرا كردوە ، لە لایەكی دیشەوە بە هەموو كەم وكورتییەكانییەوە نمونەیەكی دیموكراسیانە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نمایش كرد ، بەشداریكردنی ئەم هەموو لیستە جیاوازە لەم هەڵبژاردنەدا حاكمەدیكتاتۆر تاكڕەوەكانی ناوچەكەی توشی سەرئێشە كردووە لەوە دەترسێن ئەم بۆمبی دیموكراسیەی ئەمریكا لە عیراقدا چاندویەتی بەوانیشدا بتەقێتەوە ، لە بیرمانیش نە چێ ئەمریكا كاتیەك پرۆسەی ئازادی عیراقی دەست پێكرد ئەوەی بە گوێی هەمووماندا چپاند كە پرۆسەی بە دیموكراسی كردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پێیە ، یەكێك لەو لەمپەرانەی كە بووە هۆی دواخستنی ئەمریكا لەو پرۆسەییەدا تەقینەوە خۆ كوژێكان بوون ،بەڵام ئیستا ئەمریكا وعیراق لە وكیشەی ڕزگاریان بووە بە ڕادەیەكی باشیش سەركەوتنیان بەدەست هێناوە.

ئەمریكێ كان بۆچی عیراقیان هەڵبژارد بۆ ئەو پرۆژەییەیان ؟ ئەتوانین بڵێین پشتیان بە كوردستان بەستبوو كە تاڵەبانی بارزانی ئەمریكێ كانیان واتێگەیاندبوو كە ئەمان پێشكەوتوو خوازوو دیموكراسی خوازن توانیویانە هەنگاوی باش بنێن لەو باریەوە هەر بۆیە لە سەرتای ڕوخاندنی ڕژێمی عیراقەوە ئەمریكایەكان لە كۆنگرەڕۆژنامەوانیەكانیاندا دەیان گوت: ئەبێ كوردستان ببێتە نمونەی عیراق لە ممارسەی دیموكراسیدا ، بەڵام ئیستا ئەمریكا تەواو تێی گەیشتووە لەوەی كە یەكێتی پارتی دوو حزبی بنەماڵەی خێڵەكین ناتوانن گۆڕانكاری بكەن و تۆی دیموكراسیش بچێنن لە كوردستاندا ،تەنها كورد توانیوێتی نمونەی دزینی سەروەتی نیشتمانی بباتە بەغداد ،ئەوەشی تاڵەبانی بارزانی بە ئەمریكێ كانیان وتووبوو هەمووی دور بونە لە ڕاستیەوە ئەوەی پێشوتر وتویانە دڵنیام ئێستا لێی پەشیمانن هەربۆیە ئەمریكا ئێستا بە دوای هێزی سییەمدا دەگەڕێ لە كوردستاندا ئیەوێ ئەو هێزە كەسانی ئازادی خوازو خاوەن بڕوانامەو گرێدراوی ئیران نەبێ و خاوەنی هەندیەك هێزی چەكداریش بێ چونكە دەزانێت یەكێتی و پارتی بە هێزی جەماوەری هەرگیز دەست لە بەررسیارێتی و دزیی هەڵناگرن ئیەوێ هێزی هاوسەنگیان لە بەرامبەردا بۆ پیدا بكات .
لە لایەكی تریشەوە خەڵكی كوردستان زۆر توڕەن لەم دوو دەسەڵاتە چونكە لەماوەی 18 ساڵی ڕابردوودا نەیان توانیوە كاربا دابین بكەن بۆ خەڵك كە مافێكی سروشتی مرۆڤەكانە خەڵكی كوردستان باش لەوە تێگەشتووە كە كەسانی وەك "عومەر فەتاح و ملا بەختیار" كاتیەك لە پاش 17 ساڵ چاوەڕوانی بەڵێنی ئەوە دەدەن ئەگەر بۆ سەری ساڵ كاربا چاك نەبێ دەست لە كار دەكێشنەوە ، كەچی سەری ساڵ كاربا چاك نەبوو ئەم دوو مرۆڤە كە ئەگەر تۆسقاڵێك حیایان هەبوایە یەكی یەك دانە فیشەكیان دەنا بەنیەوچاوانی خۆیانەوە ، بەڵام زۆر بێ باكانە و بێ شەرمانە وەكوو ئەوەی ئەوان نەبوو بێتن ئەو قسەیان كردبێ هەم دیس دێنەوە بەڵێن بە خەڵك دەدەن و دەست دەكەن بەقسەی فاسد لە خۆیان فاسد تر ، خەڵكی كوردستان باش لە مەسعود و جەلال تاڵەبانی گەیشتووە كە سەرەڕای بە كوشتدانی گەنجانی كورد لە كاتی هەڵبژاردنەكانی پێشوی عیراق هەزاران بەڵێنی خیاڵاویان دا كە دەنگ دانی خەڵك كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان دەگەڕێنێتەوە ژیانی خەڵك خۆش دەكات ، بەڵام هەموو ئەوانە قسەی نەستەقی سەر مێز بوون بە پێچوانەی بەڵێنەكانی خۆیان دەجوڵانەوە وەكوو فەنتەڵوس ئەگەر مەسعود بارزانی جەلال تاڵەبانی یەك تۆسقاڵ حیا و شەرم هەبوایە لە ناو جەستەیاندا ئێستا خۆیان دەستیان لە كار دەكێشایەوە ، بەڵام ئەمانیش زۆر بەبَی باكانە سەرەڕای ئەو هەموو بەڵێنە لاستیكیانەی كە بە خەڵكیان دابوو لە شاشەی تیڤیە ڕوو زەردو سەوزەكانیانەوە پێی دەكەنن و بەڵین دەدەن ئێستا تۆزیەك لەوە تێگەشتون كە خەڵك بەدرۆكانیان فێر بووە هاتوون((مەلا كاربا)) یان وەك ئەبوو علوج داناوە كردویانە بە وەتەبێژ بۆ خۆی كاوێژ دەكات لە تیڤێكان .

لەم هەڵبژاردنەی چەند ڕۆژەی بەر لە ئێستای پارێزگاكانی عیراقدا ناسیاوێكمان كە لەسەر سندوقی دەنگ دان بوو لە شاری دووز خۆرماتوو پێی وتم : لەو بنكەی دەنگ دانەی ئەوانی لێی بوونە كە هەموو دەنگ دەران كورد بوونە زیاتر لە 750 كەس دەنگەكانیان سوتاندبوو هەندێكی زۆریشیان جنیویان نوسیبوو لە سەر كاغەزی دەنگەكانیان بە یەكێتی و پارتی وتیشی چەند هەزار دەنگێكیش نەهاتبوون بۆ دەنگ دان خۆمان دەنگەكانیانماندا لە بری ئەوان ، ئەوەشی نەشاردەوە كە توركمانەكانی شارەكەش بە هەمان شیووە ئەوانەی نەهاتبوون دەنگەكانیان دابوون ، ئەگەر خوێندنەوەیەك بكەین بۆ ئەو دەنگە زۆرە كوردانەی دەنگی خۆیان سوتاندووە ئەوە بۆ مان دەردەكەوێ كە یەكێتی و پارتی دەستی دزین و بە تاڵان بردنیان گەیشتووتە ئەو شارە كە قائیم قامەكەی لە هیچەوە بووتە مللوێن نێر، ئەو ناسیاوەمان دەیگووت : كاتیەك یەكێتی و پارتی پڕو پاگەندەكانیان دەبرد بۆ خەڵكانی كوردی دووزخورماتوو جنیویان پێی دەدرا دەیان گووت : كوا ئاو كارباكەتان ئەوە چەند مانگە محاویلەی گەڕەكمان سوتاوە بۆ گوێتان لێمان نەدەگرت ،ئەپرسین ئایە ؟لە شارێكی وەكوو دووز خورماتودا خەڵك لە ماوەی چوار ساڵی حوكمڕانی ئەم دزانەدا تێگەشتبێ ئەبێ خەڵكی شارەكانی سلیمانی هەولێرو دهۆك چۆن تێی نەگەشتوون لەم دزانە ،كادرێكی پارتی لە ڕۆژی هەڵبژاردنەكەی ئەم چەند ڕۆژدا بە لامدا تێپەڕی وتی چوار دەنگم داوە بە تەنها خۆم ، ئەم جارە نۆبەی خەڵكە ئای چۆن ئەم جارە یەكێتی و پارتی ڕسوا دەبن ئەوەندە گەمژە بوون كاتێك خەڵك لە شاری كەلار خۆپیشاندانیان كرد (عیماد ئەحمەد) ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتبووی جا خەڵك خەتای خۆیەتی بۆ دەنگمان پێی دەدەن ، منیش پێی دەڵیم ئەوە ڕۆژی ئیمەهاتووە ڕسواتان بكەین .

لێرەوە دێنە سەر ناوە ڕۆكی بابەتەكە كە لە سەروە نوسیومە دیارە من دڵنیام لەوەی ئەم جارە خەڵكێكی زۆر خۆیان ئامادە كردووە كە ئەگەر لیستێكی سەربەخۆی عیلمانی و خزمەت كاری خەڵك نەیەتە گۆڕەپانەكەوە ئەوە دەنگەكانی خۆیان دەسوتێنن ، ئەوەی لە ناو خەڵكدا ماوەیەكی دورو درێژە خەڵك چاوەڕێی دەكات نەوشیروان موستەفایە كە بوێرانە بێتە میدانەوە بە لیستێكی سەر بەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات ، ئەم ئیوارەیە كاتیەك ئەو هەواڵەم بینی لە كوردستان پۆست زۆر دڵم خۆش بوو وتم :ئەگەر ئەوە ڕاست بێ نەوشیروان بە لیستی جیاواز دێتە میدانەكەوە ئەوە دڵنیابێ لەوەی كە جێگا بە یەكێتی و پارتی لێژ دەكات، چونكە یەكێتی و پارتی ئەم جارە هەرچی پارەشیان هەیە بیدەنە خەڵك خەڵك لێان وەردەگرێ و دەنگیشیان پێی نادات لەبەر ئەوەی خەڵك فێری فێڵەكەی بوو باشترین نمونەش ئەوەیە لەم هەڵبژاردنەدا بەڵێنی باشترین پارەیان بە خەڵكی جبارەو قەرەتەپە دا لەچاو ئەو هەموو شتە دەنگی باشیان بەدەست نەهێناوە ئەو دەنگانەشی هیناویانە بەینی خۆمان بێ بە تەزویرات هێناویانە .

ئەوەی ماوەتەوە بیڵێن ئەوەیە ئەگەر بەڕاشست نەوشیروان موستەفا ئیەوێ بە لیستی سەربەخۆ دابەزێ باشترین كار بیكات خەڵكانی دەست و داوێن پاك و گەنج و خاوەن بڕوانامەهتد.... بن و خۆیان بە خزمەت كاری خەڵك بزانن ، ئەبێ زۆر پشت بە هەندیەك لەو بەرپرسەگەندەڵانەی دوێنی نەبەستێ كە خۆیان ناو ناوە ڕیفۆرم و دزی چاك ئەوانەنن ، نەك وەكوو بەرپرسەكانی ئێستای یەكێتی و پارتی ئاخا و شیخانە لێبخوڕن و خەڵكیان پێی گەمژەبێ بڵێن ئێمە ئێمەین خەڵك چیە ، ئەگەر ئەو كارە نەكات ئەوە ئەوەیشی دەیكات ئەنجامی وەكوو ئێستای یەكێتی و پارتی دەبێ ،ئەبێتیش نەوشیروان مستەفا خەڵك لەوە دڵنیا بكاتەوە كە ئەو جەلالی نیە ،چونكە خەڵكی كوردستان بەبۆنەی ئەو خاڵەوە سڵ لە نەوشیروان دەكاتەوە ناوێرێ خۆی لێ نزیك بكاتەوە ئەو خاڵە زۆر گرنگە نەوشیروان بۆ خەڵكی ڕون بكاتەوە .
خۆ ئەگەر كەسێك گەمژە نەبێ دەزانێ سۆسیالیست و زەحمەت كێشان قەت نابن بە بەدیل بینیمان چۆن تاڵەبانی بە دوو دەمانچە پەنچەریانی كرد خستینیە سەر ویل ، لەو لاشەوە عەلی باپیریان بەوە ترساند كە ئەگەری دەستگیركردنی هەیە لەلایەن ئەمریكایەانەوە ئەمەش سینارۆ بوو بۆ ئەوەی ئەویش پەنچەر بكەن ، ئەم هەڵبژاردنەش خەڵك بە هۆی موچەخواردنەوە سڵ لە یەگرتوو دەكەنەوە دەترسن دەنگیان پێی بدەن موچەكانیان ببڕێی لە لایەكی تریشەوە یەگرتووهێزی سەربازی نیە هێزە سەر بازیەكان حزبین لەم وەڵاتەدا ناتوانن بێلایەن بن لە هەڵبژاردندا ،بۆیە ئەگەر نەوشیروان موستەفا ئەو بۆشایە پڕ بكاتەوە بە لیستێكی سەربەخۆ دابەزێ ئەوە دەتوانێ سەركەوتوو بە دەست بهێنێ ، چونكە هەم لە لایەن هێزەكانی ئەمریكاو سڵی لێ ناكرێتەوە هەم هێزیشی هەیە هەمیش خەباتی پێشمەرگایەتی هەیە تاڕادەیەكی زۆریش ئارەزوی لە خەڵكانی بەتوانایە دەسەڵات بگرێتە دەست و كەسێكی سادەیە و دزوو شەرواڵ پیسیش نیە، ئیمەش چاوەڕوان دەبین ئەگەر بمێنین ئەوە لە چەند مانگی داهاتودا ڕاستییەكانمان بۆ دەر دەكەوێ .
ئەمەوێ ئەوەش بە خوێنەر ڕابگەیەنم كە من((هیچ خودایەك لە سەر زەمیندا ناپەرستم بڕواشم بە شتی واش نیە)) ، ئەوەشی نوسیومە ڕاو بۆچونی تایبەتی خۆمە ئەشوێ وا دەربچێ ئەشوێ وادەرنەچێ و ئەوەش مروری زەمەن دەری دەخات ، ڕاستی وتن تاڵیش بێ ، بەڵام سەرئەنجام تاڵێكان دەبنە شیفا بۆی وەك دەرمانی نەخۆش .

[email protected]

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)