• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دیاردەی لۆمپێنیزم لە رووداو تیڤیدا

Saturday, 31/01/2015, 12:00

2621 بینراوە


بە بێ گومان لەهەر نەتەوەیەکدا کەسانی لێزان ولێهاتووهەن.کۆمەڵگا چەپێشکەوتوو بێ چە پاشکەوتوو بەشی خۆی پسپۆڕو زانای هەڵکەوتەی تێدا بە دی دەکرێ. جیاوازی وڵاتانی پێشکەوتوو لە گەڵ وڵاتانی پاشکەوتوو لە شێوەی سیستمی بەڕێوەبەری ویاسای سەردەمیانە لێک دەدرێتەوە.نەتەوەیەک دەتوانێ هەنگاوی بوێرانە هەڵگرێ کە بە بێ جیاوازی بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردن و بەشداری لە دیاری کردنی چارەنوسی خۆیدا بکا. تاک، لە بنەماڵەدا بۆ یەکەمجار داربەستی کەسایەتی خۆی دادەڕێژێ. کە لە بنەماڵەهاتەدەرێ سیستمی پەروەردەوڕێهێنان پەرە بە مەزن بونی کەسایەتی ،،تاک،، دەدا. سیستمی پەروەردەوڕاهێنان بە دەستی توانای شارەزاو ئەدیب ومامۆستای زانکۆکان سەردێنێتەدەر. بەشێک لە مێژووی هەر نەتەوەیک لە لا پەڕەکانی ئەو،،پەڕتووکاندا،، دەنوسرێتەوەکە تاکی کۆمەڵگا لەسەرەتای ئەلفوبێی ژیانیدا وەک وانە فێری دەبێ. لەوەش بترازێ ئەرکی چاپەمەنی، مێدیاکان، نوسەر، رۆژنامەوان، شاعیر..... هەرکام وەک ئەستووندەگی خۆراگری تان وپۆی کۆمەڵگان. ئەو تەیفە ئەرکی قورسوگرانیان دەکەوتە سەرشانی هەر کام لە و تەیفانە ئەگەر کەمتەرخەم بن کۆمەڵگا تووشی نەخۆشی دەبێ و بەرەو ناکوجائاباد هەنگاو دەنێ. قێزەونترین دیاردە لە نەتەوەی ئێمەدا ئەوەی کە، کومونیستێک کە روولەئایین بکاو کەسایەتیەکی ئایینیش روو لە ئیدەی چەپ بکا. هیچ باوەڕێک بەرەنگاری ئەو دوو چێن وتوێژە نابێتەوە، ئەوانە یان دەبە ١٠٠ یانژی دەبنە سیفربە داخەوە ئەوە یەکێک لە خەسلەتەکانی خراپی کۆمەڵگای ئێمەیە.! جگەلەوانەش نوسەریا روناکبیری کورد کاتێک خۆی لە راستیەکان دەدزێتەوە کەس باشێری ناکا.ئەگەر سرنج بدەنە وڕێنەکانی،،عوسمان،،(زڕبرای رێبەر ئاپۆ) لەسەر شێوازو سیستمی خۆ بەڕێوەبەری کانتۆنکان بە کام زمان دەدوێ! مرۆڤ حاڵەتی ڕشانەوەی پێدەست دەدا بەو ئاخافتنی کەسێک کە سەردەمانێک وەک رووناکبیر خاوەنی هەڵویست بوو. بیرم لە ورەو بوێریی بەڕیوەبەرانی کوردوستان پۆست کردەوەولە حاند پشتیوانی لە دامەزراندنی کانتۆنەکان و لە ئاستی نزمی ئەخلاقی کەسانێکی وەک، رێبوارکەریم وەلی وعوسمان(زڕبرای ئاپۆ) یان کەسانی هاوشێوەی ئەو بێئەخلاقانە.
ئەو دەسەڵاتەی کە ئەوڕۆ سەردەستی بەشێک لە باشووری وڵاتە، نە رزگاریخوازە، نە دەتوانێ کێشەی کورد چارەسەر بکا چون لەتوانادانیە. جەوهەری دێمۆكڕاسی وئازادی لە گەڵ خەسلەتی عەشیرەگەری زۆر لە یەکتر دوورن. جگە لەوانەش ئەو شەڕەی کە پێشمەرگە دەیکا من بە شەڕێکی نیشتمانی نازانم بەڵگەشم بۆ ئەو قسەیە سیستمی دەسەڵاتی دووکنشینی بارزانی وتاڵەبانییە کە دەستیان بەسەر ئابوری وڵاتدا گرتووە بە قازانجی خۆیان کەڵكی لێوەردەگرن. ئەرکی پێشمەرگایەتیش لای من کارێکی مەزن وپیرۆزە.با تاقمێک لایەنگرانی دەسەڵاتی ئۆلیگارشی خواز خراپ لە من تێنەگەن. دەسەڵات لە باشوور خۆی بە گوریسێکی ڕزیودا هەڵاوەسیوە کە هەر ئان وساتێک بپسێ. ئەوەی کەتا ئێستێش لەسەر پێیە دونیای بەرژەوەندی گەورەهێزەکانە کە لە رێگای کوڕەهەژارەکان بە ناوی پێشمەرگە شەڕی،، داعشیان،، پێدەکەن. کاربەدەستی حیزبیش زیرەکانە کەڵک لە ساویلکەیی خەڵک وەردەگرن ودرێژە بەو سیستمە دەدەن کە کەسانی وەک،مەحمودسەنگاوی، یان ،، رێبوار کەریم وەلی،، چەرخی دەسەڵاتیان بۆ گرێ دەدەن. مەحمود سەنگاوی بە فیشەک، رێبوار کەریم وەلی، لەرێگای نوسین وکاناڵێکی وەک،،رووداوتی ڤی،،سیستمی ئۆلیگارشی ئەو دەسەڵاتە درێژە پێدەدەن ودژی راستیەکان کۆمەڵگا چەواشە دەکەن.
پێداویستی هەرە مەزنە عەشیرەی بارزانی بە،، لۆمپەن ئۆلیگاڕشە،، تا سیستمی ئۆلیگارشی خۆی پێ بپارێزێ.ئەو لۆمپەنانە زۆر بەهاسانی لە گەڵ دیاردەی مۆنارشی (دیاردەیەکی دیکتاتۆڕ خوازە) رێک دەکەون وداروبناغەی کۆمەڵگا بە ترسو وەحشەت دەتەنن.جا بە فیشەک بێ (وەک م: سەنگاوی) یانژی بە نوسین ولەژێر پەردەی رۆژنامەگەری یا مێدیاکاندا سەردەرێنێ فەرقی پێناکا (وەک:رێبوار کەریم وەلی وچەنەوەڕێکی وەک جەماڵ عەبدوڵلا).
لە پڕۆگڕامێکی،، چوارقۆڵیدا،،کە بەڕێوەبەرەکەی بە پێخواسی وەنێو بابەتێک کەوتبوو کە شەرمم لەخۆم دەکرد بڵێم کوردم. گوتم تۆ بڵێی نوسەری ئاواشمان هەبووە ومن نەمزانیوە!لە ژیامندا لەسەر مێدای کۆماری ئیسلامی وکۆماری تورکییەدا کەسم ئاوا نەدی بەو ئەندازەیە زار پیس دژی نەتەوەکەی خۆی بئاخفێ. ئەو تاقمە کە وادەزانن ئاڵوگۆڕ لە کۆمەڵگادا دروست دەکەن.بەڵام جموجۆڵیان، نوسراوەکانیان، هیچ پێگەیەکی زانستی وفکری تێدا بەدی ناکرێ.تەنیا لەو رێگایەدا دەتوانن کەسایەتی خۆیان بە خەڵک بناسێنن. لە هەمان حاڵدا لەزەرەر زیاترهیچ قازانجیان نییە. دیاردەی لۆمپێنیزم بەرهەمی خەمۆکێ، بێ باوەڕی بە کۆمەڵگا، لەدەست دانی ناسنامە، لەدەستدانی هەستی نەتەوەیی، هەستی بنەماڵەیی، هەستی فەرهەنگی، تووش بوون بە پووچیگەرایی، هەروەها ترس لە دەستدانی ،،کارو پیشە،، بۆ بژیوی ژیان سەر هەڵدەدا. کەسی لۆمپەن مەترسیدارترین تاکە بۆ کۆمەڵگا.
لەسەردەمی دەسەڵاتی ،،قاجارەکان،، لە ئێراندا کاربەدەستانی دەرباری پادشێیی بۆ پاراستنی دامودەزگای خۆیان کۆمەڵگایان پڕ کردبوو لە کەسانی چەقۆکێش وقەممە بەدەست و لۆمپەن.بە رۆژی رووناک خەڵكی وشیاریان دەکوشت کەس نەیدەتوانی پێشیان پێبگرێ. بۆیە قاجارەکان لابران چون پشتیوانی خەڵکیان لە گەڵ نەبوو. ئەو جار نۆرەی چەقۆکێشەکانی بنە ماڵە پەهلەوەی هات. لە کۆدتای ٢٨ مورداد (٢٨ گەلاێژ) بۆهێنانەسەرکاری کوڕی شای ئێران .دەوری لۆمپەن وچەقۆکێشەکان رۆڵێکی سەرەکی گێڕا.(رۆڵی شەعبان بێ مێشک کە (بە بێ موخ دەناسرا) سەردەستەی لۆمپەنەکان، وچەقۆکێشەکان بوو کە دەسەڵاتی دوکتور موسەدیقیان وەلانا!). شای ئێرانیش زۆر زوو بەدەردی بابی چوو.
ئەوڕۆکەش عەشیرەی بارزانی لە رێگای مێدیاو نوسەرو یان کوشتنی سۆران وکاوەو سەردەشت عوسمان، تاقمێکی وێنەی،سەنگاوی ووەلییان لە گیانی خەڵک بەرداووە ترسو وەحشەتیان لە ناو کۆمەڵگادا بڵاو کردۆتەوە. لە کاتی خۆیدا باش لە بیرمە کە کاتێک جەستەی پیرۆزی مامۆستا هێمنی موکریانیمان بە خاک دەسپارد، تاقمێک لۆمپەنی ترسنۆک لە مهاباد چون بي حورمەتیان بە جەنازەی ئەو مەزنە کردو دەیانگوت: هێمن جاشە نابێ لە گۆڕستانی شاردا بنێژرێ!! (چون دوکتور قاسملوو مەلا حەیاکی ئەو ناوەیان بۆ هێمنی نەمر بەکار دێنا!) هەروەها پێش ئەوەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردوستان بکەونە دەست پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، لە ناو حیزبەکاندا کەسانی وەک،م،سەنگاوی وکەریم وەلی زۆربوون کە کەسایەتی رەخنە گریان دەترساند! یان ترۆریان دەکردن بۆ ئەوەی بێدەنگی بەسەر کۆمەڵگادا بسەپێنن. نموونەی هەرە بەرچاو ترۆرکردنی کەسایەتی خۆشناوی مهابادی، جەنابی ،، دوکتورعەبدوڵلا ئەبریشەمی،، کە کاتێک لە مزگەوتی سوور هاتینە دەرێ وکۆبوونەوەی جەماوەربۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ناو شاردا تەواو بوو، چون رەخنەی لە شیوازی شەڕی ناو شاری حیزبەکان گرتبوو بە دەمانچە لە سەریان دا بەڵام خۆشبەختانە لە مەرگ رزگاری بوو. ئێستێش یەکێکە لە کەسانی کوردپەروەرە کە لە نوسینەوەی مێژووی نەتەوەکەیدا پێنوسێکی بوێری هەیەو قسەی دڵی میلیونان کورد سەر لە نوێ تۆمار دەکاتەوە. ئەو بەڕێزە هەم لەتاران دەژی وهەم لە مهابادیش حوزووری هەیە.
یەکێک لە گرفتەکانی دێمۆکڕاسی لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئەوەیە کە پێمان وایە هەڵبژاردن بۆ هەر رووداوێک دەبێتە بناغەی سەرەکی بۆ چەسپاندنی چاکسازی ووەکهەوی، دەسەڵاتی عەشیرەگەر وبنەماڵە لە باشوور ولە کاتی خۆشیدا لە رۆژهەڵاتی وڵات وایان بە ئێمەتێگەیاندبووکە،،دەنگی،،زۆرینە دراوە بەو حیزبەی کە ئێمە تێیدا دەسەڵاتین! لەحاڵێکیدا لە ریزی پشتەوەی دێمۆکڕاسی، کۆمەڵگایەکی وشیارو زانا دەبێ بونی هەبێ لەو کۆمەڵگایەشدا،،تاک،، ئاگایەو دەزانێ چۆن بەشداری لەپڕۆسەی هەڵبژاردن بکا.روانگەی دوای هەڵبژاردن، پڕۆژەکانی ئەو سیستمەیە کە لە هەڵبژاردندا لە ریزی پێشەوەیە. پرسی سەرەکی ئەوەیە؟چەند کەسایەتی مێژوویی هەبون کە لەهەڵبژاردندا لە سەفی پێشەوە بوون. هیتلێر،ئیستالین، موسوولینی، قەزافی،سەددام و......... ئایا ئەو کەسانە توانیان وڵاتێک یا کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو دێمۆکڕات بەرهەم بێنن؟
بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی سەردەمیانە، رۆڵی مێدیا،رۆژنامەگەری، چاپەمەنی،زانکۆ، نوسەر، رووناکبیر، چینوتوێژی جیاوازی کۆمەڵگا، سیستمی پەروەردەوڕاهێنان، ......دەبنەهۆکارێکی گرینگ بۆبەرەەوپێش چونی شارستانییت لە وڵاتێکی ئازادو سەربەخۆ. لەرۆژئاوای وڵات ماوەیەکی زۆر کورتە شیوەی بەڕێوەبەری کانتۆنەکان دامەزراوە. لەشەنگال هێستا ئەو کارە زۆر ساوایە. کەچی چەند کەس نووسەری بێ موڕاڵ و مێدیایەکی وەک،،رووداو،، بوونەتە چەقەخانەیەکی پڕ لە بێحورمەتی بەرانبەر بە کێشەی نەتەوەکەمان. بە بێگومان مەبەستی ئەو وتارە تەواوی کارگێڕان وکارمەندانی،،، رووداو تیڤی،،، ناگرێتەوە. مەبەست ئەو کەسانەن کە بە دروستکردن وبەڕێوەبردنی ئەو شیوە پڕۆگڕامانە کەسایەتی خۆیان نیشان دەدەن وپەیامی دەسەڵات رادەگەیەنن مانگانەش لەو شیوە ژیانە پارە لە خاوەنی ئەو مێدیایە وەردەگرن تا بژیوی ژیانیان دابین کەن.
" بەشێک لە رەوانناسی کۆمەڵگایی لۆمپێنیزم"
یەک: ئەوانەن کە هەڕەشە دەکەن: خەڵک بە شێوەیەکی ،،ناڕاستەوخۆ،، دەترسێنن وداییم قسەی پیس وناحەز لە زاریان دێتە دەرێ. (وەک بەڕێوەبەری بەرنامەی چوار قۆڵێ).
دوو: زۆرداروفرەوێژن: ئەو کەسانە خەڵک بە شێوەیەکی ،،راستەوخۆ،، دەدەنە بەر هەڕەشە وئازار وزەخت، لە هێزی خۆیان بۆ سەرکوتی خەڵکی دیکە کەڵک وەردەگرن وهەراوهوریای زۆر دروست دەکەن.(رووداوتیڤی هێزی خۆی لە دەسەڵات وەردەگرێ ورێگا بۆئەو کەسانە دەکاتەوە کە ئاوا هاسان بێحورمەتی بە کود بکا).
سێ: وێرانگەرن: هەموو شتێک خراپ دەکەن، بۆ گیانلەبەری دیش زەرەریان هەیە، پەیوەندی مرۆوەکان تێک دەدەن، بێ ڕەچاوکردنی یاسا سەیارە لێدەخوڕن، ئازاری روحی ورەوانی خەڵک دەدەن، ئازاری جینسی خەڵکانی دیکە دەدەن.(ئەوسێ خاڵەم لە زانستنامەی ئازاد وەرگێڕاوەتە کوردی، هی خۆم نییە).
جەعفەر کەریمی
ژمارەی ناسنامە:
89ae
٣٠/١/٢٠١٥



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)