• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە کۆبوونەوەی دوێنێ یەکێتییدا هێرۆ تاکێک لە پێڵاوەکەی گرتە د. بەرهەم

Friday, 31/01/2014, 12:00

1594 بینراوە


لە كۆبوونەوەی دوێنێ ٣٠ / ١ / ٢٠١٤ی  مەكتەبی سیاسی یەکێتییدا، کەوا بەتەمابوون ئەمڕۆش درێژەی پێ بدەن و قسە لەسەر کۆنگرەی چوار بکەن تا رۆژێک دیاریی بکەن بۆ بەستنی کۆنگرە، بۆ ئەو مەبەستە وا بڵاوکرایەوە، کە مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ لەسەر ئەوە ڕێكه‌وتن هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆسڕه‌ت ڕه‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح و هیرۆ ئیبرهیم ده‌سه‌ڵاتی‌ سكرتێری‌ گشتیان هه‌بێت، بەڵام لە گەرمەی قسەکانیاندا هەرسێکیان لە نیو خۆیاندا دەبێتە مشتومڕ و بەیەکدا دەدەن، هەروەک سەرچاوەکە بە کوردستانپۆستی راگەیاند هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هێرۆ دەسەڵاتی زیاتر بە خۆی دەدات، ئەمەش وا لە د. بەرهەم ساڵح دەکات، شیرازەی تێک بچێت و راستەوخۆ روو دەکاتە هێرۆ، پێی دەڵێت: ئیتر بەسە واز بهێنە، تۆ یەکێتییت ماڵ وێران کرد، ئەوەتا مام مردووە کەچی تۆ هەر رۆژەی سینارۆیەکی بۆ دروست دەکەیت، بەمە هێرۆ تووڕە دەبێت و دەست دەداتە تاکێک لە پێڵاوەکەی و دەیگرێتە د. بەرهەم ساڵح و بەدەم جنێودان و قسەی ناشرینەوە، ئەڵێت مام جەلال ماوە، فەرموو بەیانی بچن بیبینن. ئیتر سروشتیی دانیشتنەکە تێکدەچێت و دەبێتە دەنگە دەنگ و هاوار. ئەو سەرچاوەیەی هەواڵەکەی بە پەیامنیری کوردستانپۆست راگەیاند، وتی هیچ کاتێک د. بەرهەم ئاوا بە غیرەت نەبووە کە راستەوخۆ بەرامبەر بە هێرۆ لە روویدا هەڵبێتەوە و قسەی لێنەخواتەوە، هەرچەندە لە هەمانکاتدا ئەمەش سووکایەتی پیشان دەدات کە ئەو تاکە پێڵاوەی گرتۆتە بەرهەم و بەرهەمیش قبووڵی کردووە، ئەگینا چۆن کەسێک پێڵاوی تێ بگیرێت، لەناو ئەو حیزبەدا دەمێنێتەوە.
هەر ئەمڕۆش وەک هەواڵەکان پشتڕاستیان کردەوە، هێرۆ  پەشیمان بۆتەوە لەوەی کە وتویەتی با کۆسرەت و بەرهەم بچن بۆ سەردانی تالەبانیی، هەروەها بەرهەم و کۆسرەتیش ئامادەی کۆبوونەوەکان نەبوون، ئەمڕۆ د. بەرهەم بە قسەی مەلا بەختیار کوردستانی بەجێ دەهێڵێت و بەرەو ئەمەریکا دەکەوێتە رێ، هێرۆ دوای ئەو هەڵسوکەوتە ناشرینەی پەشیمان بۆتەوە و ویستوویەتی دڵی بەرهەم بداتەوە، بەڵام پێ دەچێت د. بەرهەم نەهاتبێتەوە سەر خۆی و سەردانەکەی بۆ ئەمەریکاش وەک سەرچاوەکە دەڵێت بۆ ئەوەیە تا راوێژ و پرس بە ئەمەریکییەکان بکات

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)