• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مەسعود دوژمنە و نەوشیروان ترسنۆك

Sunday, 21/09/2014, 12:00

1544 بینراوە


لە نیوان راستی و درۆی داعشدا . کورد وەک قوربانی
پێش پەیدابوونی ئیسلام چەندهەزارساڵە ئەم ناوچەیە لەجەنگی خویناویدا گەوزاوە کەئیسلام پەیدا بوو گۆمی خوینەکە تۆختربوو. گرفتی رەگەز و دینی تیکەڵاوکرد.
خاوەنی قورئان ومزگەوت وئیسلامی ئیستا؟گاورەکانن؟ئیسلام بۆتە دەستکێشێ بەرژەوەندی دەستی گاوەرەکان.ئەگەرتۆژینەوەیەکی زانستیانەوسایکۆلۆجیانەبۆڕۆڵێ(سامان)لەفراوانی ئیسلام وەک دین بکەین دەبینین. سامان چ ڕۆڵێکی گرنگی لەدڕندەی سوپای ئیسلامدا بینیوە. بۆ نمونە(سورەتی الانفال)ئەم سورەتە هەموو سورەتەجوانەکانی تری قورئانی سریوەتەوە.

داعش چۆن دروست بوو ؟ بۆ دروست بوو ؟
گرفتی نیوان باڵانسی ئەمەریکا وسۆڤێت لە ئەفغانستان القاعدەی دروستکرد.
گرفتی باڵانسی روسیا وئەمەریکالەسوریادا وگرفتی ئیران وئەمەریکالە عیراق.ئەمەریکا کەڵێکی زۆری لەهەڵەونەیارەکانی مالکی وەرگرت داعشی دروستکرد(وەزیری دەرەوەی ئەمەریکی پیشو خانمی کلینتۆن لەپەرتووکەکەیدا ئەم ڕاستەی درکاندن)دوای دروستبوونی یەکیتی ئەوروپیەوە ئەمەریکا لە جیهاندا توشی شکستی سیاسی وئابووری زۆربووتەوە.دەتوانرێ بەسەرەتایەک بۆکۆتای سەدەی ئەمەریکی ئاماژەی پێبکرێ تاوانی ئەمەریکا داگیرکردن وتاڵانکردن وداوەشانی عیراق بوو. ویستی ئەمەریکی کۆنترۆڵکردنی سێ گۆشەی ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست(کوردستان وەک دڵی ئەوناوچەیە)لەڕووی زۆرئیستراتیجیەوەبۆئەمەریکا گرنگیەکی میژووی هەیە.
ئەگەرئەمەریکا بتوانی ئەوسێگۆشەیەکونترۆڵ بکات ئەوە دەتوانی کۆنترۆلێ سامانی سروشتی ناوچەکەوسنوری خواروی روسیاش بکات ئەمەریکا لە(چیچانی وجۆرجیادا و ئۆکراینا) بەرامبەر روسیا شکستی خوارد.
ئەمەریکا گرفتی لە کۆکردنەوە مرۆڤی دڕی ئیسلام و پارە نەبوو. گرفتی لە هاوپەیمانێک بوو کە لەناوچەکەدا وەک پرد و وەک هاوکار بۆ داعش.ئەردن و تورکیا. تورکیا ووڵاتیکی ناسوینالیستی دڕەولەئاستی بەرژەوەنیدیەکانی خویدا پەیمان دەبەستێ. تورکیا ئامادەبوو ببیتە هاوپەیمانی ئەمەریکا بەمەبستی لیدانی بزوتنەوەی کوردی لەڕۆژئاواچونکە پیشمەرگەکانی ڕۆژئاوا لەزانکۆی سەربازی قەندیل وبەفەلسەفەی ئاپۆ گۆشکراون یانی لەڕووی جوگرافیەی سیاسیەوە بزوتنەوەی باکور و ڕۆژئاوا یەک بزوتنەوەی کوردین.بەم هۆیەشەوە سنوری نیوان هەردوو بەشی کوردستان نەما. دوای شکستی ئەمەریکا . تورکیا بوو بە خاوەنی داعش. لێرەوە نەخشە بڤە گەورەکە دژی کورد نەخشینراوە.

مەسعود دوژمنە.
ئەرکی سەربازی و کۆمەکی داعش لەلایەن تورکیاوە گشتی لەپارەی ئەوپتڕۆڵە دەدرێ کە مەسعود خستوێتیە بەردەستە تورکایەوە. تورکیا بەپارەی مەسعود یارمەتی داعش دەدا وداعشیش کوردستان کاولدەکات.گەورەترین گرفت بۆتورکیا پێشمەرگەکانی قەندیلە.زۆردەمێکەتورکیا و مەسعود لەسەر نەمانی هیزی چەکداری قەندیل سەرقاڵن.

ئیستراتیجیتی تورکیا وایە:
لەرێگەی داعشەوە هیرشبکرێتە سەر ڕۆژئاوا و شارە گرنگەکانی باشور. هیزی چەکداری مەسعود ڕۆڵی ڕەسەن نەبینن. تەنیا کۆمبارسی شانوو خۆیناویکەبن. پێشمەرگەکانی قەندیل دینە خواری. سەرگەرمی رزگارکردن وپاراستنی باشور وڕۆژئاوا بن.سوپای تورکیا.چەکدارەکانی مەسعود وەک داعش هیرشبکەنە سەر قەندیل بەمشیوەیە تورکیا دەکاتە ئیستراتیجیە سەربازییەکەی. کۆنترۆلێ قەندیل دەکات. ئەم خەوە نایەتەدی لێ ئەوان ئامانجانیانە

ئەڵتەرناتیف : ئێستا سەرەی PPK یە .
بزوتنەوەی کوردی لەباشوردا(یەکیتی وپارتی وگۆڕان)نەک شکستی سیاسی و سەربازی.لەڕەوشت(اخلاق)ومۆڕاڵیشدا شکستیان خوارد.باشوری کوردستان ڕۆڵێکی مەزن لە گرفتی کورد لەکوردستانی گەورەدا دەبینی. بەهوی سامانی بێ سنوری پیتڕۆڵەوە.لەباشوردا شتێک نەماوە ناوی(سیاسەتێکی ڕەوشتدار بێ)سیاسەت لەباشوردا وەک ئافرەتی لەشفرۆشی لێهاتووە کێ پارەی بداتی خۆی بۆ رووتدەکاتەوە.هیوابەستن بەوسێ ڕێخراوەی باشور(گۆڕان.یەکیتی وپارتی) وەک وینەکێشان وایە لەسەر شەپۆلی دەریا).
قەندیلی تەخت .
ئەوەی کۆنترۆڵی گەرمیان لەباشوردا بکات.کۆنتڕۆڵێ هەمووباشور دەکات.ئەوەی کونتڕۆلێ باشوربکات.کۆنتڕۆڵی هەرچوارپارچەی کوردستان دەکات.
لەم ڕووەئیستراتیجیە نەتەوەیەوە پیویستە لەسەرسنگەنەوتایکەی بابا گوڕگڕ(بەیارمەتی پەشیوی هاوڕی) ئەم ڕستەیەم بەکارهانی. ناوچەی گەرمیان (قەندیلێکی تەخت دروستبکرێ)ppk لەباشور دروست ببێ.ئەوناوچەیە لەعەرەب و ملیشیاکانی جەلالی ومەلای بپارێزن.لەم ڕووەوە هەموو پێشمەرگە پەشیمانەکان و دیرینە سەربەرزەکانی باشور ونەوەی نەوی بەرامبەر ئەرکی میژوویدان. هیزی بەرگری نیشتمانی ونەتەوەی دروستبکرێت.

نەوشیروان ترسنۆكە ووتاری داهاتووە .
21.09.2014

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)