• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

سەباح عەلی قارەمان


مەسعود بارزانی ئەوەی بە دانیشتوانی دەرەوەی وتووە خۆشی دەگرێته‌وه‌

Thursday, 29/01/2009, 12:00

2020 بینراوە


كلینتۆن سەرۆكی پێشووی ئەمریكا كاتی خۆی وتوێتی (ئەگەر من وەكوو مەسعود بارزانی خیانەتی 31 ئابم بكردایە پێش ئەوەی خەڵكی ئەمریكا بم كوژن پاسەوانەكانم دەیان كوشتم)
ئەوەی لەسەروە نووسیومە لە مانشێتیێكی یەكێك لە گۆڤارەكانی كوردستان لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بەرچاوم كەوت.

ماوەیەكی زۆرە هەندیەك لە سەرانی بێ سەری كورد و قەڵەم فرۆشەكانیان بێڕێزی بە كوردستانیانی دەرەوەی وڵات دەكەن چەندین ناو ناتورەی ناشرین دەدەنە پاڵیان ،هەر بۆیە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا مەسعود بارزانی كە لە شەكرێكی شكاند ووتی ئەوەی لە وڵاتەكەی خۆیدا نەژێ بێ قێمەتە، وەكوو چۆن كاتی خۆشی بارزانی باوكیش وتبووی سۆرەی قوندەر، ئەو قسە كردوێتی شمولی خۆشی و بنەماڵەكەی دەكات كە كاتی خۆی لە كەرەج ژیاون ، سەرانی بێسەری كورد ئەگەر میژویان خوێندبێتەوە ئەوە هەرگیز ناتوانن بەو شێوەیە بێڕێزیی بە كوردانی دانیشتووی دەرەوە بكەن بۆ نمونە (لە كۆتایی سەدەی نۆزدەیەم، 12 گەنج كە لە ئەورۆپا پەروەردە بووبوون چوار لەو گەنجانە كورد بوونە توانیویانە شۆڕشی كەلتوری و فەرهەنگی و ڕۆشنبیری لەو وڵاتەدا بەئەنجام بگەیەنن) ، بۆیە ئەبێ سەرانی بێسەری كورد ئەو ڕاستیە باش بزانن ئەو خەڵكانەی لەدەرەوەی وڵاتن بەتایبەت ئەو كەسانەی ماویەكی زۆرە لە دەرەوە دەژین شارەزای تەواویان لە سیستەمی دیموراسی په‌یدا كردووە ئەوانە دەتوانن سیستەمێكی مۆدێرن و دیموكراس بۆ وڵاتەكەمان دابنێن ، هەر ئەوانیش دەتوانن ئەم سیستەمی سەربازتارێتەی ئیووە لە ناو ببەن كە ماوەی 18 ساڵە خوێنی لاوان و گەنجانی كوردتان كردوەتەوە كاسە و دەیخۆنەوە .

ئەگەر باسی میژووی دوای ڕاپەڕین حیزبەكەی مەسعود بارزانی بكەین لە تاك دینارییەوە لە گومرگی ئەبراهیم خەلیلەوە تاوەكوو ئێستا داهاتی ئەم وڵاتە بەنجكراوە دەدزێ ، سەرەڕای ئەوەش لە 31 ئابدا بووە كەوا سوری پێش هێزەكانی بەعسی سەدامی، پێی گڵاویانی هینایە سەر خاكی پیرۆزی كوردستان، ساڵێك دوای 31 ئابیش گەورەترین دوژمنی گەلەكەمان هێزە فاشیستەكەی توركیای هێنایە سەر خاكی پیرۆزی كوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوشدا لە ڕێگای هوشیار جاش زیباریەوە ژوری عەمەلیاتی لە هەولێر كردەوە بۆ هێزە شكست خواردۆكەی تورك، لە هەموو ئەو خیانەتە ئاشكرایەی مەسعود فس فس پاڵەوانی جاشایەتیدا بە هەزاران ڕۆڵەی هەژاری ئەم میللەتەی كردوتە قوڕگی خەباتەی دوژمناندا، جەگە لەوانەی لە شەڕی نگریسی ناوخۆدا بە كوشتیانیدا .

مەسعود بارزانی ڕاست دەكات خەڵك بێقیمەتە ئەگەر خەڵك بێقیمەت نەبوایە چۆن دوای ئەو هەموو دزینی سەروەتی نیشتمانییە و خیانەتانەی جاش حزبێكی وەكوو پارتی كەچی خەڵك هەردوایانكەوتووە بەو پارتیانەیشی كە لەدەرەوەی وڵاتن، بۆ پارە خۆیان فرۆشتووە ،مەسعودیش بە بێقیمەتیان ناوزەندیانی كرد ، دیارە مەسعود لە چاو هەندیەك لە پارتیە ماستاوچییەكانی دەروەی وڵات دەڕوانێتە خەڵكانی شەریف ،مەرد، خاوەنی مێژووی خەباتی كوردایەتی هتد... لە دەرەوەی وڵات .
لەدوای ئەم قسه‌یه‌ی مەسعود بارزانی كە خەڵكی دەروەی وڵاتی بە بێقیمەت ناوزەند كردووە ئەوەی دوای ئەو حزبە بكەوێ بەو پێوەرەی مەسعود دایناوە بێقیمەتن ،هەقی خۆشێتی وابڵێ ،چونكەئەگەر خەڵكی دەرەوەی وڵات كاتێك مەسعود خیانەتی 31 ئابی كرد لە دادگای لاهای سكاڵایان لەسەر تۆماربكردایەی باجەی ئەو خیانەتەی بدایەتەوە ئێستا ئاوا بێڕێزی پێنەدەكردن ،كاتی خۆشی كلینتۆن خوێندنەوەیەكی باشی بۆ كۆمەڵەگەی كوردی كردوو بۆیە ئەو وشانەی سەرەوەی وتووە، هەرچەندە من وەكوو خۆم ڕێگا بەخۆم نادەم بە هیچ كەسێك بڵێم بێقیمەت چونكە هەرچ كەسێك بێڕێزیی بە میللەتەكەی خۆیەوە بكات ئەوە بزانە خۆی ڕێزی نەماوە لای خەڵكی ، لەبەر ئەوەی زۆربەی هەرزۆری خەڵكانی دەرەوەی وڵات كە بەژداری خیانتەكانی ،دزیكانی ، كوشت وبڕەكانی مەسعودیان نەكردوە ئەوە لای ئەو بێقیمەتە .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)