• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وەڵامێك بۆ رۆژنامەنووسە بەرێزەكەى كفرى

Sunday, 03/05/2009, 12:00

1339 بینراوە


ئەو بابەتەى چەند رۆژێك لەمەوبەر لەسەر سایتى بەرێزى (كوردستان پۆست) لەلایەن رۆژنامەنووسێكى زۆر بەرێزەوە نووسرابوو بەناونیشانى (لەقەزاى كفرى رۆژنامەى كادیرێ حزبى لەناو بیناى حكومەتدایە و دەزگایە حكومیش لەنێو خانوى كرێ دایە) هەندێك ناراستى و غەرى تیایە, كە دەكرا هاوڕێى رۆژنامەنووسمان پێش بڵاوكردنەوەى زانیارى باشترى وەرگرتبا, یان ئەیتوانى پەیوەندى بە رۆژنامەى (زەنگ)یشەوە بكردبایە, بۆ ئەوەى نەكەوێتە ئەو هەڵانەوە كە ئێستا بە داخەوە تێى كەوتووە.
لە خوارەوە چەند تێبینییەك لەسەر نووسینەكەى ئەو بەڕێزە دەخەینە ڕوو:
1-سەرەتاى نووسینەكە بەوە دەست پێكراوە كە وتویەتى:"رۆژنامەى زەنگ مانگانە لە سەعاتى سفر دەردەچێ". ئەمەیان غەدرە و نائاگایى رۆژنامەنووسە بەرێزەكەیە, چونكە هەموو لایەك دەزانێت زەنگ هەفتەنامەیە و هەموو رۆژانێكى دوو شەممە دەردەچێت. هەموو ژمارەكانیش لە ئەرشیفى زەنگ و سایتى زەنگیشدایە و هەموو لایەك دەتوانن بەم ئەدرێسە تەماشاى بكەن: www.zengkurd.net ئیتر براى بەرێزمان ئەو هەڵە گەورەیەت بۆ كرد؟!
2-دواتر نووسیویەتى:"مانگى دوو ملیۆن لە وەزارەتى رۆشنبیرى چنگ دەكەوێ". ئەمەشیان هەر هەڵە و نا ئاگاییە هاوڕێ رۆژنامەنووسەكەمانە, چونكە ماوەى پێنج مانگە زەنگ لە وەزارەتى رۆشنبیرى (3) ملیۆن دینار وەردەگرێت, نەك دوو ملیۆن. راسترە پێشتر تەنها ئەو دوو ملیۆنەى وەرگرتوە.
ئێمە دەپرسین و زیاتریش لەو برادەرە دەپرسین كە ناوى خۆى نەبردووە(!) ئایا (3) ملیۆن دینارى مانگانە هەموو خەرجى دەركردنى هەفتەنامەیەك بە 12 لاپەڕە و دوو ڕەنگ دەردەكات, بەتایبەت كە چاپخانەیەكیش لە هەموو گەرمیاندا نەبێت؟!.
لەو ڕوەوە حساباتى زەنگ ڕوونە و ئەو رۆژنامەنووسە بەڕێزە و هەموو بەڕێزێكى تریش دەتوانێت هەر كاتێك بیەوێت, دەستى خۆمانى بۆ كەشف بكەین.
3-سەبارەت بە بیناى زەنگ, ئێمە ئەوە ئەخەینە ڕوو كە دەبوایە ئەو رۆژنامەنووسە خۆشحاڵ بوایە هاوڕێكانى خۆى شوێنێكیان هەیە و ئەویش ئەتوانێك هەموو رۆژێك سەردانى بكات.
بارەگاى زەنگ راستە موڵكى وەزارەتى رۆشنبیرییە و ئەوەش راستە كە نووسینگەى مافى مرۆڤ لە بیناى كرێدایە, بەڵام برادەرى بەرێز توخوا دەیان بیناى تر لەم شارەدا شك نابەیت كە موڵكى حكومەتە و كێى تیایە؟! چاوت هەر لەسەر ئەو رۆژنامەیە بوو كە هەتا سێ ساڵ لەمەوبەر هەموو بارەگاكەى بریتى بوو لە تەنها دوو مەترى چوارگۆشە لەناو دوكانێكى شارەكەدا!!.
پاشان ئەو بینایە بە رەزامەندى حكومەت و بە نووسراوى رەسمى دراوەتە زەنگ, نە داگیر كراوە و نە كراویشە بە ناوى زەنگەوە, ئیدى براى بەرێزمان بۆ پێت ناخۆشە..
4-زەنگ بە شایەدى زۆرێك لە خەڵك و خوێنەرانى, یەكێكە لە هەفتەنامە سەركەوتوەكانى گەرمیان. ئێمە بەڵگەى قسەكانمان ئەوەیە كە دوو جار لە شارى كەلار لە دوو ساڵى جیاوازدا دوو راپرسى بۆ باشترین رۆژنامە و بڵاوكراوەى گەرمیان لەلایەن رێكخراوێكى كۆمەڵگاى مەدەنییەوە ئەنجامدرا, لە جارێكیاندا زەنگ بە پلەى یەكەم هات لەناو هەموو رۆژنامەكانى گەرمیاندا و لە جارێكى تریشیدا بە پلەى دووەم هات. ئێمە ئاگاشمان لێ نەبوو, هەتا ئەنجامەكەیان بڵاوكردەوە, ئیتر نازانین بۆ لە رۆژنامە ناچێت, هەر لەبەر ئەوەى لە گەرمیان دەردەچێت و كەمێك هەژارە!!.
پاشان بەڵگەى ئەوەشمان لەبەر دەستە كە چەندین كێشەى خەڵك لە رێگاى زەنگەوە چارەسەر كراوە و حكومەتیش بەدواداچوونى بۆ چەندین بابەتى زەنگ كردووە. هیوادارین مەغزاى نووسینەكە, هیچ مەسەلەیەكى تاكەكەسى لە پشتەوە نەبێت.
رێزمان قبوڵ بكە و بمانبەخشە هاوڕێى رۆژنامەنووسمان كە پێتان بڵێین نووسینەكەتان پڕ هەڵە و ناتەواوییە.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)