• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


راگەیاندنى كۆتایی كارەكانى شەشەمین كۆنگرەى حزبی زەحمەتكێشانى كوردستان

Monday, 06/04/2009, 12:00

1239 بینراوە


هاوڕێیان، كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان
حزبی زەحمەتكێشانى كوردستان سەركەوتنى شەشەمین كۆنگرەى خۆى كە رۆژى (4/4/2009) لە هۆڵى ژوورى بازرگانى سلێمانى و لە ژێر ناوى (لەپێناو سەرخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمان و گۆڕان بە قازانجى چاكسازى لە كوردستانداو لەپێناو رێكخستنەوە و گەشەپێدانى ریزەكانى حزب تێدەكۆشین) بە بەشدارى (206) ئەندام بەسترا، رادەگەیەنێت.
سەرەتا كۆنگرە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ رێزلێنان لە گیانى پاكى شەهیدانى كوردستان كرایەوەو دواى ئەوە لیژنەی ئامادەكارى كۆنگرە، بڕیارى پێشترو ئامانج لە بەستنى كۆنگرەكەى لەم كاتەدا بۆ هاوڕێیانى كۆنگرە روونكردەوەو لیژنەیەك بۆ سەرپەرشتى كۆنگرە هەڵبژێردرا. دواتر هاوڕێ قادر عەزیز سكرتێرى گشتى حزب راپۆرتى سیاسی پێشكەش بەكۆنگرە كرد، كە وێڕاى پیرۆزبایی لە بەستنى كۆنگرە گرنگى بەستنى كۆنگرەى وەك وێستگەیەكى خۆ رێكخستنەوە و بەخۆداچوونەوە و پاراستنى یەكڕیزى حزب لەم كاتە ناسكەدا لە بەرامبەر لێكترازانو فشارو دەستێوەردانى دەرەكى بۆ ئامادەبووان رونكردەوە، راپۆرى سیاسی كۆمەڵى بابەتى گرنگى وەك بارودۆخى سیاسی كوردستان، كێشەكان لەگەڵ بەغدا، هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى كوردستان و ماددەى (140) و دواجاریش ئەو لێكترازانەى كە بەم دواییە لە حزبدا روویدا لەخۆگرتبوو، سەبارەت بە لێكترازانەكە راپۆرتى سیاسی وێڕاى بوونى كێشە ناوخۆییەكان، بەڵام جیابوونەوەى هاوڕێیانى بێ گەڕانەوە بۆ راى كادیرانى حزبو بۆ چوارچێوە حزبیەكان لەبەستنى كۆنگرەو كۆنفرانسدا كە چوارچێوەى ئوسوڵى چارەسەركردنى كێشەكانە، وەك بڕیارێكى پێشەكىو بەشێوەیەكى ناشەرعی و نادیموكراسی و نایاسایی لە قەڵەمدا,چونكە چوارچێوەى ئەو هەنگاوانە تەنها كۆنگرەو كۆنفرانسەكانە.
راپۆرتى سیاسی ئەو جیابوونەوەى كە بەشێوەى فێڵو كودەتا ئەنجامدرا، مەحكومكردو كاتەكەشی كە پێش هەڵبژاردنە بە دەستێوەردانى دەرەكى ناوزەدكرد. هەروەك بەشدارانى كۆنگرە ئۆباڵى ئەو لێكترازانەى كە مەبەست لێی تەنها لاوازكردنى رۆڵى كارای حزبی زەحمەتكێشانە لەگۆڕەپانەكەو لە پێش هەڵبژاردنى پەرلەماندا خستە ئەستۆى ئەوانەى كە جیابوونەتەوە، هەر لەوبارەوە كۆنگرە دەرگاى بۆ هەموو جۆرە وتووێژێگ بۆ یەكگرتنەوە لە گەڵیاندا لە چوارچێوەى كۆنگرەیەكى هاوبەشدا خستە سەر پشت، كۆنگرە بێ دەستكارى پەیڕەو پرۆگرامى كۆنگرەى پێنجەمى وەك خۆى پەسەند كردەوە.
لە بەشێكى ترى راپۆرتى سیاسیدا هەڵوێستى جوامێرانەى كادیرو پێشمەرگەو ئەندامو لایەنگرانى بەوەى كە سەرسەختانە داكۆكیان لە حزبەكەیان كردو یەكڕیزى حزبیان لە بەرامبەر ئەو فشارو پیلانەدا پاراست، بەرزنرخاند. هەمانشێوە راپۆرتى سیاسی پشتگیرىو پشتیوانى خەڵكو لایەنە سیاسیەكانو دۆستانو روناكبیرانو میدیاى ئازادى لە هەڵوێستى سەربەخۆییانەى حزب بەرز نرخاند.
دوا بەدواى راپۆرتى سیاسی لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بە راپۆرەكەو لیژنەیەكى تر بۆ ووردبوونەوە لە دارایی حزب پێكهات.
ئەمە و لە كۆتایی كارەكانى كۆنگرەدا لیژنەیەك بۆ سەرپەرشتى هەڵبژاردن پێكهات، كە سەرەتا هاوڕێ قادر عەزیز بە كۆى دەنگى ئەندامانى كۆنگرە بە سكرتێرى گشتى حزبو بەدەنگدانى نهێنیش سەركردایەتییەكى تازە بۆ حزب هەڵبژێردرایەوە.

ـ سەركەوێت خەباتى بەردەوامى زەحمەتكێشان.

شەشەمین كۆنگرەى
حزبی زەحمەتكێشانى كوردستان
4/4/2009 سلێمانى

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)