• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەگەر کەسێک هەبێت تاوانبار بێت ئەوە ئێوە خۆتانن جەنابی سەرۆک

Monday, 25/08/2014, 12:00

2334 بینراوە


سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەستە چەورەکەی بە سێ کۆیلەی خۆی ئەسڕێت.
ئەمڕۆ تەلەفیزیۆنی رووداو بە حەماسەوە خوێندییەوە کە سەرۆکی هەرێم مەسعود بارزانی سزای سێ بەرپرس دەدات بە بۆنەی کارەساتی شەنگالەوە. خوێنەر لە حەماسەکەدا وای دەزانی مەسعود بارزانی ناپلوێنە و سزای چەند کەسێک دەدات کە ئەرکێکی نیشتیمانیان بەجێ نەهێناوە، بۆیە ئەنجامەکەی ئەو کارەساتەی بۆ گەل و نیشتیمان لێکەوتۆتەوە، پاش تۆزێک درێژبوونەوەی هەواڵەکە و قسەی ئەو سێ بەرپرسە دەرکەوت، کە ئەوان ئێستا لە پیرمام دانیشتوون و چاوەڕوانی بینینی جەنابی سەرۆک دەکەن، لێرەدا دەردەکەوێت کە ئەمە شانۆگەرییە هەروەک شانۆگەرییەکانی پێشووی سەرۆکی هەرێم، کە چۆن دەیگوت فڵانە تاوانبار دادگایی دەگەین، یان لیژنە دادەنێن بۆ لێکۆڵینەوە، بە قسەی رووداو دیسان بۆ ئەمانیش لێژنە دروست دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا. یەکێک لەوانە دەیگوت ئەگەر خەتام هەبوو ملم دەخەمە  بەر  چەقۆی سەرۆک. من نازانم ئەگەر سەرۆکەکەمان لە داعشەوە فێری سەربڕینیش بووبێت.
کورد دەڵێت: کەر لە کوێ کەوتوە و کونگە لە کوێ دڕاوە. سەرۆک دەیەوێت دەستە چەورەکەی خۆی بەسەر سێ کەسدا بسڕێت. واتە جەنابی سەرۆک سیاسەت دەکات و یاری بە ئەقڵی جەماوەر دەکات. سەرۆک بۆ چەندەها تاوانی تر لیژنەی دروست کردووە تەنانەت پەڕلەمانی روو زەردی هەرێمیش یەکێکە لەو لیژنانە، کە ئەرکی تەنها ئەوەیە بازرگانەکانی نەوت و خوێن، فڕوفێڵەکانیانی پیا تێپەڕ دەکەن.
لەم کورتە نووسینەدا دەڵێم ئەگەر کەسێک توانبار بێت و خەتایەکی کردبێت، پێویست بێت  بدرێت بە دادگا ئەوە ئێوە خۆتانن جەنابی سەرۆک.

لینکی هەواڵەکە
سێ بەرپرسی پارتی بانگ دەکرێن بۆ پیرمام


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)