• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چۆن كێشەی شاری كەركوك چارەسەر دەكرێت؟!

Monday, 02/02/2009, 12:00

1742 بینراوە


با كەركوك بۆ كەركوكییەكان بێت، هەروەكو چۆن با بەرپرسانی ئەم شارەش نیشتەجێی ئەم شارە بن؟!
ئەم دوو خاڵەی سەرەوە ناوكی چارەسەریی ئەو ماددە دەستوورییەن كە جگە لە لایەنە مادەییەكەی هەڵگری هیچ جۆرە چارەسەرێكی سەردەمییانە نییە و بە دەو بیست ساڵی دیكەیش دەبێت هەر باس و داكۆكی لە دەست لێ نەدان و هەموار كردنی بكەین.
لە كاتێكدا ئەگەر بمانەوێت لە فۆرمێكی دی و نوێدا كە لە گەڵ واقیع و پێكهاتەی ئەم شارەدا بگوونجێ و لە دەلیڤەیەوە میكانیزمی چارەسەری سەردەمییانە دەست نیشان بكەین، ئایا ئەمە ئەوەمان بۆ پشت راست ناكاتەوە كە ئەگەر لە ساڵانی رابردوودا مامەڵەی هەڵەمان لە گەڵ كەركووكدا كردبێت، ئەوە لە هەوڵی راستكردنەوەی هەڵە كووشندەكانی خۆمانداین؟!
بێ گوومان كەركوك بە خەڵكە رەسەنەكەی خۆیەوە جووانە، بەو عەرەب و توركمان و سریان و كوردانەوە جوانە كە لە رابردوودا بە بێ هیچ جیاوازییەك پێكەوە دەژیان و لە راستیدا هەڵگری شووناسی كەركووكییانەی خۆیان بوون، ئەمڕۆش بمانەوێت یان نەمانەوێت لە حەقیقەتدا ئەوە تەنها ئەو خەڵكە رەسەنانەی ئەم شارەن لە ئەرزشی كەركوك دەگەن و دڵیان بە شارەكەیان دەسووتێ و بەرژەوەندییە گشتییەكان لە بەر چاو دەگرن.
ئەمڕۆ بۆ جارێكی دیكە ئەم شارە بە هۆی هەڵەی سیاسییەكانمانەوە لە لایەنە مۆراڵییەكەیەوە تووشی خوێن لە بەر رۆیشتن بووەو كراوە بە كۆچی قووربانی لە نێوان ناوەندو هەولێرو سلێمانیدا، ئەمەش بووە بە هۆكاری شێواندنی وێنەی شارو كووشتنی رۆحی شار لە نێو دڵی هاوشارییە رەسەنەكانی خۆیدا!
با دەست لە یەخەی چەندایەتی هەڵگرین و بگەڕێینەوە بۆ لای ئەو چلۆنایەتییەی كە لە سەردەمی شاخدا وەكو پڕنسیپێك لێی دەنواڕدراو لە گەڵ دابەشكردنی كەلاكی نیشتیمان و بەرژەوەندییە حیزبییەكان و خۆشەویستی كورسیدا ناوی لە ئاسمانی سیاسەتدا نەماو ئەمرۆ لە قوتوووی هیچ عەتارێك و لە بازاڕی ئازادیی ئێراقی نوێی فیدراڵدا نایدۆزینەوە، با بێین واز لە زۆری و بۆری بهێنین و بە لۆژیكی ئەقڵ مامەڵە لە گەڵ ئەم شارەدا بكەین و دان بەو راستییەدا بنێین كە ئەو زۆری بۆرییە دە هێندەی خەڵكی هاوردە بوونە بە هۆكاری ناشیرنكردنی وێنەی شارو وێنای ئەو خەڵكانەی كە لە رابردوودا هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بوون مۆراڵ پێشان بە هاوشارییەكانی خۆیان بدەن!
رەنگە زۆر كەس پێیان وا بێت كە نێوەڕۆكی ئەم وتارە میكانیزمی گەڕاندنەوەی كەركوك بۆ سەر هەرێم لە خۆی دەگرێت، لێ دەبێت بە راستی ئەوە لە بەر چاو بگرین كە كێشەی راستەقینەی ئەم شارە تەنها بە چارەسەركردنی لایەنە سیاسییەكەی كۆتایی نایێَ، بەڵكو دەبێت پێش ئەوەی بیرمان بە لای لایەنە سیاسییەكەیدا بڕوات، لایەنە ژییارییەكەی لە بەرچاو بگرین. بەر لەوەی هەر ناوێكی لێ بنێین، دەبێت ئەو راستییە لە بەر چاو بگرین كەركوك ، هەر كەركووكە!
لە كۆتاییدا من ئەوە دەخەمە بە ر دیدی خوێنەرانی خۆشەویست، ئەگەر سەركردایەتی سیاسیی كوردستان لە بەرنامەیدایە هەڵس و كەوتێكی سەردەمییانە لە گەڵ واقیعی كەركوكدا بكات، ئەوا دەبێت دەست لە یەخەی ئەو چەندایەتییە بەر بدات كە ئەوان بە ناوی ریفراندۆمەوە دەیانەوێت كەركووكی پێ بەرنەوە، چونكە ئەوە لە قوومارێك دەچێت ئەگەری دۆڕاندنی زیاترە وەكو بردنەوە، لە بەر ئەوە چەندایەتیی بە بێ بنەمایەكی تەندرووست كێشەكان ئاڵۆزتر دەكاو كەلێنی زیاتر لە نێو پێكهاتەی رەسەنی ئەم شارەدا دەكاتەوە، بەڵام چلۆنایەتیی ئاڵۆزییەكان وەلاوە دەنێو گووزارشت لە واقیعی كەركوك دەكات، رەنگبێ لە چلۆنایەتی زیانی گشتی "ماددی و مەعنەوی" نەكەین، بەڵام لە چەندایەتیی ئەوەی هەشمانە دەبێت وەكو ئەو دوو ناوەی كە سەردەمانێك لە یپَناو كاریی حیزبیی و كەسبی سیاسیی لە كەركوك دەنران، لە كیسی خۆمانی بدەین و ئەگەر مالیكیش سیاسەتی "پارە" بەرانبەر بە "دەنگ" لەم شارەدا پراكتیزە بكات، وا بزانم ئەو كات بۆمان روون دەبێتەوە كە دەسبەردار بوونی چلۆنایەتیی چ كارساتێكی بە شوێن خۆیدا هێناوەو دەشیهێنێت!!


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)