• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

ستار محه‌مه‌د قادر: كوردو هونەری دەم و چاو گۆڕین؟!

كورد دەڵێ: ریش بوە ریشەوە دەبێت شانەی بۆ هەڵگریت، بەشداریكردنی سەركردایەتی كورد وەكو كاراكتەرێكی سەرەكی لەدروستكردنەوەی عێراقی نوێدا، بەوە دەكات كەوتبنە بەردەم بەرپرسیارێتیەكی ئەخلاقی و مێژوییەوە، ئاستی ئەو بەرپرسیارێتیەش بێ گومان سنوری خۆی هەیە، ئەگەر عەبادیش بەدەردی مالیكی هەمان هەڵە دوبارە بكاتەوە،...

ستار محه‌مه‌د قادر: ئەم هەڵوێستە شۆڤێنیانە چی دەگەیەنێت؟؟؟

ئەمڕۆ كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس دوای ئەوەی دیمەنی داگرتنی ئاڵای كوردستان و هەڵواسینی ئاڵای عێراقی لە لایەن برایانی عەرەبەوە لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگدان لە وڵاتی بەریتانیاوە گواستەوە، ئەوەی جێگەی سەرنجە، لە كاتی پەخشكردنی دیمەنەكەدا پرسیارێك كە من لەم وتارەمدا كردوومە بە مانشێت، لە لایەن ئەو كەناڵەوە بە...

ستار محه‌مه‌د قادر: زۆرینەی كۆڵنەدەرو كەمینەی بەختەوەر!

زۆرن ئەو كەسانەی لاپەڕەكانی ژیانیان تژییە لە هەڵوێستی جوامێرانە، لێ كەمن ئەوانەی ئەو هەڵوێستەیان بۆ بووبێ بە دەلیڤەیەك، كە هەموو ژیانیانی پڕاو پڕ كردبێت لە بەختەوەری! ئەوانەی وا لەبەرانبەر دوژمنێكی سەر سەختدا كۆڵنەدەر بوون، ئەمڕۆش لە بێدەربەستی دەسەڵاتی كوردیدا، كۆڵ هەڵگرن؛ كۆڵ هەڵگرێك...

ستار محه‌مه‌د قادر: چەمكی ترس لە نێوان وەهم و واقیعدا!

بێ گومان باس و خواس و قسەكردن لە سەر وشەی "ترس" لەم ساڵانەی دووایدا زۆرترین شوینی لە نێو وتاری سیاسیماندا گرتووە. لە كاتێكدا فەنتازیای ترس لە دونیای ئێمەدا تەنها بە هۆی ئەزموونی حوكمڕانی كوردستانەوە بەرجەستە نەبووە، بەڵكو ئیش كردن لە سەر تۆخ كردنەوەی خودی ترس و ترسە وەهمییەكان و تۆو كردنیان لە نێو دڵ...

ستار محه‌مه‌د قادر: رێژەی نێرگیلە كێشان لە كەركوك لە هەڵكشاندایە؟!

بەم دوواییە دیاردەی نێرگیلە كێشان لە شاری كەركوك روو لە زیاد بوونە، روو لە هەر گەڕەكێك دەكەیت دەبینیت جێگایەكی تایبەت بۆ نێرگیلە كێشان لە شێوەی چایخانە درووستكراوە، ئەم دیاردەیەش ئەوە نەبێت كەسانێك كە چووبێتنە نێو ساڵەوە و لە پێناو ئەوەی جگەرە تەرك بدەن پەنای بۆ بەرن، بەڵكو زۆرێك لەو گەنج و خەڵكانەی...

ستار محه‌مه‌د قادر: ئەگەر كەركوك قودس بێت، دەبێت فەتح و حەماس لە فەڵەستین چی بكەن؟!

ئەگەر بەوە خۆشنوود بین بۆ گوزارشتكردن لە شتێلێكی خۆمان پەنا وەبەر زوبانی بیانیی بەرین، وا خۆمان دەربخەین كە شارە هەنگمان لە داردا دۆزیوەتەوە، وا باشترە رۆژێك زووتر هەر بەو زوبانە تەلقینێك بۆ خۆمان و زوبانەكەشمان بخوێنین!                         ئەگەر مەبەستیشمان بێت شتێكی خۆمان هاوشێوەی شتی لایەكی دیكە...

ستار محه‌مه‌د قادر: كەركوك ئەو شارەی كە رۆشنبیران خوێندنەوەیان بۆی نییە؟!

من بۆ خۆم یەكێكم لەو خەڵكانەی كە تا سەر ئێسك سیاسییم، لێ لە بەر ئەوەی سیاسەت و ئابووریی و دادپەروەریی و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و ئاستی هۆشیاریی گرێدراوی سیستمێكن كە تا سەر ئێسك لە گەڵ بیركردنەوەو بیرۆكەی تێڕوانینی كۆمەڵگەدا بۆ ئەو چەمكانە یەكانگیر دەبن و دەبن بە بڕیاری كۆتایی و دەرەنجامێكی ئیجابی...

ستار محه‌مه‌د قادر: موجامەلە

ئەمڕۆ یەكێك لەو سیناریۆ پێكەنین ئامێزەی كە لە دووای راپەڕینی بەهاری 1991ەوە بە هۆی هەردوو فاكتەری حزبیی و ئابوورییەوە تووانی هەژموونی خۆی بە سەر كۆمەڵانی خەڵكدا بسەپێتێ و هێدی هێدی لە نێو كۆمەڵگەدا ببێت بە نۆرم و جێگەی خۆی بگرێت لە نێو هزری تاكەكاندا، موجامەلەیە. موجامەلە بە واتای :"خۆش دووانی، قسە...

ستار محه‌مه‌د قادر: چەمكی خیانەت لە فەرهەنگی ئەحزابی كوردیدا

 ئەگەر لە هەر وڵاتێكدا لەم گۆی زەمینە، پێوەرێك هەبێت بۆ چەمكی خیانەت، ئەوا بە داخەوە و بۆ نەگبەتی كورد لە  نێو فەرهەنگی ئێمەدا هیچ پێوەرێك نییە. چۆن ساڵانێكە بە میزاج حزب و حكومەت كراون بە یەك ماڵ و كەس ناتوانێت بچووكترین بەراورد بكات لە نێوانیاندا، ئاوهاش لە سەر هەمان نەزم و بە میزاجی حزبی و بە ئارەزووی...

ستار محه‌مه‌د قادر: ماهییەتی هەڵبژاردن

بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ هێندەی ئیش لە سەر ناشیرینكرددنی وێنەی هەڵبژاردن دەكرێت، ئیش لە سەر جوانكردنی ناكرێت. زۆرێك بە شێوەیەك ئەو پرۆسەیە وێنا دەكەن كە هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ سەر ئەزموونی كوردستان! هێندێكیش ئەو وێنەیە بە شێوەیەك لە زیهنیاندا درووست بووە كە بوونی لیستی جیاواز رەنگبێت دەستی دەرەكی لە پشتەوە...

ستار محه‌مه‌د قادر: دزاو دز كەوتن

دزاو دز كەوتن ستار محەمەد قادر star_qad_yahoocom زۆر ئاساییە مرۆڤ لە ژیواری دزاو دز كەوتندا بە شوێن ئاوەڵناوێكدا بگەڕێت هاوشێوەی گەندەڵی، چونكە بمانەوێت یان نا، گەندەڵی بە واتای بار سووككردنەوەی ئەو كەسە دێت كە خۆی لە بنەڕەتدا ناوێكی دیكەی هەیە! گەندەڵی ئەگەر بمانەوێت بە زوبانێكی...

ستار محه‌مه‌د قادر: ئێمە هەر هەموو جیاوازین، نەك تەنها تۆ!!

لە نێو میللەتانی هۆشیاردا هەرچی هەوڵی خۆیان هەیە لە پێناو كووشتنی جیاوازییەكاندا خەرجی دەكەن، كەچی لای ئێمە ساوایەك لە پێناو بڕێك پوول لە دونیای پاك و بێ گەردی خۆی دادەبڕێنین و وای لێ دەكەین پڕ بە دڵ ئەسرین لە چاوانی ببارێنێ، بە بێ ئەوەی ئەو ساوایە لە چییەتی ئەو دونیا پەروانەیی و پاكیزەییەی شتێك فێر...

ستار محه‌مه‌د قادر: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە كەركوك باوكێك "تاقە" كوڕەكەی لە خەودا دەكووژێت؟!

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ رێكەوتی 9/4/2009 باوكێك بە ناوی "عەدنان محەمەد كەریم" كە دانیشتووی گەڕەكی رزگاری شاری كەركوكەو خاوەنی یەك تاقە كوڕێكی لاوە بە ناوی (سۆران)، لە نێو خەودا كاتژمێر نێزیكەی پێش حەوتی بەیانی بە چوار گوللەى كڵاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی كوڕە تاقانەكەی دەهێنێت و پاشان هەڵدێت بۆ ئەو فەرمانگەیەی...

ستار محه‌مه‌د قادر: ئەو دیارییەی كە هەژاندمی!

پەندێكی كوردی هەیە دەڵێت"ئەسپی دیاری سەیری شیلەی ناكرێت" لێ لە گەڵ ئەوەشدا دیاری هەیە كە مرۆڤ ناتوانێت لە بەهای كەم بكاتەوە یان ئەرزشی بۆ دانەنێت، رۆژنامەوانی كوردی باكوور"رەمەزان ئۆز تورك" جگە لەوەی یەكێك بوو لەو رۆژنامەوانە بیانییانەی كە وەكو شایەتحاڵێك لە دادگایی كردنی تۆمەتبارانی كارەساتی هەڵەبجەدا...

ستار محه‌مه‌د قادر: ئاخ نیشتیمان، كوردستان!!!

ئەگەر دەمزانی خەبات و ئەندێشەی رزگار بوونت، تەنهاو تەنها گووزارشتی لە بەرژەوەندی باڵای تەسكی حیزبایەتی و كەسە هەل پەرستەكان دەكرد؟! هەرگیز نەدەبووم بەو رۆبۆتەی كە ئێستا لە چەرخی بیست و یەكەمدا وڵاتێكی وەكو یابان لە دووای هەوڵ و ماندوو بوونێكی زۆر لە بوواری تەكنۆلۆژیادا، ئەوجار لە بارتەقایدا نییە رۆبۆتێكی...