• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شکستەکەی گوێر ، ئەگەری دووبارە بوونەوەی هەیە

Saturday, 17/01/2015, 12:00

2127 بینراوە


سەرۆکی هەرێم کەسێکی کردووە بە بەرپرسی میحوەری گوێر کە تا دوێنی لە ئەوروپا دادەنیشت و خەریکی رابواردن بوو، یەکێک بوو لەوانەی کە کە مەسعود بارزانی کردبووی بە بەرپرسی ئەو پارانەی دەیناردە دەرەوە و ئەم سەرپەرشتی دەکرد، ئاخر چۆن ئەو شکستە دووبارە دەبێتەوە، کە سیروان بارزانی بزنزمانێکی بوو، ئیستا رۆڵی سەربازی پێدەدرێت، و کردوویەتی بە بەرپرسی میحوەر و تووشی ئەو شکستە قورسە بووین خۆیش وەک مامز بۆی دەرچوو کوری فەقیریشی بەکوشتدا.
بەداخەوەم کە دەڵێم شکستەکەی گوێر ، ئەگەری دووبارە بوونەوەی هەیە جونکە ئەو هۆکارەی بووە هۆی ئەو شکستە قورسە کە لە شەو (8/9-1-2015) بە سەر هێزەکانی پێشمەرگە هات کە تێیدا (107) پێشمەرگە شەهید بوون و نزیکە (200) پێشمەرگەش بریندار بوو تا ئێستاشی لەگەل دابێت جارەسەر نەکراوە،کێشەکە ئەمەیە هۆکاری ئەو شکستە جارەسەر نەکراوە.

ئێستا رەنگە بڵێن چۆن جارەسەر نەکراوە ئەوەنیە سەرۆپکی هەرێم بەرپرسی میحوەرەکەی گۆڕیوە وبۆ خۆی سەردانی میحوەرەکەی کردووە لەگەل بەرپرسانی میحوەرەکە کۆبوەتەوە،کێشەکە ئەمەیە بەرپرسەکەی گۆریوە بێ ئەوەی ئیجرائاتی لەگەل بکات کە لە سزای کولـلە بارانکردن کەم تر شایستەی نیە لەگەل ئەوەشدا کێی کردوە بە بەرپرسی میحوەری گوێر کورەکەی خۆی کە تەمەنی نەگەیشتووە بە (35)سال (7) نەجمەی لە سەر شانە و بەرپرسی هێزەکانی گولانە بەلام هیچ ئەزمونیکی نیە لە هیچ خووڵێکی سەربازیدا بەشدار نەبوو هەر بە قودرەتی قادر ئەو هەموو نەجمەیە هاتووەتە سەر شانی.

ئاخر سیروانی بارزانیش پلە سەربازیەکەی لیوا بوو واتە (8) نەجمەی هەبووە بەلام بینیمان چۆن لە کاتی شەرەکە دا رایکرد دواتریش بێ شەرمانە باسی دەکرد و دانی پێدانا کە رایکردووە.

ئاخر چۆن ئەو شکستە دووبارە نابێتەوە سەرۆکی هەرێم کەسێکی کردووە بە بەرپرسی میحوەری گوێر کە تا دوێنی لە دیسکۆکانی ئەوروپا رۆژی دەکردووە،هەر وەکع چۆن بزنزمانێکی کردووە بەرپرسی میحوەر و تووشی ئەو شکستە قورسە بووین خۆیش وەک مامز بۆی دەرچوو کوری فەقیریشی بەکوشتدا

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)