گوێدرێژێک لە باشوور بە جەڵتەی دڵ دەمرێت

Friday, 06/09/2019, 20:12

8511 بینراوە


پیاوێکی هەژار ..گوێدرێکی هەبوو …کە هەموو موڵک و سامانی بوو ….بەیانیەک هەڵدەستێ و دەبینێ گوێدرێژەکەی مردووە …لە داخا دکتۆرێکی بەیتەری بۆ دێنێت و دەڵێ تکایە دەمەوێت بزانم گوێدرێژەکەم  بە جێ کردووە، خۆهەر مردووە مردووە بەس توخوا حەز دەکەم بزانم بە چی مردووە؟!
دکتۆریش دوای فەحس و فحوسات دەڵێ وەڵا گویدرێژەکەت بە جەڵتە مردووە !
-چی چی ؟ …گوتت جەڵتە ؟
ئینجا دەچێتە لای لاشەی گویدرێژەکەیەوە و پێی دەڵێ :
– باوکی باوکم بۆ جەڵتە لێی دایت ..بۆ …بۆ ؟؟
خەریجی هەندەسەی و ئیشت دەست نەکەوتووە ؟
خەریجی ئیدارەو ئیقتسادی سەوزە دەفرۆشی ؟
خەریجی ئادابی تەکسی لێدەخوڕی ؟
خەریجی قانونی ئیشی دەڵاڵی دەکەی ؟
خەریجی زراعەی بە واستە لە ڕێگەوبان تەعین کرابی ؟
لەبەرچی جەڵتە لێی دای 
خۆ پارەت کۆ نەکردەوە بیدەی بەکوڕەکەت تا بچێت بۆ ئەوروپا لەوێ لە بەحری ئیجە غەرق بووبێ! .. ها ؟
خۆ قەرزار نیت و پارەت نەبێ بیدەیەوە ؟
خۆ دەساڵ چاوەڕێی تەعین بوونت نەکردووە ئەزیزەکەم ؟
خۆ عاشقی ماکەرێک نەبووی لە بەر بێ پارەیی نەتوانی بچیتە داخوازی ؟
خۆ سەیارەی سفرت لە شەریکە نەکڕیوە و بچی ڕەقەمی بکەیت …بۆت دەرکەوێ غەرامەی هەیە ؟
چییە ؟ …منداڵت پێویستیان بە جل و بەرگە ؟
خانووت دەست ناکەوێ بۆ کرێ ؟
ئاخر بۆ جەڵتە لێی دایت بۆ ؟ …بەس ئەمەوێت بزانم
قائیمەی کارەبات بۆ هاتووە ؟
هەست بە غەریبی دەکەی ؟
دونیا سەرەونگون بووە لات…مێشکت تەحەمول ناکا هەر کەس بە کەیفی گونی خۆی گوێی یاسا ڕابکێشێ ؟
خەمی گرانی سیعرت هەبوو ؟ …یان خەمی ئەو نەوتەی کە هیچ خێری بۆ تۆ نیە ؟
ئاخر بۆ جەڵتە لێت دەدا ؟
بەس بزانم خەمت لە پەرلەمان خواردووە یان حکومەتە بێ بەرنامەکە …..یان ڕاگەیاندنە دز و گەندەڵەکان ؟
خۆ مەعاشی تەقاعودت نیە تا حکومەت لەبیری بکا ؟
خۆ جەنابت لەبەر ئاوی پیس توشی بەردی گورچیلە نەبووی ئینجا بچیت گورچیلەت بشۆی لەوێ پێت بڵێن وەڵا جێگەمان نییە جارێ دەبێ چاوەڕێ بکەی بزانین کێ دەمرێ ؟
بۆ جەڵتە لێی دایت هەی کەری کەرباب؟
سوپا ئینقلابی کردووە ؟ دەنگت تەزویر کراوە؟؟
نە گۆشت خۆری تا بڵێی گۆشتم پێ ناکڕێ ؟ …نە چاوت بە گفتوگۆی بەرپرسەکان دەکەوێت ؟
چییە ؟ …مریشکت کڕیوە لە موجەمیدە وەک لاستیکی لێهاتبوو ؟ ….یان چوویتە بایەعی و پێیان گوتی بەس ئارد هەیە ئەویش ئەسپێ تێیداوە؟
ئاخر تۆ چیت دیوە تا جەڵتە لێت بدات؟
بوتڵی غازت کڕیوە بە گران؟ یان پارەی ئاوت بۆ نەدراوە؟
پەنجا هەزارت داوەتە ئینتەرنێتێکی بێ سوود ؟ یان حەزت لە هەنجیرە و بۆت ناکڕێ؟
ئاخر تۆ و جەڵتە کوجا مەرحەبا؟ …..خۆ ژنت نیە گەمە بە ئەعسابت بکا ؟ …..خەمی ئەوەت نیە بڵێی براکانت چوار ساڵە سەریان لێ نەداوی ؟
یان کەسێکت خۆش ویستووە لە فەیس بووک ئەویش تۆی بلۆک کردووە لەبەر ئەوەی کەرێکی تری دۆزیبێتەوە ؟
پەروەردەت بە دڵ نەبوو یان دادگا؟
خەڵکت پێ نەزان بوو یان گوێت لە خوتبەی مەلایەکی توندڕەو گرتووە ؟
یەعنی سەگی سەگباب تۆ لە ئێمە بە شعورتری وا جەڵتە لێی دایت؟