• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

ئاسود ئیبراهیم: خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ وتاره‌كه‌ی بارزانی

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له‌واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكیدا به‌ ناونیشانی" ئێستا كاتی بڕیاردانه‌ له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی كوردستان"، وتارێكی ته‌مومژاوی و پڕ له‌ نهێنی وشه‌سازی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ هه‌ر له‌سه‌ر وتاره‌كه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ دواین وشه‌ی ده‌توانی ئه‌جیندا و ئاستی باوه‌ڕی به‌خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له‌كه‌سی بارزانی و ئه‌و بزووتنه‌وه‌ش سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات تێبگه‌ی.ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌ له‌قوڵای باوه‌ڕنه‌بوون و داننه‌نان به‌گشتی كورداندا، سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌و بێ هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیاری خۆی به‌رامبه‌ر هه‌بوونی...

ئاسود ئیبراهیم: له‌بن سێبه‌ری ریفراندۆمدا چی ده‌گوزه‌رێ؟!

له‌خۆڕا نییه‌، به‌ڕۆژه‌ڤکردنی ریفراندۆم هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كۆتایی داعش، ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی توركیا بۆ داگیركردنی ناوچه‌ سنورییه‌كانی باشووری كوردستان و له‌هه‌مان كاتدا له‌رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ده‌ورووبه‌ری عه‌فرین تا ئیدلب...

ئاسود ئیبراهیم: هه‌نگاوی به‌ره‌و پایته‌ختی خه‌لافه‌ت

به‌لێدوانێكی فه‌رمی ده‌ستپێكردنی قۆناخێكی مێژوویی له‌كۆتایی هێنان به‌ تاریكستانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، و كۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی داعش له‌ره‌قه‌ راگه‌یه‌ندرا.چه‌ند رۆژێكه‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوین و به‌دیاریكراویی وڵاتانی سه‌رچاوه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی، له‌سعودیه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه‌ بیگره‌ تاده‌گاته‌ توركیایی...

ئاسود ئیبراهیم: شوێنه‌وار، له‌نێوان میراس و بازرگانیدا

ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هه‌واڵێكم به‌رچاوكه‌وت كه‌ باس له‌وه‌ده‌كات له‌رۆژئاوایی كوردستان، هه‌رسێ كانتونه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی شوێنه‌وار و ناوچه‌ شوێنه‌واریه‌كانی رۆژئاوای كوردستانیان ئه‌نجامداوه‌و له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویشیاندا رێوه‌به‌ریه‌كی تایبه‌تیان له‌كوبانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌...

ئاسود ئیبراهیم: رۆژئاوا بڕیاری خۆیدا

هەرچەندە ئەمریکا و سیستەمی جیهانی دەمێک بو دەیان ویست گەلان بەگژیەکدا بدەن و کوردانی رۆژئاوا بخەنە نێو شەڕی تورکیاوە و لەوێشەوە هەم کورد و هەمیش تورک ناچار بەخۆیان بکەن، بەڵام ژیری رۆژئاوای کوردستان و سیاسەت و ستراتیژی نەکەوتە نێو ئەم گەمەی هێزە جیهانیەکان.دوایی لێدانی قەرەچۆخ و شەهیدبوونی بیست شەڕڤان...

ئاسود ئیبراهیم: ته‌بقا چی له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت؟

ئه‌وه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ گه‌وره‌ترین و به‌رفراوان ترین ئۆپه‌راسیۆنی مێژوی مرۆڤایه‌تی له‌ژێر فه‌رمانداری كچه‌ كوردێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ له‌رووی هزریه‌وه‌ سه‌رتاپا زهنیه‌تی پیاوسالاری و بێباوه‌ڕی به‌رامبه‌ر ژن كرده‌ رسوایی زه‌مانه‌. تـــــه‌بقا و پێش ره‌قا ئێستا به‌ئه‌ندازه‌ی گۆڕانكاریه‌ هزریه‌كه‌ی...

ئاسود ئیبراهیم: چ عەجەب !

ئەمجارەیان یەکێتی وتی: (پرسی ئاڵا هێڵی سورە)، پارتیش ددانی پێدانا، کە (پرسی ئاڵا بەسەرماندا سەپێنراوە).یەکێتی: (ئەگەر راپرس بۆسەربەخۆی نەکەین چی بکەین؟)،پارتی بۆ جبوری: (لەگەلڕ ئێراقێکی یەکپارچە و یەکگرتووداین).گۆڕان: یەکێتی و پارتی نوێنەرایەتی کورد ناکەن. باشە لەکەرکوکی دڵەکەی پارتی و قودسەکەی یەکێتی،...

ئاسود ئیبراهیم: هه‌ڵمه‌تی ره‌قا و چه‌ند سه‌ره‌نجێكی پێویست!

له‌هه‌ڵمه‌تی سێهه‌می خه‌زه‌بی فوراتدا، له‌لایه‌ك دێره‌ زۆر، له‌لایه‌كی تر، ته‌بقا و گه‌وره‌ترین به‌نداوی ستراتیژی، تاكتیكی پێش رۆشتن به‌ره‌و سه‌نته‌ری شار.له‌ره‌قا ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی و هێڵی سێهه‌می كوردان، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكایی هه‌ڵوه‌دایی مانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت. ره‌قا زۆرشت ده‌گۆڕێت، به‌هه‌یمه‌نه‌ی...

ئاسود ئیبراهیم: بۆچی پارتی دوژمنایەتی رۆژنامەوان، ژن و ئێزیدی دەكات؟!

 ئەم‌ڕۆ پارتی وەكو پاشماوەی هێلَی كۆنەپەرستی و پێداگر بەردەوامیدان بەكلتوری خێڵ پەرستی كلاسیك، لەهەموو گۆ‌ڕەپانەكانی ژیانی كۆمەلآیەتیدا جگەلەخۆی و ئەو تایبەتمەندیانەی دەكەونە خزمەتی بەردەوامیدان بەهەبوونی خۆی وەكو دوژمن راگەیاندوە. لەهەلومەرجی ئالَۆزی دونیا، رۆژهەلآتی ناوین و بەتایبەتی هەرێمی...

ئاسود ئیبراهیم: شەنگال بوبە بەدەستە خوشکی هەڵەبجە

هەڵەبجە بەرهەمی زهنیەتێکی داگیرکاری بوو، لەهەلومەرجێکدا پێکهات کە چاوی دوونیا لەسەر پەیوەندیە ستراتیژی و بازرگانیەکانی بوو، لەئاستی هەر ناحەقیەکدا نابینا بوو کە بەرژەوەندییەکانی بخستبایە مەترسیەوە، هەڵەبجە لەسەردەمێکدا پێکهات ناکۆکیەکانی هەردوو بلۆکی بەناو سۆسیالیزم و سەرمایەیی جیهانی لەکۆتاییەکانی شەڕی...

ئاسود ئیبراهیم: هێزەکانی پارتی لەچیای قەرەچوخ چی دەکەن؟

کاتێک خەڵکی وڵاتپارێزی باکوری کوردستان لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئاوارەو دەربەدەرکران، ئەوکاتە وەکو پەنایەکی ئارام روویان لەباشوری کوردستان کرد، بەڵام ئەوکاتەش رێگا نەدرا لەچوارچێوەی هەرێمدا جێگایەکی ئارامیان پێبدرێت و پێچەوانە بە زەبری هێز لەکامپی ئەتروش لەسنوری دهۆک لەساڵی...

ئاسود ئیبراهیم: پارتی لەشەنگال شەڕ دەفرۆشێت!

سێی ئەم مانگە قۆناخێكی نوێ لەشێوازی ‌شه‌ڕ كه‌بەڕێکەوتن لەگەڵ ئەردۆغان پارتی ده‌یكات دەستی پێكرد، ناوەندی ئەم شەڕە شەنگال و هەل و مەرجی تیایدا شەڕ پێشخرا، لەلایەك ئۆپەراسیۆنی موسڵ و رەقە، لەلایەكی تر شكستە یەك لەدوایی یەكەكانی پرۆژەكانی پارتی و ئاكەپەیە لەهەوڵدانی باڵادەستیان لەئێراق و سوریا.دوایی سەردانەكەی...

ئاسود ئیبراهیم: ئەفسانەی راگەیاندنی دەوڵەتەكەی سەرۆك و چارەسەری مێشولە!!!

دەگێڕنەوە كابرایەك بەمیوانی دەچێتە ماڵێك و زۆر ڕێزی لێ دەگرن و لە كاتی نانخواردندا هەست بە شەرمەزاری دەكات كە بێ دیاری هاتوەتە ماڵەكە. دەڵێت ئا وەڵڵا وتم هەندێ خورما بۆ ئەو مناڵانە لە گەڵ دەستم دێنم، بەڵام بیرم چوو،خاوەن ماڵ دەڵێت نا كاكە پێویست بەو ئەزیەتە ناكات و بەخێر بێیت سەرچاوان، كابرای میوان...

ئاسود ئیبراهیم: حكومەت و كابینە و كادان!

بەئیجازەی شاعیران: پێكنایە نازانم بۆچی ئەم حوكمەتە پێك باڵایە پێكراوین و كوشتوینی كەس لەچارەی دەردمان نایە پێكنەهات و بۆ روت و جەواڵ سفرەی سوڵتان پرلەپێكە كابینە و هەر نەبوە خانوو وەستاكەی كاری ناڕێكە رەنگە گاڵتە ئامێزانە بێت بەڵام ئەوە راستیەكی تاڵە كە دوێنێ ئێمە لەژێررەحمەتی میوانداری ئیراندا چاوەڕێی...

ئاسود ئیبراهیم: حكومەت و سوالی پارە!!

ئەم هەرێمە لەداهێنانە مەحاڵەكاندا وەختە لە كتێبی گینس زیاتر ببێتە سەرچاوەی كۆكردنەوەی سەمەرەكانی دوونیا، لەوەتەی ئەم هەرێمە كەوتوەتە نێو كایەی سیاسی و بوەتە خاوەن قەوارە، كۆرپەلەیەكی ساواین و تەمەنمان لەبیست تێپەڕی كرد هێشتا بەلفكەی خۆماڵی پیسیمان...