• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

سەیوان عومەر: ڕوونكردنەوەیەك لەسەر بابەتى توركمان و دزحوكمى خانەقین دەكات

بەرێزان و خۆێنەرانى خۆشەویستى سایتى بەڕێزى (كورستان پۆست) ئاگاداردەكەمەوە كە لە بەروارى 27/9/2011 بابەتێك بەناوى (توركمان و دز حوكمى خانەقین دەكات) لە كوردستان پۆست دا بڵاو بوەتەوەو ناوى چەندین كەسو كەسایەتى و لایەنى بەڕێز هاتوەو هەندێكى تۆمەتباركراوە و باسكراوەو بەناوى منەوە (سەیوان عومەر) بڵاوكراوەتەوە,...

سەیوان عومەر: وەزیرى نوێ كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان بێ ئومێد دەكات مامۆستا ئارام پیاوە علوجەكە دەست بۆ بەردێكى گەورە دەبات

دەمێك بوو ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى و كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان دەیان ووت نامانەوێت (سباح ئەحمەد)ناسراو بەمامۆستا ئارام ببێت بەوەزیرمان, زۆر هاواركرا با پیاوێك لە ئەوروپاوە ئیستیراد نەكرێت بۆ وەزیرى وەزارەتى شەهیدانى حكومەتى هەرێمى كوردستان و ببێت بەبار بەسەر خەڵكى كوردستانەوە, بەڵام بێ ئاكام...

سەیوان عومەر: مامۆستا ئارام پیاوە نەشیاو و گەندەڵەكە سوێند دەخوات

وا بڕیارە سبەینێ یە كێكى تر لە مشەخۆر و گەندەڵەكان سوێند بخوات لەپەرلەمانى كوردستان بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزیرى وەزارەتى شەهیدانى حكومەتى هەرێمى كوردستان, وابڕیارە سبەینێ جارێكى تر خوێنى بەشێكى بەشمەینەت و هەستیارى كۆمەڵگاى كوردى بمژن , وابڕیارە سبەینێ سەرەتایەكى شوم بۆ كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان...

سەیوان عومەر: مەلا بەختیار ، قایمقام ، خانەقین لەنێوان خزمەت و پەلوپۆكردن و چاكسازیدا

خانەقین و دانیشتوانەكەى گوناحێكى ترى دەسەڵاتى كوردى و هەركەس بۆخویی یەكێتى و پارتى و خودى بەرپرسەكانى هەریەك لەو حزبانە بێڕەنگیەكى ترى ئەو شارە خێر لەخۆنەدیوەیە، سەركردایەتى سیاسى زۆر باس لەخانەقین و ناوچەدابڕێندراوەكان دەكەن و ئەم باسكردنەش تائێستا تەحویل نەبوە بۆ پرۆژەو هەماهەنگى و یەككارى، دیارە لە...

سەیوان عومەر: سالار محمود ئەنفال كراوەكان هەڵ ئەخەڵەتێنێ

لەم رۆژانەدا سالار محمود پەرلەمانتار لە سەر لیستى كوردستانی لە دەڤەرى گەرمیان وەك خۆ نواندنێك بۆ چەواشەكردنی را خەڵك لە هەرایەكی راگەیاندندا رایگەیاند نیوەى موچەى پەرلەمانی خۆى تەرخان دەكات بۆ هەژارانی پاشماوەى ئەنفال لە گەرمیان. وەك ئەوەى پاشماوە هەژارەكانی گەرمیان كاسە لێسى ماڵى باوكی ئەو بن و ئەویش...