• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

سامان كۆیى: نعم نعم للقائدسدام حسین

پاش تەواوبوونى سەرۆكایەتى كۆمارى عێراق كەچوار ساڵى رابردوو جەلال تاڵەبانى سەرۆك كۆمار بوو جگە لە دەعوەت و پارە بەخشینەوەو سەفەرى دەرەوەى وڵات و بریاردان بۆ تەزویر كردن لەهەڵبژاردنەكان چیترى نەكرد گۆڤارى لڤین باشترین و چاكترین بەڵگەى زیندووە كە ئەم كابرایە كە بەسەرۆك كۆمار ناودەبرێت جگە لەگەندەڵى و دزینى...

سامان كۆیى: یادى ژنان بەیادى سەركەوتنى هاوپەیمانى پیشاندرا

دوێنێ شەو9/10-3 لەكوردسات یادى 8 ى مارس رۆژى جیهانى ژنان وەك ئاهەنگى سەركەوتنى لیستى هاوپەیمانى لەكۆیە نیشاندرا ئەم ئاهەنگە لەپاركى هاموون سازكرا بوو وەك یادى ژنان نەك وەك سەركەوتنى هاوپەیمانى بەڵام بۆ ئەوەى وەك كارەكانى تر چۆن لەمەوبەر خەڵكیان چەواشە دەكرد بەهەمان شێوە دەیانەوێ بەشێوەیەكى تر نیشان بدەن...

سامان كۆیى: ئەوانەى گەڕانەوە كێ بوون ؟!

لەبانگەشەى هەڵبژاردندا بەردەوام كەناڵەكانى یەكێتى بەتایبەتى گەلى كوردستان باسى ئەوەى دەكرد كە خەڵكى گۆڕان بەلێشاو دەگەڕێنەوە بۆ ماڵە گەورەكەى خۆیان كە یەكێتى نیشتمانى كوردستانە رۆژى وا هەبوو لەبەیانیەوە تاشەو هەزار كەسێك دەهاتنەوە جارى واش هەبوو 20 كەس دەهاتنەوە بەڵام سەرپەرشتى سەدان كەسیان كردبوو ئەوەى...

سامان كۆیى: دڕاندنى پۆستەربەشەو

لەسەرەتاى بانگەشەوە بەردەوام هەركاتێك بۆیان بلوێ و حەزبكەن دەسەڵاتى یەكێتى ئەو بڵاو كراوەوپۆستەر ووێنانە لێ دەكەنەوە كە هەڵواسراوەچاویان بەو لیستانە هەڵنایە كە ئۆپۆزسێۆنن بەتایبەتى لیستى گۆڕان لەلیستى گۆڕانیش وێنەكانى شۆڕش حاجى كەئەمڕۆ هەڵدەواسرێ و بەیانى پێوەى نەماوە ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێ كەحزبى دەسەڵات...

سامان كۆیى: شارى كۆیە متمانە بەكێ دەبەخشێ

سەرەراى ئەوەى بەدرێژایى بانگەشەى هەڵبژاردن بانگەشەى تەواو بۆ لیستى هاوپەیمانى دەكرێت لەكۆیە هێندە كاریگەر نیە بەوەى كەخەڵكێكى زۆر متمانە دەبەخشن بە شۆرش حاجى چونكەرابردوویەكى گەشى هەمیشەیى پر خزمەتى هەیە ئەو متمانەى كە گوێبیستى دەبین لەلایەن خەڵكەوە بریتیە لە سۆز و خۆشەویستى خەڵكى شارى كۆیە بۆ خودى ناوبراو...

سامان كۆیى: بنكەى بانگەشەى گۆڕان لەتەق تەق فرۆشرا

وەك هەموو شارو شارۆچكەكانى ترى كوردستان و بەمەبەستى بانگەشەى هەڵبژاردن بنكەى بانگەشەى گۆڕان لە تەق تەق كرایەوە دواى ئەوەى ئەو بنكەیە هەوادارێكى زۆرى لەخۆگرت و بوەهۆى خۆشحاڵى دانیشتوانى شارۆچكەى تەق تەق چونكە ئەوشارە خنجیلانەیە یەكێكە لەو شارۆچكانەى كە بێ بەش نەبووە لەنەهامەتەكانى كەبەسەر كورد دا هاتووە...

سامان كۆیى: شوتى و مەڵبەندى كۆیە

لەتەك هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردن ئەو وەسیلانەى تەرخان كراون بۆ پروپاگەندە زۆرن پاش ئەو هەڵمەتە سەردانیەى مەڵبەندى 14 ى كۆیە بۆ گوندەكان وناوشارو ئەوماڵانەى كە گومانیان لێ دەكرێ دەنگ بۆ گۆران دەدەن پاش ئەوەى ئەم هەوڵە بەپوچەڵى مایەوەو هیچ دەنگێكى لێ نەكەوتەوە لەهەموو لایەكەوە دەیانەوێ فوئاد مەعسوم بەردەوام...

سامان كۆیى: تیشكى مۆمەكە بەئێوە ناكوژێتەوە

میدیاكانى یەكێتى مافى خۆیانە بانگەشە بۆ لیستى هاوپەیمانى بكەن تا پێیان دەكرێ با بەشان وباڵى كاندیدەكانیانا بڵێن هەموو كەس شارەزاى كاندیدەكانیانن دەزانن لەچى ئاستێكى خزمەتى گەلى كوردا بوون لەرابردوو دا بەڵام ئەوەى لەمیدیاكانیان باسى لێوە دەكەن و بەجۆرێك فشار دەخەنە سەر لیستى گۆڕان كە لیستى گۆڕان لیستێكە...

سامان كۆیى: شارى كۆیە دەنگ بەكێ دەدەن

بۆهەڵبژاردنى 7/3 دوێنێ12/2 یەكەم رۆژى بانگەشەدەستى پێكرد هەرلەشەوێوە وێنەى كاندیدەكان بەدیوارەكانەوە لكێنران بوو وێنەكانى فوئاد مەعسوم دیوارى هەموو شوێنەكانى گرتۆتەوە سەرلەبەیانى دوێنێ ناوبراو جەولەیەكى بەناوشاردا لێداو هەندێ گەران وسورانى كرد تا بتوانێت كەمێك متمانەى خەڵكى كۆیە بۆخۆى بگەرێنێتەوەچونكە...

سامان كۆیى: هێرش كردنە سەر حزبى دیموكرات بەشێكى ترە لەخیانەتى یەكێتى دەرهەق بەكورد !

گەر بمانەوى یان نەمانەوێ تازە كەوتوینەتە بارودۆخێكى ئەوتۆ كە بەئاسانى ناتوانین لێى دەرچین هەر لە خیانەتى رابردوو بگرە تادەگاتە وەرگرتنى دەسەڵات و حوكمرانى ئێرە و بەغدا هەریەك بە پێوەرێكى جوراوجۆر خۆى گونجاندووە 0هەربۆیە دەرچوون لێى و رێگە چارەى ئەو گرفتانە پێویستیان بە پلان و بوێرى و بەگژداچونەوە هەیە...

سامان كۆیى: کێ په‌یکه‌ری عه‌شتاری دزیی؟!..

گەركەسێك شتێكى مێژوویى بدۆزێتەوە و بیەوێ بیفرۆشێ دەستەجێ دەستگیرى دەكەن كەچى پەیكەرى عەشتار بەزێریكى زۆرەوە دزرا كەس نەبوو ورتەى لێوەبێ هەتا كەى ئەومیللەتە بیر لەراپەرین ناكاتەوە ؟ روون وئاشكرایە هەموو میللەتان وگەلانى جیهان شانازى بە مێژوو و رابردووى پاكى خۆیانەوە دەكەن ، گەلى كوردیش وەك گەلانى جیهان...

سامان كۆیى: كلیل لە لێكۆلینەوەكانت زیاتر پشت بەسەرچاوەى دروست ببەستە

ئەمڕۆ لەكوردستان چەندین گۆڤارو ڕۆژنامەمان هەیە هەریەك بەناوێكەوە دەردەچن كەهەریەكەیان چەندین بابەتى جیاو هەمەچەشنى شاراوەو بەرچاو دەخەنەبەردیدى خوێنەرانیان ئەمەش واى لەخوێنەرانی كردوە كە ببنە خاوەن جۆرەها زانیارى زانستى و سیاسى وكەلتورى وكۆمەڵایەتى وبابەتى تر یەكێك لەو گۆڤارانە گۆڤارى كلیلە كەهەموو 20...

سامان كۆیى: ئەو دەنگە كاریگەرەى كەبەرهەمى ئازادى وڕاپەڕین بوو

باوەڕ ناكەم هەركەسێك كە گوێى لەدەنگى كاك فەرهاد سەنگاوى بوبێ كەكاتێ بێژەرى دەنگى گەلى كوردستان بوو تەزوێك بەجەستەى دا نەهاتبێ ، بەتایبەت لە خوێندنەوەى چالاكیەكانى هێزى پێشمەرگەى كوردستان و هاندانى پێشمەرگە و كەس وكارى پێشمەرگە ، لەخۆڕاگرى و ئومێدى سەركەوتن بەخەڵكى كوردستان . ئەو دەنگە كاریگەرە ئە دەنگە...

سامان كۆیى: گردى پیرۆزسەرنجێكى شارى حاجى قادر بدە

ماوەیەكە لە میدیاكان ورۆژنامەكان ودەزگاكانى حكومی باس لە هەڵبژاردن دەكرێ لە كۆڕ و كۆبونەوەكانى حیزبیشدا ، هەموو هەوڵێكیان ئەوەیە خەڵكى سڵ كەنەوە كە دەنگ بدەن بە دوو حیزبە سەرەكى یەكە جگە لەوەى كە لەناو خەڵكى پڕو پاگەندە بڵاو دەكەنەوە ، كە ئەوەى دەنگ نەداتە ئەوان لەئایندەدا بەشەخۆراكیان دەبڕن وئەگەر...

سامان كۆیى: بۆئەودادگایەى ناسیح عەبدولرەحیم دادگایى دەكات

لەسەر بنەماى چى دادگایى دەكرێ ئەم تاوانى چیە ؟؟؟! ئەى بۆ ئەنفال چى وسەرۆك جاشەكان دادگایى ناكرێن ؟! ئەگەر باس دێتەسەر باسى رۆژنامە نووسى میدیاكان باس لە ئازادى رادەربرین دەكەن كە كوردستان كەشێكى ئەو پەرى ئازادیى هەیە رۆژنامە و رۆژنامە نووس ئازادن .بەڵام ئەوجۆرە ئازادیە نیە كە ئەوان باسى دەكەن ، بگرە...