• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى: ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى

 بۆ: ڕاى گشتى، هاونیشتمانیانى ناڕازاى و خۆپیشاندەر لە كوردستان خێزانى سەربەرزى شەهیدان و قوربانیانى توندوتیژیەكان ئەندامانى ئەنجومەنى سەرجەم مەیدانەكانى ئازادى سەرجەم میدیاكارانى بوێرو ئازادیخواز سەرجەم ئازادیخوازانى كورد لە كوردوستان و لە هەندەران سڵاوى نیشتمانپەروەریتان لێبێت، ئێمە لەگەڵ ئێوە ماوەى...

ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى: ئێوە، ئێمە، هەمومان

ڕاگەیەندراوێك لە ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادیەوە بۆ سەرجەم مەیدانەكانى ئازادى لە شارو شارۆچكەكانى كوردستان: سەرەتا هاو سۆزى و هاوغەمى خۆمان بۆ سەرجەم هاونیشتمانیان و هاوڕێیانى سەر شەقاممان ڕادەگەیەنین كە لە لایەن چەكدارەكانى دەستەڵاتدارانى كوردیەوە ئابڵوقە دراون، دەستگیركراون، یان ڕوبەڕووى توندو...

ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى: تیرۆرى هێزە چەكدارەكان

ئەمڕۆ چەكدارەكانى هەردوو حیزبى بنەماڵە پاش بە سەربازگە كردنى سلێمانى لە هەوڵى بێدەنگكردنى دەنگى ناڕازى خەڵكى خۆپیشاندەرى كوردستان هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران و بە دەیەها هاوڵاتییان بریندار و دەستگیر كرد. بە سەربازگە كردنى شار و شارۆچكەكانى كوردستان لە لایەن هێزى كوردیەوە، نەك لە لایەن دوژمنانى كورد،...

ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى: فۆبیاى دەستەڵات

ڕۆژانى هەڤدەو هەژدەى نیسان دەستەڵاتدارانى هەرێم لە هێرشە یەك لە دواى یەكەكانیان بۆ سەر خۆپیشاندەرانى كوردستان لە سلێمانى و هەولێر و كەلكە سماق بۆ چەندهەمین بار سەلماناندیان كە ئەوان تەنها بە یەك زمانى پەیوەندیكردن ئاشنان ئەویش زمانى توندوتیژی و نواندنى زەبرو زەنگە. هێنانى هێز لە هەولێرەو ناوچەكانى...

ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى: روونكردنەوەى ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى سلێمانى سەبارەت بەرووداوەكانى ئەمڕۆ

ئێوارەى ئەمڕۆ 17/4/2011 لەكاتێكدا لەمەیدانى ئازادى شەستەمین رۆژى خۆپیشاندانەكانمان بەڕێدەخست هێزێكى زۆرى ئاسایشو پۆلیسى چالاكیە مەدەنیەكانو دەمامكدارەكان لەشەقامى پیرەمێردو دەوربەرى مەیدانى ئازادى بەچڕى كۆببوونەوەو ئەو شەقامەیان بەتەواوى كۆنترۆلأ كردبوو، سیماى شارو دەوروبەرى مەیدانەكە میللیتاریزە كرابوو،...

ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى: ڕاگەیاندنى ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى لە یادى بیست وسێساڵەى جینۆسایدى ئەنفال

هاونیشتمانیانى خۆشەویست، خێزانى سەربەرزى شەهیدانى ئەنفال و سەرجەم شەهیدانى ڕێگاى ڕزگارى، سڵاوى خۆڕاگریتان لێبێت، مەرگەساتى ئەنفال لە مێژووى سیاسى نەتەوەى كورددا تەنها پرۆسەیەكى سەربازى ڕژێمى فاشى بەعس نەبوو بۆ لە ناوبردنى نەتەوەى كورد، تەنها تراژیدیاى نەتەوەیەك نەبوو، بەڵكو تاوانێكى گەورە بوو كە...

ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى: سەرۆكى پارتى دەیەوێت موزایەدەى سیاسى بە سەر هاونیشتمانیانى هەرێمدا بكات

ڕونكردەوەیەك بۆ ڕاى گشتى: دوێنێ لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ كۆمەڵێك مامۆستاى ئاینى شارى سلێمانى، سەرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان مەسعود بەرزانى باسى لەوە كردوە كە نوێنەرى ناردووە بۆ سلێمانى تا لەگەڵ خۆپیشاندەران گفتوگۆ بكەن بەڵام "ئەوان چەند مەرجێكیان دانا بوو بۆ بینینى نوێنەرەكان" و ئەم هەڵوێستەى ئێمە وەك...

ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى: نەخشەڕێگاى چارەسەرى ڕیشەیى قەیرانى سیاسى و حوكمڕانى لە كوردستان (گواستنەوەى ئاشتیانەى دەسەڵات لەهەرێمى كوردستاندا)

دیباجە: خۆپیشاندانەكانى ئەم ماوەیەى ڕابردوى شار و شارۆچكەكانى كوردستان كە ئەزمونێكى مەدەنیانەى نوێیە و مامەڵەى دەسەڵاتى سیاسى بە هەر سێ سەرۆكایەتیەكەوە لەگەڵ ڕوداوەكاندا ئاشنایان كردین بە چەندین ڕاستی لەوانە: یەكەم: ئێمەى هاونیشتمانیانى ئەم هەرێمە سەرسام بوین لە ئاست ئەم هەموو تاوان و بێڕێزیەى بەرامبەر...

ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى: ئەو كاتەى شەقام دەدوێت

هاونیشتمانانى ئازادیخوازى كوردستان، وەك هەموان ئاگادارن دەستەڵاتدارانى سیاسى لە پاش هەڤدەى شوباتەوە كە چەكدارەكانیان بێ سڵەمینەوە فیشەكیان نا بە جەستەى شەكەت و بێئوێدى لاوانمانەوە، خەڵكى ئازادیخواز لەم هەرێمەدا ڕژانە سەر شەقامەكان بۆ سنور دانان بۆ ئەم بێڕێزى و تاوانانەى دەستەڵاتداران بەرامبەر هاونیشتمانیانى...

ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى: بەیاننامەى ئیدانەكردن

جەماوەرى خۆڕاگرى كوردستان/ ئاشكرایە لاى هەموان كە دەسەڵاتى هەرێمى كوردستان بەردەوامە لە پێشێلكاریەكانى بۆ مافى مرۆڤ و درێژە دان بە كردارە توندو تیژەكانی بەرامبەر خەڵكى ناڕازى كوردستان. دوایین تاوانى ئەم دەسەڵاتە ستەمكارە بریتى بوو لەو هەڵمەتى دەستگیر كردنەى لە سلێمانى دەستیانپێكرد. لە دواى نوێژى خەوتنانى...

ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى: ڕاگەیاندنێكى بە پەلە

پاش بڵاوكردنەوەى هێزێكى چەكدارى بێشومار لە شارى سلێمانى لە دوو ڕۆژى ڕابردوودا، لە دوێنێوە دوو جار، پاش ئەوەى چالاكیەكانى مایكى ئازاد كۆتاییان پێهێنراوە، هێرش هێنراوەتە سەر مەیدانى ئازادى و بە توندى ئازارى ئەو هاوڵاتیانە دراون كە لەو كاتەدا لە مەیدانەكە بوون و هەروەها لە دوێنێوە بە دەیەها كەس دەستگیر...

ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى: ڕونكردنەوەیەك بۆ ڕاى گشتى

لاى دەستەڵات ڕۆژمێر هێشتا هەڤدەى دووە، دەستەڵات هەمان دەستەڵاتى ئەو ڕۆژە و بیست ساڵى ڕابردوە، هەر ڕۆژەو شەقامێكى شار سورتر دەكات بە خوێنى هاونیشتمانیانى. ئێمە وەك هاونیشتمانیانى كوردستان ئیلتیزامى ئەخلاقیمان و دەنگى ویژدانمان بوو كە ئێمەى بردە سەر شەقام. لە بەر ڕۆشنایى ڕوداوەكانى 45 ڕۆژى ڕابردودا...

ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى: پەیامێك لە ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى بۆ ڕاى گشتى

دوابەدواى ڕاگەیاندنى هەینى توڕەیى لەلایەن جەماوەرى خۆپیشاندەرى هەرێمى كوردستانەوە ئێمە بە هەموو هێز و توانامانەوە لە هەوڵى راگرتنى سیماى ئاشتیانەى خۆپێشاندانەكان بووین بۆ دەربڕینى توڕەییمان بەرامبەر بێباكى دەسەڵات لە هەرێمىكوردستان ,بەڵام ئەمڕۆ 1/4/2011 لەدواى نوێژىهەینى لەكاتێكدا ئێمە سەرقاڵى چالاكیەمەدەنیەكانمان...

ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى: گرنگ...رونكردنەوەیەك لە ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادییەوە

ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى سەرجەم كەناڵەكانى راگەیاندنى ناوخۆو دەرەوە لەگەڵ رێكخراوە ناوخۆییو نێودەوڵەتییەكان ئاگاداردەكاتەوە كە لە ئەمڕۆوە 12/3/2011، زانیاریی ئەوەمان بە دەست گەیشتووە كە چەند هێزێكى ناو دەسەڵاتى كوردى لە هەوڵى ئەوەدان كەسە چالاكەكانى خۆپیشاندانەكانى سلێمانىو هەرێمى كوردستان رەشبگیربكەن....

ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى: ڕونكردنەوە یەك لە مەیدانى ئازادیەوە

ئەمڕۆ 5/3/2011 مانگرتن لە كاركردن وەك ڕاگەیەندرابوو لە كوردستان بەڕێوەچوو. زۆرێك لە شارو شارۆچكەكانى پارێزگاى سلێمانى و كۆیە و سەرجەم ناوچەكانى گەرمیان پەیوەست بوون بە مانگرتنەكەوە، بە داخەوە هەولێر و دهۆك بە هۆى ئابڵوقەدانى سەربازى و پێشێلكردنى مافە سەرەتاییەكانى مرۆڤ بۆ كۆبونەوەى ئازادانە بۆ ڕا...