• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

پاراستن و ئاسایش: گەندەلیەکانی کۆمیتەی پۆلیس و ئاسایشی سلیمانی

لە نیوان ( على ناميق /ل. کۆمیتە ، ڕزگار مستەفا / جێگر ، ئومێد احمد / جێگر ) * لیپرسراوی کۆمیتەو جێگرەکانی ماوەی 12 ساڵە لەو کۆمیتەیەن و تا ئیستا نەگۆراون* ئاستی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیان زۆر نزمە و دەرچووی سەرەتایین * تا ئیستا بە بیانووی جۆراو جۆر وا واستەی سەرەوە ماونەتەوە تەنها بۆ خواردنی پارە*...

ئاکۆ ئاکۆیی: لە عەفرین چیم دی! (رۆژئاوای كوردستان)

لە (عەفرین) چیم دیت!بەرەبەیانى رۆژى 10/3/2018 وەفدێکى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان(knk ) کە پێکهاتبوو لە نوێنەرانى بەشێک لە لایەنەسیاسیەکانى نێو (knk ) و پیاوانى ئاینى موسلمان و کریستانى و زەردەشتى و کاکەیى و کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکانى کوردستان و ئەندامانى (knk ) و بەشێک لە رێکخراوەکانى کۆمەلگاى مەدەنى...

د. هەژار عوسمان مەعروف: چەند وانەیەک لە ژنانەوە

ڕۆژی ٢ی ٤ ی ٢٠١٨ لە بەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی ڕوداوێک ڕویدا کە  بە هەمو هەست و سۆز و بیرکردنەوەم تێیدا و لەگەڵیا ژیام بۆیە لای من ڕۆژێکی میژویی بو. دەسەڵات لە سلەیمانی کە من نازانم و خوێنەری بەڕیز تۆیش نازانی لە دەست کێدایە ، هەر لە بەیانی زوەوە بە هەشت پیکابی پڕ لە ئاسایش و پۆلیسی چالاکیە...

جینۆساید و ئەنفال: هەڵمەتی بایکۆت کردنی ئه‌و پارت و ریکخراوانه‌ی تۆمه‌تباران له‌ ریزه‌کانیاندان

بەڵێ 30 ساڵ زۆر زووە  لە بیریان بکەینئیمه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ خواره‌وه‌ ناومان هاتووه‌، بریاری بایکۆتکردنی هه‌ر لایه‌نیک ده‌ده‌ین که‌ هه‌ر یه‌کیک له‌ تۆمه‌تبارانی جینۆسایدی کورد له‌ ریزه‌کانیدایه‌ ، یان پشتیوانی مادی و سیاسی لێده‌کات ، یان په‌یوه‌ندی فه‌رمی له‌ گه‌ڵیدا هه‌یه‌ به‌هه‌ر شیوه‌یه‌ک لە...

کەجەکە: پرسه‌نامه‌ی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان

تێبینی کوردستانپۆست: ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەی سەرۆکایەتی (کەجەکە) کە بۆ بنەماڵەی بارزانییان ناردووە و سەرخۆشی لە نێچیر و مەسعود بارزانی دەکەن، بە بۆنەی دوورکەوتنەوەی بەڵایەکی بچوک کە گەلی کورد لە دەستی رزگاری بووە. چونکە ئەو دلوڤان بارزانییە، هەر هیچی نەکردبێت ئەو تاوانەی کردووە، کە بەشێک لە سامان...

کەمپینی بایکۆت: هەڵبژاردن، هیچ گۆڕانێکی لە ژیانی خەڵکدا نەکردووە!

چونکە ئامانج لە هەڵبژاردن گۆڕانکاریی نییە بەڵکو هێشتنەوەی دۆخە.لە ماوەی ٢٧ ساڵی ماکیاژی دەسەڵاتی تاڵان بە "دەمامکی دیمۆکراسی و هەڵبژاردن" هیچ خزمەتێک بە هاوڵاتی نەکراوە، چونکە خودی هەڵبژاردن (لە نەبوونی دەسەڵاتی دامەزراوەییدا) و بێ بوونی جەماوەرێکی ئامادە بۆ بەرگری لە دەنگەکەی خۆی... تەنها نوێکردنەوەی...

١٧ی شوبات: لیستی دووەمی بەلتەجی و ملپانەکانی پارتی لەهەولیر

وەک پەیمانمان پیدابون کەهەول دەدەین ناوی هەموو ئەوبەلتەجی و بەرپرسە سەربازی و ئیداریانە بلاو بکەینەوە کەئازاری خەلکی تیکۆشەری خۆپێشاندەردەدەن ،  ئەوا لیستی دووەمی ناوەکان  لیرەدا بلاو دەکەینەوە  کەئامانج لیی  بەئەرشیف کردن و کۆکردنەوەی ناوی ئەو بەلتەجیانەیە بۆ ئیستا وئایندە یە تاناویان...

فەیسبوک: حكومەتی هەرێم بەشێوەیەكی نهێنی دەستكاری پاشەكەوتی مووچەی پلە باڵاكانی كردووە

28ی ئازاری 2018، دوای چەندین كۆبونەوەی لیژنە تایبەتەكان‌و وەزارەتی دارایی‌ و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان‌و راوێژكارەكانی، ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر سیستمی نوێی پاشەكەوتی مووچەداو بەپێی بڕیارەكە بڕی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كەمكرایەوە.لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی...

کەمپینی بایکۆت: بەیاننامەی "بەرەی بایکۆتی هەڵبژاردن"

رێگای قەیران دەنگدەرەکان رایدەکێشن بۆ پیسخۆراندیموکراتیی سیستێمێکی پێشکەوتووە کە کۆمەڵگا بە تێکۆشان پێی دەگات. دیموکراتیی سیاسیی ئامادەکردنی بڕیاری خەڵکە لە سەر پرەنسیپی زۆربە. ئەو کات کۆمەڵگا لە رێگای هەڵبژاردن و دەنگدانەوە ویستی زۆریینەی خەڵک دەکات بە بڕیاردەر. بۆ هەموو لایەک چ براوە چ دۆڕاو پرەنسیپە...

١٧ی شوبات: ناوی بەشیک لەو بەلتەجیانەی پاراستن کەئازاری خەلکی هەولیریان دا

ئامانج لەبلاوکردنەوەی ئەو ناوی ملپان و بەلتەجیانەی پارتی بۆئەوەیە  کە ناوەکانیان کۆبکریتەوە تارسوابکرین و بۆ ئیستا و نەوەکانی داهاتوو بزانن ئەو مروڤە قیزەوەنانە بوون کە ئامادەبوون  ئازاری کور و کجانی هەلیریان دا  لەکاتیکدا بۆسادەترین و پیداویسترین مافی خۆیان  (دەوام کردنی ٣٠ روژ)...

چەند هەولێریەك: فەلاح مستەفا بناسن کە چ کەسێکە (بەشی دووەم)

هەروەکو لە ڕابووردوودا بەڵێنمان پێدابوون کە بەردەوام بین لەسەر دەرخستنى رەفتارە  دزێو و ناشیرنەکانى فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بەرامبەر بە کارمەندەکانى.لە ڕاپۆرتی پیشووماندا، ئاماژەمان کرد کە فەلاح مستەفا دەیەویت هەندیک لەو بەریوەبەرانەى کە سەربەخۆی نین لایان بەرێت و ئەو...

تاڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان: پارتی به‌ ده‌ستگیركردنی شیلان شاكر ده‌یه‌وێ بارودۆخی ناوخۆیی ئاڵۆزتر بكات

بۆ رای گشتی:پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو كاتژمێر 10 هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بێ بوونی فه‌رمانی دادوه‌ر وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵی هه‌ڤاڵانمان له‌ شاری زاخۆ، هه‌ڤاڵ شیلان شاكر جێگری سه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی و هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د زاخۆیی ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری...

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان: پاڤێل و دەربازی كۆسرەت رەسوڵ شەريكە دزی نەوتن

كۆسرەت رەسوڵ کە ساڵانێکی زوو یەکێتییەکان شانازییان پێوە دەکرد، گواتە ئەنداميكی چاڵاە دژی بنەمالەی بارزانی تێدەکۆشێت، چەندەها كەسی لە پارتی لە ناوبرد و تەنانەت كاتێك پارتیيەك لای كۆسرەت زيندانی بوايە بە هەزار حاڵ و بە واستە و پارە ئازادیی دەكردن، ئەمە جگە لەوەی چەندەها ئەسيری پارتی گوللە باران دەكرد.....

پاراستن و ئاسایش: بەبەلگەوە میژوی ئەو جەلادە و بنەمالەکەی (بەدیع گەردی) پیاوی بەعس بونە (بەشی یەکەم)

دووبارە ئەم شەووە ئەمرۆ ئەو عمید بەدیع گەردییە، کە بەربۆتە گیانی مامۆستا و فەرمانبەرانی ھەولێر تازە لەبەرچاوم مامۆستایەکی ئافرەتی دایەبەرشەق و مۆبایلەکەی لێ برد.--------------------------لەدوێنێوە من راپۆرتێکی تەواوم لەسەر کۆکردۆتەوە چونکی ئەمە یەکەم جاری نیە والە خەلک دەکات ناوی تەواوی عمید بدیع محمد...

مەریوان سەلاح حیلمی: دروشمی خۆپیشاندانه‌كه‌ی 25-3-2018ی سلێمانی

خۆپیشاندنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ته‌ندروستكاران و هه‌ندێ له‌ چین و توێژه‌كانی تری سلێمانی قه‌باره‌ی به‌شداری كردنیان زۆر زیاتر بوو له‌ خۆپیشاندانه‌كانی تر، بۆیه‌ فریا نه‌ده‌كه‌وتم هه‌موو دروشمه‌كان بنووسمه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ به‌شێكیه‌تی، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ خۆپیشانده‌ران زۆریان پێخۆشبوو...