هاتنی عەبادی وسیناریۆی درێژکردنەوەی دەسەڵاتی بارزانی

Tuesday, 07/04/2015, 0:28

5961 بینراوە


لەساتەوەختی ئێستادا ژاوەژاوێک لەناوخەڵکی کوردستان و میدیاو نووسەران بەسێبەرو سەربەخۆوە هاتوەتەئاراوە دەربارەی کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی مەسعود بەرزانی .
ئەوەی ڕاگەیاندنەکانی سەربەحیزبەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی قسەی لەسەر دەکەن ،بەخودی سەرۆکی فراکسۆنەکەی بنەمالەی بەرزانیشەوە ،دەڵێن لەگەڵ بۆدرێژ کردنەوەی دانیین و دەبێت ئەو مەسەلەیە بەڕێکەوتن وسازانبێت .
قسەی سەرۆکی فراکسونەکەی بنەماڵەی بەرزانی... لەوێوەیە ،تا ئێستاهیچ لایەنێک بەجورئەتەوە درێژکردنەوە ،یاخود ڕەتکرنەوەی نەکردوەو ،هەموان باسی سازان دەکەن، جا ئاشکرا نییە مەبەستیان لەسازان چیە .ئەوەی ڕۆشنە مەسعود بارزانی هەرگیز دەستبەرداری کورسیەکەی نابێت و هێندەش باوەڕی بەسازان هەیە ،کەخۆی لەسەر کورسی ناشەرعی دەسەڵات بمێنێتەوە ،ئەگەر پێچەوانەکەی بێت ،ئامادەیە شەرێک هەڵگیرسێنێ دژی ئەو لایەنەی کەدەنگ بەدرێژکردنەوەی دەسەڵاتە ناشەرعیەکەی نادات .
لە ئێستاوە بنەماڵەی مافیای بەرزانی دەستیان کردوە بە جێ بەجێکردنی سیناریۆی مانەوەی مەسعود .هاتنی عەبادی و بەڵێن پێدانی بەشداری کردنی پێشمەرگە لەشەڕی گرتنەوەی موسڵ .
دیارە هەر لەسەرەتاوە خاڵی هاوبەش لەنێوان ،حەیدەرعەبادی و بەرزانیدا هەیە .هەرچی عەبادیە کێشەی لەگەڵ بەشێکی زۆری شیعەکان هەیە و دەسەڵاتێکی ناجێگیر و خاوەن ئەزمەیەکی ئابوری و کێشەش لەگەڵ سونەکان، بۆیە بەشوێن هاوکارێک دا دەگەڕێت تاهاوکاری بکات و بەشێک لەکێشەکانی لەگەڵ هەڵگرێت، بۆئەم کارەش مەسعود بەرزانی باشترین کەسە ،چونکە بەرزانی هەم لەکاتی شەڕی داعشە و دووچاری چەندین شەرمەزاری بووە ،وەک بەدەستەوەدانی شەنگال و بەئەنفالدانی یەزیدیەکان و بەدەستەوەدانی گوێر و هەمان شەرمەزار بوون .سەرباری ئەوە دەنگێکی گەورە لەناوخەڵک دا دەوست بووە دژی مانەوەی لەسەر کورسی دەسەڵاتی ناشەرعی .بۆیە ئەم دوو کارەکتەرە دەیانەوێت بەسیناریۆی گرتنەوەی موسڵ وەڵامی شکستەکانیان بدەنەوە .هەربۆیە مەسعود بارزانی پێشوازی گەرمی لێکرد و بڕیاری بەشداری شەڕی موسڵی دا .بەمەش ئامانجێکی گرنگ دەپێکێت ،ئەویش ئەو کاتەی شەڕی موسڵ دەست پێدەکات، کەدیاری نەکراوە کەی دەبێت، بەڵام پێدەچیت مەسعود بارزانی داوای لە عەبادی کردبێت هێرش بۆسەر موسڵ دوابخات بۆ کاتی نزیک بوونەوەی وادەی تەواو بوونی دەسەڵاتی ناشەرعی و ئەوکات باری نائاسایی ڕابگەیەنێت و بڵێت ئێستا ئێمە لەشەرداین و کەی وەختی قسە کردنە لەسەر دەسەڵاتە ناشەرعیەکەی .بەومەرجەی حیزبەکان بەسازدانەکەی پارتی ڕازی نەبن ،لەسەر درێژکردنەوە دەسەڵاتی ناشەرعییەکەییدا .
هەرلە ئێستاشەوە سیناریۆکانی سەرانی مافیای بنەماڵەی بەرزانی روون وئاشکرایە و دەبێت خەڵکی کوردستان هەرگیز بەوە ڕازی نەبن ئەم گەورەمافیایە یاری بەخوێن و چارەنووسیانەوە بکات و لەپێناوی مانەوەی دەسەڵاتی خۆیدا پێشمەرگە لەشەری شیعە و سونەوە بگلێنێت و سەدان کوڕی هەژار بە کوشت بدات لەپێناوی مانەوەی خۆی بنەماڵەمافیاکەی دا.
سیناریۆکانی بنەماڵەی مافیای بەرزانی و مانەوە لەسەر کورسی دەسەڵاتی خۆی رووی تری ماوە لەنووسینەکانی ترماندا تیشک دەخەینە سەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە