دیکتاتۆڕی چۆنە، بەکێ دەڵێن دیکتاتۆڕ؟

Tuesday, 07/04/2015, 14:41

2557 بینراوە


لەراستیدا دیکتاتۆڕودیکتاتۆڕی پلەوپایەیەک بووە لە کۆماری رۆمی باستان،کە لەکاتی ئاژاوەدالەوڵاتێکدا دەدرا بەکەسێک.لەوەها بارودۆخێکدا ئەو کەسە دەسڵاتی تەواوی لەسەر حوکومەت یا هێزی نیزامی بۆ ماوەی ٦مانگ بەدەستەوەدەگرت. بۆیەدیکتاتۆڕی/ رۆمی/ جۆرێک لە یاسابووە.بەڵام لە کۆتایی سەردەمی کۆماریدائەوکەسانەی کە دەسەڵاتیان لەرێگای نایاسایی بە دەستەوە دەگرت ئەو نازناوەیان بەخۆیان دەداودیکتاتۆڕیش شێوەیەکی نائاسایی پێدەدرا.
سوولاویولیوس،،سزاری رۆمی باستان بەربەستەکانی دیکتاتۆڕی وەلادەناوخودسەرانە دەسەڵاتێکی رەهای بە دەستەوەدەگرت.لەوکاتەوەبەدوا/ دیکتاتۆڕ/ بە کەسێک دەگوترا کە بە بێ هەبوونی دەسەڵاتی پادشآیی بە توانایەکی لەرادەبەدەروبەرفراوان بەسەردامودەزگای سیستمودەوڵەتیدا فەرمانی دەداوزاڵ دەبوو.
" دیکتاتۆڕی دەسەڵاتخواز ئەو تایبەتمەندیانەی هەیە:
یەک: هیچ یاسایەک ناناسێ کە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی خۆی.
دوو: دەسەڵات بەتەواوی قۆرغدەکا بە شکاندنی یاساکانی هەیی.
سێ: هیچ ئاڵترناتیوێک بۆ جێنشینی خۆی قەبوڵ ناکا.
چوار: هێز بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆی بەکار دێنێ.
پێنج:خەڵك دەترسێنێ بۆ ئەوەی ببنە ژێردەستەی وی.
شەش: دەسەڵات بەتەنیا دەخاتە بەر دەستی خۆی.
حەوت: ترۆر دەکاتە سیاسەتی سەرەکی بۆ راگرتنی دەسەڵاتی خۆی.
دیکتاتۆڕيکان دووگرووپن؛؛ تاکەکەسەکان،وەک وڵاتانی عەڕەبی و ئامریکای لاتین. دیکتاتۆڕی هەمەلایەن وتووتالیتر.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
سرنجی خۆم لەسەرئەو بابەتە گرینگە:
سێ دەستەواژە زۆر بەرفراوان وگرینگن. ئیسلامی سیاسی، دێمۆکڕاسی، دیکتاتۆڕی.هەرکامیان پەیوەندی راستەوخۆیان بە جوغڕافیاوکولتوروزمان و..........دەسەڵاتی هەیی هەیە لەو وڵاتانەی کە ئەندامن لە نەتەوەیەکگرتوەکاندا. دەکرێ هەرکام لە ناوەرۆکی ئەو دەستەواژانە بە پێی بەرژەوەندی سیاسیو ئابوری دەسەڵاتی حاکم بەسەر وڵاتێکدا لێک بدرێتەوە.دونیای ئاڵۆزی سەردەم ئیسلامی سیاسی بە کەیفی خۆی لێک دەداتەوە، سیستمی سیاسی دێمۆکڕاسی بە ئیشتیای سیاسی خۆی دادەبەزێنێ،دیکتاتۆڕەکانیش خۆیان بە ئاغاو کوێخای سەروماڵی خەڵکی ژێردەستەی خۆیان دەزانن.ئەو سێ دەستەواژەیە بەهیچ جۆرێک لە هیچ کوێی ئەو جیهانەدا ئامانجی خۆیان ناپێکن.هۆیەکەش دووفەکتەری سەرەکین. دونیای دەرەوەودونیای ناوخۆ. دونیای دەرەوە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی خۆی هیچ سنوورێک ناس ناکا. کار بگاتە زۆر قەباڵە بەتاڵ دەبێ. ئەو شەڕانەی کە چەند ساڵی رابووردوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدەن نموونەی زیندوون بۆ ئەو قسەیە. بەبیانووی ترۆروهوورووژمی ئیسلامی سیاسی دونیا خەریکە بەرەو شەڕێکی ئەتۆمی هەنگاو دەنێ. لەشەڕی ئاوا بێ بەزەییانەدا تەڕووشک پێکەوە دەسووتێن. بۆ فەکتەری ناوخۆییش، جیهانی سێهەم بە بیانووی ئاسایشی ناوخۆیی یەکەم ئامانجی دەکاتە سەرکوتکردنی نەتەوەکەی خۆی. بەواتایە بە بیانووی بونی شەڕوپاراستنی وڵات دەستدەکا بە گرتن وکوشتنی هاوڵاتی خۆی. رۆژنامەومێدیاو نوسین ورەخنەو....... بەتەواوی قەدەغەدەکرێن. ئێرانی ئیسلامی نموونەی بەرچاوی ئەو هەزارەییەکە تێدادەژین.
" ئایا باشووری وڵات بەرەو دیکتاتۆڕی دەڕوا؟"
 گووتنێکی کوردیمان هەیە کە دەڵێ: ئەمن ئەوکەسەم کە رۆستەم پاڵەوانە! کەس حاشآ لەوە ناکا کە مەڕحومی مەلامستەفای بارزانی بۆ کورد زەحمەتی نەکێشابێ.هەموومان کەم یازۆرئاشناییمان بە تێکۆشانی عەشیرەی بارزانی هەیە. خەبات بۆ رزگاری نەتەوەیەک کارێک قورس ولە هەمان حاڵدا پیرۆزە. لەپیرۆزی خاک وپیرۆزی سەرکەوتن بۆ ئازادی، بەرهەمی ئەو تێکۆشانەیە کە بە ساڵان خوێنی بۆ دەدرێ.هیندێک هێمای پیرۆزی نەتەوەیی جێگای حورمەتن.لەوان بەڕێزتر پاراستنی ئەومەبەستانن کە کورد ساڵەهایە رەنجی بۆ کێشاوە.ناکرێ هەموو جارێک بە بیانووی ئەوەی کە تاکە کەسێک بڵێ، بابوباپیرم چون خەباتیان کردووە، هەر دەبێ من ببمە سەرۆکی وڵات،یان سەرۆکایەتی دەبێ بە بەژن وباڵای کوڕونزیکانی من بدوورێ! لەوەش بترازێ بۆ مانەوەی دەسەڵات هیچ رێزوحورمەتێک بۆ ڕای گشتی دانەنێی.لەوەتی یەکێتی نیشتمانی هەیە ٢یان٣ کۆنگرەی گرتووە!ئەویش کۆنگرەیەکی نمایشی بووە، کە تاڵەبانی بەکەسی یەکەمی ئەو حیزبە دەستنیشآن کراوە! ئێستێش کە شەپڵە لێیداوە بە نەخۆشیش کەس ناوێرێ بڵێ با شیوەی سیستمی بەڕیوەبەری حیزبەکەمان بگۆڕین.قوبادی کوڕی نازانێ یەک فیشەک باوێ هەمەکارەیە! کوڕی کامەسعود ئەوەندە قسەی قەبارە زل دەکا ئەگەر کەسێک نەزانێ کێیە وادەزانێ پرسی ئابوری وسیاسی دونیابەدەستی وی چارەسەدەبێ. لەپرسی دەسەڵاتی باشوور، یان خزم بازێنە، یان دۆستبازێنە، یان سیستمی کەڵەگایەتیە!هەڵبژاردن لەو بەشە لە وڵاتی کورد کە دەسەڵاتی کورد داگیری کردوە بایی فلسێک جێگای متمانە نییە.من هەڵبژاردنم لە وڵاتێکی وەک سۆماڵی پێ رێکوپێکترە تا لەهەولێروسلێمانی. جارێ لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەگەڕێین، لەوەی ئەگەر کاتی خۆی دەسەڵات بکەوێتە دەست حیزبەکان هەر مەپرسە چمان بەسەر دێنن! لەحاڵی حازردا لەناو کەمپەکاندا جێگایان بۆ تەختەپەین کردون وناوێرن لە قسەی زل زیاتر رستەیەک بڵێن.
لە ٢٤ ساڵ تەمەنی دەسەڵاتی کوردلەباشوورئەگەر بە باشی سرنجی بدەینێ رێک ئەو٧ خاڵەی سەروو دەبێتە ئاوێنەیەکی تواونوما بۆ باڵای ئیداری ئەو دەسەڵاتە.ئەگەر لەشەڕی داعشدا بیانی هاوکاریمان دەکاو چەند وڵاتی بیانی نوێنەرو کۆنسولخانەیان هەیە، تەنیا لە بەرژەوەندی خۆیانە کە وەک داڵاش کەوتوونە جەستەی ئەو خاکە بریندارە. کەس دژی پەیوەندی ودۆستایەتی گرێبەستی ئابوری نییە لە گەڵ دونیای دەرەوە. ئەو کارێکی ڕەواو پێویستە. بەڵام گرفت ناوخۆی سیستمە. کەسێک دوو دەورە سەرۆکایەتی بکا. دوساڵێش لەسەرگزەی سیاسی درێژە بەکارەکەی بدا، ئێستێش خەریک بێ تاسکڵاوی سیاسی شەرعی بۆ بدوورێ بۆ سەری خەڵک، بۆ نابێ پێی بگووترێ دیکتاتۆڕ. لەسەردەمی سزارەکانیشدا هەر وا بووە. کامەسعود چون لە شاری مهاباد لە دایک بووە، پێی وایە دەبوا ئەو پەندە بەسەرحیزبەکانی رۆژهەڵادا بێنن وئاوان چووک کەنەوە.( لەکاتی خۆشیدا دیتمان چۆن نەمرسلێمان موعینی وهاوڕێیانی بە دەستی بابی مەسعودبارزانی رادەستی شای ئێڕان کران). لە هەمان حاڵدا بە کۆماری ئیسلامی بڵێن ئەو ئێمەیەن نوێنەرایەتی کوردەکانی لای ئێوەش دەکەین!
کۆمەڵگای کورد رێگایەکی دوورودرێژی لە پێشە،هێستا زۆرمان ماوە لە دێمۆکڕاسی وئیسلامی سیاسی ودیکتاتۆڕی حالی ببین. بۆ پێمان وایە ئەوکەسانەی کە خۆشمان دەوێن، نابنە دیکتاتۆڕ، خۆشەویستی بەرانبەر بە خاک وبەرانبەر بە ئازادی نەتەوەکەمان زۆر مەزنترە لە خۆشەویستی بەرابەر بە حیزب یان بەڕێوەبەرانی حیزبێک.تاکی کورد ئەگەر وڵاتەکەی خۆی وەک بیلبیلەی چاوی نەپارێزێ، بۆدەبێ باس لە ئەوین و ئەوینداری بکا.کەسانی قارەمان وشۆڕشگێڕ لەسەر چاوانن دەبێ رێزیان لێ بگیرێ. بەڵام،،خاک،، لە دایک پیرۆزترە چون لە ئامێزی خاکدا مرۆڤی کورد پەروەردەدەبێ. سەرۆکەکانمان کاتێک جێگای رێزن کە لەسەر خواستی کۆمەڵگا درێژە بە خەبات بدەن دەنا دەبنە دیکتاتۆڕێک کەکاتێک پیر دەبن ومەیگێڕی مردن ژەهری مەرگیان بە گەروودا دەکاوکەس یادیان ناکا. ئەوە دەرسی مێژووی گەلانی بندەسەتە.( قەزافی سەردەمێک خۆشەویسترین شۆڕشگێڕ بووە لە لای خەڵکی لیبی وڕای گشتی، دیتمان چی لێبەسەرهات!).
" عەشیرەی پڕ لەژنێڕاڵ! "
لەکۆمەڵگای پێشکەوتوودا زانکۆ وپەروەردەکردنی مرۆوەکان قسەی یەکەمی پێیە. کەس لەبەرخاتری بابو باپیری پلەو پایەی پێنادرێ. زانست وکۆششی تاکەکان بناغەی ژیان دەکەنە رێباز بۆ سەرکەوتن.تەنانەت لە وڵاتانی وەک سۆماڵی وئێتیوپیش پلەی سەربازی بە پێی تەمەن ولێهاتوویی دەدرێ بە ژن یانژی پیاو.منداڵ وکەسوکاری جەنابی مەسعود بارزانی کە لەدایک دەبن لەجیاتی مەمکەمژە پلەی ژێنڕاڵیان لە سەر شانە( هیچ کەس بەئەندازەی مەسعودبارزانی ناڵێ: من شانازی بەووە دەکەم کە ئێستێش پێشمەرگەم! کەچی کوڕو،برازاو،خزمو، کەسوکاری بنەماڵەکەی هەموویان بە بێ خوێندنی ئاکادێمی پلەی باڵای ئەڕتەشیان پێدراوە!) کوڕەهەژاری کورد لەسەرناوی،، پێشمەرگە،، لە بەرەکان شەڕدایەخسیر دەبێ وپاشآن دڕندەکانی داعش سەری دەبڕن، کەچی کەسانی سەربە عەشیرەی بارزانی سەرشانیان پڕە لە شمشیرو ئەستێرە! ئاخر ئەگەر کۆمەڵگای کورد دواکەوتوونییە ئەدی چییە؟ نەتەوەیەک کە نووسەروشاعیرو رۆژنامەوان و......کۆیلەی دەسەڵات بوو هەر ئاوای بەسەردێ. قڕێژترین هەڵویست هی ئورووپا وئامریکای خاوەن دێمۆکڕاسین کە لە ئاست دەسەڵاتی هەیی لە باشوور بێدەنگی هەڵبژاردووە! وادەزانن ئەو جووتە خودای ئازادین بۆ کورد چون گوێ لەمستی ئەوانن. هاوپەیمانان هیچ حورمەتێکیان بۆ کورد نییە.ئەگەر چەکی قورس دەدەنە دەسەڵات با جارێکیش پێیان بڵێن، پێداچوونەوە بەسەر سیاسەتەکانتان بکەن ولەوە زیاتر مەبنە هۆی ناڕەزایەتی کۆمەڵگا.
لەسەری ڕەش
لەمێژە سەری بڵێند
سەرنەوی بووە
لەوێ لەسەری ڕەش
منداڵەکان بە ژێنڕاڵی لەدایک دەبن
کوڕەهەژاریش دەبێتە پێشمەرگەو
هەزار هەزار بێ سەروشوێن شەهید دەکەون
لە وڵاتی مندا دیکتاتۆڕی بیانی
بەسەر رووباری خوێندا
تێدەپەڕێ
بەسەررووباری خوێندا ون دەبێ
سەرۆکی کوردیش
بە ئاشکرا لەبەرچاوی
هەموودونیا پۆل پۆل وەک فرێزوو
شین دەبێ
لەسەر جەستەی ئەو خاکە بریندارە
پەل داوێژێ و دەست هەڵناگرێ
دە....ست...هەڵنا....گرێ....دەست....هەڵ.....نا...گرێ.
تا رۆژێک ،رقی پیرۆزی گەل یەخەی دەگرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە