هێرۆ و مەڵبەندى سلێمانى ڕێگایان نەداوە كاندیدێكى مەلابەختیار بكرێً بەڕاگر

Saturday, 09/10/2010, 12:00

1444 بینراوە




لەدرێژەى ناكۆكیەكانى ناو مەكتەبى سیاسى یەكێتى بەتایبەت لەنێوان هێرۆى برایم ئەحمەد و بەرهەم ساڵحدا سەبارەت بەگۆڕینى بەڕێوبەرە گشتیەكانى ناو شارى سلێمانى دەڵێن جارێكى تر هێرۆ ڕاى گەیاندووە خۆى گۆڕانكاریەكان دەكات و كەس ناتوانێ دەست وەربداتە كار و بارەكانیەوە ئەوەى ئێستا زیاتر بۆتە جێى مشت و مڕى نێوانیان گوایە لەڕاپۆرتى لیژنەى سووتانى ئوتێل سۆمادا فەرمانگەى تەندروستى سلێمانیش وەك لایەنى كەمتەرخەم ناوى هاتووە بەڵام بەڕێوبەرى گشتى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى لانادرێ كەهەریەك لەهێرۆ و بەهرۆز قەشانى پاڕێزگارى سلێمانى پاڵپشتى لەمانەوەى دەكەن و هێرۆ ڕاستەوخۆ گووتوویەتى كەس ناتوانێ دكتۆر ڕێكەوت لابدات ئەو لایەنانەى تریش كەناویان لەڕاپۆرتەكەدا هاتووە ناڕەزایى خۆیان دەربڕٍیوە لەمبارەوە ..
هەروەها لەدانانى ڕاگرى كۆلیژەكانى سلێمانیش هێرۆى برایم ئەحمەد و مەڵبەندى سلێمانى خۆیان سەرپەرشتیان كردوە و ئەوان پێشنیارى كەسەكانیان كردوە تەنانەت گوێ یان بەمەلابەختیاریش نەداوە كەتەنها یەك كاندیدى هەبووە ئەویش دكتۆر شاخەوان قادر خۆشناوى نەقیبى سەندیكاى پزیشكانى ددان و براى دكتۆر محەمەد خۆشناوى وەزیرى پێشووى تەندروستى سلێمانى بووە مەلابەختیار پێشنیارى كردوە ئەو بكرێ بەڕاگرى كۆلیژى پزیشكى ددانى سلێمانى .بەڵام هێرۆ و مەڵبەندى سلێمانى دكتۆر فەلاحى براى تاهیرهەورامى وەزیرى تەندروستیان كاندید كردوە مەلابەختیاریش ڕاستەوخۆ ناڕەزایى خۆى دەربڕیوە .
شایەنى باسە مەڵبەندى سلێمانى بۆ ئەو مەبەستە ڕاپۆرتێكى پێشووتریان حازر كردوە و نووسیویانە دكتۆر شاخەوان ئیسلامیەكى تووندڕەوە و ناوناوبانگی باش نیە لەناوخەڵك و تەنانەت گومان لەبڕونامەكانیشى دەكرێ بۆیە گەر بەهەڵبژاردنیش بێت نابێ ڕێگە بدرێت دابنرێت .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە