پێشنیارێك بۆ هونەرمەندان عەدنان كریم و بەهجەت یەحیا

Friday, 04/11/2011, 12:00

1341 بینراوە



  [email protected]
بەڕێزان ئێوەی هونەرمەند لە كەسانی دیكە زووتر درك بە خەم و ئازارو مەینەتییە كانی گەلە كەتان دەكەن، چونكە هونەرمەندی راستە قینە خاوەنی هەستێكی ناسك و دڵ ودرونێكی پاك و بێگەردوو دوور لە رق و كینەو خۆپەرستییە ، هەروەك چۆن تەنها لە پێناوی خۆی و بەرژەوەندیە تایبەتەكانیدا ناژێت بەڵكو بۆ گەلە كەی و بۆ بەختەوەری و ئاسودەیی هەمو مرۆڤێكی ژیاندۆست تێدەكۆشێت و خەمەكانی خەڵك بە خەمی خۆی دەزانێت، هەرچەندە لەم سەردەمەدا هونەریش لە رێچكەی راستی خۆی لادراوە و خراوەتە خزمەتی بەرژەوەندی تایبەتەوە ، بەڵام هێشتا كە سانێكی دڵسۆز و بە ئەمەك و خاوەن كەسایەتی و پارێزەری ڕە سەنایەتی هونەرو كلتوری كوردی ماوەن ، كەسانێك كە بەرژەوەندی گەلە كەیان و نەتەوەكەیان وهونەرە ڕەسەنەكەیان لە هەرشتێكی تر لە پێشتردەبینن ، ئەوەش مایەی خۆشحاڵییە كە ئەو لافاوەی رووی لە جیهان كردووە و لە هەوەڵی ئەوە دایە فەرهەنگی ڕە سەنی مرۆڤایەتی لە ڕیشەوە دەربێنێت نەیتوا نیوە هەرەس بە كەسانی دڵسۆزی خاوەن ویژدان بێنێت، بەبێ زیادەڕۆیی بڕوام وایە ئێوە هەردوو هونەرمەندی بەڕێز لە و كەسە بەڕێزانەن كە ئاماژەم پێكرد ، هەربۆیە خۆشەویست و لە دڵ شیرنن لە لای زۆرێنەی گەلە كەی خۆتان ، بێگومان ئەوەش بەهۆی هونەرە ڕەسەنەكەتان ودەنگە زوڵاڵكەتان و سەنگینی خۆتانەوەیە ، كە ئەوە سەوروەتێكی گەوەرەیە بۆ خۆتان دەستە بەرتان كردووە ، ئەوەی مەبەستمە وەك پێشنیارێك ئاراستەی ئێوەی بەڕێزی بكەم و هیوادارم پەسەندی بكەن مژارێكە كە هەمو تاكێكی كورد ئەركدار دەكات وەك كارێكی نەتەوەیی و مرۆیی ، خۆتان ئاگادارن ماوەیەك بەرلە ئێستا شاری وان لە باكوری كوردستان گیرۆدەی كارە ساتێكی سروشتی بووەوە، ئەوكارەساتەش زیانێكی گیانی و ماڵی زۆری لێكەوتەوە گەلە كەمانی خستەڕەوشێكی زۆر دژوارو نالە بارەوە ، لەوەش خەمتر بەدەنگەوە نەچونی دەسەڵاتدارانی حكومەتی توركیا بۆ ئەو خەڵكە لێقەوماوە تەنها بە هۆی كوردبونیانەوە نەك خودی حكومەت هاوكاریانی نەكرد بە ڵكو ڕیگەی بە وڵاتانی خێرخوازی جیهانیش نەدا تا بە هانایانەوە بچن و زامەكانیان سارێژ بكەن ، ئەو كارە ناڕەوایە بووبەهۆی ئەوەی قوربانیەكان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیاد بوندابێت ، ئێستا خەڵكی شاری وان پێویستی بە هاوكاری هەمو كەسێكی مرۆڤ دۆست هەیە لە گشت جیهاندا بەڵام كاتێ ڕژێمی توركیا ڕێگە بە هاوكاری وڵاتان نەدات ئەركە كە دەكەوێتە سەر شانی گەلی كورد لە هەر جێیە كی دنیادابێت ، هەرچەندە گەلی كورد بە دڵسۆزییەوە لە هەوڵی كۆمەك و هاوكاریدایە بەڵام بارەكە ئەوەندە گرانە زامەكە ئەوەندە قوڵە پێویستی بە هەڵمەتێكی زۆربەرفراوان هەیە، بۆیە داواكارم ئێوەی بەرێزیش دەستی هاوكاری خۆتان بۆ خەڵكی وان دریِژبكەن و هەندێ لە زامەكانیان ساڕێژبكەن، دڵنیام ئێوەی بەڕێز بە سازكردنی چەند كۆنسێرتێك جەماوەرێكی زۆر لە دەوری خۆتان كۆدەكەنەوەو هاوكارییەكی باش دەستەبەردەكەن بۆ خەڵكی لێقەوماوی شاری وان ، ئەو كارەش جگەلەوەی ئەركێكی نەتەوەییە ئەركێكی مرۆیی و ژیاندۆستییە ، ئەنجامدانی ئەوكارە پیرۆزە ئێوە زیاتر لە ئێستا دەكات بە خۆشەویستی نەتەوەكەتان بەهیوای بە دەنگەوە هاتنتان،


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە