"بەهاری بریندار"

Thursday, 21/02/2013, 12:00

1762 بینراوە



پەپوولەکەم
بەهار کە دێ بە ڕەسمی ناو پەڕاوی خەم
بە دەستی نوێنەری ستەم
بە بیری چەوتی بارەگای کەلاکی بۆگەنی زەوی
بە یەکەمین و ناوی ئەو
شەڵاڵی خوێنە نیشتمان
بەهاری چی! برینە گوند و شارەکان
دەبینێ چاوی جوانی تۆ؟
دەبینێ چاوی جوانی تۆ؟...

21.3.1983
جەعفەر کەریمی
تۆرکۆ، فەنلاند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە