"تۆزی بانان"

Monday, 28/01/2013, 12:00

1495 بینراوە







قسەیەکی کوردی هەیە دەڵێ:
"شەڕ و ... بە دەست خۆت نییە!"
نووسەر و رووناکبیری کورد یان خانی خانان یانژی تۆزی بانان! ساڵی دوازدە مانگە ئەو کەسایەتیانە کە لە کۆی سەنجەق و زڕگوێزەڵە قەتیس ماون، هەر کو بێکار مان باسی "پژاک" و بەرپرسی ئەو رێکخراوەیە بەڕێز حاجی ئەحمەدی دەبێتە نەقڵی باسو خواستیان. هەر لە زاریان دێتە دەرێ کۆتایی ناکەن و هەن لەو نووسەرانەی متەقیان لێوە بێ و بڵێن، با ئەو شێوە خەباتە کۆتایی پێ بێو چیدیکە ئاو بە ئاشی داگیرکەر مەکەن.
1 . نزیکەی ٤٥ ساڵ لەوەی پێش گۆڤارێک دەهاتە مەهاباد کە ناوی "هەڵٶی کوێستان" (عقاب کوهستان) بو. ئەو گۆڤارە بە زمانی فارسی دەردەچوو. رووبەرگی ئەو گۆڤارە وێنەیەکی مەرحومی مەلا مستەفای بارزانی تێدا بوو کە لەگەڵ رۆژنامەوانێکی فەڕانسیدا وتووێژی دەکرد. مەلا مستەفا دوو مۆدنەی درێژی پی بوو کە یەکیان لە بەر پشتوێندیدا بوو ئەوی دیکەی لە مێزەرەکەی دا دەچەقاند. ئەو کات کابرای فەڕانسەوی لە مەقەڕەکاندا دەگەڕا و دەیپرسی بۆ چی مەلا مستەفا دوو مۆدنەی پێیە. دەیانگوت یەکیان مۆدنە نییە، تانک شکێنە!!!...
2 . زمانی دیپڵۆماسی ووشیاری بە منی کورد دەڵێ بەرەوپیلی دووژمن نەچم و باوەڕی پێ نەهێنم کە چی بەرێز قازی موحەممەد ئاوا کەوتە داوی بنەماڵەی نیگرسی پەهلەوی.
3 . گوتیان دوکتوور قاسملو لە فەڕەنگ دەرسی خوێندوە و ٤ زمانان دەزانێ! دیتمان کەوتە داوی سوپای پاسداران و ئاوا نامەردانە شەهید بو.
4 . دەڵێن شەهید دوکتور شەڕەفکەندی هەتا تەواو کردنی زانکۆ هەر شاگرد هەوەڵ بووە کە لە ئاست زمانی و رامانی سیاسی کورتی هێنا و لە شوێنی نان خواردن لە میکۆنۆس بە رۆژی رووناک تڕاژێدیای بەسەر هات.
5 . زۆرم بیستووە دەڵێن مەلا عەوڵای حەیاکی کوردی زانێکی باشە و زمانی سیاسی بەهێزی هەیە، هەتا ئەو رۆ هیچ سمینارێک یا پەڕاوێک یا نوسراوەیەکی کورت لە کۆیە یا هەندەرانم نەدیت پێک بێ و تاقە وشەیەک یا رەستەیەک ببێتە هۆی ئاڵٶزی ئەرێنی لە رێنوس و رێزمانی کوردی ئەوە ٣٣ ساڵە دوور لە هەر چەشنە خەبات و جوڵانەوەن. چەند ئەدیب یا نووسەر یا زانای زمانی کوردی پەروەردە کردووە؟ جار جار لە وتووێژ دا لەگەڵ گۆڤارێک یا رۆژنامەوانێک لە ١٠ وشەی ٨یان یا فارسییە یان عەڕەبی!
6 . خودا هەڵناگرێ خالید عەزیزی فارسی زانێکی باشە. کاتێک دەئاخفێ تێگڕا هەم فارس و هەم کورد لێی حاڵی دەبێ!
7 . شێووزاری دیپڵۆماسی بەرێز مستەفا هیجری لە نەزمی ئەفشار بپرسن!
لە هەمووی ئەوانەش بترازێ گرفتی کورد لەوە زۆر زیاترە کە ئیرادی بەنی ئیسرائیلی لێک بگرین. کاکی نووسەری کورد، شاعیری کورد، لایەنگری حیزبی کوردی خودای راستان چاوەڕوانی ئێوە، لە ئاکاری سووکەڵە دوورەپەرێز بن و لە چوارچێوەی شەڕەقسەی بێ بنەما وەرنە دەرێ.
جەعفەر کەریمی
فەنلاند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە