لە شاخەوە بۆ شار ...لە شارەوە بۆ كەپیتاڵ

Monday, 21/03/2005, 12:00

2565 بینراوە



ماوەیەكی زۆرە میدیاكانی جیهان سەرگەرمی گرفتی لیدان و گۆرینی رژیمی عیراقین .ئەم بابەت وگرفتە بارو دۆخیكی وای دروستكرد گەورەترین هیزی سەربازی جیهان (ناتۆ) ی توشی قەیرانی لەیەك دابران و دووفاقی كرد . زلهیزەكانی جیهانی لە یەكترازاند , لە لای مرۆڤی هوشیار ئاشكرایە ئەم گرفتە نە پەیوەندی بە دڕندەی ێدام و ڕژیمەكەیەوە هەیە . نە پەیوەندی بە سۆزی ئەمەریكاوە بۆدیموكراتیزەكردنی عیراق و ئارامی ناوچەكەوە ونەگبەتی كوردەوە . بەڵكو كۆكی گرفتەكە پەیوەندی بە قۆرخكردنی چمكیكی گرنگی كاڵای بازاری جیهانیەوە هەیە كە پیدەڵین (پتڕۆڵ).دژە ویست و هەلویستی ئەمەریكایەكان (ڕوسیا , فرنسا , ئەڵمانیاو ێین) هەر لەسەرئاستی بازاری ئەم كاڵایەیە , ئەمە بابەتی ووتاریكی ترە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەبیتە دیاری خوینەرانی كورد بۆیە لیرەدا خەستی ناكەمەوە) لەم بارو دۆخە جیهانیەدا . كورد وگرفتەكەی وخاك وسامانەكەی ڕۆڵی سەرەكەی و كاریگەری دەبیینی و لە پاشە رۆژی عیراق و ناوچەكەشدا قورسای خۆی هەیە . ئیمەی كورد لەتەك ئەو هەموو گۆرانكاریە بنەرەتیانەی لە ئاستی جیهان و شەپۆلی گلۆبالیزمدا هاتووە بە چ شیوە و ئاوزانیكەوە (عاقلیەت) هاوبەشی بكەین و قورسای خۆمان لە چ ئاست و چمكی چ بازار و ئاوزانیكی سیاسی بگرین , دیالۆگی كورد و دراوسیكانی و زلهیزە خاوەن بەرژەوەندیەكانی جیهان چۆن بیت . ؟!! مادامیكی كەپیتالیستی جیهانی بۆ دەست بەسەراگرتنی ناوچە بەرژەوەنیەكانی شیوەی كلاسیكی گۆڕی , دەبێ میللەتانی ژیر دەستەش شیوەی خەبات و ئایدۆلۆژی و چەكی دیالۆگی نۆی بۆ خەباتەكەیان هەڵبژیرن . هەتا فەلەستینیەكان توندو تیژی بەكار بهێنن ڕیگە بە دروست بوونی (حەماسەكان) بدەن ئەوەندە بەڵگە دەدەنە دەس ڕایكاڵێكی وەكی شاروون بۆ تیرۆر .(بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن) باشترین پاڵپشت و كۆمكەری هەڵبژاردنی نۆی شاروون (حەماسەكان) بوون .
گۆرینی ئاوزانی سیاسی كوردی یانی گۆرینی شیوەی خەبات و چەكی بەرانگاربوونەوەی كوردی . من لێرەدا مەبەستم گۆڕینی ئاوزانی (كوردی) لە لەناوبردنی (بەرزانی و تاڵەبانی) نابینمەوە , مەبەستیشم (تڕۆكردنی) (یەكیتی و پارتی) نیە !! بەڵكو گۆرینی ئایدۆلۆژی و ئیستراتیجیتی خەبات و دیالۆگ و گوتاری سیاسی كوردی یە .یانی گۆڕینی(ڕوویزاڵی) سیاسی كلاسیكی كوردی یە بە مۆدیڕن . فراوانكردنی گۆڕەپانی خەباتی سیاسی كوردی و سیستەمی دەسەڵاتە . قورخكردنی دەسەڵاتی سیاسی لە باشوری كوردستاندا لە لایەن دوو زلهیزەوە یانی ئیفلیجكردنی پرۆسیسی میژووی كۆمەڵگایەك . قورخكردنی دەسەڵاتی سیاسی لە دەستی تاقانە سەركردەیەك لە پارتێكدا بەبێ ئەلتەرناتیفی زەمەن و ڕێگە نەدان بە (نەوەی سیاسی نۆی) یانی لەمپەردانان لە بەر دەم میكانیزمی كۆمەڵگا و بە زەنگاوكردنی ووزەی سیاسی ئەو پارتە . ئەمانە نەك بڤەن بۆ كۆمەڵگا بەڵكو تاعوونن (نمونە رژیمی ێدام) . ئەوەی ئیستا دەسەڵاتی سیاسی لە باشوردا لە چنگدایە قوتابی قوتابخانەی خەباتی شاخ وئاوزانیان بەرهەمی شیوەی بەرهەمهێنانی بازاری شاخە , بۆیە ئاوزانی سیاسی كوردی لە سەر ئاستی بازاری شاخ و گوند سەقامگیر بووە . قوتابخانەی شاخ پەیوەندی بە شیوەی بەرهمهینانی دیهاتەوە هەیە كە كشتوكاڵێكی پڕێمێتیفە و سنور تەسك وداخراو خاوبزووە (سستە) . وەلی شار شێوەی بەرهمهینانی مۆدیرنتر و باڵاتر و مەودای بازارەكەشی فراوانتر و بزیووبزووە (چالاكە) , بۆیە كادیرانی بازاری شار بیریان فراوانترە , نەوەی بازاری شار نەوەی ئەنتەرنیت و زاتەلیت و بەرهەمی سیاسی و ئابوری وبمانەویت یان نا بەشیكن لە كادیرانی شەپولی تیژڕەوی گڵۆبالیزم . تیگەیشتنی ئەم نەوەیە بۆ پرۆسیسە نەرم و شلەكان ودیالۆگ و دیموكراتیزەكردنی پڕۆسیسە ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتیەكان ڕوون و سەقامگیرترە وەك لەو كادیرانەی لە قوتابخانەی شاخدا پەروەردەبوون و دوای ڕاپەرین سروشت شانسی بۆ مسۆگەركردن بە نامۆی پەڕیونە شار و باسی دیموكراتی دەكەن , وەلی بە پراكتیك (دیكتاتۆریً شەرمنن) . ئێمەی كورد بە خۆشی خۆمان بیت یان بە ڕیكەوت یان بەهۆی سیستەمی بازاری جیهانی و گلوبالیزمەوە , بوین بە چمكێك لە بەرژەوەندی سەرمایەداری ئەمەریكی و كەپیتاڵەكەی . هوی بوونەكەشمان چاوی جوانی كورد و پیشرەوی تەكنەلۆژیا و بونی سەرمایەداری كوردی هوشیار نیە .!! ئەی چی یە ؟؟ (بەها و نرخ و ڕۆڵی) ئاڵتونە رەشەكەی ژیر پیێ مرۆڤی كورد(پتڕۆڵە)ە. مادامیكی كوردستانی گلێنە كانگای پترۆڵە كەواتە ئێمەی (كورد) فاكتەری وەرچەرخانە سیاسیەكانی ناوچە و جیهانین كەواتە ئیمەی كورد(سووك) نین بەڵام خۆمان ناناسین بۆ ؟چونكە تائیستا ئاوزانی سیاسی كوردی ئاوزانی (شاخ) بووە نەك (شار) , ئاوزانی شاخ زۆر زەحمەتە بتوانی چمكی پرۆسیسیك بە ژیرانە بگریت كە تەواوی گرفت و جەنگەكانی جیهانی لەسەر بەندە ئەویش (ڕۆڵ و بەها و نرخ و پاشە ڕۆژی پتڕۆڵە) نەك جەنگی چاوەروانی (ئەمەریكا و عیراق) . مۆتیفی پترۆڵی كوردە , بەڵكو جەنگی جیهانی یەكەمیش یەكیك لە فاكتەرەكانی پترۆلی كوردستان بووە . نەگبەتی كورد وبزوتنەوەكەی ئەوەیە كادیرانی وەكی پیویست نە لەم فاكتەرە گرنگە تیگەیشتبوون و نە دەیانتوانی مامەڵەیەكی هوشیاری لە تەكدا بكەن بە دریژای تەمەنی شۆرشی باشوری كوردستان چەقی هیوامان بە ستبووە بە گوریسی قرچۆكی سۆزی ناسیونالیستی تیژهزەری عەرەبی عیراقەوە لە بغدادی چەقەوە دەسەڵاتی ئەم چەقەش مشە خوری شاڵاوی دۆلاری پترۆلەكەمان بوون , سەرمایەداری كاڵفامی مشەخۆری عەرەب نەك ئاوریان لە كیشەكەمان نەدایەوە بەڵكو كیمیابارانیشیان كردین . ئەوانیش واتە (تكریتیەكان) پەروەردەی بنەمای هزری كۆمەڵگایەكی جوتیاری ناوچەیەكی پڕێمیتیفی وەك (تكریت) بوون . لە جیاتی ئەوەی شاڵاوی دۆلاری پتڕۆڵەكی كورد و عەرەب بۆ سەقامگیری وڵاتێك كەپیدەڵێن (عیراق) و بۆ خزمەتی ئیستراتیجیتی نەتەوەی عەرەبی بەكاری بهێنن . وەك مۆراڵ وفاكتی هزریكی تیژڕەو خوویان دایە پر چەككردنی خۆیان (لە سەر ئاوزان و سیستەمی جەنگە ئەمەوی و عەباسیەكان پشت بە هێزی(گیرا ابابیلە) كەوتنە شەركردن لە تەك كورد و ووڵاتانی دراوسی وئەنجامەكەشی داتەپینی بونیادە ئابووری و ووزە مرویەكانی كورد وعەرەب وقەرزاركردنی چەند نەوەیەك . (هیچ كێشەیەك بە بێ سیستەمی ئاوزانی مرۆڤ بە ڕێوە ناچێ) تیگەیشتن لە كرۆكی ئەم ڕاستیە تێگەیشتنە لە گرفتی گشت چینەكانی كۆمەڵگای كوردی . دوای ڕاپەڕین و وەرچەرخانی ڕووی بزوتنەوەكەمان لە شاخەوە بۆ شار دەست تیوەردانی زلیهیزیكی وەكی ئەمەریكی دەبێ وەرچەرخانیكی بنەرەتی لە ئاوزانمان بكەین . بابزانین ڕۆڵی سەرمایەی پتڕۆڵ و كادیری (كەم ئەزمونی) سەرمایەداری كورد لە شار چۆن (هەڵنووتین) كە باشور لە لایەن كوردەوە كۆنترۆلكرا یەكەم كومپانیای نۆی دوای شەری كەنداوی دووەهەم (كوومپانیای برایم خلیل) دروست بوو. دروست بوونی ئەم كومپانییە زۆر جیاوازی لە دروست بوونی كومپانیای كشتووكاڵی , بازرگانی قاچاخچیەكانی نیوان سنورەكان هەبوو * (چونكە كاڵاكەی پتڕۆڵەو پەیوەندی بە بەرهەمی تەكنەلۆژیا و بازاری ئەكتیفی جیهانەوە هەیە) بۆیە خاوەنی بۆرسەكانی ئەو كۆمپانیایە هەرچەند نەیاری یەكتری بوون كەچی لە ئاستی بۆرسەكاندا یەك ئامانج بوون . لە سەر ئاستی بەرژەوەندی سی لایەن (كوردی (پارتی) توركی , عیراقی) دەتوانم بیژم ئەم كومپانیایە یەكەم كومپانیای مۆنۆپولی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستە كە كورد ڕاستەخۆ بەشێكی هەبێ تێدا لە دوای یەكەم كۆمپانیای پتڕۆڵی (توركی) كە ساڵی 1911 لە لایەن (بانكی ئەڵمانی , سیرایرنست كاسل (بریتانی) , كۆبلنگیان , رویاڵداتش) درەست بوو.(كومپانیای برایم خلیل) لایەنی پۆزەتیفی زۆرتر بوو لە نەگیتیفی بۆ..؟ چونكە كاڵاكە (پتڕۆڵ) ڕاستەو خۆ پەیوەندی بە تازەترین و زیندوترین تەكنەلوژیا وچالاكترین بازارەوە هەیە , بینیمان زەمینەی پیشكەوتنی زۆر خیرا بوو . ئەم كاڵایە ئیستراتیجیتی بزوتنەوەی باشوری كوردستانی لە (ئۆتۆنۆمیەوە گۆڕی بە فدریالیەت) فیدریالیەت یانی بەرژەوەندی هاوبەش بەرژەوندی (كۆمپانیای برایم خلیل) یش بەرژەوەندی هاوبەش بوو. كەواتە (كۆمپانیای برایم خلیل) بەرهەمی شێوەی بەرهمهێنانی شار وكاڵای پتڕۆڵ و بازارەكەیەتی . تیگەیشتنی هەرسی بۆرسی ئەو كۆمپانیا بۆ بەش و نرخ و شیوەی بەرهەمهینان وساخكردنەوەی كاڵاكەش (پتڕۆڵ) هاوبەش بوون . .سەرمایەی(برایم خلیل) تەكانیكی زۆر بە گوڕی بە پارتی دا بەڵام مامەڵەكردنی (پارتی) لە تەك سەرمایەی (كۆمپانیای برایم خلیل)دا مامەڵەكردنێكی سەرمایەداریكی (بێ ئەزموون) بوو . بۆ؟ هەڵسورینەری ئەو سەرمایەیە كادیرانی (قوتابخانەی شاخ) بوون . ئاوزانی بە گەڕخستنی سەرمایەیان بە شیوەی مۆدیرن نەبوو كەپیتاڵەكەیان كرد بە هێزیك , فاكتەریك , چەكێك بۆ (ڕووی زاڵی) ی شاخیان بەرامبەر بە نەیارەكەیان , كە (یەكیتی) بوو . شەری براكان دروست بوو . هەردوو لایەنی گەیاندە ئاستیكی تیگەیشتن كە ناتوانن بەبێ پەسەندكردنی یەكتری ئارام بژین (ئەمە لایەنی پۆزەتیفی برایم خلیل) بوو . سەرمایە و بیركردنەوە لە ڕۆڵەكەی بیركردنەوەی هەردوو هیزی گۆڕێ . ئەم نا بەرامبەریە لە هیزی كەپیتاڵی یەكیتی بەرامبەر بە پارتی (یەكیتیەكانی) گەیاندە خاڵێكی وەرچەرخانی هزری بنكەی (جەوهری) بیریان لە سەرچاوەی پەیداكردنی كەپیتالیك كردەوە ونەك بە ڕێگەی كڵاشینكۆف بەڵكو بەڕێگەی كریكار و ئەندازیاری بۆاری پتڕۆلأ . ئەوە بوو (پاڵاوگای پتڕۆڵی سلیمانی) یان دروستكرد. ئەم كارە باشترین و ژیرترین كارە ئەگەر یەكیتیەكان شانازی پێوەبكەن ئەم پاڵاوگەیە دروست نەدەبوو ئەگەر برایم خلیل شاڵاوی دۆلاری نەهینایە . ئەم دوو چمكە ئابووریە (پاڵاوگەی سلیمانی و برایم خلیل) كە هەردووكیان پەیوەندیان بە سەرمایەی پترۆڵەوە هەیە . وەرچەرخانیكی ژیرخانی دینی بە مەرجی (كادیرانی شاخ) ئەوانەی فڕیان بە ڕۆڵی كەپیتاڵەوە نیە لە گرفتە ساسیەكان (لە ڕۆڵی سیاسی دوور بخرینەوە), ڕۆڵ بدریتە نەوەی نۆی كورد و كادیرانی قوتابخانەی شار وگولۆبالیزم . دەكری و دەشی دەسەڵاتی سیاسی وەك زمبۆڵی لە لای (بارزانی و تاڵەبانی) بمینیتەوە بە مەرجی نەوەی نۆی هیندە (ئۆتۆنۆمی) لە كارەكانیدا هەبێ كە بتوانن شەقاوی گرنگ بە سەرمایەی كوردی بدەن . سەرچاوەیەكی تری سەرمایە و كادیرانی سەرمایەداری كوردە لە (هەندەران) ە شاڵاوی ڕوەكردنی كوردان بۆ هەندەران بۆتە هوی دروستبوونی تۆیژێك لە (سەرمایەداری كوردی) و ئاشنا بە ڕێگە و سیستەمی كەڵەكەكردنی سەرمایە لە سەر شیوەی سەرمایەدارانی ئەوروپی و ئەمەریكی و ئوسترالی (بەس تەنیا لە ئەلمانیا 501 ملوینەری كورد هەیە هی گشت پارچەكانی كوردستان) .بێجگە لە سەرماییەی ئەو سیاسیە كوردیانەی پارەكانیان تەنیا لەبانك داناوە لە پرۆژەی زیندودا نین . (بە ڕێژەی 4% (سێنز) سوو وەردەگرن (بۆنمونە سیاسیەكی دوای ڕاپەڕین نە ڕۆژی كریكاری كردوە نە تەمەنیشی گەیشتۆتە 50 ساڵ بەڵام سەرمایە نووستەوەكەی لە بانكی ئەڵمانی لە فرانكفۆرت گەیشتۆتە 150,000, ملوین ئۆیڕۆ) ڕۆلی سەرمایەداری كوردی هەندەرانی لە پاشە ڕۆژی باشوری كوردستاندا گەلیك گرنگە ئەویش بەگەڕخستنی كەپیتاڵ وسیستەمی نۆی بازاڕ لە پرۆژەكانی داهاتووی باشوری كوردستان و عیراقدا . چونكە زۆر نزیكە دوای نەمانی ێدام ئەمەریكا پرۆژەیەكی وەكی (مارشاڵ پلان)** لە كوردستان و عیراقدا پیادە بكات هاوبەشبوونی سەرمایەداری كوردی لە تەك پڕۆژە سەرمایەداریەكانی كوردستان و عیراقدا , یانی (هاوبەش بوونی دەسەڵاتی سیاسی كوردی) لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەكە لەسەرئاستی كۆمەڵگای كوردەواریش بە دروست بوونی چینی سەرمایەدارانی كوردی چینی پڕۆلیتاریای كوردی زۆر بە سرۆشتی لە دایك دەبیت و دڵنیایشم . (گەر) كادیرانی ماركسی كوردی چالاك و هوشیار و بەراستی ماركسیانە بیر بكەنەوە دەتوانن ڕۆڵی گرنگ بۆ بەدەستهینانی مافە چینایەتیەكانی پرۆلیتاریا كورد مسۆگەر بكەن . بەڕێگەی خەباتی (سەندیكاكانی) كریكارانەوە نەك (خەو بینین بە دیكتاتۆریەتی پرۆلیتاریا) وە كە ئەم دروشمە زیاتر ڕۆمانسیانەیە وەك لەوەی لۆژیكی بێت . (كەنتڕۆڵكردنی سامانی سرۆشتی(پتڕۆڵ) ی كوردستان لە لایەن سەرمایەدارانی كوردەوە , یانی گرتن یان پاراستن یان مسۆگەركردنی چمكێكی گرنگی بنیات نانی هێزی پاراستنی ئاسایشی نەتەوایەتی كوردی)كەواتەكاركردنی سەرمایەداری كورد وتیكەڵاوكردنی كەپیتاڵی كورد و ئەمەریكی و كۆمپانیە گەورەكانی تری جیهان . ڕۆی بزوتنەوە و هیوای كورد بۆ دامەزراندی دەوڵەتێكی كورد مسۆگەر دەكات . چونكە (سیاسەت هونەری پاراستنی بەرژەوەندی یە) .


سەرمایەی هەموو پارتە كوردیەكانی باشوری كوردستان لە (شاخ) لە سەر گومرگی قاچاخچیەكان بووە
** مارشال پلان ئەو پلانە ئابوریە بوو بۆ گەشەكردنی ئابوری ووڵاتانی ئەوروپی دوای جەنگی جیهانی دووهەم .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە