دووبارە سایتى خەندان پشتگیرى لە د. دلاوەر عەلائەدین دەکات

Friday, 30/03/2012, 12:00

1518 بینراوە


دواى ئەوەى لە گۆڤارى لڤین و كوردستانپۆست باس لە د. دلاوەر عەلادین کرا:
دواى ئەوەى دەركەووتوە كە بە بڕى 75 هەزار پاوەند ساڵانە كڕاوە , جگە لە كۆمەڵێك ئمتیازاتى ماددى و مەسلحى كە هەوڵى داوە خۆى لە بەریتانیا نزیك بكاتەوە بەو پێیەى هەوڵى داوە زۆربەى خوێندكارەكانى ناردووە بۆ بەریتانیا, ئەمڕۆ دووبارە سایتی خەندان كەتووەتەوە وەسف كردنى ئەم وەزیرە. جگە لەمەش نوسینێكى تریان بڵا و كردوەتەوە گوایە 40 خوێندكارى بەریتانیا پشتگیرى خۆیان بۆ وەزیر دەربڕیوە,...
خوێنەرانى بەڕێز , من بە خۆتان ئەڵێم لە كۆى 4500 خوێندكار كە لە دەرەوە دەخوێنن ئایا 40 كەس زۆر نییە ؟
پاشان سایتى خەندان حسابى بۆ ئەو دەیان هەزار خوێنكارو قوتایبى و مامۆستاو فەرمانبەرانەى نەكردووە كە لە كوردستانن و سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵان , وەك لە چەند نوسینێكى تر لە كوردستان پۆست بڵاومان كردەوە كە
تەنها ناردنى خوێنكار بۆ خارج ئەمە بە دەست كەوت دا نانرێ , ئەوەى ئەو كردویەتى هەموو وەزارەتێك ئەتوانێت بیكات ئەگەر د. بەرهەم بودجەى بخستایەتە بەر دەستیان و بیوتایە كارمەندەكانتان بنێرن بۆ خوێندن یان خولێكى زۆر درێژ خایەن لە خارج , هەموو خوێندكاران و مامۆستایانى زانكۆ دەزانن كە ئەم وەزیرە لە بەرنامەى پاتاڵ هیچ شتێكى پێ نەبوو, چالاكى وەزیر لەوەدایە چاكسازى لە زانكۆو پەیمانگاكاندا بكا بە تایبەت بوارى خوێندن. بەڵام 2 ساڵە تەنها هەر باسى دڵنیاى جۆرىو لیژنەى سەلامەتى ئەكات, گوایە ئامێرو موادى زۆر گرنگى هێناوە ئاوا باسى سەلامەتى ئەكات,هەموو تاقیگەكان چۆڵ و ئامێرى تیا نیە , ئیتر باسى سەلامەتى بۆ ئەكات .
لە كاتێكدا وەزیر بە چالاك دا ئەنرێت ئەگەر هاتوو توانى زانكۆو پەیمانگان لە ڕانكى ساڵانەى زانكۆكانى جیهاندا بچێتە ڕانكێكى بەرز ترەوە, بەڵام لە سایەى ئەم وەزیرە ساڵ لە دواى ساڵ ئێمە بەرەوە دواوە ئەچین , چونكە توێژینەوەى ماستەرو دكتورا هەمووى لە بەرنامەى تواناسازیا بۆ ئەو زانكۆیانەیە كە خوێندكار تیایدا دەخوێنێت , ئەگەر ڕاست ئەكەن راپرسیەك بكەن تەنها لە(نێو خوێندكاران و مامۆستایانى خوێندنى باڵا) بزانن ئەم وەزیرەى خۆشەویستەى د. بەرهەمیان بە دڵە یان نا. ئەو كاتە حەقى خۆتانە پشتگیرى بكەن.
من بەڵێنتان دەدەمێ ئەگەر ئەم وەزیرە لا چوو , ئەوا ئەبینین كە بۆ یەك هەفتەش لە كوردستان نامێنێتەوە و ڕوو ئەكاتەوە بەریتانیا.
بۆیە من لێرەوە داوا لە گشت خوێنكارو قوتایبى و مامۆستاو فەرمانبەرانەى كە لە كوردستانن و ئەوانەشى لە دەرەوەن و سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵان بڕوا بەو پروپاگەندەیەی سایتی خەندان نەکەن، چونکە سایتێكى بە كرێگیراوە تەنها کاری چەواشەکارییە، رێگا نەدەن هیچ لایەک بە ناوى ئەوانەوە قسە بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە