بە پاراستن كردنى پەرلەمان و حكومەت لە بەر چى ؟

Friday, 11/09/2009, 12:00

2524 بینراوە


لە پاش كۆنگرەى 12 پارتى و بونى مسرور بارزانى بە ئەندامى مەكتەبى سیاسى و پاشان بەرپرسى دەزگاى پاراستن سەرەتاى دروست بونى فكرەیەك بو بۆ دروست كردنى خۆى تاكو لەداهاتو دا بتوانێت كەسى یەكەمى ناو مەكتبى سیاسى و جێگرەوەى باوكى بێت لە هەمان كاتدا جا بۆ ئەم مەبەستە بەرنامەیەكى تایبەتى هەبوو كە پێویستى بە گەشەكردن و پیادەكردنى هەبوو لە ناو كوادرى پارتى جا بۆ جێ بە جێ كردنى ئەم بەرنامەیە و بە هێز بوونى پێگەى لە ناو مەكتەبى سیاسیدا پێویستى بە راكیشانى ویلائى ئازاد بەروارى و كریم سنجارى هەبوو كە هەردوكیان كۆنە پاراستن بوون .ئەوە بوو سەرەتاى دەستپێكى بەرنامەكەیان لە پاراستنى لقەكان و هەواڵگرى پێشمەرگەوە دەستى پێكرد كە ویستیان لەرێگاى پاراستنى لقەكان و هەوالگرى یەوە دەست بە سەر حزب و هێزى پێشمەرگەدا بگرن بەلام بەهۆى بوونى كەسانێك كە ویلائیان بۆ ئەوان نەبوو لە لقەكان و هێزى پێشمەرگە دا وە بە هێزى كەسانێكى وەك سامى عبالرحمن و جوهر نامق و د.رۆژ و زعیم على و عارف تیفور لە ناو م.س دا نەیانتوانى خۆیان بسەپێنن لە ناو كوادرى لقەكان و هێزى پێشمەرگە دا .ئەوە بوو بۆ بەهێز بوونى پێگەى خۆیان لە ناو مەكتەبى سیاسى دا كەوتنە دژایەتى كردنى رێزدار جوهر نامق كە كەسێكى خاوەن هەڵوێست بو بە ئاسانى بۆچونەكانى مسرور و ئازادى قبول نەدەكرد و نەدەكەوتە ژێر رەكیفیانەوە تاكو واى لێهات جوهر نامق یان ناچار كرد هەلوێست وەربكرێت و واز لە خەبات و تێكۆشانى چەندین ساڵەى خۆى بهێنێت لە ناو پارتى دا و بۆ پاراستنەكان و ئەلقە لەگوێ كراوەكانى بەجێ بهێلێت.و پاشان دورخستنەوەى د.رۆژ و عارف تیفور بۆ بغداد و لێدانى زعیم على بە بیانووى ئەوەى لە لقى2 نجاحەتى نەهێناوە بەم شَیوەیە رێخۆشكەریەكى تەواویان كرد بۆ بە ئاسانى جێ بەجێ كردنى مەرامەكەیان و تە نها كۆسپى بەردەمیان فازل میرانى بوو كە بەتەنها خۆى بالێكى پارتیە ئەوە بوو ئازاد بە پشتیوانى مسرور كەوتە دژایەتى كردنى فازل میران و دەست خستنە ناو كارو بارەكانیەوە چونكە ئازاد بەروارى ئەوە هەر پیشەى بووە هەر كەسێك بوبێتە سكرتێرى پارتى ئەو دژایەتى كردوە وەك سەگ لى َى وەریوە نەیهێشتوە كارەكانى بە رێك و پێكى ئەنجام بدا. ئەوەبوو بۆ بە هێز كردنى پێگەى خۆیان لە مەكتەبى سیاسى هەستان محمود محمد و محمدى مەلا قادرو نێرەموكێكى وەك كمال كركوكى كە نە ناوى كەمال ە نە دكتۆرە و نە كەركوكیشە كردنیانە ئەندامى مەكتەبى سیاسى .بەلام هەر زوبەزو محمود محمد و محمدى مەلا قادریان وەك تجمید لە مەكتەبى سیاسى دانا بە هۆى نەبوونیان بە پیاوى ئازاد و نەبونى ویلائیان بۆ پاراستنەكەى ئازاد و كریم.ئەوە بوو ئازاد بۆ درێژە پێدانى بەرنامەكەى پێشنیارێكى دایە مسرور كە ژمارەى لقەكان زیاد بكەن و لەم رێگەوە دەتوانن سەرجەم بەرپرسى لقەكان و ئەندام و كارگێرەكانیش خۆیان دایبنێن چونكە هیچ لەمپەرێكیان لە بەردەم دا نەماوە تاكوو رێگریان بكات ئەوە بوو لقەكانیان كردە 23 لق و سەرجەم بەرپرسى لق و كارگێرەكان ئازاد پێشنیارى كردن بۆ مسرور ئەویش لە جیاتى باوكى ئیمزاى كرد و پاشان هەر كارگێر لقێك رسمێكى مسرور لە گەڵ بڕێك پارەیان پێ درا ئیستا كە دەچیتە لاى هەر كارگێر لقێك لە جیاتى رەسمى بارزانى و كاك مسعود رەسمى مسروریا ن هەلواسى وە هەندێك لە كارگێرەكان بە ایجبارى رەسمەكەیان پێ هەلواسرا .بەم شێوەیە دەسەلاتی خۆیان بە سەر حزب دا سەپاند و هەموو كوادرى حزبیان كردە پاراستن خۆ ئەگەر هەر كادرێكى حزب پاراستن نەبێت ئەوا هیچ پێشكەوتنێك بە خۆیەووە نابینێت هەرگیز پلەى بەرز ناكرێتەوە.
بەلام ئایا لێرەدا بەرنامەو مەرامەكەیان كۆتایى پێ دیت یا دەبێت بكەونە دژایەتى كردنى نێچیرڤانیش كە كاراكتەرێكى زۆر بەهێزە لە ناو پارتیدا و لە ئاستى نێوخۆیى و نێودەولەتى دا پێگەیەكى بەهێزى هەیە و و ئەم چەند ساڵە كە حكومەتى بەرێوە بردوە تا راده‌یه‌کی زۆرنا كارامەیى و لێهاتویى خۆى سەلماندوە لە سەركەوتنى لە سەرۆكایەتى كردنى حكومەتى هاوبەش دا ئایا دەتوانن نێچیرڤانیش وەك جوهر نامق لێ بكەن و وردە وردە بەرەكە لە ژێر پێ ى دەربێنن.؟ ئەمەش پرسیاریكەو لێكدانەوەى زۆر بە خۆوە دەگرێت بەلام ئەوەى ئیستا دەیبینین ئەوەیە كە پەلامارى بەرەكەى ژێر پێ ى نیچیرڤانیش یان دا بەڵام تا چەند سەركەوتوو دەبن ئەوە لە داهاتویەكى نزیك دا دەیبینین بەلام لە ئیستاوە بەم شێوەیە دەستەكەیان دەخوێنینەوە بینیمان كاتێك 23 لقى پارتى پالێوراوەكانى خۆیان بۆ پەرلەمانى كوردستان پێشنیار كرد مەكتەبى سیاسى بە شێوەیەكى عادلانە و لە سەر ئەساسى استحقاق 50 ئەندام پەرلەمانى لە سەر پالێوراوى لقەكان دەستنیشان كرد كە هەمویان لە كەسانى شایستەو بەتواناو كوادرى پێشكەوتوى حزب پێكهاتبوون بەلام ئازاد بەروارى هەر زوو بە زوو چوە پشتگوێ ى مسرور و تێ ى گەیاند كە ئەو هیچ رازى نیە بەو ناوانەى كە مەكتەبى سیاسى پێشنیارى كردون بۆ پەرلەمان چونكە ویلائیان بۆ پاراستن و ئازاد نیە ئەوە بوو قەناعەتى بە مسرور كرد كە ناوەكان ئازاد بە خۆى پێشنیاریان بكات و پاشان مسرور لە جیاتى باوكى ئیمزایان بكات و رەزامەندى نیشان بدات ئەوەبوو ئازاد بە بێ ئاگادارى مەكتەبى سیاسى لیستێكى ئامادەكرد و دایە مسرور ئەویش لە جیاتى باوكى ئیمزاى لە سەر كرد ئەگەر چى ئەم كردەوەى ئازاد بەروارى فازل میران و مەكتەبى سیاسى دلگران كرد و فازل بریارى دا سەفەرى دەرەوەى ولات بكات و حزب بۆ ئازاد بە جێ بهێلێت بەلام سەرۆك رێگەى پێنەدا و دلنەوایى فازل ى كرد و بەلێنى پێدا كە بیكاتە جێگرى سەرۆك وەزیرانى عێراق.بەم شێوەیە پەرلەمان بوە دەزگایەكى ترى سەر بە پاراستنەكەى ئازاد ولە دەسەلاتێكى یاسادانان وە كە نوێنەرایەتى گەل دەكەن بوە دەزگایەكى هەوالگرى ئەلقە لەگوێ كراو.
نێرەموكێكى وەك كەمال یان كردە سەرۆك پەرلەمان كە هەر كەسَیك تەماشاى دەكات دەلێت ئەزمەى پیاوە لە كوردستاندا.
ئیستاش نۆبەى بە پاراستن كردنى حكومەتە...
بۆ ئەوەى بە تەواوى دەست بە سەر حكومەتیش دا بگرن و بە تەواوى دەسەلاتى خۆیان بسەپێنن ئازاد بەروارى هەستا پێشنیارى خۆى و كریم سنجارى كرد كە ببنە جێگرى سەرۆك وەزیران بەلام كە مەسرور تەماشاى كرد كریم كەسێكە لە پۆستى وەزیرى ناوخۆ فەشەلى هێناو گەندەڵى لە وەزارەتەكەى كریم ەوە سەرچاوەى گرت تا واى لێهات ئیستا دەزگاكانى حزبى و حكومى پێوەى دەنالێنن كریم ى قبول نەكرد و ئازاد خۆى بوە پالێووراو بۆ جێگرى سەرۆك وەزیرانى كابینەى شەش كە كەسێكى حاقد و خۆپەرەست و رقى لە هەموو كەسێك دەبێتەوە و گوێ لە قسەى كەسیش ناگرێت تەنانەت كاتێك لە ئاوێنەوە سەیرى سەرو چاوى خۆى ئەكات رقى لە خۆشى ئەبێتەوە.حەتا ئەگەر لە ناو كوادرى پارتى راپرسى یەك بكرێت لە %99 سەروو چاوى ئازاد یان لە هیچ كۆرو كوبونەوەیەك نەدیوە هە رنایشى ناسن بەلام دەزانن كە ئەندامى مەكتەبى سیاسى یەو ئیش و كارەكان تێك دەدات و دەست لە هەموو كاروبارێكى ناو حزب وەردەدات بە زمانى كوردەوارى خۆمان (هیچ نیەو هەموو شتێكیشە).بێ شك بونى ئازاد بە جێگرى سەرۆك وەزیران چەند كەسێكى پاراستن كە وەكو خۆى فكرەى پۆلیسى یان هەبێت دەهێنێت و دەیانكاتە وەزیر و جێگر وەزیر و مدیرعام بەم شێوەیەش لە گەل كریم دا حكومەتەكەمان دەكەنە حكومەتى پۆلیسى و سەركوت كەرانە كە رێگە نەدەن هیچ نارەزایى و رەخنەیەك لە لایەن خەلكەوە سەر هەلبدات سیاسەتێكى سەركوت كارانەو دیكتاتوریانە لە حكومەت بەرن بە رێوە بە بێ ئەوەى بیر لە داهاتوو ئەنجامى كارەكانیان بكەنەوە تاكوو وا دەكەن خەلك لە پارتى بكشێتەوەو پارتى دۆست و لایەنگرەكانى لە دەست بدات و لە هەلبژاردنى داهاتوو دا پارتى بە معارز ببینین لە ناو پەرلەماندا وەك حزبێكى لێكهەڵوەشاوە و روخاو.بۆیە لێرەدا ئەو پرسیارە دروست دەبێت ئایا مالى مەلامستەفا كە خۆیان یەكەم زەرەرمەند دەبن لەم وەزعەدا ئەمە لە ئازاد و كریم قبول دەكەن ئایا كەسانێكى وەك فازل میران و د.رۆژ و جوهر نامق و زعیم على وزۆرێك لە ئەندامانى كۆمیتەى ناوەندى كە هەمو ژیانیان بۆ خزمەتى ئەم حزبە تەرخان كرد رێگە دەدەن ئەو هەمو خەبات و فیداكاریەیان بە دەستى ازاد و كریم بە فیرۆ بروات یان بەرگرى دەكەن و هەلوێست وەردەگرن ئایا ئەمە سەرەتایەك نابێت بۆ ئەوەى لە ناو پارتیشدا گۆرانێك دروست ببێت و پارتى لەم گێژاوە رزگار بكات ئایا كاتى ئەوە نەهاتووە كوادرینى پارتى خۆیان لە ژێر فكرەى بە زۆر داسەپاندنى عەقلیەتى پۆلیسى و سیخورى ازاد و كریم دەرباز بكەن ئایا كاتى ئەوە نەهاتووە كەوادرینى پارتى پارێزگارى لە خەباتى چەندین سالەى خۆیان و خوێنى هەزاران شەهید بكەن و پارتەكەیان لە گەندەڵى و گەندەڵ كاران پاك كەنەوە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە