شەش مانگ لەزیندانەكانى پارتی دا (بەشی سێیەم)

Wednesday, 10/06/2009, 12:00

3509 بینراوە


پاش ئەوەى ئەو كچە بێتاوانەیان برد پاش ماوەیەك مەلاى بەیانى بانگیدا گیژبوو بووم هێندەم خەودەهات بەڵام لەبەر گەرماو برسیەتى و بچوكى شوێنەكەم زۆر بەدەگمەن خەوم لێدەكەوت بەیانى داهات ویەكێك هاتە لام دەرگاكەى لێكردمەوە ووتى برۆ سەرئاو لەپاشاندا منى بردە بەرانبەر حەمامى ئەوشوێنە كەبریتى بوو لەشوێنێكى قەبارە یەك مەتر چوارگۆشە هەرچۆنێك بێ لەوشوێنەى خۆم باشتر بوو بەڵام لەوێش لەبەر گەرما ژیانت نەبوو جگە لەوەى كە هێندە گەرم بوو لەپێش دەرگاكە چێشتیشیان لێدەنا بۆخۆیان و چەكدارەكانیان ئەمەلەلایەك كەژوورەكە گەرم بێ لەلایەكى تریش ئازارى دەرونی بوو كەئەوان جۆرەها چێشتیان لێدەنا كەبۆنى دەهات منیش هیچ نەبو بیخۆم تائێوارە چەند جارێك چاوم دەچووە خەو لەدەنگە دەنگى ئەو جەندرمانە خەبەرم دەبۆوەچونكە بەكەیفى خۆیان گۆرانیان دەووت یان بەوێدا دەرۆیشتن شەقێكیان لەدەرگاكە دەدا تاكو ئازارى دەرونیم بدەن منیش بێدەسەڵات و بێچارە بەڵام خاوەن ورەیەكى بەرز كەبروایەكى پۆڵاینم هەبوو لەخۆراگرى و بەرەنگاربوونەوەى ئەم ناپاكانە نیوەرۆ داهات ئاگام لێبوو دووگەنجیان گرتبوو یەكیان بردە ژێر قاندرمەكە ئەویتریش بۆ حەمامەكە من نەمبینین چونكە هیچ شوێنێك نەبوو لێوەى تەماشابكەم بەڵام گوێم لەدەنگیان بوو ئێوارە داهات و پاشان شەو هەرچاوەروان بووم بانگم كەن بۆ لێكۆلینەوە چونكە دوێنێ شەو لەبەر ئەو كچە خوێندكارە منیان بیرچوو بۆوە شەوداهات ئەوگەنجەى لەحەمامەكەیان كردبوو بردیان بۆ ژوورى لێكۆڵینەوە ئەوگەنجەى ژێر قاندرمەكەشیان برد بۆ حەمامەكە منیش بۆ ژێر قاندرمەكە نازانم ئەوشوێن گۆرینەوەیە بۆچى بوو پاشان دووكەس كەیەكیان كامەرانى دوێنێ شەو بوو بەدەنگى ناسیمەوە ئەوەى تریان دەنگم نەدەناسى كەوتنە لێكۆلینەوە لەگەڵ ئەو كورەى لەحەمامەكە هێنابوویانە دەر كەناوى ئیدریس بوو خەریك بوون تۆمەتى ئەوەى بۆ دروست بكەن كە ویستویەتى زانیارى لەسەر ئەو شوێنەكۆبكاتەوە كەئێمەى تیابوو بەڵام ئەوكورە هیچ شتێكى نەدركاند دیاربوو بێتاوان بوو تاوانى ئەو تەنها ئەوە بوو كەسێ جار بەبەردەم ئەو شوێنەدا تێپەر بوو بوو ئەوانیش گومانیان لێكردبوو دەستگیریان كردبوو پاش لێدانێكى زۆر بێ هیوابوون لێى بردیان بۆدەرەوە نەیان هێنایەوە نازانم بۆ كوێیان برد ! مایەوە من وئەو گەنجەى تر. پاشان ئەوى تریان بانگ كرد وا هەستم دەكرد كەلەگەڵ یەكێك لەچەكدارەكانیان دەمەقاڵەى بووە لەدەرەوەى ئەو شوێنە ئەوەندەى ئاگاداربم ئەوكەسەى دەمەقاڵەى بوو بوو لەگەڵى هێنابوویان تا تۆڵەى لێبكاتەوە پێیان دەووت لێیدە دەمزانى كەچاوو دەستیشیان بەستبوو پاشان ئەویشیان برد بۆ دەرەوە تەنها من مامەوە كەس نەهات تا درەنگانێكى شەو هەرچاوەروان بووم بێن بانگم كەن كات نزیكى 12ى شەو بوو یەكێك هات و دەست وچاوى بەستم ووتى پێشكەوە دیار بوو شوێنەكە بەسەردەكەوتى بۆ سەر قاندرمە دیاربوو بۆسەرەوە دەچووین بۆ ژوورى تر منیش سەركەوتم تاگەیشتینە ژورێك دایان نیشاندم چاوو دەستیان كردمەوە سەیرێكى ژوورەكەم كرد ئەرشیفێكى كامیراى ڤیدیۆ بوو كە دەیەها كاسێتى ڤیدیۆ و كاسێتى تەسجیل بەقەبارەى بچووك وگەورە جگە لە چەند ڤیدیۆیەك بۆ ئیش پێكردنى كاسێتەكان بیرم كردەوە كە ئەم دەزگایە دەزگاى پاراستنە !!! تەزوو لە قاچم هات لەسەرم دەرچوو پێشەكى ترسم هەبوو كە رۆژێك لەرۆژان دەنگیان تۆماركردبم جنێوێكم دابێ یا وێنەیان گرتبم كاتێ كەچوبمە مەڵبەند یاكۆمیتە !! یەكێك لەسەر كورسیەك دانیشتبوو مێزێكى ئاسنى لەپێش بوو لەسەر مێزەكەى چەند ئامێرێكى پەیوەندى لەسەر بوو پاشان ئەودەنگەى كە لێكۆڵینەوەى لەگەڵ ئەوكچەدەكرد كەناوى كامەران بوو دەنگیم ناسیەوە لەگەڵ ئەوەى تر كە ئێوارە لێكۆڵینەوەى لەگەڵ ئەو دوو گەنجەدا دەكردهەردووكیان هاتن بانگى یەك لەچەكدارەكانى كرد ووتى برۆ میوەمان بۆ بێنە لەناو سەلاجەكە ئەویش چوو میوەیەكى زۆرى هێنا كەتەنها بریتى بوون لە سێوو قەیسى دۆلكەیەك ئاویشیان لەناو ئەو سەلاجەیە دەرهێنا كە لەژوورەكەدابوو هێنایان ووتیا ئاو بخۆ منیش هێندەم تینوو بوو سێ چوار پەرداغ ئاوم خواردەوە چونكە دەمێك بوو ئاوى ساردم نەخواردبۆوە هەستم دەكرد خوێن لەلەشم دەجوڵا هەستم دەكرد هەموو گیانم دەخورا لەدوایدا میوەیان دامێ دووسێ میوەشم خوار لەپاشان كامەران ناوەكە جگەرەیەكى دامێ دوو رۆژبوو جگەرەم نەكێشابوو چونكەهیچم لەگیرفانم نەمابوو نەپارە نەهەویە دەناهەرچۆنێك بێ داواى پاكەتم دەكرد تەنانەت قایشى پانتۆڵەكەشیان سەرەتا لێستاندبووم تەنها پاكەتێك جگەرەم هەبوو ئەویش خەلاس ببوو پاش كێشانى جگەرەكە هەردوو لێكۆڵەرەوەى ئامادەبوو ووتیان كاكە نەئێمە ماندووكە نەخۆشت بخەمەترسیەوە ئێمە بەڵگەى تەواومان لەسەر تۆ هەیە ! ئەگەر دان بەتاوانەكانت دانەنێى ناچار دەبین خۆمان بەڵگەكانت پێشان بدەین واچاكە لەدەمى خۆتەوە ببیستین كە چیت كردووە و بۆچى هاتووى بۆ هەولێر ! هەولێر لاى ئەوان قەدەغەبوو كەكەسێك بچێ بۆ ئەوشارە من دەمزانى خەریكن بەزۆر شتێكم بۆهەڵبەستن وەڵامم دانەوە ووتم من تەنها بۆ كارى خۆم هاتووم كەپێشتر پێم ووتن ئاگادارى هیچ شتێك نیم هیچ مەبەستێكى خراپم نیە دەرهەق بەكەس نەك بەئێوە ! بەكارمەندەكەیان ووت ئادەى ئەم كاسێتەى كەلەسەر ئەم تۆمارمان كردووە نیشانى بدە تانكۆڵى نەكا لەوتاوانەى كەبریاربووە ئەنجامى بدا ئەویش كاسێتێكى خستە سەر ڤیدیۆیەكەى و لەتەلەفزێۆنەكە پێشاندرا ئەوەى بەخەیاڵدانەدەهات ئەوەبوو كاسێتەكە بریتى بوو لەسیناریۆیەكى دروست كراو كەبریتى بوولە سەیارەیەكى بەرازیلى رەنگى سپى بێ ژمارە ! یەكێك كە عەینەكێكى رەشى لەچاو كردبوو هات دەرگاكانى كردەوەو سندوق وبۆنیتیش بەهەمان شێوە كە لەناو سندوقەكەیدا برێكى زۆرتى ئێن تى تیابوو من ئەوكات لەتەلەفزیۆنیش نەم بینی بوو كە تى ئێن تى رەنگیشى چۆنە لەپشت كوشنى دواوەش چەكێكى قەناسى تیابوو جگە لە دەمانچەو فیشەكێكى زۆر ناو دەشبولەكەشى دەفتەرێكى تیابوو كەئارمى یەكیەتى پێوە بوو پاش نیشاندانى چەند جارێك ووتیان ئێستا دەڵێى چى خۆ قابیلە حاشاى لێناكەى كەئەمە هى تۆ نیە ووتم نەخێر من لەژیانمدا سەیارەم نەبووە ئێوە بەهەڵە داچوون من كارى وام نەكردووەو ناشیكەم من كەسێكم دوورم لەسیاسەت دوورم لەهەموو كارێكى مرۆڤ كوژى من ئەم كارانەم هەربەخەونیش نەكردووە تكام وایە باوەرم پێبكەن ووتیان باشە برۆ خوارەوە منیان بردەوەژێر قاندرمەكە رۆژانە سێ جار دەرگایان لێدەكردمەوە خۆئەگەر میوانیان هەبوایە هەتا میوانەكە نەرۆیشتایە دەرگایان نەدەكردەوە تاسێ رۆژ هیچ پرسیارێكیان لێنەكرم هەربانگیشیان نەدەكردم بۆ لێكۆلینەوەش تائیوارانێك مەلاى مەغریب بانگى دابوو یەكێك هات و منى بردە ژوورەكەى كە نزیك شوێنى چێشت لێنانەكەبوو پاش ماوەیەك كامەران ناوەكە هات لەودیوى دەرگاكە ووتى هائەم جگەرەیە بكێشە خۆشت ئامادەكە دوایى دەنێرین بەشوێنت ووتم باشە واهەستم كرد كە دڵیان باش بووەو بەرم دەدەن چونكە هیچم بەخۆم شك نەدەهات نزیكى كاتژمێرێكى پێچوو دووكەس هاتن و وەك جارى جاران دەست وچاویان بەستمەوە منیان برد بۆ ژوورى لێكۆڵینەوە هەستم كرد كە كامەران وئەو كەسەى تر لەژوورەكە بوون ووتیان ئێمە زانیارى تەواومان لەسەر تۆ هەیە پێویست ناكا هیچمان پێ بڵێى چونكە بە ووردى زانیاریت لەسەر كۆ كراوەتەوە ئەوە چەند رۆژێكە زانیاریت لەسەر كۆدەكەینەوە هاتنە سەر باسى ژیانم برادەرەكانم دراوسێ یەكانم خزمەكانم تا دوایى هەر هەموو زانیاریەكانیان تەواو بوو بۆخۆشم هەر ئەوەندەم دەزانى لام زۆرسەیر بوو كەبەم جۆرە زانیاریان بەهێزبێت گومانم لەهەموو كەسێك لا دروست بوو تەنانەت هاورێكانیشم ! بەهەر حاڵ تەنها ئەوەیان راست نەبوو كە من كابرایەكى تیرۆریست بم و خەریكى كارى تەقینەوەبم چونكە ئەوكەسانەى كەئێمەیان پەروەردە كردووە كەمەبەستم دایك وباوكمە تەنها فێرى بەیەكەوە ژیان و چاكەو هاوكارى خەڵك وخۆشەویستى فێركردووین هیچ كامێك لەئەندامانى خێزانەكەمان بەخەیاڵمانا نایەت كە لوقمەیەكى حەرام چوبێتە ماڵمانەوە من حاشا لەوە ناكەم كە لەرێكخستنى یەكێتیدا كارم نەكردووە وەك كۆبونەوەى مانگانە و هاتووچۆى كۆمیتە بەڵام رۆژێك لە رۆژان هەرگیز راپۆرتم دژى كەسێك یان خەڵكێك نە نوسیوە تەنها وەك خەڵكى مانگانە چوومەتە كۆبونەوەى كۆمیتە و پاش كۆبونەوەكە خەریكى كارى خۆم بووم بەڵام شتێكى زۆر سەیرم بیست لە لێكۆلینەوەكە باسى لێوەكرا شتێك بوو تەنها من و یەكێك لە بەرپرسانى شارەكەم دەمانزانى كەسیتر نەیدەزانى تەنانەت براو خوشكیشم بەم باسە زانیم كەئەو بەرپرسە دەستى لەگەڵ پارتى هەیە چونكە هەرمن وئەو ئەوشتەمان دەزانى كەلە لێكۆڵینەوە باسیان كرد یەكسەر گومانم لا دروست بوو كە ئەو كەسەیە منى داوە بەگرت هەرچەند خۆى بەرپرسێكى شارەكەبوو بەڵام دیارە ژێر بەژێرى پەیوەندى لەگەڵ پارتیدا هەبووە كەكەس پێینەزانیوە و نازانێ تامردن ناتوانم باسیشى بكەم چونكە بەرپرسێكى باڵایەو دەست رۆیشتووە ناچارم ئەم نهێنیە ببەمەژێر گڵەوە من گوێم لێیان گرتبوو كە خەریكى زانیاریەكان بوون دەیانخوێندەوە پاشان هاتە سەر باسى تەقینەوەكان كە گوایە ئەنجامم داوە پاشان ئاخیر تەقینەوە كەپێى دەستگیر كراوم من بەهەموو شێوەیەك رەتم كردەوە كەوانیە و دوورە لەراستى ئەوانیش هەر لەسەر قسەكانیان سوور بوون و باوەریان نەدەكرد كە بێتاوانم بێویژدانیان گەیشتبووە ئاستێك ئەوتۆ كە باوەریان بەخواش نەمابوو ! پاش ئەوەى كەلێدانێكى زۆریان لێدام من هیچ شتێكم بۆ ووتن نەبوو جگە لەوەى كەمن بێتاوانم و هیچم لەهیچدا نیە پاشان چاویان كردمەوە بەڵام دەستەكانم هەر بەسترابوونەوە ووتیان سەیرى ئەم وێنانە بكە بزانە چیان بەسەر هاتووە ئەمانیش وەكو تۆ كەللە رەق بوون ئەمە ئەنجامیان بوو بەزەییت بەخۆتا بێتەوە ئێمە بەرژەوەندى تۆمان دەوێ جا چیت پێدەڵێن وابڵێ بەڵێن بێت بەگۆرى بارزانى ئازادت دەكەین . وێنەكان بریتى بوون لەوێنەى بەپانكە هەڵواسین وگوللە باران و كوشتن و بەپەتەوە كردن چەند وێنەیەكى راستەقینەى كورد بوون كە لەزیندانەكانیان و دەرەوەى زیندان شە هیدیان كردبوون من باوەرى تەواوم بە درندایەتیان كرد و هاتمە ناو خەیاڵێكى ئەوتۆ كە منیش بەهەمان شێوە لەناو دەبەن سەیرێكى دیوارەكانم كرد كەچەند شیعارێكیان تیا هەڵوا سیبووئەمانیش بریتى بوون لە (ویژدان چاكترین دادگایە) (الاعتراف بالتعژیب باگل) بەبچووكى لەژێریشیان نووسیبوو مەسعوود بارزانى .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە