من و جەنابی دکتور بەرهەم

Wednesday, 23/02/2011, 12:00

1921 بینراوە


من و جەنابی دکتور بەرهەم
جارێ با باسی خۆم بکەم ... من کابرایەکی سادەو ساکاری کوردم سەرم سپی و باڵام مام ناوەندی ژیانم ناوەندی یە
و کارێکی مامناوەنیم هەیە ئەوەندە ی کە ببێتە مایەی رەزامەندی خۆم وژیانیکی مامناوەندی بۆ خێزانم " خوا نەیبڕێت" .
زۆر ژمارە ی بەروار هەن لە مێژووی گەلەکەمان کە کارو جێگەیان دیارە هەر بە ناوبردنیان کارەسا تێك دەخاتە یادت وەك ٩ ی حوزەیران، ٦ی ئەیلوول ، ٣١ ی ئاب ١ی شوبات وە ئێستاش ١٧ی شوبات هەندێکیان لەبەردەم هەندێ لە بەرپرس، سیاسی ، سەرۆك ... مایەی شەرمەزاریە لەهەمان کاتدا دەبێتە مایەی عارەق کردنەوەی هەندێك و تووڕەبوونی هەندێکی تر.
بەڕێز جەنابی دکتۆر بەرهەم
من باس لە ئەو کۆنانە ناکەم هەڵوێستە دەکەم لەسەر ١٧ ی شوبات ، ئەم ژمارە نوێ یە خۆی کرد بە مێژوودا منی هەژان ، منی گریان بەڵام منی نەترسان گەر منیشی ترسانبێ گەنجی ووڵاتەکەمی نەترسان. جەنابی دکتۆر ئەزانی ١٧ ی شوبات چی یە؟ بیرتە یان بیستووتە؟ هەبوو نەبوو کەس لەخوا گەورەتر نەبوو زەمانێك کورد حکوومەتێکی بوو سەرۆکەکەی دکتۆر بەرهەم بوو ، گەندەڵی و ناعەدالەتی لە لووتکەدابوو گەنجی ئەو ووڵاتە لەبەر گەندەڵی خۆ پیشاندانێکیان ڕیکخست حاکمی ئەو کاتە کەوتە کوشتنیان بیرتە جەنابی دکتۆر؟ یان ئاگات لێ نی یە؟ جا با بزانین وەك کورد کواممان باشترین
؟ لێرەوە من خۆم دەخەمە بەربەرەکانێ لەگەڵ جەنابی دکتۆرداو باحیوارەکەمان وابێ:
- من ئاگام لەو خۆپیشاندانە هەیە و تیایدا دەژیم تۆ گەر ئاگاشت لێ بێ خۆت نەکەی بە خاوەنی
- من بۆ ١٧ ی شوبات گریام تۆ بە خەیاڵتا نەهات چونکە من وینەی شەهیدەکان و برینارەکان گریانمی بەڵام تۆ فزەت لێوە نەهات
- من بەو گەنجە بەڕێزانە دەڵێم ، خۆ پیشاندەری شۆرشگێڕ تۆ پێیان دەلێیت گێرەشێوێن
- من نەمتوانیوە لەبەر هیچ هۆیەك موجامەلەی پارتی بکەم " ئەوحیزبەی لەژێر حوکی جەنابتا قەسابخانەکەی ئەنجامدا" ، تۆ بە بێ هۆ و بۆ موجامەلە و لە ترسا چویت بۆ لق و دڵنەوایت کردن ئەی لەبەر موجامەلەت بمرم.
- من چووم بۆ پرسەی شەهیدی یەکەم و دووەم و سێهەم تۆ نەتوێرا بێیت و بەدزیەوە چویتە لای باوکی شەهید ڕێژوان
- من ڕۆژانە دەچمە بەردەرکی سەرا و لەنەو کەسانی شارەکەمدام تەحەداشت دەکەم تۆ بتوانی بێیت بەڵام بێ حیمایە وەك من ......ناهەقشت ناگرم نەبا وەك فەرهاد پیرباڵت لێبکەن.
- من هیچم بەدەست نی یە بۆ ئەوگەنجانەی بکەم بەلام گەر بتوانم دەیکەم تۆ زۆرت بەدەستە بیکەیت بۆیان کەچی ناجوڵییت توخوا من باشتر نییم؟
- من هیوام بەو گەنجانە زۆرە گەر هیواکانیان هاتە دی من قازانج ئەکەم هەرنەبێ دڵم خٶش ئەبێت تۆ گەر هیواکانیان هاتە دی لەوانەیە چی دی سەرۆکی حکومەت نەبیت بۆیە ناهەقت نی یە بترسیت
- تۆ فەیس بوکت هەیە؟؟ من هەمە بەڵام ناوەکەمت پێناڵم نەبا بمگری بەڵام ئەگەر تۆ فەیسبووکەکەی خۆتم پێ بڵێیت من ناتگرم
- لە کۆتایی دا تۆ ئەتوانیت حیزب لە حکومەت جیا بکەیتەوە؟ من ئەتوانم .. لای من حکومەت مۆتەکەی سەر حکومەتە حیزب چاکداری هەیە حکومەت نی یەتە ... هەر نەبێت لە ووڵاتەکەی کە تۆ سەرۆك حکومەتیت تێیدا.....


پیاوێکی سەرسپی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە