هۆ مەحمود سەنگاوی ، ئائەمە چارەنووستە

Sunday, 15/12/2013, 12:00

1922 بینراوە





لەبەرئەوەی مەحمود سەنگاوی کەسێکی نەخوێنەوار و گێلە، بۆیە بەپێوستم زانی کەوا وەك پێشەکیەك چەند نمونەیەکی بۆ بێنمەوە بەشکو تێبگا و بزانێ مەبەستم چیە لەم ووتارە.
کۆتایی حەفتاکان و سەرەتای هەشتاکان ئەو کاتەی مامۆستا جەمال تاهیر بەرپرسی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە بوو لەسلێمانی، بەشێك لەچالاکیەکانی بریتی بوو لە کۆکردنەوەی پارەی ئابوونەو یارمەتی خەڵکانی دەوڵەمەند بۆ شۆڕش. بەداخەوە کەمێکی نەبێ لەو پارەیە نەئەگەیشتە دەست شۆڕش، ناچار کۆمەڵەێك لەکادیرو خەڵکی دڵسۆزی شار سکاڵایان لای نەوشیروان کرد و ئەویش زۆر بەڕەقی و توڕەییەوە بەرەنگاری ئەو سكاڵایانە بۆوەو مامۆستا جەمال تاهیری وەك کەسێکی دەست پاك و دڵسۆز ناساند.

دیارە هەر لەوساڵانەدا کە عومەر فەتاح تازە هاتبوە دەرێ و لەمەرزەکەی سەفەرە و زەروو پاڵی لێیابۆەو خەریکی ڕاوو ڕووت و سەرانە سەندن لەم قەتار چی و لەو قاچاخچی و بەناوی گومرگ و ئابوونە بۆ شۆڕش، کەچی بڕێکی کەمی نەبێ دەنا هەمووی ئەناردەوە بۆ کافیەی ژنی و ئەویش فەنتازی پێوە ئەکرد. هەر لەم کەینو بەینەدا ، چەند پێشمەرگەیەك لەنزیکی ئەو سنوورەی عومەر فەتاح بانیاز بوون هەمان کاسپی بکەن و ئەیان ووت بۆچی بۆ کاك عومەر ڕەوایە و بۆ ئێمە نابێ. بۆیە هەر زوو عومەر فەتاح چەند مەفرەزەیەکی مەقەڕەکەی مامی گەورەیان تێ بەرئەیات و جارێکی تر ببڕای ببڕ نەیان وێرا کەسابەتەکەی کاکە عومەر بکەن.

لەدوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ هەر یەك لە پارتە بەناو سیاسیەکان کەوتنە گیانی هەرچی عەمود و تەلی کارەبا و فافۆن و شۆفڵ و حەفارەو ئاودیوی ئێرانیان کرد و ئەوەندەی تر کوردستانیان ڕووت و قووت کرد و هەرچی دام و دەزگای خزمەتگوزاری هەبوو نابوتیان کرد و هەراج کران. دیارە ئەمانەش تەنها بە سەرە زلەکان نەبوایە نەئەکرا، خۆ خەڵکی داماو هەژار ئەو دزی و جەردەییەیان بکردایە ، ئەوا ئەبوایە خۆی گۆڕی خۆی هەڵکەندایە. ساڵی ١٩٩٣ یەکێ لەهاوڕێکانی مەحمود سەنگاوی کەناوی(حمە )بوو هەستا لەکفری و کەلار و چەمچەماڵەوە خەریکی کاری چەتەیی و دزی بوو. ئەم کابرایە کەخۆی ئەو کات سەرکردەیەکی سەربازی هەمان دەوری ئەم مەحمود سەنگاویەی ئێستای ئەدی و گونی گونداری دەرئەهێنا. حەمە ڕێگر. عومەر فەتاح لای مامی گەورەی شکاتی لێ ئەکاو ئەڵێ؛ کاکە حەمە خەریکە داوای بەشە هەریسەکە ئەکاو ئەڵێ ئێوە بۆ ئەیکەن و من بۆ نا.. بۆیە حەمەی دزو جەردەکەی گەرمیان کەوتە بەر بەزەیی و ڕەحمەتی مامی گەورە دزان و تیرۆریان کرد.

یەکێ لە پێکهاتەو چۆنێتی کارکردنی گروپە میلیشیاو مافیاکان ئەوەیە کە ئەوەی بۆ سەرۆکەکە ئەلوێ و بۆ ئەو حەڵالە، ڕەنگە بۆ هەموو ئەندامان و پلەکانی تر وانەبێ. واتە ئەوەی بۆ جەلال و چەند کەسێکی نزیکی خۆی ئەشێ، ئەوا بۆ ئەندامەکانی تر ناشێن و ڕێگەی پێنادرێ. سەرۆکی مافیاو میلیشیاکان ئەوەی بۆ خۆیانی بەڕەوا ئەزانن بۆ خەڵکانی تر وانیەو نابێ ئەوانیش وەك ئەو بن و هەمان دزی و فزی بکەن.

مەحمود سەنگاوی دوای ئەوەی بەو شێوە ناشرین و دەم هەراشیە جوێنی بە کاوەو دایکی داو هەڕەشەی لێکرد، ئێدی مەحمود سەنگاوی خۆی لێ گۆڕاو وای ئەزانی هەر چیەك بڵێ و هەرچیەك بکا، ئیتر بۆی ئەچێتە سەرو کەسی تر لەسەرو خۆیە نیە چاوی لێ سووربکاتەوەو سەرزەنشتی بکەن وەیان لەکەمترین حاڵەتدا سزای بدەن. مەحمود سەنگاوی کەسێکی نەخوێنەرو نەزان و لوتبەرزو هیچ و پووچە. دەنا چۆن ئەبێ بەو شێوەیە تەلەفون بۆ هاوڵاتیەك بکەیت و هەرچی بەسەر زمانتا هات بیڵێێت. ئەوەی مەحمود سەنگاوی کردی مەحاڵە لای سەرانی یەکێتی و ماڵی تاڵەبانی قبوڵ بێت و لێی خۆش نابن. نەك لەبەرئەوەی ماڵی تاڵەبانی بەڕێز و دەست و دەم پاك و دڵسۆز بن، نەخێر ، لەبەرئەوەی ئەوان پێوستیان بەکەسێك نیە ئاوا بەو شێوەیەیە هێرش بکاتە سەر خەڵکی و هەرەشە بکاو جوێنی ناشرین فڕێ بدا. گەر وابوایەو ماڵی تاڵەبانی ئاوا بەئاشکرا هەڕەشەو جوێن بەخەڵکی بدەن، بۆچی (دژە تیرۆرەکەیان) سەرو دەمامکێکی ڕەشیان لەدەم و چاویان بەستوون و لەخەڵکیان شاردونەتەوە و ناو ناونیشان و دەم و چاویشیان کەس نازانێ چۆنە. نەخێر ماڵی تاڵەبانی هەرگیز لەو جۆرە کەسانەیان ناوێ کەوا بەئاشکراو بێسڵەمینەوە پێنج پێنج جوێن و هەڕەشە لەخەڵکی بکەن.

لەڕاستیدا ئەم جۆرە لە گروپە میلیشیاو مافیانەی وەك تاڵەبانی پێوستیان بەکەسانی وەك مەحمود سەنگاوی هەیە بەڵام نەك بەو پێوەرو شێوازەی ئەو. ئەوان کەسێکی وەك (عیماد ئەحمەد)یان ئەوێ کەوا لەبلەبان و گوێگرو لەسەر خۆو نەرم ونیان بێ. وا خۆی دەرئەخا لەخەمی خەڵکدایەو فرمێسکی درۆ ئەڕێژێ و لای میدیای ئەهلی خەڵاتی شەهیدی قەڵەم(سۆرانی مامە حەمە)ی پێبدرێ ، ئەگەر چی لەڕاستیدا ئەزانن کەوا پیاوی ئیتلاعات و پارتیشە. ماڵی تاڵەبانی پێوستیان بەکەسێکی وەك(مەلا بەختیار)ە کەسەرو بنی زمانی قسەری جوان و تەبایی و پێکەوە ژیان و یەکڕیزی کورد و مافەکانی مرۆڤ و سۆشیال دیموکرات و بەرپرسی ڕئکخراوەکانی بەناو خوێندکاران و دیموکراتیەکان و لەهەر کوێیەك کۆبونەوەیەکی سۆشیال دیموکرات بکرێ ئەو ئەچێ و بەشداری تیا ئەکا، ئەگەر چی مەلای بێعەمەل تەنها ئەو کارانە ئەکا بۆ خاتری ئەوەی کەخەزوری مامە بێ و لەو لاشەوە ژنی حیمایەی خۆی داگیر بکاو لە بازگەکانیش گەر پۆلیسێکی قوڕ بەسەر وەڵامی سڵاوەکەی نەداتەوە ، بۆی دائەبەزێ و هەرچی جوێن و قسەی ناشرین و نامۆیە لەزاری دێنە دەر.



لەڕاستیدا ماڵی تاڵەبانی گەلێ پێویستیان بە سەگە ، بەمەرجێ ئەو سەگە بەدڵی ئەوان بوەڕێ.مەحمود سەنگاوی سەگێکی باشە بەڵام بەئارەزووی خۆی ئەوەڕێ، ئەوەش لای ماڵی تاڵەبانی قبوڵ نیە. بۆیە لەکۆتاییدا ئەمەوێ ئەوە بە مەحمود بڵێم، کەوا هەمان چارەنووسی حەمەی هاوڕێت چاوەڕوانت ئەکاو هاکا دژە تیرۆر کەوتنە وێزەت و تیرۆریان کردی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە